Sahe | ساهـی
Open in Telegram
بێ وەفایی تاکوو سەر، بۆ هیچ کەسێ ناچێتە سەر بـێ وەفـــا ئاقیبەتــی پەنجــەی شەهادەت گەستنە ساهی,
Show moreThe country is not specifiedReligion & Spirituality41 722
2 211
Subscribers
No data24 hours
-167 days
-6930 days
Data loading in progress...
Similar Channels
Tags Cloud
No data
Any problems? Please refresh the page or contact our support manager.
Incoming and Outgoing Mentions
---
---
---
---
---
---
Attracting Subscribers
January '25
January '25
+2
in 0 channels
December '24
+2
in 0 channels
Get PRO
November '24
+9
in 0 channels
Get PRO
October '24
+7
in 0 channels
Get PRO
September '24
+15
in 0 channels
Get PRO
August '24
+4
in 0 channels
Get PRO
July '24
+2
in 0 channels
Get PRO
June '24
+1
in 0 channels
Get PRO
May '24
+26
in 0 channels
Get PRO
April '24
+11
in 1 channels
Get PRO
March '240
in 0 channels
Get PRO
February '24
+2
in 0 channels
Get PRO
January '24
+34
in 0 channels
Get PRO
December '23
+30
in 0 channels
Get PRO
November '23
+6 158
in 11 channels
| Date | Subscriber Growth | Mentions | Channels | |
| 28 January | 0 | |||
| 27 January | 0 | |||
| 26 January | 0 | |||
| 25 January | 0 | |||
| 24 January | 0 | |||
| 23 January | 0 | |||
| 22 January | 0 | |||
| 21 January | 0 | |||
| 20 January | +1 | |||
| 19 January | 0 | |||
| 18 January | 0 | |||
| 17 January | 0 | |||
| 16 January | 0 | |||
| 15 January | 0 | |||
| 14 January | 0 | |||
| 13 January | 0 | |||
| 12 January | +1 | |||
| 11 January | 0 | |||
| 10 January | 0 | |||
| 09 January | 0 | |||
| 08 January | 0 | |||
| 07 January | 0 | |||
| 06 January | 0 | |||
| 05 January | 0 | |||
| 04 January | 0 | |||
| 03 January | 0 | |||
| 02 January | 0 | |||
| 01 January | 0 |
Channel Posts
شیعرەکانم پڕ ماتەمن
سەرقاڵی شیوەنی ئەون
دونیای بێ خۆری ئەوینن
بێ هیوا بێ ڕەنگ و تینن
کیژگەلی لێو بێ سوراون
لەهەرچی جوانە تۆراون
مەستانی لە کوچە کەوتوون
لێوانی لە بزە کەوتوون
ئاوی ناسازگاری مەنگن
دڵێکی پڕ ئێشی تەنگن
چاوی گریاوی بێ کلن
هەژاری بێ بەرگ و جلن
هەنگی بێ گوڵ و گوڵزارن
برینێکی بە ئازارن
باڵندەی بێ پەڕو باڵن
بێ گۆ زمانێکی لاڵن
ملوانکەیەکی بچڕاون
ئاوێنەیەکی شکاون
بێ ئەو لانەی دڵ شێواوە
نە خۆم جوانم نە هۆنراوە
ساهی,
| 2 | نـــە ئاڵـۆســکاوە زولفــانت، عتـــوور و عــەنبــەرە بۆنی
هــەمــان هـــۆی مـەیلـمە شـــانە، کـەئـاوا چنگـی لێداوە
لە مــەیدانــی ویصــاڵت لێک ئـــەدەن ئـاڵاونـە یـــەکتـر
سوپای دوو پەرچەمی تارت بەفیتی " بــا " لـە دوو لاوە
ببیتـە دانــەیـی بـــــرژانگ ،لـــەدیــدەم ڕۆبـچـی، هێشتا
مـەحـــاڵاتــە دەرت بێنــم، لــەنێـــو ئــەم بیلبیلـەی چاوە
بەتیـری چـاوەکـەت شیشـەی دڵـم کون بوو، شوکر ئێستا
لەجێگەی فەرشی سـوور، بۆ ڕێگەکەت وا خوێنی داداوە
دوو دەشتی ڕوومەتی وشکم، لەسایەی مەیلی ساردی تۆ
بــــەئـــاوی ئاســـ مــانی چــــاوەکـــانم ئێســـتە تێر ئاوە
بــەهـای عیشقـت ئەگـەر عومری منە، بـێ ڕێزە ڕێزەم کە
بەڵام بـــێ هـۆ وەکوو زولفـی پەشـێوت مەیدە دەم باوە
هەتا دەستی ڕەقیبی گرتبێ دەستت، مـــەڵێ "ســاهــی"
بـــزەو خــەنـدە لـــەســـەر لێــوی بــەبــارت بـۆ ترازاوە
سـاهــی, | 207 |
| 3 | No text... | 10 |
| 4 | لەسەر بەرماڵی شیعر دەتپەرستم
لە دۆخێکدا لەسەر خۆ نیم و مەستم
بە نەفرینت دەکەم جارو هەزار جار
کە مەستی بەردەدا دەستی لەدەستم
ساهی, | 239 |
| 5 | بڵێم چی ؟ چۆن بڵێم ؟ پێناسە ناکرێ
بەهیچ کەس ، خۆم نەبم ئەم تاسە ناکرێ
بەجۆرێ باسی ئازارم درێژە
بە پەخشان و شیعر ئەم باسە ناکرێ
ساهی, | 262 |
| 6 | لەگەڵ خەم ڕۆژوو شەو کەوتوومە کێشە
وە پێشی ناکەوم هەر ئەو لەپێشە
تەواو ئاسوودەیی هەڵگرتووە لێم
دەزانم ڕوو کەمە جەننەت لەوێشە!
ساهی, | 275 |
| 7 | لەسەر بەرماڵی شیعر دەتپەرستم
لە دۆخێکدا لەسەر خۆ نیم و مەستم
بە نەفرینت دەکەم جارو هەزار جار
کە مەستی بەردەدا دەستی لەدەستم
.....
......
ساهی, | 294 |
| 8 | لەسەر بەرماڵی شیعر دەتپەرستم
لە دۆخێکدا لەسەر خۆ نیم و مەستم
بە نەفرینت دەکەم جارو هەزار جار
کە مەستی بەردەدا دەستی لەدەستم
.....
......
ساهی, | 1 |
| 9 | لەسەر بەرماڵی شیعر دەتپەرستم
لە دۆخێکدا لەسەر خۆ نیم و مەستم
بە نەفرینت دەکەم جارو هەزار جار
کە مەستی بەردەدا دەستی لەدەستم
.....
......
ساهی,
https://t.me/sahe_ma7ak | 1 |
| 10 | " وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ "
جیاواز نییە ئەو سەروەرە، ئینسانە مووحەممەد
ئەو تاجی زەڕە زێوەرە، سامانە مووحەممەد
لەم تاریکە ڕێیە لە دەسی بەرمەدە دەستت
ئەو مورشیدە ئەو ڕێبەرە، ڕێ زانە مووحەممەد
هەرکەس کە لە دەریای عیـلمی دیقەتی دابێ
زانیویە کەوا گەوهەرە، مەرجانە مووحەممەد
نوتقێکی بە بێ هۆ بە زمان دەر نە بڕیوە
زاری کە وەکوو شەککەرە، قورئانە مووحەممەد
ئەو بێ کەم و کەسرە، نموونەی دەستی خودایە
خادیمی پەیام، نوێنەرە، شاهانە مووحەممەد
دەستی کە بەسەر هۆش و دڵا گرتبێ ئێستا
مووحەممەدە، خەم لابەرە، دەرمانە مووحەممەد
بۆ ناخی ڕەشی هەرکەسە پاراوی مەبەست بێ
ئیکسیری خودای پەروەرە، بارانە مووحەممەد
بێ "نــوقتە" یە نــاوی وەکــوو ئاکاری خــراپی
بۆ جوانی ڕەوشت ڕابەرە، بڕوانە مووحەممەد
بیبەخشە، پەیامت کە هەموو بەخشینە توخوا
هەرکێ کەلە ڕێت لادەرە نادانە مووحەممەد
بێ ڕەونەقە وەک تاڵی دەزوو سادەیە شیعر
تا دەرفەتە "ساهی" وەرە، زەنگیانە مووحەممەد
ساهی, | 278 |
| 11 | https://www.instagram.com/mamle_official_page?igsh=N29hYWxtdzNuZWF1
ئەرک بکێشن و پەیجی فەرمی مامۆستا محمدی ماملێ لە ئینستاگرام فۆڵۆ بکەن | 253 |
| 12 | https://www.instagram.com/mamle_official_page?igsh=N29hYWxtdzNuZWF1 | 1 |
| 13 | دۆزەخ ئەگەر
درۆیەکی شاخداریش بێ
تەنهاو تەنها بۆ ڕێگری
خراپەو تاوانکاریش بێ
من دڵنیام ئەو خودایەی
کە لە نەبوون
ئەم گەردوونەی ، هێنایە بوون
تۆ بەئاگر پەیوەست دەکا
گەر دۆزەخیش بوونی نەبێ
لەئاهی من !
دۆزەخ بۆتۆ دروست دەکا!
ساهی, | 327 |
| 14 | لەمن گەڕێ!
نەک بڕستت، لەبەر بڕێ
چییایەکی بەرزم لەخەم
هەڵ مەگەڕێ بەرەو لوتکەم
دەریایەکم!
لە هاواری توند و بەتین
گریان و شین
نەك لە ئازارت هەڵژەنێ!
بیابانێ گەرم و وشکم
هەنگاو بەرەو دەشتم مەنێ!
دارستانێ ساردو چڕم
وڵاتێکی قات و قڕم
بۆی مەگەڕێ!
زادی عیشقت دەست ناکەوێ
لە من گەڕێ!
ساهی, | 359 |
| 15 | وردە وردە
ڕۆژانی پڕ عیشق و جوانیت
پڕ لە فێڵی میهرەبانیت
لە یادمدا
وەختە دەمرێ!
لە ئێستاوە چیتر بگری
بۆ ئەو ڕۆژەی
کەوا خوداش پشتم دەگرێ!
ساهی, | 291 |
| 16 | لەشەپۆلی کامە دەریاو
لە هاژەی کام تاڤگە ئەچی ؟
هێندە جوانی
ئەوکاتانەی کە هەڵدەچی ؟
کاتێ ئەدوێی بەهێمنی
ئەبیت بە خوڕەی کانییەك
لەشەوێکی مانگە شەودا
خۆت نازانی
ئەخولقێنی چ جوانییەك !
ساهی, | 281 |
| 17 | کە ڕۆیشتی !
وەفام ویستی سەر هەڵبڕێ
تاوێ هێخەی
ناڕەزایت بۆ دادڕێ
بەچاوی وت :
گریانێکی زۆر دەربڕێ
بەڵام هۆشم نەیخوارد فریو
کاتێ سەری بۆت هەڵبڕی
بەو چەقۆیەی بەڕۆشتنت
لە سینگت نام
دەری هێناو، هەر لەوێدا سەری بڕی!!
ئێستا ئیتر
بوکی خەیاڵی شەوم نیت
هەرچی جوان بێ
تۆ ئەوم نیت
ئێستا جار جار، بێیتە یادم
شەوانی پڕ لەئارامیم
بێدار ئەکەی
لەتاوی خۆشەویستیت نا
بەڵکوو ڕۆحم بێزار ئەکەی
ساهی, | 395 |
| 18 | لەدەستی من مەڕۆ دەستم بەدامان
نەکا بشکێ دڵی وەک شووشە ئامان
بەمـن چـی عـالەمێ کـۆبن لەدەورم
کەتۆی دونیاو هەموو عالەم لەلامان
ساهی, | 398 |
| 19 | وەرە سـاقی لە مەیخانەت دەسـا دەس بۆچی پێک نایە
مەگەر هەر خۆت بکەی چارم بەمن ئەم دەردە پێک نایە
لەلایــێ دەردی بـێ سامان ، لەلایــێ دەردی دووری یار
هـەتا ئەم لای دەکـەم چارە ، کـەچی ئـەو لایە ڕێک نایە
فەلـەک چەرخی لەبەختی من نەسوڕا هەر شەوم بینی
بڵێـی ڕۆژی نــەبـێ یاخـــود لەلای مــن ڕۆژی هەڵنایە ؟
تەمەن پەیوەستی ئاواتێ ببوو، ڕۆیی و لە دەستم چوو
لەتەختــــی پـادشــایم دابنێـــــن خـــــۆ تـــازە بــێجایە
ئەگـەر یارێ لە ئــەحـواڵی نەپــرسیت کـاتـی دڵ تەنگی
ئیتـر وا دیــارە پـەیمانــی پــەڵاش و پـــوشی دەم بایە
وەفا خـۆ گەر کەمێکیش بـێ لەلای عـاشق گـەلێ زۆرە
کـــە یــاری لوتفــی بنـوێنـێ بەزەڕڕە پـــڕ بــە دونیایە
پـەرێشانـی خــراپ باڵــی بـە ســەرمــا داوە ، دەیـزانم
لە دونیـای ڕۆشــنا هێنــدەم نەمــاوە ، شـاهیدم خوایە
ئەمن هەرچی بکەم ، هەرچی بڵێم ، ئەو کوێرە نابیستە
گلـە بۆچـی ئەکــەی "ســاهــی" بـە هــانای دڵتەوە نایە
ســاهی, | 468 |
| 20 | کەیلە دڵ،دەرمانی کەیلی ناخی پڕ ژانم مەڕۆ
ئەی هەتاوی ئاسمانی چاوی بارانم مەڕۆ
تا لە تاریکی ژیانی میحنەتیمدا بەند نەبم
کازیوەی ڕاماڵی تاریکی بەیانیانم مەڕۆ
ڕۆح ئەگەر تۆنیت، کەسێ ڕۆحم دەبا نیشان بدا
خۆت مەخە جەستەی کەسێ تر ڕۆحەکەی گیانم مەڕۆ
من لەسەر ئاینی عیشقی تۆم و پەیوەستم بەدڵ
نا تکایە ، ئەی رەسولی عیشقی ئاسمانم مەڕۆ
تەنگی سینەی ئاگرم هێزی لەبەردا لێ بڕیم
ئەی هەوای سازگاری مانم، هێزی وەستانم مەڕۆ
تاریفی ئازاری سەختم ، نا بە شیعر ناکـرێ
تۆ و خودا چاکی دەزانن ، چەند پەرێشانم مەڕۆ
وا لە سارای بێ کەسی مردن دیـارە لێمەوە
چۆڕە ئاوی گۆزەکەی ، گەرمی بیابانم مەڕۆ
هەر بپرسە حاڵی" ساهی " گەر لەدووریت مایەوە
ئەستەمە هەرچەندە، بۆیە دەستە دامانم مەڕۆ
ســاهی, | 269 |
