نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّەُ آوَّابٌ💎
Open in Telegram
حمد بۆ ئەو الله یەی شایەنی حمد کردنە ، حمد بۆ ئەو اللە یەی خۆی دەستی عبدەکانی ئەگرێ و هیدایەتیان ئەدات لەخۆی نزیکیان ئەکاتەوە گەر سەریشیان لێبشێوێ هەر بۆلای خۆی ڕایان ئەکێشێ تا دێنەوە سەر ڕێگا ..
Show more1 685
Subscribers
+1024 hours
+67 days
+3930 days
Posts Archive
سەختە چاوی کەسێک بچێتە خەو کە بیری ئازیزەکانی دەکات و نازانێت لە کام گوشەی تاریکی ئەم دونیایەدا هەناسە دەدەن و ئازار دەکێشن! دەستەوسان و دڵبریندار هیچ ڕێگەیەکی بۆ نەمێنێتەوە بۆ بیستنی دەنگێکیان، یان زانینی هەواڵێکیان...🥀
لە نێوان چواردیواری بێدەنگیدا جگە لە دەست هەڵبڕین بۆ ئاسمان و پاڕانەوە لە پەروەردگار هیچ دەسەڵاتێکی تری نییە بەڵام باوەڕمان وایە کە دوعا بەهێزترین پردە لە نێوان دڵەکاندا تەنانەت ئەگەر دوورییەکە بەقەد زیندانەکانی ئەم دونیایەش گەورە بێت.
أحباب قلبي أنتظر لقائكم
مهما كان الانتظار طويلاً ومراً..
خۆشەویستانی دڵم! چاوەڕوانی ئامێزی بینینتانم هەرچەندە چاوەڕوانییەکە درێژخایەن تاقەتپڕوکێن و تاڵیش بێت.
ورەمان ڕوخاو نییە و ئومێدمان بە ڕەحمەتی ئیلاهی یە چونکە شەوی ئەوەندە تاریک نییە بەربەیانی بەدوادا نەێت
ئەم نەشیدە دیارییەکی بچووک و پڕ لە وەفایە بۆ مامۆستایانی بەڕێزم برا و خوشکە موەحید و خۆڕاگرەکانم لە سووچی تاریکی زیندانەکاندا ئێوە لە بیردا نەکراون و دەنگی بێدەنگیتان لە دڵماندا دەنگدەداتەوە...
ئیدیتەکە کۆنە...
😳 جۆین باشترین کەناڵەکانی تەزکیە و ئامۆژگاری و پۆستی هەموو جۆر بن بەیەک کلیک😳
https://t.me/addlist/de4uI2X5cyM0MTYy
قال أبو الشيخ الأصبهاني في «النوادر والنتف»:-
٢٣٨-حدثنا إبراهيم بن محمد بن الحارث، ثنا سليمان بن داود، ثنا أبو يعقوب الطائي، ثنا يحيى بن بدر قال: سمعت الحسن يقول: موت الأخ كسر الجناح.
حەسەنی بەصری دەڵێت:- مردنی برا و دۆست شکانی باڵەکانە.
هێشتا گەر قسەی لەگەڵ نامحرەم ئەکەی بەناوی خۆشەویست و زەواجەوە هەڵتی خەڵتاندوە کاتت ماوە و ئێستا برۆ بڵێ تەواو پەیوەندیمان کۆتای پێهات لەبەر اللە وازم لێهنا چونکە ئەزانم ئەوەی لەپێناو اللە وازی لێبێنم اللە باشترینم پێ ئەبەخشێ..
🌱
◕
گرنگترینی وەسیەت:
بەردەوام بە لەسەر ئەو ڕێگایەی کە بەرەو لای اللە تعالی ئەتبات ٬ چونکە هەرکەسێک بەردەوام بێت پێی دەگات - تەنانەت ئەگەر دوای ماوەیەکیش!
🌱
ئاستی: ١ | الأذكار الشرعية ٣
پـــ١٧/کاتێک ویستت بنوویت چی دەڵێیت؟دەستی ڕاستم دەخەمە ژێر ڕوومەتی ڕاستم، پاشان دەڵێم: «اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ يَوْمَ تَبْعَثُ عِبَادَكَ«ئەی پەروەردگارم! لە سزاکەت بپاریزم لەو ڕۆژەی کە بەندەکانت زینوو دەکەیتەوە.» بۆ سود بینین لە پرسیاریـــ١٧ـم لە سیرە دەست لەسەر وشەی هەڤدەم بدە. #پرسیاری_عقیدەی #سیرة #الأذكار_الشرعية 📢 بۆ وانەی زیاتر سەردانی چەناڵەکەمان بکەن: 🔗 @G4aranawa
◖
(ئەگەر ڕوویان وەرگێرا لێت ، ئەوا بڵی تەنیا اللە بەسە بۆمن)
دڵتەنگ مەبە تەنانەت ئەگەر هەموو دونیا لێت دوور کەوتبێتەوە ، بۆ هەر شتێک کە لەدەستی دەدەیت بڵێ (اللە تعالی بەسە بۆم).
ڕێگای پاکبوونەوە لە تاوان بە بێداربوونەوە و تۆبەی ڕاستەقینە دەست پێدەکات کاتێ بە دڵێکی پەشیمانەوە دەگەڕێیتەوە بەر دەرگای میهرەبانیی پەروەردگار لەم گەشتەدا پێویستت بە ڕاوەستان و بەرەنگاربوونەوەی ئارەزووە حەرامکراوەکان هەیە لەپێناو بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی اللە چونکە شکاندنی حەزە زیانبەخشەکان ئیمانت بەهێزتر دەکات.
دڵت بە زیکر و خوێندنەوەی بەردەوامی قورئان بپۆشە تا وەک قەڵایەک لە بەرامبەر وسوەسەی شەیتاندا بێت، و جێگەی تاوان بە ڕووناکی پڕ بکەیتەوە لەگەڵ ئەوەشدا زۆر گرنگە دەرگای سەرچاوەکانی تاوان بەڕووی خۆتدا دابخەیت و لەو هاوڕێ و ژینگەیەی بەرەو هەڵەت دەبەن دووربکەویتەوە لە کۆتایی هەموو ڕۆژێکدا کەمێک لەگەڵ نەفسی خۆتدا دانیشە و بەخۆداچوونەوە بۆ کردارەکانت بکە داوای لێخۆشبوون لە کەمتەرخەمییەکانت بکە و بە ئومێدەوە بەرەو پێشەوە بڕۆ.
«قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا»
«بەڕاستی ڕزگاری بوو ئەوەی نەفسی خۆی پاککردەوە.»تەزکیە پڕۆسەیەکی بەردەوامی ژیانە؛ هەر کاتێک لێت تێکچوو یان کەوتیت، دستبەجێ هەستەوە و تۆزەکەی بتەکێنە و بگەڕێوە.
عیشق واتە هۆگریی بێسنوور بۆ جوانی و شوێنکەوتنی هەوا و ئارەزوو؛ عیشق بریتییە لە هاوبەش بڕیاردان و بەرزکردنەوەی مەعشوقەکەت تاوەکو پلەی گوێڕایەڵی و ملکەچیی ڕەها.
لەم بارەیەوە ئیمامی ابن القیم (ڕەحمەتی اللەی لێ بێ لە کتێبی (الداء والدواء) جەخت لەسەر مەترسیی ئەم حاڵەتە دەکاتەوە و دەفەرمووێت: «عیشق و شرک پەیوەستن پێکەوە و لێک جیا نابنەوە».
ئیمامی ابن القیم ڕوونی دەکاتەوە کە دڵ بە جۆرێک دروستکراوە تەنها جێگەی یەک خۆشەویستیی ڕەها و بەرز دەبێتەوە کاتێک مرۆڤ مەخلووقێک دەخاتە شوێنی اللە لە دڵیدا دڵەکەی لە ڕێگەی ڕاستی تووحید لادەدات وکاتێک عیشقی زێدەڕۆ دڵ داگیر دەکات، مرۆڤ وای لێدێت فەرمان و ڕەزامەندیی مەعشوقەکەی پێش فەرمان و ڕەزامەندیی پەروەردگار دەخا ئەمەش ڕێک جەوهەری لادان و شرکی دڵە وعیشقی بێسنوور مرۆڤ کوێر و کەڕ دەکات لە ئاست بینینی کەم و کورتییەکانی مەعشوقەکەی، بە جۆرێک کە هەموو هەڵەیەک بە ڕاست دەبینێت و تەواوی ئیرادەی خۆی ڕادەستی ئەو دەکاو ئەم جۆرە هۆگرییە سەر دەکێشێت بۆ لەدەستدانی ئارامیی دەروونی لە دونیادا و دوورکەوتنەوە لە ڕەزامەندیی اللە لە دواڕۆژدا گەر مرۆڤ زوو بەئاگا نەێتەوە و ڕەفتارەکانی ڕاست نەکاتەوە
بۆیە بەڕاستی ئەمە کارێکی ترسناکە لەسەر دین و دونیامان و ناکرێت فەرامۆش بپۆشرێت، بەڵکو پێویستە دڵ تەنها بە خۆشەویستی و بەپیرۆزراگرتنی بەدیهێنەر ئاوەدان بێتەوە..
زۆر جاران ڕۆشتنمان بەبێ دەنگی مانای وانییە کە ڕقمان لەکەس بۆتەوە بەڵام هەندێک جار شتانێک ناچارت دەکەن کە ئازیزانت بەجێ بهێڵی کاتێک ئەبینی موسڵمانان کەوتونەتە گیانی یەکتر بە پۆست کردن و ئەبینی ئەوکەسانەی بەڕاستیان ئەزانی ئێستا بە هەڵەت دەزانن و دەبینی کەسانێک کە هاوڕێیەتی لەنێوانیاندا بوو ئێستا بوونەتە دوژمن و دژایەتی یەکتر دەکەن ئەوکات بێ تاقەتی زۆر داتدەگرێت کە ناچارت دەکات دوورکەویتەوە لێیان بۆئەوەی کەمێک لەم خەفەتە دووربین ئەگینا هیچ دوورکەوتنەوەمان مانای ئەوە نییە کە ئازیزانمان لامان گرنگ نەبن نەخێر بێ گومان زۆریش گرنگن لامان و هەموویان نرخی خۆیان هەیە لامان بەڵام بێ دەنگی و دوورکەوتنەوە لەکاتێکی وەک ئێستا باشترین بڕیارە
لەوانەیە لە هەندێک کاتدا خەیاڵت بەرەو کاری هەڵە و نابەجێ بڕوات...شوێنەکە چۆڵ و گونجاوە کاتەکە تەواوە، ڕێگەکان خۆشکراون و لایەنەکانی خراپە ڕازێنراونەتەوە؛ شەیتان لەسەر سەرت وەستاوە مۆبایلەکەت لەنێو دەستتدا جێگیرە و چاوەکانت لەسەر شاشەکەی ڕاماون , تەواو لەو ساتەدا ئیمان و ویژدانت تاقی دەکرێنەوە؛ ئایا ئارام دەگریت و لە اللە دەترسی یاخود شوێن ئارەزووەکانت دەکەویت؟ لەبەردەم خەڵکیدا نهێنییەکانت شاراوەن و بە چاکە وەسفت دەکەن، بەڵام لە پەنا و شاردراوەکاندا کارێک دەکەیت کە لە ئامادەیی و بینینی الله شەرم ناکەیت! مەڵێ کەس بەمە نازانێت و ئابڕووم ناچێت! مەڵێ من کچم و کەس گومانم لێ ناکات! مەڵێ تەنها مۆبایلێکە و کەس لە پشتی شاشەکەوە نامبینێت! مەڵێ با فێر ببم بۆ داهاتوو! مەڵێ با تەنها گوێ بگرم! مەڵێ هەر ئەمجارەیە و دوایین جارە! مەڵێ لەوانەیە زانیارییەکی بەسوودی تێدا بێت! مەڵێ دواتر تەوبە دەکەمەوە! مەڵێ... و مەڵێ... الله تعالی تۆی بینیوە کە سەری چیتکردووە گوێت لە چی گرتووە و نیازی چییت لە دلدا بووە ئایا شەرم لە پەروەردگاری خۆت ناکەیت بەو حاڵەوە بتبینێت؟! یادتبێت ئەو چاوەی تەنها بۆ ئارەزوویەکی کاتی بەکاری دەهێنی نیعمەتێکە لەلایەن ئەوەوە پێتبخشراوە و دەکرێت لە ساتێکدا لێت وەربگیرێتەوە گەورەترین دۆڕان ئەوەیە لەبەردەم دروستکراوەکاندا خۆت بە پاک دەربخەیت بەڵام لەلاى دروستکەرەکەت پەڕەی کردەوەکانت پڕ بێت لە سەرپێچی... دەستبەجێ مۆبایلەکەت دانێ، چاوەکانت بپۆشە و بگەڕێوە بۆ لای ئەو زاتەی کە دەرگای ڕەحمەتی هەمیشە واڵایە بەرپەرچی هەوا و ئارەزووەکانت بدەرەوە تاوەکو شیرینی باوەڕ لە ناخى دڵتدا بچێژیت.
😳 جۆین باشترین کەناڵەکانی تەزکیە و ئامۆژگاری و پۆستی هەموو جۆر بن بەیەک کلیک😳
https://t.me/addlist/de4uI2X5cyM0MTYy
عن ابن شوذب قال: اجتمع محمد بن واسع ومالك بن دينار فتذاكروا العيش، فقال مالك: ما شيء أفضل من أن يكون للرجل غلة يعيش منها، فقال محمد بن واسع: طوبى لمن وجد غداء ولم يجد عشاء، ووجد عشاء ولم يجد غداء والله عنه راض، أو قال: والله عنه راض.
عن أبي سليمان الداراني قال:
إذا سلا العبد عن الشهوات فهو راض.
ئیبن شوذب دەڵێت: مالیک کوڕی دینار و محمد کوڕی واسع کۆبوونەوەو باسی ژیانیان ئەکرد، مالیک فەرمووی :هیچ شتێک باشتر نیە لەوەی کە پیاو کاسپیەکی هەبێت و پێی بژیت، محمد وتی: سەرفرازی بۆ کەسێک نانی بەیانی هەیەو ئێوارەی نیە، وە ئێوارەی هەیەو بەیانی نیە وە ئەو لە پەروەردگار ڕازیە، یان وتی: پەروەردگار لەو ڕازیە.
باوکی سولێمان ئەڵێت: ئەگەر بەندە سەلامەت بوو لە شەهەوات و ئارەزووەکان ئەوە ڕازیە.
[ الرضا عن الله بقضائه ].
پاک و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی حەڵاڵی کردووەتە مایەی ئاسایش و سەربەرزی و شانازی، و حەرامی وەک زەبوونی و ترس و شەرمەزاری لێکردووە.
وانازانن ئافرەتە موسڵمانە مولتەزیمەکانیش توشی نەخۆشی (اسراف) بوون؛ لەکاتی هاوسەرگیری کردنیان؟وردەوردە سۆشیال میدیا بەهەموو جۆرەکانییەوە ،کاریگەری خۆی دانا و مەبەست و ئامانجی سەرەکی خۆی پێکاوە لە دوورخستنەوەی موسڵمان لە مەبەستەسەرەکییەکانی دروستبوون و هاتنەدونیا و ژیانکردنیان ! بەداخەوە کە ئافرەتانی موسڵمانیش هەریەکەیان و بەجۆرێک گیرۆدەبوون و بوون بەو تەڵەیەوە کە لەمێژە و لەڕێگای جیاوازەوە بۆیان دانرابوو ! یەکێک لەوانە ئەوەیە کە ئەڕواننە ئافرەتانی تر جگە لەداواکردنی مارەییەکی زۆر و دانانی بڕێکی زیاتر وەک (مارەیی پاشەکی)کە ئەویش تەنها زیادەیەکە و بۆمەبەستی تر دایدەنێن! لەگەڵ ئەوەشدا هەر بەناو دەڵێن ئاهەنگ ناگێڕین ،چونکە لە ڕاستی دا دونیایەک مەسرەفی زیادە و ئەرکی زیادە ئەخەنە سەرشانی هاوسەریان بەداواکردن وکڕینی جلوبەرگی باڵاپۆشی زۆر (دەستێک بۆ نیشانەکردن دەستێک بۆ مارەکردن ،دەستێک بۆخەنەبەندان دەستێکیش بۆگواستنەوە)! سبحان الله لەگەڵ ئەوەی ئەو بەهانەیە دێننەوە کە تەنها ئافرەتن و نامەحرەمیان لەگەڵدا نیە! کەچی ڕۆژی دواتر دونیایەک وێنە وڤیدیۆی خۆیان بڵاودەکەنەوە تەنها لەبەرئەوەی ڕووخساریان داپۆشیوە لەکاتێک دا بەوپەڕی زینەت و خۆڕازاندنەوەوە خۆیان دەرخستووە و بەجۆرێک هەڵسوکەوت دەکەن و ڤیدۆ دەگرن و بڵاویشی دەکەنەوە کە ئافرەتان خۆشیان شەرم دەکەن لەسەیرکردنی جابگات بەپیاوانێکی نامەحرەم ! وا ئەوەش دەبێتە مۆدێل هەر بۆنەیەکیان و کێک و شیرینیی و کۆمەڵێک هۆکاری ڕازاندنەوە و ڕێکخستنی شوێن ،کە هیچیان نەضرورن نە پێویست ! بەڵکو لای ئافرەتان بۆتە چاولێکەری و لاسایی کردنەوەی ئافرەتانی ناموسڵمان ونامولتەزیم .. ئەگەر بوترێت ئەمە بۆدڵ خۆش بوونی خۆیانە و تەنها جارێکەلەژیانیان.. ئەی ئەوەی کەبڵاودەکرێتەوە و ئافرەتانی تری بۆ هاندەدرێت چی؟ پێت وایە ئەمە لەدڵسۆزی و خەمخۆرییان بێ بۆ دونیاو قیامەتی هاوسەرەکەیان و پاشان ئەو هاوسەرانەی تر کە چاو لەمان دەکەن ! بەڕاستی شوێن یەهود و نەصارا کەوتن و زۆر بەئاسانی و لەڕێگای جیاجیاوە سەرنجیان ڕاکێشان و فریویاندان ! هەمان کارەکانی ئەوان ئەنجام دەدەن تەنها لەبەرگێکی ئیسلامیانەدا ! دادەی من وەرەو ئامۆژگاری لە خوشکی خۆت وەربگرە : هاوسەرگیری بەرپرسیارییەتیەکی گەورەیە ،سەرەتا و پاش دڵنیابوونەوە لە ئیمان و اخلاقی ، و پاش ڕەزامەندی ماڵەوە وخۆتان لەسەر هاوسەرگیری ، پێویستە هەر لەوکاتەوە ڕەچاوی بارودۆخی هاوسەرت بکەیت و ، تەنها لەبەرئەوەی ئافرەتانی دەوروبەرت مارەییەکی زۆر و جلوبەرگ و ماڵێکی زۆری بۆکراوە ، تۆش خۆت بەراورد نەکەیت بەوان و هەرلەدەستپێکی ژیانتانەوە نەبیتە هۆکاری بارگرانی سەرشانی هاوسەرەکەت ! ئەو ئافرەتانەی تۆ لە سۆشیال میدیادا ئەیانبینی و لەژێر ناوی باڵاپۆشی و نیقابدا ،بوونەتە هۆکاری بەلاڕێ دابردنی ئێوەش ،بڕوابکە خۆیان پێویستیان بەوەیە قیامەت و مردنیان بەبیربهێنرێتەوە و مۆبایلەکانی دەستیان لێ وەربگری و دووڕۆژ بهێڵی بۆخۆیان بژین تا بزانن هەموو شتێک چاولێکەری و ڤیدیۆگرتن نییە وهەمووکەس وەک ئەوانی پێ ناکرێ کە بەڕیکلام کردن و خۆدەرخستن و قسە و ووتاردانی بێ عیلم ناوبانگ پەیدابکەن و ،پەیجەکانیان ببێتە سەرچاوەی دەوڵەمەندبوونیان تا دواتر هەرچی دەیانهەوێ لە کەلوپەلی ناوماڵ و پۆشاک و پێداویستی ئافرەتان (کە لەتوانای هەمووکەس دا نیە بەدەستی بهێنێت) بەدەستی بهێنن ! 📌تکایە تۆش ئەو مەکە بە نموونەبۆ ژیانت ! کەسانی زۆۆۆر لەپێشترهەن کە ببنە نموونە وسەرمەشقی ئێمە و ئێوەش ! ⬅️بڕوانە دایکە عائشە خاتوون رضي الله عنها بەمانگ ئاگر لەماڵەکەی دا نەکراوەتەوە !جلەکانی بەدەستەکانی خۆی شۆردووەو بەدەستی خۆشی پۆشاکی هاوسەرەکەی دووریوەتەوە ! ئافرەتی صحابی وامان هەبووە مارەییەکەی تەنها لەبەرکردنی چەند ئایەتێک و سوڕەتێک بووە ! ئەوان سەرمەشقی ڕاستەقینە و دڵسۆزی دونیاو قیامەتی ئێوەن ! لەناو ئەم دونیا دەستکردەی تەقلید و نمایش کردنە دەرچۆ ؛چاوێک بەناو دونیای کتێبەکاندا بگێڕە و لەژیانی دایکانی ئیمانداران و ئافرەتانی صحابی وردببەوە ! بەڕاستی ژیان وسیرەی ئەوان بارگرانی قورسی ژیان و نەبوونی و ناڕەحەتی و هەژاریت لەسەر ئاسان دەکات ، بەپێچەوانەوە دونیا ویستیت لەبەرچاو ناشرین و کەم دەکاتەوە ! ئێوە کە ئەو هەمووە هەوڵتان داوە و خۆتان بەزانستی شەرعییەوە سەرقاڵ کردووە و بەعەباونیقابەکەتان خۆتان پاراستووە ؛ لێتان ناوەشێتەوە ئەو جۆرەکەسانەی باسمان لێکردن،ببنە هۆکاری ساردبوونەوەتان .. دڵنیات دەکەمەوە نە دەوڵەمەندی و بازرگانییەکەی خدیجە خاتوون وەک ئەوەی ئێستای ئەمان بووە کە خۆیانی پێوە دەنوێنن !
