ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

پەپوولە

پەپوولە

前往频道在 Telegram
1 907
订阅者
无数据24 小时
-357 天
-1430 天
帖子存档
ئەبارێ هەوری خەم لەم شاره بێ تۆ واوەیڵایە، خەمە، هاوارە بێ تۆ ئەسیری دەستی دووری بوو دڵی من تەمە، شینە، خەمە، گریانە بێ تۆ.
ژیلا حوسەینی

چیا بۆ هەڵۆ؛ ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان خۆر بۆ ئاسۆ ئاگرپەرست بۆ ئاتەشگە با بۆ چرۆ ئەستێرە و مانگ بۆ سپێدە منیش بۆ تۆ کوردستانم منیش بۆ تۆ!
پەشێو

لەم نیشتمانی دەنگەدا؛ لەم زێدی سترانەدا لەمێژە گڵکۆی قاسپەی زوڵاڵ و مەزاری چریکەی ئاسمانی و گۆڕی گمەگمی ئاهۆرایی جێژوانی پیرۆزی ئێمەی ئەوینداران و شەیدایانی ئەم خاکەیە.
ژیرۆ

بەرگم لادە؛ کاڵانی سەر لەشم بدڕە با دەرکەوی بەڕووتی، خەنجەری تۆڵە کەی شەرمی لە بێبەرگییە؟

تۆ ئەوینمی؛ ڕێک و پێک ترین شێعری تاکو ئێستە هەڵنەبەستراوی ژینمی.
مامۆستا هەڵۆ

لە کوێستانا؛ لە ناو باخچەی کوردستانا گوڵی سەربەستی ئەڕوێنم گۆرانی عیشق و ئازادی بۆ کوردستان بۆ تۆی ئازیزم ئەخۆێنم!
جەلال مەلەکشا

خۆشەویستیت بوو به چرا؛ بوو بە پێڵاوی ئاسن و گۆچان پۆڵا خۆشەویستیت بوو بەهەتاو بوو بە ڕەگی دڵ و هەناو ڕچەم شکان هاتم بۆلات لەسەر لووتکەی ئەوینەکەت باڵام کرد و بووم بە ئاڵا.
ژیلا حسەینی

من بێگومان؛ لە هاتنەوەی بەهاری ئاوات من دڵنیا بە بەر گرتنی داری وشکی خەبات من هیوادار بە ئاکامی خوێن و خوێندن و خەڵات بۆ پشکووتنی گوڵی ئاڵی سەربەستی لە خاکی وڵات.
ڕۆژیار

تەڕ پەرێشان تێکەڵاو دڵەکاو دووراون چ ئەوینێک دەبارێ!
کازیوە

لەگەرووما؛ بولبولێکی بریندارە وشەی خوێن و وشەی زام و وشەی ئەوین ئەچریکێنێ!
جەلال مەلەکشا

گەر دلۆڤان بێت لەئاستم ئەودڵە قیناوییەت بۆر بەڵێنێ دادەنێم دڵ بێت وەلانێ قین لە من.
زایەڵە

شنەی بەر بەیان دیمەن بە دیمەن باوەشێن ئەکا ئەگریجەی چیمەن کیژی خۆرەتاو چاوی هەڵدێنێ دێت و گوڵی شەو هەڵدەوەرێنێ.
مامۆستا شەریف

لە ژێر ئاسمانی شینا؛ لە پاڵ لووتکەی بەفرینا کوردستان گەڕام دۆڵاودۆڵ پێوام نە لە شار و نە لە دێ نەمدی کەس وەک تۆ جوان بێ.
گۆران

هیچ دەریایێک وەک تۆ نییە؛ بەخشندە و پڕ لە مراوی ئۆقرەبدا بەدڵ بە لەش هەم شەپۆل و هەم کەناری خۆزگەم بەوباڵند وێڵەی تۆ بوویتە هێڵانە بۆی.
ڕووبار شەریفی

کەتۆ دەبویتە نالی؛ منیش دەبوومە حەبیبەیەکی پڕ ناز کەتۆ دەبویتە شار منیش پڕ دەبوم لەکۆڵان و شەقام کە من دەبوومە چۆلەکە تۆ دەبویتە جوانترین گوڵەگەنم کەمن دەبومە سەوزایی تۆ دەبویتە جوانترین سنەوبەر سەیرکە چی ڕووبارێكت لەعیشق هێناوەتە ناو ئەم باخچەیەی ڕۆحمەوە.
بەیان ئیبراهیم

ژین دڵۆپێکە لە گۆنای نازەنینێک دێتە خوار نازی برژانگی لەگەڵ فرمێسکی بێ گیانی دەکرد.
لووقمان پیربادینی

وەرە ئازیزێ؛ ئەمن بۆت هەڵدەڵێم بە نەمامی شۆخ و شەنگی ئاواتی چرۆ کردووت کە دڵی مەرگی هێناوەتە سەر هەناسەبڕکەی ژاکانێ ئەمن شینی تۆ دەگێڕم هەموو فەسڵی ڕۆژان و شەوان چ لە گەرمێنێ، چ لە کوێستانێ.
ئاشتی

خەونەکانم ونیان کردووم؛ ڕۆحێکی سەرگەردانم و چاوەڕوانم کە یا خنکان و یا سووتان بە بڵێسە یا بە شەپۆلم بسپێرن.
مارف ئاغایی

وەک سەرەڕۆی شوێن ئامانج؛ نە زازا ما نە کرمانج گەڕام کوردستان گەرمیان و کوێستان نە لە شار و نە لە دێ نەمدی کەس وەک تۆ جوان بێ تۆیت و بەس کچە کوردێک وەک گوڵ وا بێ کوردستانی پێ ئاوا بێ.
گۆران

فۆڕی بکەن بە پێی وایبتان ڕەستەیکی جوانتان بدەمێ دڵان🦋.