ساڤیا🌸
Open in Telegram
میهرەبانی وەڵامی هەر میهرەبانیە بۆ هەر پرسیارێك یان پێشنیارێك لێرەوە بفەرموون @Savya12_bot
Show more980
Subscribers
No data24 hours
+17 days
+1530 days
Posts Archive
980
باوەڕکە ئەو وتەیە نەخشە نەخش کەدەڵێت: مَن كانَ مُسْتَنًّا، فَلْيَسْتَنَّ بمن قد ماتَ، فإنَّ الحيَّ لا تُؤمَنُ عليه الفِتْنَةُ لەدینداری چاو لەوانەی سەلەف بکەو بۆ ئەوان بگەڕێوە چونکە ئەوان دووربوونە لەهەموو شتێك، ئیتر بۆخۆت ئەچیتە حاڵەتی سەرسام بوون پێیان و خۆت بەراورد دەکەیت و ئەڵێی ئایی خوایە گیان ئێمە نابین بەخۆڵی بەرپێی سەر پێڵاوی سەلەفێکیش.
980
باشە کاتێك زەواجیان کردە دانیشتوون و وتویانە خوایە نیەتم ئەوەبێت
1 نیەتم ئەوەیە پەیڕەوکردنی سوننەتی پێغەمبەری خوودا ﷺ بکەم، نیەتم ئەوەیە چاوم بپارێزم داوێنم بپارێزم، نیەتم ئەوەیە نەوەیەکی باش بۆ ئیسلام بخەمەوە، نیەتم ئەوەیە نیوەی ئیمانەکەم تەواوو بکەم، نیەتم ئەوەیە بۆیە خێزان پێك دەنێم تا بێتە هاوڕێی ژیانم و ڕێگەکەم نیشانبدات زیاتر، نیەتم ئەوەیە لەڕێگەی ئەوەی بژێووی ژیانی دابین دەکەم پاداشتی زیاترم بۆ بێت، نیەتم ئەوەیە دڵی خۆش بکەم و چاکەم بۆ بنوسرێ، نیەتم ئەوەیە بەڕووی پێبکەنم و سونەت تەبیق بکەم کە پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی زەردەخەنە بەڕووی بڕواداردا چاکەیە، نیەتم ئەوەیە خزمەتی موسڵمانێك بکەم.
وەفەرموویانە سەلەف ئەگەر کەسێك زەواجی کرد ئەگەر سەرووی 10 نیەتی نەبوو ئەو زەواجە بەرەکەتدارنیە!!
ئیتر مێشکم خەریك بوو دەردەچوو ئەیوت ئەمەچیە یانی سەلەف بەم ڕادە بۆ خودا ژیاون یانی ئەمانە ئەوەنده ئامانجیان لەکارەکان بۆ خودایە، شەرمم کرد بڵێم من سەلەفم!!
980
باشە کاتێك زەواجیان کردە دانیشتوون و وتویانە خوایە نیەتم ئەوەبێت
1 نیەتم ئەوەیە پەیڕەوکردنی سوننەتی پێغەمبەری خوودا ﷺ بکەم
980
هەربەراستی نانیشیان خواردووە وتویانە خوایە بەو نیەتە دەیخۆین هێزمان تێدا دروست بیت تا جەستەمان چالاکتربێت بۆ خزمەتی دین و عیبادەت، ئێمەش هەر نان دەخۆین ناشزانین بسم الله بکەین چی جای بگات بەوەی نیەتیش بهێنین لە خواردنی!!
980
بەجدی ڕاوەستانێکم کرد بەخۆمم وت باشە ئێمە نیەت بەس تەنها بەوە تێگەشتووین نوێژمان کرد بۆ خودا بێت قورئانمان خوێند بۆ خودا بێت ئیتر لەهیچ شتێکی تر نیەتمان نیە!!
980
کاتێك هەر لایەنێکم دەخوێندەوە هەمووی سەرەتا نوسرابوو نیەتیان بۆ خودا بوو نیەتیان بۆ خزمەت دین بوو نیەتیان بۆ زیاتر کردنی ژمارەی موسڵمانان بوو.........
980
ئەمڕۆ هەندێك زانیاریم دەخوێندەوە لەسەر حاڵی سەلەف هۆکار چیە ئەوەندە بەرەکەت لە ژیان و ماڵ و کارەکانیان بووە.
980
خوای گەورە فەرمویەتی: هَلْ جَزَاءُ الْإِحْسَانِ إِلَّا الْإِحْسَانُ (ئایا پاداشتی چاکەکردن بێجگە لە چاکە هیچی دیکەیە؟) پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ڕاستی فەرمووە: لا تحقرن من المعروف شيئًا هیچ چاکەیەك بە کەم مەزانە)
ئافرەتێك دەڵێت: پێنج ساڵ بەسەر هاوسەرگیریمدا تێپەڕیبوو و منداڵم نەدەبوو، سەردانی پزیشکانم کرد و لێیان تێگەیشتم کە هیچ چارەسەرێکیان بۆ بارودۆخی من پێ نییە. ڕۆژێکیان پشیلەیەکی بچووك و لاوازم بینی، بردمەوە و ئاو و خۆراکم پێدا و چاودێریم کرد، مانگێک بەسەر ئەوەدا تێنەپەڕی کە زانیم دووگیانم.
980
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: سێ کۆمەڵ هەن چاویان ئاگری دۆزەخ نابینێت لە ڕۆژی دواییدا ( واتا ناسوتێت لە دۆزەخدا ) چاوێك گریا بێت لە ترسی خوا، وە چاوێك پاسەوانی پێ کرابێت لە پێناوی خوا، وە چاوێك نوقێنرابێت لە بینینی قەدەغەکراوەکانی خوا.
السلسلة الصحيحة( ٢٦٧٣ )
980
"ئەمشەوو نامەیەکم بۆ هاتووە کچێك باسی هەموو ئەو ئازارانەی کردووە کە پێی کراوە باسی ئەو هەموو خراپیانەی بەرامبەری کراوە، لە شوێنێك زۆر جوان نوسی بووی لەبەر خودا لێی خۆش بووم، گومانم لەڕەحمی خودا نیە بەڵام بۆ هەندێك زاڵم و ستەمکار ئاواتەخوازم خودا ڕەحمی خۆی لە ئاستیان بگرێتەوە"
980
"مَن كانَ مُسْتَنًّا ، فَلْيَسْتَنَّ بمن قد ماتَ ، فإنَّ الحيَّ لا تُؤمَنُ عليه الفِتْنَةُ"
980
"من هەمیشە موعجیبی ئەو جوان بیرکردنەوەی خەڵکی دەبم دەبارەی ژیان، ئەوانەی هێندە لە ژیان بێزارنین و ئەوانەی ژیان بەدەرفەت دەبین و ئەوانەی ژیان بەشوێنی ناڕەحەتی دەبینن، من موعجیبی ئەوکەسانەم چونکە ئەوان هاوسەنگیان لەم ژیانەدا دۆزیوەتەوە"
980
"هەموو شتێك کۆتایەکی هەیە ئەم کتێبەش بەکۆتا گەشت، پێشنیاری دەکەم بۆتان بۆ خوێندنەوە بەتایبەتی ئەوانەی کە بەردەوام کێشەی قسەکردنی هەیە لەگەڵ خەڵکی و نازانێت لەگەڵ هەرکەسێك و چی جۆرە قسەیەك بکات"
980
"گوێم لێ بوو لە وانەیەکدا مامۆستاکە دەیوت فاشل ترین کەس ئەو کەسەیە کە بڵێت علم دەخوێنم نەیخوێنێ، کە حەزی لە علم بێت و کاتی بۆ نەبێت، کە حەزی لە علم بێت و تەنها کتێب بکڕێت و نەیخوێنێتەوە، فاشلترین کەس ئەو کەسە کە قسەکانی لەبواری علم لە گوێ گرتنەکانی زیاتربێت"
سەیرێکی خۆت بکە بزانە تۆ لەوەنیت....
