en
Feedback
هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

Open in Telegram

ناسینی پێغەمبەر ‎ﷺ و ، یارانی رضي الله عنهم بە پوختی و سەحیحی

Show more
1 800
Subscribers
-224 hours
-107 days
-2730 days
Posts Archive
١٣- محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی تومەرت:(کۆچی دوایی: ٥٢٤ کۆچی): زەهەبی دەڵێت: محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی توومەرت - کە خۆی نازناوی "مەهدی"ی بەخۆی بەخشیبوو - مەغربی، خاوەنی بانگەوازی سوڵتان عەبدولمئومینی پادشای مەغریب، بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە حەسەنیی عەلەوییە و، خەڵکی کێوی "سوس" بوو لە ئەقسای مەغریب... مەبەستی خۆی شاردەوە و، عەقیدەیەکی بە زمانی خۆیان بۆ دانان، لە چاویاندا گەورە بوو و دڵیان خۆشی ویست. دەستیکرد بە باسکردنی مەهدی و بەپەرۆشکردنی خەڵک بۆی و، ئەو فەرموودانەی کۆکردەوە کە لە فەزڵی مەهدیدا هاتبوون. کاتێک گەورەییی مەهدی و نە سەب و سیفەتەکانی لەلایان جێگیر بوو، بانگەشەی ئەوەی بۆ خۆی کرد و وتی: من محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵام، و نە سەبێکی بۆ خۆی تا عەلی (سەلامی خوای لێ بێت) ڕیز کرد، و بە ئاشکرا بانگەشەی بێگوناهی (عیسمەت)ی بۆ خۆی کرد کە مەهدیی مەعسومە و، دەستی درێژ کرد بۆ بەیعەتدان و بەیعەتیان پێدا. پاشان کۆمەڵێک نووسراوی لە زانستدا بۆ دانان؛ لەوانە کتێبێک بە ناوی: «أعز ما يطلب»، و عەقیدەیەک لەسەر مەزهەبی ئەشعەریی لە زۆربەی بابەتەکاندا جگە لە سەلماندنی سیفەتەکاندا؛ چونکە لە ڕەتکردنەوەیاندا (نەفیی سیفەتەکان) هاوڕای موعتەزیلە بوو، لەهەندێ بابەتی دیکەشدا، هەروەها جۆرێک لە تەشەییووعی لە ناخیدا شاردبووەوە. فیتنەیەك بوو خەڵکی زۆر پێیان گەورە بوو و، زێدەڕۆییان دەکرد لە گوێڕایەڵیکردنیدا، تا گەیشتە ئاستێک ئەگەر فەرمانی بە یەکێکیان بکردایە بە کوشتنی باوکی یان براکەی یان کوڕەکەی، دەیکوشت! ئەو ڕەقی و وشکییەی لە سروشتی کەسانی شاخنشیندا باو بوو، ئەمەی بۆ ئاسان دەکرد . محەممەد ئەلسولەیمانی دەڵێت: عەقیدەی ئەشعەریی لە مەغریبی ئیسلامیدا جێگیر نەبوو مەگەر لە سەدەی شەشەمدا، ئەوەش بە هاتنی مەهدی ئیبن تومەرت کە تانەی لە خەڵکی مەغریب دەدا لەبەر ئەوەی دەقە موتەشابیهەکانیان وەک خۆیان تێدەپەڕاند و، ناچاکردن ڕوو بکەنە تەئویلکردن و وەرگرتنی مەزهەبە ئەشعەرییەکان. لەو بوارەشدا ڕیسالەی سادە و قووڵی نووسی و بڵاوبوونەوەیانی ئاسان کرد، تا کار گەیشتە ئەوەی دەسەڵات و زاڵبوونیان هەبێت .

کاریگەریی ئەبو حامدی غەزالی لە گەشەپێدانی مەزهەبی ئەشعەریدا: غەزالی بە یەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکانی ئەشاعیرە دادەنرێت کە بەرگرییان لە مەزهەبی ئەشعەریی کردووە لە دژی نەیارەکانی لە ڕێبازە جیاوازەکاندا . یەکێک لە کتێبە ئەشعەرییەکانی ناو ناوە «الاقتصاد في الاعتقاد» و، کتێب و بەڵگەهێنانەوەکانی کورتکراوەی قسەی کەسایەتییەکانی پێش خۆی بوون لە ئەشاعیرە بە داڕشتنێکی نوێ و شێوازێکی ئاسان، ئەو بەرهەمێکی زۆری لە دانانی کتێب دا هەبوو، هەروەها کتێبەکانی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ناوبانگیان دەرکرد و، گەورەترین کاریگەرییان هەبوو لە بڵاوکردنەوەی سۆفیگەری و عەقیدەی ئەشعەریدا . دووەم: ڕێبازی گومان لەلای غەزالی لە دوو شتدا خۆی دەبینێتەوە: گومانی کرداری (عەمەلی): ئەوەیە کە بە ڕوونی لە کتێبی «الـمُنْقِذُ مِنَ الضَّلَالِ»دا نووسیویەتی، تێیدا ڕوونیکردۆتەوە چی بەسەر هاتوو، بە دەرد و نەخۆشی ناوی بردووە. گومانی ڕێبازی (مەنهەجی): غەزالی لە کۆتایی کتێبەکەی «مِيزَانِ العَمَلِ»دا دەڵێت: گومانەکان گەیەنەرن بە حەقیقەت، ئیدی هەرکەسێک گومان نەکات ڕامانی نەکردووە، هەرکەسێک ڕامانی نەکردبێت نابینێت و، هەرکەسێک نەبینێت لە کوێری و وێڵبووندا دەمێنێتەوە، پەنا بە خوا ! سێیەم: سۆفیگەریی غەزالی و فەلسەفەکەی: بەو ئەندازەیەی غەزالی بە ئەشعەریبوونی ناوبانگی دەرکردووە، بە سۆفیگەرییەکەشی ناوبانگی دەرکردووە؛ ئەو نوێنەرایەتی قۆناغێک لە قۆناغەکانی تێکەڵبوونی سۆفیگەری بە مەزهەبی ئەشعەریی دەکات تا کار گەیشتە ئەوەی نزیکبوو ببێتە بەشێک لێی. غەزالی سەرباری بەرفراوانیی زانیارییەکانی لە زانستە عەقڵییەکاندا، لە سوننەتی پێغەمبەردا صلی الله علیە و سلم زۆر شارەزا نەبوو، چەندە زۆرن ئەو فەرموودە هەڵبەستراو و پووچ و لاوازانەی کە لە کتێبەکانیدا باسیان دەکات! بەڵکو ئەو لە کتێبی «المواعظ في الأحاديث القدسية»دا ٣٨ فەرموودەی قودسی هێناوەتەوە کە تەنانەت یەک فەرموودەیان ڕاست (صحيح) نییە! قوتابییەکەی ئەبو بەکری کوڕی عەرەبی دەڵێت: ئەبو حامید تاجێک بوو لەسەر سەری شەوان و، ملوانکەیەک بوو لە گەردنی پلە بەرزەکاندا، تا ئەوەی ڕوویکردە سۆفیگەری و مامەڵەی لەگەڵیاندا زۆر کرد، ئینجا لە حەقیقەت دەرچوو، لە زۆربەی بارودۆخەکانیدا لە ڕێگەی ڕاست لایدا و، وتەی وا سەخت و تاقەتپڕووکێن و مانای وای هێنا کە هیچ ڕێکخستن و گونجانیان لەگەڵ شەریعەتدا نییە. زانایانی بەغدا دەیانوت: ئیسلام لەبارەی ئەوەوە تووشی چاوی پیس بووە! کاتێک باسیان دەکرد دەیانخستە خانەی نەبوونەوە و، لە پەشیمانیدا دانیان پێدا دەقپڕاند و، بە پەرۆشییەوە بۆی دەکەوتنە سەرپێ. بەڵام کاتێک چاوت پێی دەکەوت پیاوێک بەخۆیدا هەڵشاخاو، کوڕی کاتی خۆی، باکی بە بەیانی و دوێنێی خۆی نەبوو . ئاخ و حەسڕەت بۆ ئەو!). زەهەبی دەڵێت: غەزالی هەڵەی زۆر، و دژایەتی (تناقض) لە نووسینە عەقڵییەکانیدا هەیە و، چۆتە ناو فەلسەفە و گومانەکانەوە. هەرکەسێک سەرنج لە کتێبە عەقڵییەکانی بدات شتی سەرسوڕهێنەر دەبینێت. سەرەڕای بەرفراوانیی زانستەکانی و گەورەییی پلە و مەقامی، لە زانستی فەرموودە و ئەثەردا سەرمایەیەکی کەم و لاوازی هەبوو . کەسی دادپەروەر چاکە و فەزڵەکانی ئینکار ناکات و، هەموو کەسێک قسەی لێ وەردەگیرێت و ڕەددیش دەکرێتەوە جگە لە پێغەمبەرەکەمان صلى الله عليه وسلم ، و سەرەنجامی سەرجەم کارەکان لە پێش و لە پاشدا هەر بۆ خوایە.

١٢- ئەبو حامدی محەممەدی کوڕی محەممەدی غەزالی (کۆچی دوایی: ٥٠٥ کۆچی): ئەبو عەمری کوڕی صەلاحی شافیعی لە ژیاننامەی غەزالیدا دەڵێت: تێکەڵکردنی مەنتیق [لۆژیک] لەگەڵ عولومی فقهدا، داهێنراوێک [بدعە] بوو کە شومییەکی گەورەی بۆ فەقیهەکان بەدوای خۆیدا هێنا، تا کار گەیشتە ئەوەی لەدوای ئەوە فەلسەفەلێدەر [متفلسفة] تێیاندا زۆر بوو، والله المستعان . ئیبن تەیمییە دەڵێت: لە نووسینەکانی غەزالیدا کەرەستەیەکی فەلسەفیی گەورە هەیە بەهۆی کاریگەریی قسەکانی ئیبن سینا لە کتێبی «الشِّفا» و جگە لەوەش و، «نامەکانی إخوان الصَّفا» و، قسەکانی ئەبو حەییانی تەوحیدی. بەڵام کەرەستەی موعتەزیلی لە نووسینەکانیدا کەمە یاخود نییە. هەروەها قسەکانی لە کتێبی «الإحياء»دا زۆربەی باشن، بەڵام کەرەستەی خراپیشی تێدایە: کەرەستەی فەلسەفی، کەرەستەی کەلامی، کەرەستەیەک لە خەیاڵ و خورافاتی سۆفیگەری و کەرەستەیەک لە فەرموودەی هەڵبەستراو و دروستکراو .

١١- ئیمامی حەرەمەین ئەبو المعالی، عەبدولمەلیکی کوڕی عەبدوڵڵای جوەینی (کۆچی دوایی: ٤٧٨ ک): ئەبو المعالی جوەینی بە یەکێک لە گەورەترین ناودارانی ئەشاعیرە دادەنرێت، لەو تایبەتمەندییانەی کە پێیان جیا دەکرایەوە پەیوەست بە مەزهەبی ئەشاعیرە ئەمانەی خوارەوەن: أ- نوێکردنەوەی مەزهەبی ئەشعەریی: جوەینی ئەگەرچی بۆچوونی شێخەکانی پێشووتری وەردەگرت و دەیگواستنەوە، بەڵام هەر شتێکی بە شایستەی ڕەتکردنەوە یان تاوتوێکردن بزانیبا، ڕەتی دەکردەوە یان گەنگەشەی لەسەر دەکرد؛ تەنانەت ئەگەر ئەو قسانە هی (ئەبولحەسەنی ئەشعەری)، (باقلانی)، (ئەبو ئیسحاقی ئەسفەراینی)، یان (ئیبن فورەک)یش بووبن. ب- تەئویلکردنی سیفاتە خەبەرییەکان؛ وەک «ڕوو (وجه)»، «چاو (عین)»، و «دەستەکان (یدین)»، بە پێچەوانەی پێشەواکانی مەزهەبی ئەشعەریی کە بەبێ تەئویل جێگیریان دەکرد؛ وەک ئەبو حەسەنی ئەشعەریی، باقلانی، و بەیھەقی . هەروەها جوەینی هاوڕا بوو لەگەڵ موعتەزیلەکان لە تەئویلکردنی سیفەتی «استواء» (بەرزبوونەوە)ی خوای گەورە بە «استیلاء» (دەستبەسەرداگرتن)، کە هیچ کەس لە پێشەواکانی ئەشعەریی لەمەدا پێشی نەکەوتبوو، بەڵکو پێشتر وەڵامی موعتەزیلەیان دەدایەوە لەسەر تەئویلکردنی استواء بە استیلاء . بەڵام جوەینی ئەشعەرییەکانی پابەندکرد بە تەئویلکردنی سیفەتی ڕوو، دەستەکان و، چاو، وەک چۆن سیفەتی دابەزین (نزول) و جیا لەوانیشیان تەئویل دەکرد. ج- نزیکبوونەوە لە مەزهەبی موعتەزیلە زیاتر لەوانەی پێش خۆی لە ئەشعەرییەکان؛ یەکێک لە بەڵگەکان لەسەر ئەمە ئەوەیە کە جوەینی کاتێک مەزهەبی ئەشعەرییەکانی شیکردەوە لە بابەتی کەلامی خودای گەورەدا بڕیاریدا کە مەزهەبی ئەشعەریی دژایەتی مەزهەبی موعتەزیلە ناکات؛ چونکە هەردوولایان هاوڕان لەسەر ئەوەی کەلامی خودا بەبێ دەنگ و بەبێ پیتە و ، تەنها جیاوازییان لەگەڵ موعتەزیلەدا لەوەدایە کە موعتەزیلە «کەلامی نەفسی» جێگیر ناکەن کە ئەشعەرییەکان جێگیری دەکەن. د- جوەینی ئاگاداری زۆرێک لە پەرتووکەکانی فەیلەسوفان بوو و کاریگەرییان لەسەری هەبوو لە بنچینەدارکردن و داڕشتنەوەی مەزهەبی ئەشعەریدا لە توێژینەوە کەلامییەکانیدا. هـ- داخڵکردنی زانستی مەنتق (لۆژیک) و زانستی کەلام بۆ ناو زانستی ئوصولی فقه و ، ئەوانەی دوای خۆی هاتن لە ئەشعەرییەکان و جگە لەوانیش کاریگەر بوون بەم مەنهەجەی؛ وەک غەزالی، ڕازی، و ئامیدی. ئیبن تەیمییە دەربارەی ئەبو مەعالی جوەینی دەڵێت: مەزهەبی ئەشعەریی گۆڕی لە زۆرێک لە ڕێساکاندا و، لایدا بەرەو وتەی موعتەزیلە؛ چونکە زۆر خەریکی خوێندنەوەی پەرتووکەکانی ئەبو هاشمی کوڕی جوبائی بوو، هەروەها زانیاریی کەم بوو سەبارەت بە ماناکانی قورئان و سوننەت و وتەی سەلەف و پێشەواکان، لەگەڵ لێهاتوویی و ژیریییەکەیدا لە زانستەکەیدا .

دونیای مۆدێرنە و سیستەمی سەرمایەداری ئەیانەوێ لەبچوکترین شتدا لایەنی ئاژەڵی مرۆڤ بوروژێنن و جوان و گەورەی بکەنەوە و، لایەنە ڕۆحێکەی فەرامۆش بکەن ! بۆیە عاقڵ ئەوکەسەیە بۆتێرکردنی لایەنە ئاژەڵییەکەی ، لایەنە ڕۆحێکەی لەبیرنەکات !

سوفیانی ثەوری رحمە الله كە ساڵی ١٦١ ی كۆچی ووەفاتی كردوە ، ئەفەرموێ: ئێستا زەمەنی بێدەنگی و، پەیوەستبونە بەماڵەوە و، ڕازی بوونە بەو خواردنەی كەبەردەستە تا مردن ... لا حول ولا قوة إلا بالله ئێستا لەماڵەوەش مۆبایل ناهێڵێ لە دونیا دابڕێین 😢 تەنانەت بتەوێ بچیتە گوندە دوورە دەستەكانیش هەر كارەبا و خەتی ئەنتەرنێت و جارجارەش بەناو بەرنامەوە دێنە گیانت😢 یا الله پەنات پێ دەگرین

سەبارەت بە پەروەردەکردنی منداڵ ئەم ڕێکارانە بگرە بەر: ١- سەرەتا دایکێکی چاك هەڵبژێرە بۆ منداڵەکانت : " فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ تَرِبَتْ يَدَاكَ " . الشيخان ٢- ناوێکی جوان و ماناداری لێبنێ . ٣- عەقیقەی بۆ بکە ( حەوتم ) . ٤- خۆت و دایکی ببن بەسەرمەشق بۆیان . ٥- دوعای خێر بکە صاڵح بن . ٦- خۆت لەگەڵ دایك و باوکتا باش و گوێڕایەڵبە . ٧- نانی حەڵاڵیان بۆ پەیابکە . ٨- تەمبێکردن و دووبارەکردنەوەی " مُرُوا صِبْيَانَكُمْ بِالصَّلَاةِ إِذَا بَلَغُوا سَبْعًا، وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا إِذَا بَلَغُوا عَشْرًا، وَفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ فِي الْمَضَاجِعِ ". أحمد وأبي داود ٩- لێدانی تەمبێکردن نەك هەڵڕشتنی ڕق و هەوای زك خاڵیکردنەوە: «أنَّ النَّبيَّ صلَّى اللهُ عليْهِ وسلَّمَ أمَر بتعليقِ السَّوْطِ في البيتِ» البخاري في الأدب ١٠- خستنە بەر خوێندنی شەرعی لە خولەکانی هاوینە لە مزگەوت و ڕێکخراوەکان - بەس وریابە هی مەدخەلییەکان نەبێ - . ١١- دەستنیشانکردنی هاوڕێی باش بۆی . ١٢- پێکەوە کتێبخوێندنەوە و دانیشتنی هەفتانە و گفتوگۆ . ١٣- پاش هەموو ئەمانە تەوەکول کردنە سەر خودا لە صاڵحبونیان ، ئەگینا کوڕەکەی نوح و ژنەکەی لوط علیهما السلام کافربون و ، ژنەکەی فیرعەون باوەڕدار . ئەگەر وانەکەی ئەوا بەرپرسیاری :{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ } . التحريم: ٦

دوێکە جومعە ٢٤/ ٢/ ١٤٤٨ بەئامادەبوونی من و هەزاران نوێژخوێنی تر لە وڵاتە جیاجیاکانی دونیاوە ، لەگەڵ هەریەکە لە سەرکردەکانی تو
دوێکە جومعە ٢٤/ ٢/ ١٤٤٨ بەئامادەبوونی من و هەزاران نوێژخوێنی تر لە وڵاتە جیاجیاکانی دونیاوە ، لەگەڵ هەریەکە لە سەرکردەکانی تورکیا و سعودیە و پاکستان لە مزگەوتی حەڕام ڕێککەوتننامەی سێ قۆڵی مەککە بۆ ئاسایش مۆرکرا ، هاوکات ئیمامی حەڕەم چارەکێ وتارەکەی دواکەوت و ، باسی برایەتیشی کرد .. داواکارین لە الله ئەم ڕێککەوتنە ببێتە مایەی سود بۆ موسڵمانانی ناوچەکە .

١٠- ئەبولقاسم، عەبدولکەریمی کوڕی هەوازنی قوشەیریی نەیساپوری (وەفات: ٤٦٥ ک) : ئەویش وەك زانایانی دیکەی ئەشاعیرە زۆربەی سیفاتەکانی خودا تەئویل دەکات . ڕۆڵی قوشەیری لە پشتیوانیکردن و گەشەپێدانی مەزهەبی ئەشعەریی: قوشەیری ناوبانگی لە تەسەوفدا زیاتر بوو وەک لە مەزهەبی ئەشعەریی، ئەو کەسە بوو کە تەسەوفی هێنایە ناو مەزهەبی ئەشعەریی و پێوەی بەستەوە. ئەوەش کاتێک بوو کە نامە بەناوبانگەکەی لەسەر تەسەوف و حاڵەتەکانی و ژیاننامەی پیاوە بەناوبانگەکانی نووسی؛ لەم نامەیەدا ئاماژەی بەوە کرد کە عەقیدەی ناودارانی تەسەوف هەمان عەقیدەی ئەشاعیرەیە، بۆیە نامەکەی بووە هۆکارێکی گەورە بۆ چوونی ئەشاعیرە بەرەو تەسەوف و، هێنانی سۆفییەکان بۆ ناو مەزهەبی ئەشعەریی .

+1
ئاوەدانترین ڕێگای مزگەوت لە نوێژی بەیانی دا

٩- ئەحمەدی کوڕی حوسەینی بەیهەقی (وەفات: ٤٥٨ ک): بەیهەقی لە زۆرێک لە بابەتەکانی عەقیدە هاوڕابوو لەگەڵ مەزهەبی ئەشعەرییەکاندا؛ چونکە ڕای هەبوو لەسەر تەئویلکردنی هەندێک لە سیفاتەکان و تەفویزکردنی (بەجێهێشتن و سپاردنی مانای) هەندێکی تریان، هەروەها پێی وابوو کە «تەفویز» مەزهەبی سەلەفی ساڵحەو ، هاوڕابوو لەگەڵ ئەشعەرییەکان لەوەی کە کەلامی خودا بە دەنگ و پیت نییە. بەڵام سیفاتی دەموچاو (الوجه)، دوو دەست (اليدين)و ،چاو (العين)ی بۆ خودای باڵادەست بەبێ تەئویل جێگیر دەکرد، هەروەك چۆن بڕوای ئەشعەرییە پێشینەکان (مُتَقدِّمِي) بوو . ئیبن تەیمییە دەڵێت: حافز ئەبو بەکری بەیهەقی و هاوشێوەکانی، نزیکترن لە سوننەتەوە لە زۆرێک لە شوێنکەوتووانی دوایینی ئەشعەریی؛ ئەوانەی لە زۆرێک لە وتەکانی ئەو (ئەشعەریی) دەردەچوون بەرەو وتەی موعتەزیلە یان جەهمییە یان فەیلەسوفەکان .

کورتە باسێك سەبارەت بە مینبەرەکەی پێغەمبەرگیان ﷺ ..

٧- ئەبو ئیسحاقی ئەسفەرایینی: ئیبراهیمی کوڕی محەممەد، (کۆچی دوایی: ٤١٨ کۆچی). ٨- ئەبو مەنصوری بەغدادی: عەبدولقاهیری کوڕی تاهیری کوڕی محەممەدی تەمیمی، (کۆچی دوایی: ٤٢٩ کۆچی): ئەبو مەنصوری بەغدادی مەزهەبی ئەشعەریی گەشە پێدا (گۆڕانکاری تێدا کرد) لە ڕێگەی: أ- ڕاجیایی لەگەڵ هەندێک لە وتەکانی ئەبولحەسەنی ئەشعەریی. ب- وەرگرتن و گرتنەبەری هەندێک لە بەڵگەکانی موعتەزیلە، وەک بەڵگەی «حدوث الأجسام» (دروستبوونی جەستەکان/ماددەکان). ج- ته‌ئویلکردنی سیفاتی «الاستواء» بۆ پەروەردگار. د- ته‌ئویلکردنی سیفەتەکانی وەکو دەموچاو (الوجه)، چاو (العين)، هەردوو دەست (اليدين) و هاوشێوەکانیان لەو سیفەتە خەبەرییانەی کە ئەبولحەسەنی ئەشعەریی و ئیبن باقلانی ئیثباتیان کردبوو (چەسپاندبوویان). هـ- خستنەڕووی مەزهەبی ئەشعەرییەکان لە پەڕتووکەکەیدا «الفرق بين الفرق» وەک مەزهەبی ئەهلی سوننەت و جەماعەت .

٦- محەممەدی کوڕی حەسەنی کوڕی فورەکی ئەسفەهانی (وەفات: ٤٠٦ ک): ئیبن فورەک لە هاوچەرخەکانی باقلانی بوو، هەردووکیان قوتابی ئەبو حەسەنی باهیلی بوون (کە هاوەڵی ئەبو حەسەنی ئەشعەریی بوو)، هەردووکیان کاریگەرییەکی گەورەیان هەبوو لە گەشەپێدانی مەزهەبی ئەشعەریدا. ئیبن فورەک مەزهەبی ئەشعەریی گەشەپێدا لە ڕێگەی: أ- گرنگیدان و بایەخدان بە فەرموودە، لەگەڵ مانەوە لەسەر مەنهەج و ڕێگە و تەئویلەکانی (ڕاڤەکردنەکانی) ئەهلی کەلام. بەمەش ئەو بەربەستە کەمی کرد کە جیاوازیی دەکرد لە نێوان ئەهلی سوننە لە ئەهلی فەرموودە —کە ئەوە دەچەسپێنن کە دەقەکان ئاماژەی پێ دەکەن— و ئەهلی کەلام —کە دوور بوون لە گرنگیدان بە زانستی فەرموودە لە ڕووی ڕیوایەت (گواستنەوە) و درایەت (تێگەیشتن و لێکۆڵینەوە)ەوە. ب- زیاده‌ڕۆیی و ته‌كه‌لوف لە ته‌ئویلکردنی (لێکدانەوەی) ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كانی سیفاتدا، تا کار گەیشتە ئەوەی ته‌ئویلکردنیان ببێتە ئەسڵ و بنچینەو ،چەسپاندنیان وەک خۆیان کەم بێتەوە. ج- ته‌ئویلکردنی سیفاتی «الاستواء» و «العلو»؛ ئه‌مه‌ش گۆڕانکارییەکی مه‌ترسیدار و گه‌وره‌ بوو له‌ مه‌زهه‌بی ئه‌شعه‌ریدا كه‌ پێشتر نەناسراو و بڵاو نه‌بوو .

باسی درووشمەکانی پێغەمبەر ﷺ لە جەنگەکاندا ١٧٣- سەلەمەی كوڕی ئەکوەع رضي الله عنه دەڵێ: لەسەردەمی پێغەمبەردا ﷺ لەگەڵ ئەبو بەکرد
باسی درووشمەکانی پێغەمبەر ﷺ لە جەنگەکاندا ١٧٣- سەلەمەی كوڕی ئەکوەع رضي الله عنه دەڵێ: لەسەردەمی پێغەمبەردا ﷺ لەگەڵ ئەبو بەکردا غەزایەکمان کرد ، درووشمەکەمان: ( أَمِت أَمِت ) بوو . ١ ١٧٤- لە غەزای خەندەق پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: « ئەگەر ئەمشەو دوژمن هێرشی بۆ هێنان ، ئەوا درووشمتان (حم ) لايُنصَرون » . ٢ ـــــــــــــــــــ ١- أخلاق النبي ﷺ: ٤٦٧ ، وأحمد: ١٦٤٩٨ ، وأبوداود: ٢٥٩٦ ، وصححه شعيب الأرناؤوط . ٢- أخلاق النبي ﷺ: ٤٧٢ ، وأحمد: ١٦٦١٥ ، وأبوداود: ٢٥٩٧ ، والترمذي: ١٦٨٢ ، وصححه شعيب الأرناؤوط.

یەكێ لە تایبەتمەندییەكانی پێغەمبەر ‌‎ﷺ ئەوەیە: خودا ‎ﷻ هەرگیز بەناوی خۆیەوە بانگی نەكردوە ، بەڵكو بە ( يٰأيِّها النَّبيّ ) و
یەكێ لە تایبەتمەندییەكانی پێغەمبەر ‌‎ﷺ ئەوەیە: خودا ‎ﷻ هەرگیز بەناوی خۆیەوە بانگی نەكردوە ، بەڵكو بە ( يٰأيِّها النَّبيّ ) و ( يٰأَيِّها الرَّسول ) و ( يٰأيِّها المُدَّثِّر ) و( يٰأيِّها المُزَّمِّل ) بانگی كردوە بە پێچەوانەی پێغەمبەرانەوە ( علیهم السلام ) ،وەك: - ( يَا آدَمُ اسْكُنْ …). - ( يا نوح اهبط …). - ( يا إبراهيم أعرض …). - (يا عيسى ابن مريم …). - ( يا موسى إني اصطفيتك …). - ( يا داوُود إنا جعلناك …). - ( يا زكريّا إنا نبشرك …). - ( يا يحيى خذ الكتاب …). تۆ چەند گەورەی خۆشەویستمان ‎ﷺ

سەبارەت بە زەواجی مسیار ... نیكاحی شەرعی ئەوەیە كە ئەم مەرجانەی تێدابێ: ١- دیاربونی هەردوو هاوسەرەكە . ٢- ڕەزامەندبونی هەردوو هاوسەرەكە . ٣- وەلی ژنەكە یا كچەكە . ٤- ئامادەبونی دوو شاهێد لەسەر پرۆسەی هاوسەرگیرییەكە . ٥- نەبونی ڕێگرییەكانی هاوسەرگیری وەك مەحرەمبون بەهۆی نەسەب یا شیرەوە ، یان جیاوازی دین . جا هەر نیكاحێ ئەم مەرجانەی تێدابێ ئەوە نیكاحێكی درووستە و هیچی تێدانیە ، ئەوەی ئەمڕۆ پێی دەوترێ زەواجی مسیار ئەگەر ئەم مەرجانەی تێدابێ ئەوا درووستە ، دەمێنێتەوە سەر مافەكانی ژنەكە لەسەر پیاوەكە لە خەرجی و دابینكردنی شوێن و دادگەری لەشەو مانەوە لەگەڵ خێزانەكانی تری ئەگەر هەیبوو ، ئەگەر ژنەكە بەڕەزای خۆی دەستی هەڵگرت لەهەر مافێكی درووستە و واجب نیە لەسەر پیاوەكە بۆی دابین بكات ، بەڵام ئەگەر منداڵیان بوو ئەوا خەرجی منداڵەكان لەئەستۆی پیاوەكەیە و ژنەكە واجب نیە لەسەری خەرجییان بۆ دابین بكات . ١ تێبینی: ١- نابێ ئەم زەواجە كاتی بێ وەك زەواجی موتعە . ٢- چەند هۆكارێك هەیە بۆتەهۆی بڵاوبونەوەی ئەم جۆرە زەواجە لەوانە: - ڕازینەبونی ژنی یەكەم یان منداڵەكان بەوەی ژنی دووەم بهێنرێ . - كەمدەستی پیاوەكە لەوەی نەتوانێ ئەركی دوو خێزان لە ئەستۆ بگرێ بە دابینكردنی شوێن وخەرجییەوە . - بڵاوبونەوەی بەدڕەوشتی . - لەهەمووی گرنگتر قەدەغەكردنی حاكمییەتی شەرعی خودا عزوجل . ______ ١- بڕوانە پێگەی ئیسلام ویب ژمارەی فەتوا : ٢٧٥٤٥ ، هەروەها ژمارە : ٣٣٢٩

تۆ لەسەر ڕاستەڕێگاكە بەردەوامبەو چاوت تەنیا لە ڕەزامەندی خودا بێ ، با نەشگەی بە ئامانجەكەت گرنگ ئارامگرتنە لەسەر ڕێگاكە و لاڕێ نەبوونە ... { فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ۚ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ } . غافر: ٧٧

بیربكەرەوە ... كاتێ ناڕەحەتییەكت توشەبێ ، پێغەمبەر ‎ﷺ زۆر ناڕەحەتكراوە . كاتێ ئازیزێكت دەمرێ ، پێغەمبەر ‎ﷺ چەندین ئازیزی پێشخۆی ڕۆشتون . كاتێ ئازارت هەیە ، پێغەمبەر ‎ﷺ زۆر ئازار دراوە . كاتێ نەبوی ، پێغەمبەر ‎ﷺ قەرزاربوە و برسیبوە تا ئاستی ئەوەی بەردی لەسەر سكی بەستوە . كاتێ تانەت لێدەدرێ و درۆت بۆ هەڵدەبەسترێ ، پێغەمبەر ‎ﷺ زۆر تانەیان لێداوە و زۆر قسەیان بۆ هەڵبەستوە . بیربكەرەوە دونیا ئەو نرخەی نیە كە هەموو خۆتی پێوە پەیوەستبكەی ! قال ﷺ ” الدنیا سجن المؤمن ” . ١ ______ ١- مسلم: ٢٩٥٦

دیارترین ناودارانی ئەشعەرییەکان: ١- ئەبو حەسەنی باهیلی بەسری (لە نێوان ساڵی ٣٦١ بۆ ٣٧٠ی کۆچی کۆچی دوایی کردووە). ٢- موحەمەدی کوڕی ئەحمەدی کوڕی موحەمەدی کوڕی یەعقوبی کوڕی موجاهیدی طائی (دەوروبەری ساڵی ٣٧٠ی کۆچی کۆچی دوایی کردووە). ٣- ئەبو سەهل، موحەمەدی کوڕی سلێمانی صُعلووکی نەیسابوری (کۆچی دوایی: ٣٦٩ی کۆچی). ٤- ئەبو حەسەن عەلیی کوڕی موحەمەدی کوڕی مەهدیی طەبەری (دەوروبەری ساڵی ٣٨٠ی کۆچی کۆچی دوایی کردووە). ٥- قازی ئەبو بەکر موحەمەدی کوڕی طەییب، ناسراو بە ئیبن باقلانی (کۆچی دوایی: ٤٠٣ی کۆچی): ئیبن باقلانی مەزهەبی ئەشعەریی گەشە پێدا لە ڕێگەی: أ- داڕشتنی پێشەکییە ئەقڵییەکان بۆ بابەتەکانی بیروباوەڕ (عەقیدە) و زانستی کەلام، وەک بابەتەکانی جەوهەر و عەرەز (سیفەتی ناجێگیر)، بەشەکانی زانست، بەڵگەهێنانەوە و، قسەکردن لەسەر بوونەوەران و جۆرەکانیان. ب- لە گفتوگۆکاندا گرنگیدان بە عەقڵ و، لاوازیی پشت بەستن بە نەقڵ (دەقە شەرعییەکان). ج- لادان بەرەو هەندێک لە وتەکانی موعتەزیلە، بەتایبەتی لە هەندێک لە سیفەتەکاندا؛ بەمەش مەزهەبی ئەشعەریی لە ئەهلی کەلام نزیک کردەوە و، هەندێک ڕێسای کەلامیی داڕشت کە بوونە هۆی گەشەکردنی مەزهەبی ئەشعەریی بەرەو شتێک کە نزیک دەبێتەوە لە مەزهەبی فەیلەسوفەکان و جەهمییەکان لە هەندێک بابەتی عەقیدەدا .