en
Feedback

Don't get caught by a cheater! Telemetrio finds and tags such channels 👉 If you want to see the tag, subscribe

ریـــسالـــە 🖤

ریـــسالـــە 🖤

Open in Telegram

تەنهایی واتە لەگەڵ خودا نەبون 🖤

Show more
812
Subscribers
No data24 hours
-47 days
-730 days
Posts Archive
کێ لە شەوە شوومەکانی تەمەنت ئاگادار بوو؟ کێ ھەستی پێکردی کە گریان گەرووی گرتبووی؟ کێ لەناو پێکەنینەکانیشت ئازاری بەدی کرد؟ کێ برینی ڕۆحتی بینی؟ کێ وەک خۆت لە مەبەستی دڵت تێگەشت؟ ھیچ کەس، جگـــە لەخــودا.. دەی هەر هاوار بۆئەوبەرە و خەمەکانت لای ئەو باسبکه دڵنیابە هەم گوێگرە، هەم چارەسەری دەکات.. متمانەت پێی هەبێت باش #شەونوێژ_ویتـــر #سورة_الملك #نزاكـــانتان🖤

خودای گه‌وره‌ هەمیشە نزیڪە بەڵڪو ئه‌وه‌ ئیمەین ڪەدوور دەڪەوینەوە🖤

ڕۆژێک چاوەکانت بۆ ئاسمان بەرز دەکەیتەوە دەڵێیت خوایە تۆ لەوە زیاترت پێ بەخشیم کە خەونم پێوە دەبینی🖤

بە دلت بڵی: جێگیربە ئەوەی کە ڕوو دەدات ویستی خودایە ویستی خوداش باشترینە🖤

چاوەڕێ مەکە ببیت بە بەندەیەکی نموونەیی هەتا شەونوێژ بکەیـت، گەرچی لە کەمتەرخەمیدا غەرقبووبوویت، گەرچی پێخلیسـکان و هەڵەت زۆربوو، هەموو شەوێک شەونوێژ بکە چەند ڕکاتێکی کەمیش بێت، دوعابکە، ئەوە لە خودا داوا بکە کە پێویستـە، لەبەردەم دەرگاکەیدا بەشکاویەوە بوەستـە... زۆرێک لەبەخشش و ڕزگاربوونـە مەزنەکـان، تەنـها بە دوعاکردن لە درەنگانێکی شەودا و بە شەونوێژی زۆر بەدەسـت دێت. #شەونوێژ_ویتـــر #سورة_الملك #نزاكـــانتان🖤

▫️ڕۆژی دوو شەممە تاسوعـایە، سوننەتە بە ڕۆژوو بیــت، پێغەمبەری خودا ﷺ فەرمووی: ﴿ئەگەر بمێنمە ساڵی داهاتوو، نۆی موحەڕەمیش بەڕۆژوو دەبـم﴾ رواه مسـلم. ▫️ڕۆژی سێ شەممە عاشورایـە، سوننەتە بە ڕۆژوو بیت، پێغەمبەری خودا ﷺ فەرمـووی: ﴿ ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا ئومێدم وایە خودا بیکاتە کەفارەتی تاوانی سـاڵی پێشووی﴾ رواه مسـلم - هاوڕێیانت ئاگـادار بکـەرەوە...

دوعــا خوایەگیان لێمان خۆش بە لەگوناحەکانمان خۆش ببە لەتاوانەکانی ڕابردوو ئێستا و داهاتوو ڕێگای ڕاستمان پێ نیشان بدە  دڵێکی تەندروست و خۆشمان پێ ببەخشە خوایەگیان بمانپارێزە لە شەری شەیتان دەرگای تەوبە هەمیشە کراوەیە بۆیە تاوەکو دەرگای تەوبە دانەخراوە تەوبەی نەسووحمان بە نسیب بکەی اللهم ئامین

خوێندنەوەی سوڕەتی "الڪهف" دەبێتە نور و ڕووناڪی لەم هەینیە تا هەینی داهاتوو..🖤
خوێندنەوەی سوڕەتی "الڪهف" دەبێتە نور و ڕووناڪی لەم هەینیە تا هەینی داهاتوو..🖤

+2
IMG_9290.MP481.14 MB

ئەو دەمەی لە درەنگانێکی شەودا بە دەنگێکی لەرزۆکەوە دوعـا دەکەیت، ئەو دوعایانەی بەردەوام دەیڵێیتەوە، ئەو دەمەی بەبێ دەنگی لەسەر سەرینەکەت دەگریت... هەموو ئەوانە بە هەوانتە ناڕوات، خودا قەرەبووی هەموویت بۆ دەکاتەوە، ترسەکەت دەگۆڕێـت بۆ ئارامی، هەموو بوونت پڕ دەکات لە یەقین... خودا پاداشتی خۆڕاگریەکەت دەداتەوە، پاداشتی هەموو ئەوانەی ئازاری گەیاند بە ڕووحت... هەمیشە بیرت بێت ئەو دەمەی خودا پێت دەبەخشێت، شـۆکت دەکات و ڕازیت دەکات🖤 #شەونوێژ_ویتـــر #سورة_الملك #نزاكـــانتان🖤!

هەموو ئەو ناڕەحەتیانەی بڕیار نییە کۆتای بێن " کۆتای دێن" 🖤

تاریکی شەو لەگەڵ خودا جوانە.. هەڵسن و تۆزێ لە ژاوە ژاوی دونیا دوورکەونەوە و بەرەو حزوری خواگیان دەست بکەن بە موناجات و عیبادەت.. #شەونوێژ_ویتـــر #سورة_الملك #نزاكـــانتان🖤!

من هەزار ئومێدم هەیە و هەر هەزاری تۆی خواگیانم 🖤

خـــودا ئەزانێت دڵی بێدەنگ چیـدەوێت ئــــــارام بــــگـــرە..🖤

کە لەقورئان دابڕاویت لەنوێژدا تەمبەڵی دەکەیت بێ پێویستیت لەشەونوێژ بەخشینت بەلاوە سەختە زمانت گیرە بۆ یادی خودا ئەی لە چ دەرگایەکەوە چاوەڕێی دەروولێکردنەوەیت؟؟ #شەونوێژ_ویتـــر #سورة_الملك #نزاكـــانتان🖤🤲🏻

IMG_9010.MP421.32 MB

پۆستی ئینستگراممـــان بە كوالێتی بەرز 🖤👆🏻

+8
IMG_9199.MP437.16 MB

بەختەوەر بونت لە غەیری ڕوناکی خودا مەبینەوە🖤

ئەو هەموو لێفتـــە چیـــە 🥹 پۆستەكانتان بە دڵ نیە ؟ مەسەلە چیە كوا پێم بڵێن 🥹😥 دڵ شكا لێتان