زانستی بێهۆشکاری
Open in Telegram
486
Subscribers
No data24 hours
+57 days
+3430 days
Posts Archive
💛کاتێک ئینتیوبەیشن ئەنجام دەدرێت، ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ.
بەهۆی هێمۆداینامیک ڕیسپۆنسەوە یان vagal reflex
کە ئەوەش مەترسی هەیە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەساڵاچوون یان ئەو نەخۆشانەی تووشی جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵ و ناڕێکی لێدانی دڵ دەبن و لەوانەیە ببێتە هۆی وەستانی دڵ.
بۆیە دەبێت ڕێگری لەوە بکەین یان ئەو ئەگەرانە کەم بکەینەوە👇..
🌼پێدانی دەرمان پێش دەستپێکردنی بێهۆشکردنی گشتی بۆ ڕێگریکردن لەم ئاڵۆزیانە، وەک
🩵بێتا_بلۆکەرەکان
مێتۆپرۆلۆل، پرۆپرانۆلۆڵ (ئیندێرال)
🩵ئۆپیۆیدەکان
وەکو فێنتانیڵ و ڕیمیفێنتانیل
🩵دەرمانی_دژە بەرزی پەستانی خوێن
نموونەیەک بریتییە لە دەرمانی نیفیدیپین کە دەرمانێکە بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن بەکاردێت و سەر بە گروپی CCB بلۆککەرەکانی کالیسیۆمە
🩵ئەلفا2_ئەگۆنیستەکان
وەک کلۆنیدین و دیکسمێدیتۆمیدین (لە عێراقدا بەردەست نییە)
گرنگتر لە هەموو ئەوانەی سەرەوە ئەوەیە ئینتیوبەیشنەکە ئەنجام بدەی لە ماوەی ٣٠ چرکەیا واتا پەلە بکەیت و کەمترین کات لارینگۆسکۆپ لە دەمی نەخۆشەکەیا بهێڵیتەوە.
💊مۆرفین دەبێتە هۆی بڕۆنکۆسپازم بۆیە لەو نەخۆشانەی تەسکبوونەوەو هەوکردنی درێژخایەنی بۆڕیەکانی هەوایان هەیە بەکاریناهێنین COPDs
🦂نەخۆشێک کە دووپشک پێوەیدابێت ئەگەری هەیە سپاینەڵ تیایدا شکست بێنێت بەهۆی ژەهرەکەوە کە بلۆکی کەناڵی سۆدیۆمیەکان دەکات.
🩷Spinal Block🩷
🤍هەندێک جار نەخۆش لە ژێر نیوبەنجا بە تەواوی هەست بە ئیشی دکتۆرەکان دەکا زۆرجار دەڵێ هەستم کردووە کە چەقۆکەی لێداوە، بەڵام ئازاری نییە.
🤍هەندێک جار ئازاریشی هەیە لە ناکاو هاوار ئەکات یان ئەجوڵێ حاڵەتێکی ئاساییە بەڵام نابێت ئیهمالی کەیت و پێویستە هێمنی کەیتەوە، زۆر قەلەق ئەبێت و دەترسێت کە لەوانەیە کێشەی بۆ دروست بکات بە تایبەت لە ئافرەتانا.
🤍هەروەها بەهۆی بلۆک بوونی بەشی سمپاساوی نەخۆشەکە دەکرێ لێدانی دڵی خاو بێتەوە بۆیە گەر قسەی لەگەڵ بکەیت باشترە، قسەکردنی نەخۆشەکە راستەوخۆ لێدانی دڵ زیادەکا بەڵام قسەکردنێکی ماقول و گفتوگۆیەکی جوان.
#Cardio_Pulmonary_Resuscitation
5cm
120 compression
Oxygenation by ambu bag
Drugs(adrenaline,amiodarone... ).
🍁Intubation🍁
پڕۆسیجەرێکە پێویستە بە خێرایی ئەنجام بدرێ وەک پڕۆسیجەرەکانی تر نییە بتوانی بە ئیسراحەت بیکەیت، ئەو نەخۆشەی لە ژێر دەستتایە لەو کاتەیا هەناسەی نییە و ئۆکسجین ناچێت بۆی هەر دواکەوتنێک کێشەی گەورە دروست دەکا، هەر کاتێک ماسکت لابرد و لارینگۆسکۆپەکەت هەڵگرت هەناسەی خۆت بگرە و دەستپێبکە هەر کاتێ خۆو چیتر نەوتوانی و دەستت کردەوە بە هەناسەدان بزانە ئەو کەسەی ژێر دەستیشت ئەوەنە تەعامول ئەکات و لە دوایی ئەوەوە SPO2 ی دادەبەزێ وردە وردە، کە هەر نەتتوانی دایبنێی لایبەرەوە و ماسکەکە دانێرەوەو فول ئۆکسجینی بکەوە.
دوو تێبینی کورتیش لەسەر پڕۆسەکە
🍂لارینگۆسکۆپەکە لە لای راستی دەمیەوە داخڵ کەو دوایی بەرەو لای چەپی بەرە واتا زمانی بەرەو لای چەپ بەرە.
🍂لارینگۆسکۆپ پاڵ پێوە دەنێیت نەک بەرزی کەیتەوە واتا جومگەی ئانیشک بەکاردێنی 🫷🏼 💪🏼نەک مەچەکت
🤛🏼
واتا مەچەکت نانوشتێنیەوە و ڕاست ئەیوەستێنی تەنها لە ئانیشکەوە فلێکشن و ئێکستێنشن دەکەیت.
🪐زۆر جار نەخۆش بەهۆی دەرمانەکانی بەنجەوە تووشی Chest stiffness دەبێت واتا ماسولکەکانی بەینی پەراسووەکانی ڕەق دەبێت ( intercostal muscles ) کە ڕۆڵی گەورەیان هەیە لە هەناسەداندا بۆیە لەو حاڵەتەیا لە ڕیکەڤەریا گەر مەساجێک بۆ سنگی نەخۆشەکە بکەیت زۆر سوودی دەبێت و وا دەکەیت زووتر هەناسەی بگەڕێتەوە و کرداری هەناسەدانی باشتر بێت.
🦠💊💉🌡️🧪
زانیاری
زۆرێک لەو حاڵەتانەی کە لە چاودێری چڕدا دڵیان دەوەستێت CPR یان بۆ دەکرێت،
کەواتە چۆن مامەڵە لەگەڵ نەخۆشەکان دەکەین دوای #CPR دوای ئەوەی دڵ دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی، واتە After Cardiac Arrest Care ؟ ....
******
#یاسای_یەکەم ⬅️ کەمکردنەوەی پلەی گەرمی therapeutic hypothermia
🥶 هەوڵ ئەدەین پلەی گەرمی نەخۆش بگەیەنینە 32-34 بۆ ماوەی 12-24 بە مەبەستی باشترکردنی کۆئەندامی دەمار
🥶 ئەمەش بە پێدانی normal saline ی سارد بە نەخۆشەکە دوای وەستانی دڵ ⬅️ و گەڕانەوەی #سووڕی_خوێن، بە ساردی Normal Sline N/S دەدەین بە نەخۆشەکە بە ژەمی ٣٠ مل/کگم (#بەمەرجێک ئەو شلەیەی پێدەدرێت گلوکۆزی تێدا نەبێت) ..
🥶 باشترین ڕێگاش بۆ پێوانی پلەی گەرمی نەخۆشەکە لەم کاتەیا ⬅️ دانانی probe لە سورێنچک.
**
#یاسای_دووەم ⬅️ کۆنترۆڵی ventilator بە جۆرێک کە
🫁 ئاستی #CO2 ئاسایی بێ normocapnia چونکە hyperventilation ⬅️ ئاستی PaCO2 کەمدەکاتەوە، بەمەش بڕی ئەوخوێنەی کە دەگاتە مێشک کەمدەبێتەوە ، ئەگەری ڕوودانی Cerebral ischemia زیاد دەکات.
🫁 چڕیی ئۆکسجینی FiO2% بکە بە کەمتر لە 50% بۆ ڕێگریکردن لە O2toxicity ، پاراستنی ئاستی PaO2 زیاتر لە 60 mm Hg، و پاراستنی ئاستی SPO2 زیاتر لە 94%.
دوای وەستانی دڵ نابێت PEEP دابنرێت چونکە کاریگەری هەیە لەسەر زیادکردنی پەستانی ناو سنگ و مێشک و پەستانی بۆری هەناسە، بەمەش کاریگەری لەسەر هیمۆداینامیک (blood pressure ، BP، MAP) دەبێت...
**
#سێیەم _ یاسای ⬅️ پاراستنی Cardiovascular status
❤هێشتنەوەی پەستانی خوێن بە نۆڕماڵی Normotension ڕێگریکردن لە Hypotension(هەوڵ ئەدەی پەستانی systolic زیاتر بێ لە90 mmhg و MAP زیاتر لە 65 mmhg)
❤ ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە نێوان 140-180 ملگم/دل و ڕێگریکردن لە دابەزینی شەکری خوێن.
🌵کاتێک نەخۆشێک تۆرنیکا بەستراوە لە دەستی بۆ نەشتەرگەری دەستی بە مەبەستی ڕاگرتنی خوێنبەربوون، هەروەها Esmeron ی پێدراوە دەکرێ بەشێکی ئەو ئیزمیرۆنە لە ناو لوولە خوێنەکانی دەستیا گیر بخوا،
واتا بە دوور دەبێ لە سوڕی خوێن و مێتابۆلایز نابێت و گەردەکانی دەرمانەکە هەر دەمێنێتەوە بۆیە دوای نەشتەرگەریەکە کاتێک تۆرنیکاکە دەکرێتەوە دەکرێ راستەوخۆ بچێتەوە لەشەوە ببێتەوە هۆی
ڕاگرتنی هەناسەی.
بۆیە لەو حاڵەتەیا وریا دەبیت چاودێری نەخۆشەکە دەکەیت کە شتێکی وا ڕوویدا پێویستە ماسک حازر بێت و هەناسەی بدەیتێ.
🌼ئەمە بۆ ئیزمیرۆن وایە چونکە لە ڕێی جگەرەوە مێتابۆلایز دەکرێت بەڵام بۆ هەموویان وانییە بۆ نموونە Atracurium لە پلازمای خوێندا میتابۆلایز دەبێت و ئەو کێشە دروست ناکا.
یاسای 4,2,1 هەیە بۆ پێدانی دۆزێکی گونجاو
4ml/kg/hr بۆ ١٠ کیلۆگرامی یەکەم
2ml/kg/hr بۆ ١٠ کیلۆگرامی دووەم
1ml/kg/hr بۆ ئەو کێشەی کە ماوەتەوە
بۆ نموونە گەر نەخۆشەکە 15 کیلۆ بێت پێویستی بە 50 سیسی هەیە لە فلود
لە مناڵی ساوایا گلوکۆز سەڵاین ئەدەین چونکە مناڵ زۆر زوو شەکری خوێنی دائەبەزێ بۆیە پێویستە ڕێگری لەوە بکەین بۆ ئەوەی ڕیکەڤەریەکی سەلامەتی هەبێ بەڵام وریای ئەو دۆزە ئەبیت کە پێی ئەدەیت و نابێت زیادی پێ بدەیت.
Pt. is unstable
Normal ➡️ Sinus tachycardia ➡️ Ventricular tachycardia ➡️ if has a pulse ➡️ Sedate the patient ➡️ DC shock (Joule) ➡️ sinus rhythm🩶
If no pulse in carotid artery [cardiac arrest]⏯️ CPR
#چەناڵی-زانستی-بێهۆشکاری
🤍ATROPINE🤍
ئەترۆپین دەرمانێکی گرنگە بۆ چەندین مەبەست بەکاردێ لە ئێستایا یەکێک لە باوترین شتەکان کە بۆی بەکاردێ لەگەڵ neostigmine تێکەڵدەکرێ وەک antiload.
ATROPINE
[anticholinergic or antiparasympathetic]
ئەترۆپین دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و خێرایی هەناسە دان بەڵام پێویستە بە دۆزی تەواو بدرێ ئەگینا ئیش ناکات یان بە پێچەوانەوە ئیش دەکات و دەبێتە هۆی bradycardia.
ئەترۆپین ئەمپولی 0.6mg و 1mg هەیە.
ئەوەی 0.6 ەکە تخفیفی 3cc دەکرێ واتا هەر cc یەک 0.2 ە تۆ لانی کەم دەبێت 0.4 بدەیت واتا 2cc بۆ ئەوەی ئیش بکات, بە مەبەستی بەرزکردنەوەی لێدانی دڵ.
ئەوەی 1mg ەکەش تخفیفی 5cc دەکرێت.
هەروەها ئەترۆپین دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە bronchial secretion و saliva بۆیە بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانی پێش نەشتەرگەری بیدەیت.
هەندێک کەیس هەیە لێدانی دڵی دادەبەزێ پێویستە ئەترۆپینی پێ بدەیت بۆ بەرزکردنەوەی.
ئەو دابەزینە لە منداڵا باوە چونکە کەیسی منداڵ لێدانی دڵی بێتە خوار 100 بە bradycardia حسابە بۆیە دەتوانی ئەوکات ئەترۆپین بدەیت و راستەوخۆ ئەنجامەکەی دەبینیت.
#چەناڵی_زانستی_بێهۆشکاری
💉Pethidine(Demerol)
ئازارشکێنە و سەر بە ئۆپیۆیدەکانە بەکاردێت بۆ چارەسەری ئازاری قورس و مام ناوەند، دەتوانی لە ڕێی IV و IM و Oral و SC ەوە بیدەیت, زیاتر بۆ لابردنی ئازاری دایک بەکاردێت لە کاتی منداڵبوونا،هەروەها بۆ لابردنی ئازاری کورت خایەن.
Onset: IV(1-5 minute),
other routes(10-15 minute)
Duration: 2-4 hr
وە دەشکرێ کەسەکە هەستیاری پێی هەبێ.
↘️⤵️Note
لە کەیساتی کسور(شکاوی) زۆر گرنگە ماسک و دەستکێش بە مەزبووتی بەکاربێنی لەگەڵ پێدانی antibiotic بۆ ئەوەی بە تەواوەتی ڕێگری بکرێ لە ئینفێکشن چونکە ئینفێکشنی ئێسک کێشەی گەورەی بۆ دروستەکا و چارەسەری ئاسان نابێت.
سەلام💛
هاوڕێیانتان ئەدد بکەنە چەناڵەکەوە لەگەڵ زیاتر گەورە بوونی چەناڵەکە شێوازی وتنەوەی بابەتەکان دەگۆڕین بۆ ڤیدیۆیی و ژێرنووسی کوردی بۆ ڤیدیۆ پزیشکیەکان لەسەر شێوازی زنجیرە باس بۆ دەرمان و نەخۆشی و حاڵەتە جیاجیاکانی چاودێری چڕ و نەشتەرگەری.
https://t.me/Anesthesia4kurdish
