uk
Feedback
نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّەُ آوَّابٌ💎

نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّەُ آوَّابٌ💎

Закритий канал

حمد بۆ ئەو الله یەی شایەنی حمد کردنە ، حمد بۆ ئەو اللە یەی خۆی دەستی عبدەکانی ئەگرێ و هیدایەتیان ئەدات لەخۆی نزیکیان ئەکاتەوە گەر سەریشیان لێبشێوێ هەر بۆلای خۆی ڕایان ئەکێشێ تا دێنەوە سەر ڕێگا ..

Показати більше
1 684
Підписники
+424 години
+67 днів
+3430 днів
Архів дописів
هاوڕێڪەم ... والله هیچ خێرێک لەهاوڕێیەتیتدا نیە... ئەگەر بینیت ڕێم وون ڪرد، بەتوندی ڕێم لێ نەگری و نەمهێنیتەوە سەر ڕێگای #تەنهااللەپەرستی ..! 😢💔 https://t.me/hawrekam123

گەورەترین هەڵە کە ژیانت وێران دەکات! 💢💢​ئاگادارییەکی گرنگ بۆ هر کچێک کە وێنەی خۆی دەنێرێ بۆڕەگەزی بەرامبەر پەشیمان ببەوە و
گەورەترین هەڵە کە ژیانت وێران دەکات!
💢💢​ئاگادارییەکی گرنگ بۆ هر کچێک کە وێنەی خۆی دەنێرێ بۆڕەگەزی بەرامبەر پەشیمان ببەوە و ئاگاداری خۆت بە! هەرگیز هیچ وێنەیەک مەنێرە بۆ هیچ کەسێ گرنگ نییە چەندە متمانەت پێیەتی تاوانێک کە لە پەیوەندییەکی ناڕەوادا دەیکەیت شتێکە بەڵام تاوانێک کە پەردەی حەیا و کەرامەتت دەدڕێت و ئابڕووت دەبات تاوانێکی تەواو جیاواز و گەورەترە. ​ئەو کەسەی ئەمڕۆ بە متمانەی دەبینی بەیانی ڕەنگە تەنها دوژمنێک بێ کەسێک کە خیانەت لە فەرمانی پەروەردگاری بکات هیچ ڕێگرییەکی لێ ناکات لەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان ئابڕووت ببات و بڵاوی بکاتەوە. ​کاتێک وێنەکەت دەنێری وا دەزانیت تەنها ئەو دەیبێنێت؟ نەخێر بەهیچ جۆرێک! ئەو دەیبینێت و نیشانی هەر کەسێکیشی دەدات کە لەلای خۆشەویست بێت چیرۆکەکە بەوەش کۆتایی ناهێت؛ بەڵکو تا ئاخری تەمەنت لەناو ترس وپەشیمانی و حەسرەت و دڵەڕاوکێی بەردەوامی ڕسواییدا دەژیت. 🔖​چیرۆکێکم بیرە کچێک پەیوەندی لەگەڵ کوڕێکدا هەبوو و پێکەوە دەردەچوون تا کار گەیشتە ئەوەی کوڕەکە ناچار بێت بچێتە داوای کاتێک کچەکە لە پشتی دەرگاوە گوێی لە قسەکانیان دەگرت باوکی بە کوڕەکەی دەوت: "کچەکەم ئەمانەتێکی پاک وداوێنپاکی و بەڕێزە لەلای تۆ بیپارێزە." لەو کاتەدا کوڕەکە لە دڵی خۆیدا دەیوت: "ئەم کچە پاکیزەیە دوێنێ شەو لەگەڵ مندا لەدەرەوە بووە!"
ئاگاداربە و متمانەی خۆت و خێزانەکەت بەفیڕۆ مەدەشەرەفی تۆ لە هەموو پەیوەندییەک بەنرخترە
✉️​کۆتا ئامۆژگاری بۆ هەر کچێک کە ئەم پەیامە دەبیستێت: تەمەن و ناوبانگی تۆ بەنرخترن لەوەی ئاڵوگۆڕیان پێوە بوبێت لەبەر قسەی خۆش یان بەڵێنی بێ بنەما ودرۆ کاتێک وێنەیەک یان زانیارییەکی کەسی دەنێری کلیلی ئارامی و ژیانی خۆت دەدەیتە دەست کەسێک کە هیچ گرەنتییەک نییە بەیانی چۆن مامەڵەت لەگەڵ دەکا هەرگیز ڕێگە مەدە ترس لە ڕابردوو ببێتە هۆی تێکدانی داهاتووت؛ ئەگەر تا ئێستا هەڵەیەکیش ڕووی دابێ بەهێز بڕیار بدە هەموو دەرگاکان بپێچەوە و گەڕانەوەت بۆ سەر ڕێگەی ڕاست هەڵبژێرە چونکە پاراستنی کەرامەتت گەورەترین سەرمایەی ژیانتە.

خوشکان و برایان، ڕەحمەتی اللەتان لێبێت بترسن لەو اللەی کەوا ڕۆژێک دێت دەچنەوە بەردەمی، واللەهی چاتێکی حەرام ئەوە ناهێنێت کە هەم اللە و پاشان هاوسەر یان خێزانتان لە خۆتان بڕەنجێنن. باش ئاگاداربن لەوەی ماڵی کەسانی تر تێکبدەن، بەتایبەت ئەوانەی شوویان هەیە؛ کەسی وا نزیکم هەیە کە ئێستا دەناڵێنێت بەدەست هەڵسوکەوتی پیاوەکەیەوە، کە هەرجارە و کچێک چاتی بۆ دەکات و ئارامیی خێزانەکەیانی تێکداوە. ئەوانەی دەبنە هۆی دروستکردنی کێشە لە نێوان هاوسەران با باش بزانن کە «کەسی چێنەر، هەمان ئەو بەرهەمە دەدوورێتەوە کە چاندوویەتی» ئەو ئاگرەی ئەمڕۆ لە ماڵێکی دیکەی هەڵدەگیرسێنیت، سبەینێ ماڵەکەی خۆت دەسووتێنێت. ژیانی هاوسەرگیری لەسەر بڕوا، ڕێز و وەفاداری دامەزراوە پەیوەندییەکی نهێنی و حەرام هیچ بەرەکەت و ئاسوودەیییەکی تێدا نییە و تەنها شەرمەزاری دەهێنێت لەجاتی ئەوەی ببیتە هۆی گریان و ناڕەحەتیی ئافرەتێک لە اللە بترسە و پارێزگاری لە پاکیی دڵ و ویژدانی خۆت بکە، چونکە اللە بینەر و بیسەری هەموو ڕاز و نهێنییەکانمانە.

لە گۆڕدا هیچ مۆبایلێک نییە تا شەوانی لەسەر بێدار بێیت، نە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارت دێن و نە هاوڕێکانیشت فریات دەکەون! 💡📖قورئان تەنها هاودەمی تەنیاییتە؛ ڕۆشنایی تاریکیی گۆڕ و تکاکاری ڕۆژی پەسڵانتە. لەبەری بکە، گوێ لە دەنگە خۆشەکانی بگرە، و واتا بەرزەکانی لە ناختا ڕاڤە بکە.. ⚠️تەمەن کورتە و ڕۆژەکان بەپەلە ڕەت دەبن، خۆت لە غەفڵەت بەئاگا بێنەرەوە و ڕۆژت بەبێ قورئان بەڕێ مەکە!

برا و خوشکی بەرێزم چ وات لێ ئەکات نوێژ نەکەی چ وات لێ ئەکا کەمتەرخەم یی لەنوێژەکانت موبایلت یان مشغوڵ بوونت بەدونیاوە؟!

جوين بن بو زانياري پزيشكى https://t.me/doktor_999

ئەمڕۆ بووەتە دیاردەیەکی باو کە خەڵکی لە تەمەنێکی پێشوەختەدا لە گەنج بپرسن:
​«کەی سەر و مالێک پێکەوە دەنێیت؟»
​بەڵام ئەو پرسیارەی کەمتر دەکرێت ئەوەیە: ​ئایا بەڕاستی گەیشتووەتە ئەو ئاستەی بتوانێت هێلانەیەک بۆ ژیان دروست بکات؟ ​هاوسەرگیری تەنیا تێپەڕاندنی تەمەنێک، هەبوونی وەزیفەیەک، یان توانای سازدانی ئاهەنگێک نيه بەڵکو ڕەهەندی زۆر لەوە قووڵتری هەیە. ​
جیاوازییەکی گەورە لە نێوان «توانای هاوسەرگیری» و «ئامادەیی بۆ هاوسەرگیری»دا هەیە.
پێگەیشتنی سۆزداری بەرپرسیارێتی شارەزایی لە قسه و بەڕێوەبردنی ناکۆکییەکان، و کۆنتڕۆڵکردنی ڕاهێنان لە کاتی تووڕەییدا؛ بڕبڕەی پشتی خێزانن و بایەخیان کەمتر نيه لە توانای دارایی. بە بڕوای من ڕەگی زۆربەی ئاڵۆزییەکانی هاوسەرگیری لەم سەردەمەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێمە گەنجەکانمان بۆ حفله و ئاهەنگەکە ئامادە دەکەین، نە پێگەیاندنیان بۆ ئەو تەمەنەی دوای ئاهەنگەکە دەست پێدەکات. ​

الحمدللە هذا من فضلی ربی فیدباکی مسک و تابلۆ
+2
الحمدللە هذا من فضلی ربی فیدباکی مسک و تابلۆ

السلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە ئێمە هیچ ئەکاونتیکمان نیە بەم ناوە (نعم العبد انە اواب) لەسوشیال میدیا هەر پۆستیکی تێابکرێ ئێ
السلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە ئێمە هیچ ئەکاونتیکمان نیە بەم ناوە (نعم العبد انە اواب) لەسوشیال میدیا هەر پۆستیکی تێابکرێ ئێمو لێی بەرپرس نین جگە لەوانەی خۆم لیرە دای ئەنیم و ئەڵیم هێ ئێمەیە..

تکایە ٥ چرکە بوەستە.. ئەم ڕاستییە تاڵە ببیستە هەمیشە دەڵێیت سیحرە یان حەسادەت؟ ئەی بۆ یەکجاریش بێت بیرت لە تاوانەکانی خۆت نەک
تکایە ٥ چرکە بوەستە.. ئەم ڕاستییە تاڵە ببیستە هەمیشە دەڵێیت سیحرە یان حەسادەت؟ ئەی بۆ یەکجاریش بێت بیرت لە تاوانەکانی خۆت نەکردۆتەوە؟ راجعي نفسكِ‼️ ​زۆر جار ئێمە بە دەستی خۆمان ڕێگەی بەرەکەت لە ژیانمان دەبڕین، کەچی ئاسانترین ڕێگە هەڵدەبژێرین کە ئەویش خستنی تاوانەکەیە بەسەر شانی خەڵکیدا سیحر و حەسادەت هەن و ڕاستین، بەڵام هەموو ساردبوونی پەیوەندییەک، هەموو دڵتەنگییەک و هەموو شکستییەکی ژیان هۆکارەکەی چاوی خەڵک نییە! 🏷​ هەندێک جار هۆکاری تەنگانەکانت ئەم ڕااستییانەن: ​دابڕان لە زیکر و نوێژ: دوورکەوتنەوە لە اللە سنگت بەرەو تەنگبوون دەبات. ​زیاده‌ڕەوی لە تاوان: تاوانە بچووکەکان کۆدەبنەوە و بەرەکەتی تەمەن و ڕزق دەبەن. ​خراپەکاری و زوڵم: ئازاردانی دڵی کەسێک یان قسەی ڕەق دەبێتە هۆی تێکچوونی ئارامیی دڵت. ​تەمبەڵی و کەمتەرخەمی: بە بێکاری دانیشتن و چاوەڕێی سەرکەوتن بوون، ناکرێتە پای حەسادەت. 🗣​پێش ئەوەی بەدوای مامۆستا و ڕوقیەدا بگەڕێیت بەرماڵەکەت ڕابخە، چاوێک بە ڕەفتارەکانتدا بخشێنەرەوە و لەگەڵ اللەی خۆت ئاشتبووەوە وتەوبەکە چونکە هیچ دەردێک بەبێ تۆبە و گەڕانەوە بۆ لای ئەو دەرمان ناكرێت!»

دوعا و پاڕانەوە کات : ۲٥ چرکە ((باوەڕ سورچی))

سەختە چاوی کەسێک بچێتە خەو کە بیری ئازیزەکانی دەکات و نازانێت لە کام گوشەی تاریکی ئەم دونیایەدا هەناسە دەدەن و ئازار دەکێشن! دەستەوسان و دڵبریندار هیچ ڕێگەیەکی بۆ نەمێنێتەوە بۆ بیستنی دەنگێکیان، یان زانینی هەواڵێکیان...🥀 ​لە نێوان چواردیواری بێدەنگیدا جگە لە دەست هەڵبڕین بۆ ئاسمان و پاڕانەوە لە پەروەردگار هیچ دەسەڵاتێکی تری نییە بەڵام باوەڕمان وایە کە دوعا بەهێزترین پردە لە نێوان دڵەکاندا تەنانەت ئەگەر دوورییەکە بەقەد زیندانەکانی ئەم دونیایەش گەورە بێت. ​أحباب قلبي أنتظر لقائكم مهما كان الانتظار طويلاً ومراً.. ​خۆشەویستانی دڵم! چاوەڕوانی ئامێزی بینینتانم هەرچەندە چاوەڕوانییەکە درێژخایەن تاقەتپڕوکێن و تاڵیش بێت. ورەمان ڕوخاو نییە و ئومێدمان بە ڕەحمەتی ئیلاهی یە چونکە شەوی ئەوەندە تاریک نییە بەربەیانی بەدوادا نەێت ​ئەم نەشیدە دیارییەکی بچووک و پڕ لە وەفایە بۆ مامۆستایانی بەڕێزم برا و خوشکە موەحید و خۆڕاگرەکانم لە سووچی تاریکی زیندانەکاندا ئێوە لە بیردا نەکراون و دەنگی بێدەنگیتان لە دڵماندا دەنگدەداتەوە... ئیدیتەکە کۆنە...

😳 جۆین باشترین کەناڵەکانی تەزکیە و ئامۆژگاری و پۆستی هەموو جۆر بن بەیەک کلیک😳 https://t.me/addlist/de4uI2X5cyM0MTYy

قال أبو الشيخ الأصبهاني في «النوادر والنتف»:- ٢٣٨-حدثنا إبراهيم بن محمد بن الحارث، ثنا سليمان بن داود، ثنا أبو يعقوب الطائي، ثنا يحيى بن بدر قال: سمعت الحسن يقول: موت الأخ كسر الجناح. حەسەنی بەصری دەڵێت:- مردنی برا و دۆست شکانی باڵەکانە.

هێشتا گەر قسەی لەگەڵ نامحرەم ئەکەی بەناوی خۆشەویست و زەواجەوە هەڵتی خەڵتاندوە کاتت ماوە و ئێستا برۆ بڵێ تەواو پەیوەندیمان کۆتای پێهات لەبەر اللە وازم لێهنا چونکە ئەزانم ئەوەی لەپێناو اللە وازی لێبێنم اللە باشترینم پێ ئەبەخشێ.. 🌱

◕ گرنگترینی وەسیەت: بەردەوام بە لەسەر ئەو ڕێگایەی کە بەرەو لای اللە تعالی ئەتبات ٬ چونکە هەرکەسێک بەردەوام بێت پێی دەگات - تەنانەت ئەگەر دوای ماوەیەکیش! 🌱

​ئاستی: ١ | الأذكار الشرعية ٣ پـــ١٧/کاتێک ویستت بنوویت چی دەڵێیت؟ دەستی ڕاستم دەخەمە ژێر ڕوومەتی ڕاستم، پاشان دەڵێم: «اللَّه
​ئاستی: ١ | الأذكار الشرعية ٣
پـــ١٧/کاتێک ویستت بنوویت چی دەڵێیت؟
دەستی ڕاستم دەخەمە ژێر ڕوومەتی ڕاستم، پاشان دەڵێم: «اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ يَوْمَ تَبْعَثُ عِبَادَكَ«ئەی پەروەردگارم! لە سزاکەت بپاریزم لەو ڕۆژەی کە بەندەکانت زینوو دەکەیتەوە.» بۆ سود بینین لە پرسیاریـــ١٧ـم لە سیرە دەست لەسەر وشەی هەڤدەم بدە. #پرسیاری_عقیدەی #سیرة #الأذكار_الشرعية ​📢 بۆ وانەی زیاتر سەردانی چەناڵەکەمان بکەن: 🔗 @G4aranawa