ریـــسالـــە 🖤
Відкрити в Telegram
812
Підписники
Немає даних24 години
-47 днів
-730 днів
Архів дописів
کێ لە شەوە شوومەکانی تەمەنت ئاگادار بوو؟
کێ ھەستی پێکردی کە گریان گەرووی گرتبووی؟
کێ لەناو پێکەنینەکانیشت ئازاری بەدی کرد؟
کێ برینی ڕۆحتی بینی؟
کێ وەک خۆت لە مەبەستی دڵت تێگەشت؟
ھیچ کەس،
جگـــە لەخــودا..
دەی هەر هاوار بۆئەوبەرە و خەمەکانت لای ئەو باسبکه
دڵنیابە هەم گوێگرە، هەم چارەسەری دەکات..
متمانەت پێی هەبێت باش
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤
ڕۆژێک چاوەکانت بۆ
ئاسمان بەرز دەکەیتەوە
دەڵێیت خوایە تۆ لەوە
زیاترت پێ بەخشیم
کە خەونم پێوە دەبینی🖤
چاوەڕێ مەکە ببیت بە بەندەیەکی نموونەیی
هەتا شەونوێژ بکەیـت،
گەرچی لە کەمتەرخەمیدا غەرقبووبوویت،
گەرچی پێخلیسـکان و هەڵەت زۆربوو،
هەموو شەوێک شەونوێژ بکە چەند ڕکاتێکی کەمیش بێت، دوعابکە، ئەوە لە خودا داوا بکە کە پێویستـە،
لەبەردەم دەرگاکەیدا بەشکاویەوە بوەستـە...
زۆرێک لەبەخشش و ڕزگاربوونـە مەزنەکـان،
تەنـها بە دوعاکردن لە درەنگانێکی شەودا و
بە شەونوێژی زۆر بەدەسـت دێت.
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤
▫️ڕۆژی دوو شەممە تاسوعـایە، سوننەتە بە ڕۆژوو بیــت،
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرمووی:
﴿ئەگەر بمێنمە ساڵی داهاتوو،
نۆی موحەڕەمیش بەڕۆژوو دەبـم﴾ رواه مسـلم.
▫️ڕۆژی سێ شەممە عاشورایـە، سوننەتە بە ڕۆژوو بیت،
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرمـووی:
﴿ ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا ئومێدم وایە
خودا بیکاتە کەفارەتی تاوانی سـاڵی پێشووی﴾ رواه مسـلم
- هاوڕێیانت ئاگـادار بکـەرەوە...
دوعــا
خوایەگیان لێمان خۆش بە
لەگوناحەکانمان خۆش ببە
لەتاوانەکانی ڕابردوو ئێستا و داهاتوو
ڕێگای ڕاستمان پێ نیشان بدە
دڵێکی تەندروست و خۆشمان پێ ببەخشە
خوایەگیان بمانپارێزە لە شەری شەیتان
دەرگای تەوبە هەمیشە کراوەیە بۆیە تاوەکو دەرگای تەوبە دانەخراوە تەوبەی نەسووحمان بە نسیب بکەی
اللهم ئامین
ئەو دەمەی لە درەنگانێکی شەودا
بە دەنگێکی لەرزۆکەوە دوعـا دەکەیت،
ئەو دوعایانەی بەردەوام دەیڵێیتەوە،
ئەو دەمەی بەبێ دەنگی لەسەر سەرینەکەت دەگریت...
هەموو ئەوانە بە هەوانتە ناڕوات،
خودا قەرەبووی هەموویت بۆ دەکاتەوە،
ترسەکەت دەگۆڕێـت بۆ ئارامی،
هەموو بوونت پڕ دەکات لە یەقین...
خودا پاداشتی خۆڕاگریەکەت دەداتەوە،
پاداشتی هەموو ئەوانەی ئازاری گەیاند بە ڕووحت...
هەمیشە بیرت بێت ئەو دەمەی خودا پێت دەبەخشێت،
شـۆکت دەکات و ڕازیت دەکات🖤
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤!
تاریکی شەو لەگەڵ خودا جوانە..
هەڵسن و تۆزێ لە ژاوە ژاوی دونیا دوورکەونەوە و بەرەو حزوری خواگیان دەست بکەن بە موناجات و عیبادەت..
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤!
کە لەقورئان دابڕاویت
لەنوێژدا تەمبەڵی دەکەیت
بێ پێویستیت لەشەونوێژ
بەخشینت بەلاوە سەختە
زمانت گیرە بۆ یادی خودا
ئەی لە چ دەرگایەکەوە چاوەڕێی دەروولێکردنەوەیت؟؟
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
ئەو هەموو لێفتـــە چیـــە 🥹 پۆستەكانتان بە دڵ نیە ؟ مەسەلە چیە كوا پێم بڵێن 🥹😥 دڵ شكا لێتان
