1 907
Subscribers
No data24 hours
-357 days
-1430 days
Posts Archive
1 907
چیا بۆ هەڵۆ؛
ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان
خۆر بۆ ئاسۆ
ئاگرپەرست بۆ ئاتەشگە
با بۆ چرۆ
ئەستێرە و مانگ بۆ سپێدە
منیش بۆ تۆ
کوردستانم
منیش بۆ تۆ!
پەشێو
1 907
لەم نیشتمانی دەنگەدا؛
لەم زێدی سترانەدا
لەمێژە گڵکۆی قاسپەی زوڵاڵ و
مەزاری چریکەی ئاسمانی و
گۆڕی گمەگمی ئاهۆرایی
جێژوانی پیرۆزی ئێمەی ئەوینداران و شەیدایانی ئەم خاکەیە.
ژیرۆ
1 907
لە کوێستانا؛
لە ناو باخچەی کوردستانا
گوڵی سەربەستی ئەڕوێنم
گۆرانی عیشق و ئازادی
بۆ کوردستان
بۆ تۆی ئازیزم ئەخۆێنم!
جەلال مەلەکشا
1 907
خۆشەویستیت بوو به چرا؛
بوو بە پێڵاوی ئاسن و گۆچان پۆڵا
خۆشەویستیت بوو بەهەتاو
بوو بە ڕەگی دڵ و هەناو
ڕچەم شکان هاتم بۆلات
لەسەر لووتکەی ئەوینەکەت
باڵام کرد و بووم بە ئاڵا.
ژیلا حسەینی
1 907
شنەی بەر بەیان دیمەن بە دیمەن
باوەشێن ئەکا ئەگریجەی چیمەن
کیژی خۆرەتاو چاوی هەڵدێنێ
دێت و گوڵی شەو هەڵدەوەرێنێ.
مامۆستا شەریف
