زانستی بێهۆشکاری
Open in Telegram
486
Subscribers
No data24 hours
+57 days
+3430 days
Data loading in progress...
Similar Channels
Tags Cloud
No data
Any problems? Please refresh the page or contact our support manager.
Incoming and Outgoing Mentions
---
---
---
---
---
---
Attracting Subscribers
September '24
September '24
+16
in 0 channels
August '24
+515
in 0 channels
| Date | Subscriber Growth | Mentions | Channels | |
| 25 September | 0 | |||
| 24 September | +1 | |||
| 23 September | 0 | |||
| 22 September | 0 | |||
| 21 September | 0 | |||
| 20 September | 0 | |||
| 19 September | +1 | |||
| 18 September | +1 | |||
| 17 September | 0 | |||
| 16 September | 0 | |||
| 15 September | 0 | |||
| 14 September | +1 | |||
| 13 September | +1 | |||
| 12 September | +4 | |||
| 11 September | +1 | |||
| 10 September | +1 | |||
| 09 September | 0 | |||
| 08 September | 0 | |||
| 07 September | 0 | |||
| 06 September | 0 | |||
| 05 September | +1 | |||
| 04 September | +1 | |||
| 03 September | 0 | |||
| 02 September | +3 | |||
| 01 September | 0 |
Channel Posts
Anti arrythmic drugs
Or Anti tachycardia
Na CB
Beta B
KCB
CCB
Adenosine
Digoxin
Magnesium sulphate
| 2 | No text... | 257 |
| 3 | لەو بارەیەوە گرووپێکی دەرمانی دابەزاندنی پەستانی خوێن هەیە پێیان دەوترێ ACE inhibitor
کە ڕێگری لە گۆڕینی angiotensin ی یەک بۆ angiotensin ی دوو دەکات ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکەن وەکو :
Lisinopril
Captopril
Enalapril ... | 353 |
| 4 | 🪷RAAS system🪷
Renin Angiotensin Aldosterone System
ئەو سیستمەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن ئیش دەکات لە ڕێگەی تەسکبوونەوەو فراوانبوونی لوولەی خوێن و باڵانسی ئیلۆکترۆلایت و فلودەوە.
گورچیلەکان Renin دەردەدەن کە Angiotensin دەگۆڕێت بۆ Angiotensin I
Angiotensin released by Liver
Angiotensin I ➡️ Angiotensin II
By angiotensin converting enzyme(ACE)
ACE released by Lungs
Angiotensin II ➡️due to➡️ Na, water reabsorbtion + Vasoconstriction.
That's cause increasing blood pressure⬆️
هەروەها Angiotensin II دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی هۆڕمۆنی Aldosterone ئەویش دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی سۆدیۆم و ئاو بۆ ناوخوێن و کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. | 360 |
| 5 | No text... | 298 |
| 6 | 🥛🤍Propofol🤍🥛
ئەو دەرمانەی لە دوورەوە دەناسرێتەوە بە ڕەنگە شیریەکەی.
Sedation and induction agent
بەکاردێت بۆ خەواندن و هێورکردنەوە نەخۆش بە شێوازی بۆڵەس و هەم بە
شێوازی ئینفیوشنیش بەکاردێ.
پڕۆپۆفۆڵ زوو ئیش دەکات و زوو کاریگەریەکەی نامێنێ.
پڕبەکارهێنەرترین دەرمانی بەنجە لە ئێستایا لە هەردوو یەکەی چاودێری ورد و نەشتەرگەری.
وە یەکێک لە پێکهاتەکانی لە زەردێنەی هێلکە دەردەهێنرێ egg lecithin.
دژە خورانێکی بەهێزە Antipruritic.
پڕۆپۆفۆڵ لەگەڵ ئەوەی خۆی ئازارشکێن نییە بە هیچ شێوەیەک، بەڵکو دەبێتە هۆی ئازارێکی بە قوەت لەو vein ەی کە لێوەی دەدرێ بۆیە ئەگەر پێش پێدانی یەک دوو سی سی Lidocaine بەڕێکەیت باشترە.
هەندێک کەس دێن تێکەڵی دەکەن لەگەڵی جا دەیدەن کە غەڵەتە و هیچ سوودی نییە ڕاستەوخۆ ئەو لیدۆکاینە ئیش ناکا پێویستە چەندین چرکەیان فەرق بێ.
کاریگەریەکانی چییە :
دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی کەمکردنەوەی SVR.
دەبێتە هۆی کەمبوونەوە لێدانی دڵ بەڵام بەرچاو نییە زۆر و زیاتر لەوکەسانە دەرئەکەوێ کە دەرمانەکانی بێتا بلۆکەر بەکاردێنن.
دەبێتە هۆی کەمکردنەوە هەناسەدان Respiratory depression
وە لە بۆڵەس دۆزا دەبێتە هۆی Apnea.
پەستانی ناو کەللەی سەر کەمدەکاتەوە ICP.
دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەرچەکرداری بەشی سەرەوەی ڕێڕەوەی هەناسە Upper respiratory reflex بەوەش دانانی تیوب ئاسانتر دەکات بۆت.
وە دوای سەحبکردنی نابێت زۆر بهێڵدرێتەوە بە تایبەت لە کەشی گەرمدا چونکە تێکدەچێ.
دەبێتە هۆی دەردانی هیستامین و هەستیاری زیاددەکات بۆیە لە کەیساتی ڕەبۆ Asthma دەکرێ بژاردەی باشتر هەبێ.
Propofol Infusion Syndrome
حاڵەتێکە کە تیایدا لەش ناتوانێ ئەو پڕۆپۆفۆڵە چیتر تێکبشکێنێ بەڵکو لە سوڕی خوێندا هەر دەمێنێتەوە بەمەش کەسەکە بۆماوەیەکی درێژخایەن بێهۆش دەمێنێتەوە، ڕوودەدات کاتێک کەسەکە دۆزێکی زۆری بە ئینفیوشن وەرگرتبێ کە حاڵەتێکی زۆر دەگمەنە. | 537 |
| 7 | ☑️ یەکێکی تر لە کێشە زۆر باوەکان لە ناو خەڵک و لە چاودێری ورد بریتیە لە Renal failure کە بریتیەلە سستبوون یان وەستانی تەواوی گورچیلەکان لە فلتەرکردنی خوێن و دەرکردنی پاشەڕۆ و ماددە زیادەکانی ناو خوێن بە گشتی وەک urea and createnine.
لەو حاڵەتەیا کە گورچیلە دەوەستێت ئەو Urea createnine و ئاوی زیادەی ناو خوێن بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە لە ناو خوێندا فلتەر ناکرێن.
کە ئەمەش چەند کێشەیەک دروست دەکات وەک تێکدانی PH و گازەکانی ناو خوێن و کۆبوونەوەی ئاو بە بڕێکی زیادە لە لەشدا Edema.
هەروەها تێکچوونی electrolyte ەکان لە خوێندا .
وە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی هۆشی کەسەکە LOC ⬇️ لە هەندێک کەسدا و لە حاڵەتی قورسبوونی حاڵەتەکە لەسەر کەسەکە.
کە ئەوەش زۆر جار پێویستی بە داخڵبوونە لە یەکەی چاودێری چڕ.
چارەسەرەکەشی بریتیە لە Kidney transplantation چاندنی گورچیلە وەک چارەسەری هەمیشەی، یاخود ئەنجامدانی غەسلی گورچیلە Dialysis or CRRT وەک چارەسەری کاتی.
یەکەیەکی تایبەتیش هەیە بە چارەسەری گورچیلە
renal care unit(RCU). | 575 |
| 8 | Ephedrine
ئەویش دەرمانێکە پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە شێوازی ئیشکردنیشی دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی نۆر ئیپینیفرین 👆 کە دەبنە هۆی ئەکتیڤکردنی adrenergic receptor ەکان بە تایبەت ئەلفا و بێتا کە دەبێتە هۆی vasoconstriction و پاشان بەرزبوونەوە پەستانی خوێن.
ئیفیدرین زیاتر لە نەشتەرگەریا بەکاردێت direct دەدرێ بە نەخۆش بە تایبەت لە کەیساتی سپاینەڵ ئەنێسێزیا.
بەڵام نۆر ئەدریناڵین بۆڵەس دۆزی نییە بۆیە تەخفیف دەکرێ و بە ئینفیوشن دادەنرێ بۆیە زیاتر لە ICU بەکاردێ. | 728 |
| 9 | 🤍Noradrenalene(norepenephrine)
نۆر ئیپینیفرین هۆڕمێنێکە ئاسایی لە لەشی مرۆڤدا هەیە و لە لایەن ئەدریناڵ گڵاندەوە دەردەرێت، کاریگەری گەورەی لەسەر جەستە هەیە و لە کاتی قەلەقی و ترس و ڕاکردن و شەڕ و ....هتد زیاتر دەردەدرێتە خوێنەوە و چەندین کاریگەری هەیە لەسەر جەستە وەک : خێراکردنی لێدانی دڵ و تەسککردنەوەی بۆڕییەکانی خوێن vasoconstriction و زیادبوونی دەردانی گلوکۆز بۆ ناو خوێن ..... وە هەروەها لە مێشکدا وەک دەمارە گوێزەرەوە neurotransmitter کاردەکات.
وە بە هۆی ئەوەی دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی بۆڕییەکانی خوێن پەستانی
خوێنیش بەرزدەکاتەوە.
لەبەر ئەوە نۆر ئەدریناڵین یەکێکە لە باوترین دەرمانەکان لە ICU بەکاردێت بۆ ئەو نەخۆشانەی زەختیان دادەبەزێ کە بە ئینفیوشن دادەنرێ بۆیان.
لە دۆزی زۆردا کاریگەری خراپی هەیە بۆیە تا بکرێت بەدوور دەبی لێی بەڵام زۆر جار ناچاری دایبنێی بە تایبەت بۆ ئەوە نەخۆشانەی شۆکن وەک: septic shock, hypovolemic shock and cardiogenic shock .... etc | 701 |
| 10 | ئەم شێوازی چەناڵە سوودی زیاتر ئەبێ بۆ ئێوە ئەتوانن لێدوانی خۆتان بەن لەسەر بابەتەکانمان یان ئەگەر پرسیار و وەڵام هەبێ باشترە و ڕاستەوخۆ ئەتوانن جوابمان بدەنەوە. | 611 |
| 11 | سەلام هاوڕێیانی ئازیز
بەشی کۆمێنتمان زیاد کردووە بۆ چەناڵەکە هەر ڕەخنەو پێشنیارێکتان هەیە بفەرموون🌼
یان زیاتر حەزتان لەسەر چی بابەتێکە تا پۆستی لەسەر بکەین؟ | 577 |
| 12 | Answer👆
Guillain barre syndrome (GBS)
کە نەخۆشیەکی بەرگری دژەخۆییە و بەرگرییە کۆئەندامی لەشی خۆمان پەلاماری لەشی خۆمان ئەدات بە هەڵە، چەند جۆرێک هەیە لەم نەخۆشیانە وەک گورگە سوورە و ئەوانی تر، بەڵام لەم جۆرەیانا بەرگریە کۆئەندام هێرش دەکاتە سەر دەمارە خانەکانی ماسولکەکانی لەش کە ئیعاز لە مێشکەوە ئەگوازنەوە بۆ ماسولکەکان بۆ گرژبوون و خاوبوونەوە بەڵام لەم حاڵەتەیا ئەم فرمانە ڕوونادا و کەسەکە ناتوانێ کۆنترۆڵی ماسولکەکانی خۆی بکات.
بە گشتی ئەم نەخۆشیە سەرەتا لە قاچەوە دەسپێدەکات و وردە وردە دێتە سەرەوە بە دەوروبەری سک و دوای ئەوە تا ئەگاتە سنگی و دەبێتە هۆی وەستاندنی ماسولکە فرمانیەکانی هەناسەدان ودەبێت بە apnea و پێویستی بە ڤێنتیلەیتەر واتا هەناسەدانی دەستکرد دەبێت تا چارەسەر
دەکرێت.
سەرکەوتوو بن🌼🩵 | 713 |
| 13 | Q.A
نەخۆشێکمان هەیە لە چاودێری چڕ هۆشی هەیە و قسە ئەکا لەگەڵتا و هیچ کێشەیەکی نییە، ڤایتەڵی هیچ کێشەی نییە و ستەیبڵە.
HR 70-85
BP 110/78
Temp 36.8
Spo2 97
بەڵام قاچەکانی زۆر لاوازن و سڕن وە ساردیشن هەروەها ناتوانێ بەرزیان بکاتەوە و لەگەڵ ئەوانەشا لە قاچەکانی و دەوروبەری سمتی و نزیک سکی هەست بە ئازار ناکا ئەگەر دەرزیشی لێدەیت یان نقوچی لێ بگری، لەگەڵ ئەوانەشا نەخۆشەکەی قسە بە وازعی ناکا و بە ئاسانی لێی تێناگەی.
موددەیەک بە سەر ئەو وەزعەیا ئەڕوا و گوێی پێ نادەی بەڵام شەو درەنگ لە ناکاو نەخۆشەکە Spo2 ی دائەبەزێ و ڤایتەڵی هەمووی بەسەریەکا تێکەچێ، تا تۆ هەوڵەدەی کێشەکە بدۆزیتەوە لەناکاو هەناسەی ئەوەستێ و پێویستی بە ئینتیوبەیشن و دەرمانی بەنج و خستنە ژێر جیهازی ڤێنتیلەیتەر ئەبێت.
نازانی ئەم شتە لە ناکاوە چۆن ڕوویدا.
تەسەور ئەکەی هۆکارەکەی چی بێت؟
سبەی بە ڕوونکردنەوەوە وەڵامەکەی دائەنێین.
لەگەڵ وەڵامەکەیا کە داماننا هەر کەسێ لای خۆی وەڵامی ڕاستی لابووە با ڕیاکتی🔥لە وەڵامەکەمان بات سبەی، بەڵام بەبێ ساختەکاری😆 | 566 |
| 14 | تی کتێبخانە لە بەرنامەی تێلێگرامدا ئامرازێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە کە ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی دەستت بگات بە چەندین کتێب و سەرچاوەی کولتووری جۆراوجۆر. ئەم بۆتە بەخۆڕاییە و دەرفەتێکی سەرنجڕاکێش بۆ بەکارهێنەران دەڕەخسێنێت بۆ بینینی چەندین کتێبی جۆراوجۆر لە بوارە جیاوازەکانی وەک ئەدەب، مێژوو، زانست، زمان، و ئەوانی تر. | 568 |
| 15 | https://t.me/betaktib_bot | 600 |
| 16 | No text... | 574 |
| 17 | پێشتر لەو کەسانەی تووشی کە cardiac arrest دەبوون ئەترۆپینیش دەدرا بە نەخۆشەکە لەگەڵ ئەنجامدانی CPR دا، بەڵام ئەمساڵ بە تەواوی لە گایدڵاینا لابرا، واتا ئێستا بە گشتی ئەم دەرمانانەی لەو کاتەیا بەکاردێن adrenalene و amiodarone..🤍 | 811 |
| 18 | 💜دوای هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە پێویستە Endotracheal tube بگۆڕدرێ بۆ Tracheostomy tube لە ICU، واتا ناتوانی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نەخۆشەکە لەسەر تیوب بهێڵیتەوە.
💜ە foley catheter یش بە هەمان شێوە هەر کاتێک ماوەیەکی بەسەردا ڕۆیشت و پیس بوو یان تووشی گیران بوو (obstruction)
وە بۆ ڕێگریکردن لە infection پێویستە بگۆڕدرێ، باوترین جۆری بەکارهێنراویش foley یە.
💜ڕۆژانە نەخۆشەکە پێویستی بە گۆڕینی position ە چەند جارێک هەروەها پاک و خاوێن ڕاگرتنی bed ەکەو هەموو ئەو کەرەستانەی لایەتی. | 912 |
| 19 | 💛هەر کاتێک پێش نەشتەرگەری دەرمانێکی ئیندەکشن درا بە نەخۆش وەک کیتامین و پڕۆپۆفۆڵ و پێنتۆساڵ دەبێ ماسک دابنێیت و فیکسی بکەیت چونکە دەبنە هۆی لە ناکاو وەستانی هەناسە apnea.
💛دوای یەک بۆ دوو خولەک لە پێدانی ڕیلاکسەنتەکان پڕۆسەی ئینتیوبەیشن ئەنجام دەدرێ بە گشتی, کە پەیوەستە بە Onset ڕیلاکسەنتەکەوە.
💛لەگەڵ پێدانی ڕیلاکسەنتەکان وا باشە کات بگیرێتەوە لەسەر جیهازی تخدیرەکە، بۆ ئاگا لێ بوون لە ماوەی کاریگەریان.
💛کەسانی قەڵەو و دووگیان پێویستیان بە preoxygenation ێکی زیاتر هەیە چونکە زووتر SPO2 یان دادەبەزێ
💛بەبێ سەیرکردنی مۆنیتەر یەکەم نیشانە کە دەری دەخات نەخۆشەکەت بەخەبەر هاتۆتەوە جوڵەی پێڵوی چاوی و هاتنی فرمێسکە Lacrimation and eye movement
🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼🌼 | 1 387 |
| 20 | باشترین فلود بۆ کەیسی سوتاوی ⬅️ ڕینگەر لاکتەیتە
باشترین فلود بۆ کەسێک سکچوونی هەبێ ⬅️ نۆرماڵ سەڵاینە
باشترین فلود بۆ کەسێک ڕشانەوەی هەبێ ⬅️ ڕینگەر لاکتەیتە
باشترین فلود بۆ منداڵی ساوا ⬅️ گلوکۆز سەڵاینە بە دۆزێکی گونجاو و کەم. | 1 166 |
