en
Feedback
هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

Open in Telegram

ناسینی پێغەمبەر ‎ﷺ و ، یارانی رضي الله عنهم بە پوختی و سەحیحی

Show more
1 800
Subscribers
-224 hours
-107 days
-2730 days
Posts Archive
الحمدلله بۆ ئەو هەموو فەزڵەی پەروەردگار .. یەك نوێژ لە مسجد الحرام بەرامبەرە بە ٥٦ ساڵ نوێژکردن لە مزگەوتەکانی تر ! بۆیە ساڵانە خۆت بێبەش مەکە لەو هەموو خێرە .. فەرموودەکە : رواە أحمد: ١٤٦٩٤، وابن ماجە: ١٤٠٦ ، وصححە الألباني وشعیب الأرناؤوط یەك نوێژ لە مزگەوتی حەڕام باشترە لە ١٠٠ هەزار نوێژ لە مزگەوتەکانی تر . ١٠٠،٠٠٠ / ٥ نوێژی ڕۆژانە = ٢٠،٠٠٠ ڕۆژ ٢٠،٠٠٠ / ٣٥٥ ڕۆژی بە ساڵی کۆچی = ٥٦،٣٣ ساڵ

مادام خوای گەورە بە زمانی عەرەبەکان و بەوەی لە کەلامیاندا هەیە و زانراوە قسەی لەگەڵ کردوون، وە لە ئاخاوتنی خاوەن زمانەکەدا دروست نییە قسەکەر بڵێت: «بە دوو دەستی خۆم کردم» و مەبەستی نیعمەت بێت، کەواتە پووچەڵ بووەوە کە مەبەست لە فەرموودەی خوای گەورە: ﴿بِيَدَيَّ﴾ (بە دوو دەستم) «نیعمەت» بێت .

کاریگەربوونی دیارترین کەسایەتییەکانی ئەشاعیرە بە جەهمییەکان: ئیبن تەیمییە دەڵێت: ئەشعەریی و هاوشێوەکانی پردێکن لە نێوان سەلەف و جەهمییەکاندا، لەوانەوە قسەیەکی ڕاستیان وەرگرتووە و، لەوانی تریشەوە بنەمای عەقڵییان وەرگرتووە کە پێیان وابووە ڕاستن بەڵام فاسد و هەڵە بوون؛ بۆیە هەندێک لە خەڵکی بەرەو لایەنە سەلەفییەکەی لایان داوە و، هەندێکیشیان بەرەو لایەنە بیدعە و جەهمییەکەی لایان داوە وەک ئەبو مەعالی جوەینی و شوێنکەوتووانی، هەندێکیشیان ڕێبازی ئەوانیان گرتۆتەبەر . پێشتر ڕوونکردنەوەی ڕۆچوونی ئەشاعیرە لە زانستی کەلامی زەمکراودا باسکرا و، ئەم ڕۆچوونەیان بووە هۆی لادانیان لە زۆرێک لە بابەتی بیروباوەڕدا ، لەوانەش سیفاتەکانی پەروەردگار، کە دیارترینیان سیفەتی بەرزییە (العلو والفوقية) و سیفەتی ئاخاوتن (الكلام)ـە، تا ئەو ڕادەیەی لەم دوو سیفەتەدا هاوڕا بوون لەگەڵ موعتەزیلەکان یان لێیان نزیک بوونەوە. سەبارەت بە سیفەتی ئاخاوتن، ئەبو مەعالی جوەینی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە کە ناکۆکیی ئەشاعیرە لەگەڵ موعتەزیلە لە سیفەتی کەلامدا ناکۆکییەکی زارەکییە (لفظي)ە و ، جورجانیش هەمان قسەی جوەینی بە ڕاشکاوی وتووە. لە بەناوبانگترین نموونەکانیش کە نزیکیی ئەشاعیرەکانی دوایین لە جەهمییەکان دەردەخات، ڕەتکردنەوەی (نەفیی) سیفەتە خەبەرییەکانی پەروەردگارە وەک "چەسپین لەسەر عەرش" (الاستواء)؛ چونکە ئەوان دژایەتی ڕێبازی شێخەکەی خۆیان ئەبو حەسەنی ئەشعەریی یان کردووە، کە لە پەڕتووکی «الإبانة»دا سیفەتی ئیستیوا و سیفەتە خەبەرییەکانی تری بە گشتی چەسپاندووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانەی خۆیان داوەتە پاڵی دژایەتییان کردووە و ئەم سیفەتانەیان تەئویل کردووە ، نه لە شێخەکەیان (ئەبو حەسەن)ـەوە جێگیر بووە و نه لە هیچ یەکێک لە پێشینانی چاکەکار (سەلەفی ساڵح). کار گەیشتە ئەوەی ئەو قسە سەیر و نامۆیەی خۆیان بڵێن کە هیچ یەکێک لە هاوەڵان (صَحابَة) و شوێنکەوتووان (تَّابِعِين) و شوێنکەوتووانی ئەوانیش نەیاندەزانی: [کە گوایە] "خوا لە ناو جیهاندا نییە و لە دەرەوەشی نییە، نه لە سەرەوەیە و نه لە خوارەوە"! ئیبن تەیمییە لە وەڵامدانەوەیدا بۆ ڕازی —کە پشتگیریی قسەی جەهمییەکانی دەکرد لە ڕەتکردنەوەی سیفەتی بەرزبوونەوەی (استواء)ی خودا بۆ سەر عەرشەکەی— دەڵێت: ئەگەر قسەی ئیبن کوللاب و ئەشعەریی و پێشەوایانی هاوەڵانیان، کە ئاماژەیان پێداوە لەسەر ئەوەی سەلەفی ئومەت و ئەهلی سوننەت ڕێککەوتوون لەسەری؛ ئەوە بێت کە خوا لەسەرووی عەرشەوەیەو، ڕوو (وجه) و دوو دەستی هەیە و، چەسپاندنی ئەو دەقانەی بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە ئەو لەسەرووی عەرشەوەیە و، تەئویلکردنی (استوی) بە مانای (استولی - دەستبەسەرداگرتن) تەئویلی بەتاڵکەرەوانە— ئەوا زانرا کە ئەم ڕازییە و هاوشێوەکانی ئەوانەن کە سەرپێچی پێشەواکانی خۆیان کردووە لەوەدا و، ئەوەی ئەو پشتگیریی کردووە قسەی ئیبن کوللاب و ئەشعەریی و پێشەواکانی هاوەڵانیان نییە، بەڵکو قسەی ئاشکرای جەهمییەکان و موعتەزیلەکان و هاوشێوەکانیانە، ئەگەرچی هەندێک لە دوایینەکانی ئەشعەریش وەک ئەبو مەعالی و هاوشێوەکانی وتبێتیان . ئەبو مەعالی جوەینی دەڵێت: هەندێک لە پێشەواکانمان لەسەر ئەوە بوون کە دوو دەست و دوو چاو و ڕوو (وجه) سیفەتی جێگیرن بۆ پەروەردگار و ، ڕێگەی سەلماندنیشیان بە بیستنە (دەق) نەک دادوەریی عەقڵ، بەڵام ئەوەی لای ئێمە ڕاستە: هەڵگرتنی مانای دوو دەست لەسەر توانا (قدرة)و ، هەڵگرتنی دوو چاو لەسەر بینین (بصر)و، هەڵگرتنی ڕوو (وجه) لەسەر بوون/بوونایەتی (وجود) ە . ئەمەی کە جوەینی بەڕاستی داناوە ، هاوڕایە لەگەڵ قسەی جەهمییەکان و، هەر ئەوەشە کە ئەشعەرییەکان پشتیان پێ بەستووە زانایانی دواینیان (مُتَأَخِّرُونَ)، لەگەڵ سەرپێچی ئاشکرایان بۆ پێشەوا دێرینەکانی خۆیان کە ڕێزیان لێ دەگرن: ئەبو حەسەنی ئەشعەریی دەڵێت: خوای گەورە هەواڵی داوە کە دەموچاو (وجه) و چاوی (عين) هەیە، بەبێ ئەوەی چۆنیەتی بۆ دیاری بکرێت یان سنوردار بکرێت... وە جەهمییەکان نەیانچەسپاند کە خوای گەورە دەموچاوی هەبێت وەک خۆی فەرموویەتی و، بوونی گوێگرتن و بینین و چاویان بۆ خوا پووچەڵ کردەوە... جا کەسێک لێمان بپرسێت و بڵێت: ئایا دەڵێن خوای پەروەردگار دەموچاوی هەیه؟ پێی دەوترێت: بەڵێ ئەوە دەڵێین، بە پێچەوانەی ئەوەی داهێنەرانی ڕێباز (مبتدعة) دەیلێن... وە لێمان پرسراوە: ئایا دەڵێن خوای گەورە دوو دەستی هەیه؟ وتراوە: بەڵێ ئەوە دەڵێین بەبێ دیاریکردنی چۆنیەتی، کەواتە «دەست» چەسپاوە بەبێ چۆنیەتی... وە لە زمانی عەرەب و لە نەریتی ئاخاوتندا دروست نییە کەسێک بڵێت: «من ئەمەم بە دوو دەستم کردووە» و مەبەستی لە دەست «نیعمەت» بێت.

٢١- القاضي عَضُدُ الدِّينِ الإِيجِيُّ (کۆچی دوایی: ٧٥٦ کۆچی): لە بەناوبانگترین پەڕتووکەکانی پەڕتووکی «المواقف في علم الكلام»ـە، کە پەڕتووکێکی مامناوەندە و دابەشی کردووە بۆ شەش بەش و چەندین شیکردنەوە و پەراوێزی لەسەرە.

٢٠- القاضي ناصِرُ الدِّينِ البَيْضاوِيُّ (کۆچی دوایی: ٦٨٥ کۆچی): لە بەناوبانگترین پەڕتووکەکانی: تەفسیرەکەیەتی بە ناوی «أنوار التَّنْزيل»، هەروەها پەڕتووکی «طوالع الأَنْوارِ». زانایان بایەخێکی زۆریان بەم دوو پەڕتووکە داوە، شەرحیان کردوون و پەراوێز (حاشیە)ی زۆریان لەسەر نوسیوە. عەباس سولەیمان دەڵێت: «الطَّوالِع» بەنرخترین نووسینی بەیضاوییە بە ڕەهایی، بەهۆی ئەو ڕۆڵەی ئەم پەڕتووکە گێڕاویەتی لە دامەزراندنی فەلسەفەی کەلامی یان زانستی کەلامی فەلسەفی. «الطَّوالِع» نموونەیەکی باشی دانراوە کەلامییەکانە لە سەردەمی بەیضاویدا؛ نووسەرەکەی تێیدا بە وردی باسی کێشەکانی زانستی کەلام و فەلسەفەی کردووە و، بەشێوەیەکی تێروتەسەل تاوتوێی کردوون لە ڕوانگەی خۆیەوە وەک یەکێک لە جەمسەرەکانی ئەشعەریی . بۆ خوێنەر شاراوە نییە کە بەیضاوی بە گشتی و بە وردی شوێن ئەو میتۆدە ئەشعەرییە کەوتووە. هەروەها ڕۆحی ئەشعەریی بە ڕوونی لە «الطَّوالِع»دا دەردەکەوێت، بەهۆی شوێنکەوتنی بەیضاوی بۆ یەکێک لە جەمسەرە پێشینەکانی ئەشعەریی، کە ئەویش فەخرودینی ڕازییە کە بەیضاوی شوێنپێکانی ئەوی گرتووە، بەتایبەتی لە پەڕتووکی «المـَباحِث المـَشْرِقِيَّة»دا).

جمع السيوطي الأعمال التي يمتد ثوابها ولو مات الإنسان ونظمها بقوله : عَلَيْهِ [ي] مِنْ فِعَالٍ غَيْرُ عَشْرِ إِذَا مَاتَ اِبْن
جمع السيوطي الأعمال التي يمتد ثوابها ولو مات الإنسان ونظمها بقوله : عَلَيْهِ [ي] مِنْ فِعَالٍ غَيْرُ عَشْرِ إِذَا مَاتَ اِبْنُ آدَمَ لَيْسَ يَجْرِي 10 وَغَرْسُ النَّخْل، وَالصَّدَقَاتُ تَجْرِي عُلُومٌ بَنَّهَا، وَدُعَاءُ نَجْدٍ وَحَفْرُ الْبِئْر، أَوْ إِجْرَاءُ نَهْرِ وِرَانَةُ مُصْحَفٍ، وَرِبَاطُ ثَغْر إِلَيْهِ [ي] أَوْ بَنَاهُ مَحَلَّ ذِكْرِ وَبَيْتُ لِلْغَرِيبِ بَنَاهُ يَأْوِي فَخُذْهَا مِنْ أَحَادِيثٍ بِحَصْرِ وَتَعْلِيمُ لِقُرْ آنٍ كَرِيمِ

یادکردنەوەی لەدایکبونی پێغەمبەرگیان ﷺ بیدعەیە . نەخۆی و نە یارانی و نە تابعین ئەم یادەیان نەکردۆتەوە . ئێمەش لەیادمان نەکردوە تا یادی بکەینەوە ، بۆیە دەبینی کابرا ئیش بە دینەکەی ناکا ، یان هەر نوێژ ناکا ، یان بگرە بەکردار دژایەتی دینەکەشی دەکات کەچی ئێستا هاتوە یادی ئەکاتەوە !

پێغەمبەرگیان ﷺ لە ١٢/ ڕەبیعولئەوەلی/ ١١ ی کۆچی لە تەمەنی ٦٣ ساڵی وەفاتیکرد ..

١٨- ئەبولحەسەن سەیفودین ئامیدی (کۆچی دوایی: ٦٣١ کۆچی): ئامیدی ئەگەرچی لە زۆر شتدا هاوڕابوو لەگەڵ ڕازی؛ وەک تێکەڵکردنی زانستی کەلام بە فەلسەفە و مەیلی بەرەو تەسەوفی فەلسەفی، بەڵام زۆر جار وەڵامی دەدایەوە و ڕەخنەی لێدەگرت . ١٩- عیزی کوڕی عەبدوسەلام (کۆچی دوایی: ٦٦٠ کۆچی): عیزز لە زانا گەورەکانی ئەشعەریی بوو لەگەڵ هەبوونی مەیلێک بەرەو تەسەووف . پەڕتووکی «الملحة في اعتقاد أهل الحق»ی دانا کە تێیدا مەزهەبی ئەشعەرییەکانی چەسپاند لەسەر قسەی خوا (کلام الله) و ڕەتکردنەوەی پیت و دەنگ، بە توندی ڕەخنەی لە نەیارەکانی لە حەنبەلییەکان گرت و بە «حەشوی» وەسفی کردن و توند بوو لەگەڵیاندا. عیزی کوڕی عەبدوسەلام لە پەڕگیرەکانی (غولات) ئەشعەریی نەبوو؛ چونکە ئاماژەی بەوە کردووە کە باوەڕدار بە ئاڕاستە (الجهة) و چەسپێنەری پیت و دەنگ تەکفیر ناکرێت و، لە سیفاتە خەبەرییەکاندا حەق و ڕاستی تەنها لای یەکێکیانە و ئەوانی تر هەڵەن بە هەڵەیەک کە لێیان خۆشبووە؛ ڕەنگە ئەمەش - والله أعلم - کاریگەریی هەبووبێت لەسەر هەندێک لە قوتابییەکانی و ئەوانەی دوای ئەو هاتن. ئەوەتا ئیبن دەقیق ئەلعید - کە لە قوتابییەکانی عیززە - بەشێوەیەکی فراوان نەکەوتۆتە ناو تەئویلی (لێکدانەوەی) سیفاتەکان وەک چۆن ئەشعەرییەکانی دوایی پێیاندا ڕۆچوون، السُّيوطِيُّ دەڵێت: (ئیبن دەقیق ئەلعیید ڕێگەی ناوەڕاستی گرتەبەر و گوتی: ئەگەر تەئویلەکە نزیک بێت لە زمانی عەرەبییەوە، ئەوا ڕەت ناکرێتەوە؛ بەڵام ئەگەر دوور بێت ، لێی دەوەستین (تەوەقوف دەکەین) و بڕوامان بە ماناکەی دەبێت بەو شێوەیەی مەبەست بووە لەگەڵ بەپاکی ڕاگرتنی خودا (تەنزیهـ). ئەوەش کە ماناکەی ڕوون و تێگەیشتوو بێت لە ئاخاوتنی عەرەبدا، بێ پێویستبوون بە دەقی دیکە ڕایدەگەیەنین .

لەکۆتا سەعاتی جومعەدا دوعا لەبیرمەکەن .. دوعایش بۆ موسڵمانان بکەن ..

لە تێبینییەکان لەسەر مەنهەجی ڕازی و کاریگەریی لەسەر دوای خۆی: أ- زۆرێک لەوانی پاش ڕازی هاتن لە ئەشاعیرەکان، لە جێگیرکردنی ئوصوڵی مەزهەبی ئەشعەریدا پشتیان بە نووسینەکانی ڕازی بەست؛ چونکە ئەو بە وردی بەدواداچوونی بۆ وتەی پێشینانی ئەشاعیرە کردبوو، هەروەها شتی زیاتریشی خستبوە سەر، لەبەر ئەوە پەڕتووکەکانی بونە سەرچاوەیەکی ئاسانکار و گشتگیر بۆ بەڵگەکانی ئەشاعیرە لە چەسپاندنی مەزهەبەکەیان و وەڵامدانەوەی نەیارەکانیان. کاتێکیش ناو دەبەن و دەڵێن «ئیمام»، مەبەستیان ڕازییە. ب- ڕازی هەندێک لە بەڵگەکانی ئەشاعیرەی بە لاواز داناوە و، ڕەخنەی لە هەندێک لە زانا دیارەکانی ئەشاعیرە گرتووە لە بۆنەی جیاوازدا؛ ڕەخنەی لە بەغدادی و، غەزالی و، شەهرستانی گرتووە لە هەندێک بابەتدا. ج- ڕازی هەندێک ئیجتیهادی هەبوو لە مەزهەبی ئەشعەریدا کە هەندێک جار دەگەیشتە ئاستی نزیکبوونەوە لە موعتەزیلە. د- ڕازی بە ڕاشکاوی بڕوای بە «جەبر» (ناچاربوونی مرۆڤ) دەربڕیوە لە بابەتی قەزا و قەدەردا، بەپێچەوانەی پێشەوایانی ئەشاعیرە ڕەتیدەکەنەوە کە وتەیان سەبارەت بە (کەسب) دەبێتە هۆی جەبڕ. هـ - کاریگەربوونی ئەشعەرییەکانی دوایی بە مەنهەجی ڕازی لە تێکەڵکردنی زانستەکانی فەلسەفە لەگەڵ زانستی کەلام.

١٧- فەخرەدینی ڕازی، موحەممەدی کوڕی عومەر (کۆچی دوایی: ٦٠٦ ک): لە پەڕتووک و نووسینەکانیدا کارەساتی گەورە و، لادان لە سوننەت بەدیکراون، خودا لێی خۆش بێت؛ چونکە لەسەر ڕێگەیەکی پەسەند کۆچی دوایی کردووەو، خوداش ئاگاداری نهێنی و دەروونی بەندەکانە. لە وتەکانی: باشترین و ڕاستترین ڕێگەم بە ڕێگەی قورئان بینیوە، کە ئەویش بریتییە لە وازهێنان لە قووڵبوونەوەی زێدەڕۆیانە وە بەڵگەهێنانەوە بە ئاسمانەکان و زەوییەکان بۆ بوونی پەروەردگار، پاشان وازهێنان لە ڕۆچوون و قووڵبوونەوە و، زێدەڕەویکردن لە بەگەورەزانیندا بێ ئەوەی بچیتە ناو وردەکارییەکانەوە. ئەبو عەمری کوڕی سەلاح دەڵێ: قوطبی طوغانی دوو جار پێی وتم کە گوێی لە فەخری ڕازی بووە دەیوت: خۆزگە سەرقاڵی زانستی کەلام نەدەبووم!»، و گریا! ئیبن حەجەر دەڵێ: ڕازی لەگەڵ ئەوەی زۆر قووڵ بووبووەوە لە زانستی ئوصوڵدا، دەیوت: هەرکەسێک دەست بگرێت بە ئایینی پیرێژنەکانەوە (باوەڕێکی سادە و پاک)، ئەوە سەرکەوتوو و ڕزگاربووە .

sticker.webp0.12 KB

صلی الله علیە و سلم

ئەوان ڕوسیا و ئەمریکایان پەزاند کارەبا هەر هیچ نیە ..!
ئەوان ڕوسیا و ئەمریکایان پەزاند کارەبا هەر هیچ نیە ..!

١٥- ئەبولفەتحی شەهرستانی، محەممەدی کوڕی عەبدولکەریم (کۆچی دوایی: ٥٤٨ کۆچی): هەرکەسێک سەیر کتێبەکانی شەهرستانی بکات، دەبینێت کە زانیاریی و شارەزایی لەبارەی ئایینەکان، ڕێبازەکان و، وتەی فەیلەسوفەکان زیاترە وەك لە زانیاریی لەبارەی مەزهەبی سەلەفی ساڵح و پێشەوایانی فەرموودە! ١٦- حافظ ئەبولقاسم ئیبن عەساكری دیمەشقی (کۆچی دوایی: ٥٧١ کۆچی): لە دیارترین ئەو کتێبانەی کە تێیدا بەرگری لە مەزهەبی ئەشعەریی و دامەزرێنەرەکەی (ئەبولحەسەن) کردووە، کتێبی «تبيين كذب المفتري فيما نسب إلى الإمام أبي الحسن الأشعري»یە .

ئاگاداری شەیدایانی حەڕەمەین بۆ لەمەودا لەگەڵ کۆمپانیای یارانی ئەشکەوت لە خزمەتتان دەبین بإذن الله .. کاتی

١٤- ئەبو بەکری کوڕی عەرەبی مالیکیی ئیشبیلی (کۆچی دوایی: ٥٤٣ کۆچی): ئیبن عەرەبی بە یەکێک لە زانایانی ئەشاعیرە دادەنرێت کە هەوڵێکی گەورەیان هەبووە لە ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە ، لە نووسراوە ئوسوڵ و، فەرموودەوانی و ، بابەتە فقهییەکانیدا سوودێکی زۆری گەیاندووە . هەروەها ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە بەرگریکردن لە هاوەڵان (صەحابە) و ئەوەی لە نێوانیاندا ڕوویداوە ، وەڵامدانەوەی ئەو کۆمەڵانەی لە مەزهەبی سەلەف لایانداوە لە هەڵوێستیان بەرامبەر هاوەڵان، ئەوەش لە کتێبەکەیدا «العواصم من القواصم في تحقيق مواقف الصحابة بعد وفاة النبي صلى الله عليه وسلم». ئیبن عەرەبی بەرگریکارێک بوو لە سوننەت و وەڵامدانەوەی ئەهلی داهێنراوەکان (بدعە) و ئارەزووەکان، بەڵام -خوا لێی خۆش بێت- هەڵەیەکی زۆر سەختی کرد لە هێرشکردنە سەر ئەهلی سوننەت و جەماعەت و لە بانگەوازکردنی بۆ مەزهەبی ئەشعەریی و بڵاوکردنەوەی لە وڵاتی ئەندەلوس و مەغریبی عەرەبیدا. لە وتەکانی لەو بارەیەوە ئەوەیە کە دەڵێت: ئەوەی بە ڕەهایی بۆتانی دەبینم ئەوەیە تەنها بە کتێبەکانی زانایانی ئەشعەریمان و بە دەستەواژە ئیسلامییەکان و بەڵگە قورئانییەکان پەسەند بکەن .

صهیب لباد زایۆئەمریکا دایک و باوک و کەس و کاری شەهیدەکەن ، ئەویش بەو تەمەنە کەمەوە کە ١٥ بۆ ١٦ ساڵێکە تۆڵەی خۆی دەکاتەوە …

١٣- محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی تومەرت:(کۆچی دوایی: ٥٢٤ کۆچی): زەهەبی دەڵێت: محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی توومەرت - کە خۆی نازناوی "مەهدی"ی بەخۆی بەخشیبوو - مەغربی، خاوەنی بانگەوازی سوڵتان عەبدولمئومینی پادشای مەغریب، بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە حەسەنیی عەلەوییە و، خەڵکی کێوی "سوس" بوو لە ئەقسای مەغریب... مەبەستی خۆی شاردەوە و، عەقیدەیەکی بە زمانی خۆیان بۆ دانان، لە چاویاندا گەورە بوو و دڵیان خۆشی ویست. دەستیکرد بە باسکردنی مەهدی و بەپەرۆشکردنی خەڵک بۆی و، ئەو فەرموودانەی کۆکردەوە کە لە فەزڵی مەهدیدا هاتبوون. کاتێک گەورەییی مەهدی و نە سەب و سیفەتەکانی لەلایان جێگیر بوو، بانگەشەی ئەوەی بۆ خۆی کرد و وتی: من محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵام، و نە سەبێکی بۆ خۆی تا عەلی (سەلامی خوای لێ بێت) ڕیز کرد، و بە ئاشکرا بانگەشەی بێگوناهی (عیسمەت)ی بۆ خۆی کرد کە مەهدیی مەعسومە و، دەستی درێژ کرد بۆ بەیعەتدان و بەیعەتیان پێدا. پاشان کۆمەڵێک نووسراوی لە زانستدا بۆ دانان؛ لەوانە کتێبێک بە ناوی: «أعز ما يطلب»، و عەقیدەیەک لەسەر مەزهەبی ئەشعەریی لە زۆربەی بابەتەکاندا جگە لە سەلماندنی سیفەتەکاندا؛ چونکە لە ڕەتکردنەوەیاندا (نەفیی سیفەتەکان) هاوڕای موعتەزیلە بوو، لەهەندێ بابەتی دیکەشدا، هەروەها جۆرێک لە تەشەییووعی لە ناخیدا شاردبووەوە. فیتنەیەك بوو خەڵکی زۆر پێیان گەورە بوو و، زێدەڕۆییان دەکرد لە گوێڕایەڵیکردنیدا، تا گەیشتە ئاستێک ئەگەر فەرمانی بە یەکێکیان بکردایە بە کوشتنی باوکی یان براکەی یان کوڕەکەی، دەیکوشت! ئەو ڕەقی و وشکییەی لە سروشتی کەسانی شاخنشیندا باو بوو، ئەمەی بۆ ئاسان دەکرد . محەممەد ئەلسولەیمانی دەڵێت: عەقیدەی ئەشعەریی لە مەغریبی ئیسلامیدا جێگیر نەبوو مەگەر لە سەدەی شەشەمدا، ئەوەش بە هاتنی مەهدی ئیبن تومەرت کە تانەی لە خەڵکی مەغریب دەدا لەبەر ئەوەی دەقە موتەشابیهەکانیان وەک خۆیان تێدەپەڕاند و، ناچاکردن ڕوو بکەنە تەئویلکردن و وەرگرتنی مەزهەبە ئەشعەرییەکان. لەو بوارەشدا ڕیسالەی سادە و قووڵی نووسی و بڵاوبوونەوەیانی ئاسان کرد، تا کار گەیشتە ئەوەی دەسەڵات و زاڵبوونیان هەبێت .