ساڤیا🌸
前往频道在 Telegram
میهرەبانی وەڵامی هەر میهرەبانیە بۆ هەر پرسیارێك یان پێشنیارێك لێرەوە بفەرموون @Savya12_bot
显示更多979
订阅者
-124 小时
-37 天
+130 天
帖子存档
978
چاوەڕوانی وەها ڕۆژێكم
لە دیداری پەرداخێك وەربگرم
بەدەستی موبارەكی پێم بدات
بڵێت لێرەوە ژیان دەست پێ دەكات
ئـاوڕدەمەوە لەولا وەستابن
یاران و یاوەران هەموویان لێ بن
دیدارێك دیدارە ئـەوی لێ بێت
نەك من لێرەبم ئـەویش لام نەبێت.
✍️ساڤیا
978
وە دەگێرنەوە کەوا ئەم ئافرەتە لەدەرسەکانیدا سەرووی 500 کەس دانیشتوون کاتێك فەرموودەی گێڕاوەتەوە.
978
ئیمامی سەخاوی لەبارەیەوە دەڵێت ابن حجر زۆر ڕێزی لێ دەگرت و هانی دەدا وپەیوەندی نێوانیان پڕ بووە لە بەها و ڕێزگرتن و خزمەتکردنی دین هاوبەشی.
978
ابن حجر خۆی هاوسەرەکەی هان دەدا بۆ خوێندنی فەرموودە و دەیبردە لای گەورە زانایانی سەردەمەکەی خۆی کاتێك هاوسەرەکەی لە زانستدا پێش دەکەوت و بووە خاوەن ناوبانگ ابن حجر پێی دەوت:"قد صِرْتِ شيخةً" (ئیتر تۆ بوویت بە مامۆستایەکی گەورە).
978
لە ابن حجر دەپرسن ئەم ئافرەتە ئەم هەموو فەزڵ و ڕێزەی لە کوێوە هێناوە؟
ابن حجر دەفەرمووێت: لەو کاتەوەی هاوسەرگیریم لەگەڵ کردووە و دوای حەوت شەو لە هاوسەرگیریمان، هیچ شەوێکی بەبێ شەونوێژ بەڕێ نەکردووە مەگەر بەهۆی عوزرێکەوە بووبێت، و منیش هیچ بەرەکەتێک لە ماڵمان و کچەکانماندا نابینم ئیلا بە فەزڵی ئەو ڕکاتە نوێژانەی ئەو نەبێت.
978
لە ابن حجر دەپرسن کە هاوسەرەکەی چۆنە بۆ خۆی بۆ منداڵەکانی و لە ڕووی زانست و لەبەرکردنەوە؟
لە وەڵامدا دەفەرمووێت هي نِعْمَ الزوجة لي، ونِعْمَ الأم لبناتها، وما أراها إلاَّ نِعْمَ الشيخة لتلاميذها
ئەو چاکترین هاوسەرە بۆ من چاکترین دایکە بۆ کچەکانی و منیش وەك باشترین مامۆستایەکی باشی دەیبینم بۆ قوتابییەکانی.
978
وە ابن حجر سەبارەت بەم هاوسەرەی لەچەندین مەجلیس و کۆڕدا باسی کردووە و ستایشی کردووە و پیاهەڵدانی بۆ کردووە لەبوارەکاندا.
978
هاوسەری ابن حجر گەیشتبووە پلەیەکی وا لە زانستی فەرموودەدا کە زانا ناسراوەکانی قاهیرە دەچوونە لای بۆ بیستنی فەرموودە لە دیارترین ئەو زانایانەی کە لە دەرسەکانیدا دانیشتوون و فەرموودەیان لێ گێڕاوەتەوە، ئیمامی سەخاوی بوو کە خۆی یەکێکە لە گەورەترین قوتابییەکانی ابن حجر.
978
ئەم ئافرەته کاتێك زەواج بە ابن حجر دەکات زۆر شارەزانابیت بەردەوام لەگەڵ ابن حجر دادەنیشێت و خۆی فێری فەرموودە دەکات و لەلای دەرس دەخوێنێت هێندە شارەزا دەبێت هاوشانی ابن حجری لێ دێت و زۆرێك لەزانایانی ئەو سەردەمە لەبارەی ئەم ئافرەتەوە دەفەرموون ئێمە نەمان دەزانی ئایا لەبواری فەرموودە ناسی خێزانی ابن حجر شارەزاترە یاخود ابن حجر خۆی.
978
أُنس ابنة عبد الكريم خێزانی ابن حجر بوو. ژنێکی زانا و فەرموودەناس بوو، خۆی وانەی دەوتەوە و تەنانەت مۆڵەتی فەرموودەگێڕانەوەی (إجازة) بە هەندێك لە قوتابییەکانی ابن حجری دەدا، ابن حجر زۆر ڕێزی لێ دەگرت و گرنگی پێدەدا.
978
ابن حجر دوو خێزانی هەبوو له کتێبەکاندا باسی یەك خێزانی دەکرێت بەزۆری و بەشێك لە زاناکانی سەردەمی خۆی باسیان کردوو
978
ئەمشەوو إن شاء الله باسێك لەسەر خێزانێکی ابن حجر دەکەین کەوا لە کتێبەکاندا زۆر بەڕێزەوە ناوی دەهێنرێت و باس دەکرێت
978
زانای گەورە و فەرموودەناس ئیبن حەجەری عەسقەلانى (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە کاتی شیکردنەوەی فەرموودەیەکدا سەبارەت بەو کاتەی پێغەمبەر ﷺ ویستی هاوسەرەکانی تەڵاق بدات دەفەرمووێت: لەو فەرموودەیەدا ئەوە هەیە هەرکاتێك مرۆڤ هاوڕێکەی بە خەمبار بینی ئەوا سوننەت و باش وایە قسەی بۆ بکات بە شتێك کە خەمەکەی لە کۆڵ بکاتەوە و دڵی خۆش بکات و ئارامی بکاتەوە چونکە عومەری کوڕی خەتتاب خوای لێ ڕازی بێت فەرمووی: دەبێت قسەیەك بکەم پێغەمبەر ﷺ پێی پێبکەنێت.
سەرچاوە: فتح الباری (٢٩٢/٩)
978
كاتێك بیر لە ڕابردوو دەكەمەوە ئـارامم ئـەزانی بۆ؟ چونكە تیدا ئـازارێكم بۆ كەسێك نەویستووە تیدا خۆمم گەورە نەكردوە و خەڵك بچوك، تیدا مامەڵەی خراپم لەگەڵ كەس نەبووە، تیدا خۆم و ژیانم داناوە بۆ ئـەوەی هیچ كەسێك كەلێنك لە ژیانیان دروست نەبێت، دڵسۆزانە هاوكاری هەركەسێك بووم لە دەرگای دابێت، هەر كەسێك یەكجار بەڕوومدا پێكەنی بێت تامردن لەیادم نەكردوە، هەركەسێك نانێكی پێم دابێت تا ئـیستا لە دوعاكانمدا بووە، ئـارامم سەرەڕایی هەموو ئـازارێك چوونكە ئـازاری خۆم قبوڵ كردوە بەڵام ئـازارم بە هیچ كەسێك نەداوە، ئـارامم زوڵم لە هیچ كەس نەكردوە، ئـارامم هیچ مەرامێكم بە كەس نەبووە، ئـارامم كەیەك كەسم وەك ئـاو ڕوون كە ئـەگەر هەبم ژیانم ئـەگەر نەبم كانیاوێكی حەشاردراوم بۆ ئـەو ڕێبوارە تینوەی ڕۆژێك لە لەپاڵ چیایەك دادەنیشێت هەست بەبوونی زەویەكی تەڕ دەكات كە نیشانەیە بۆ ئـەوەی گەر زەویەكە هەڵكۆڵێت ئـاوی لێ دێت ئـا ئـەبم بەو كانیاوە بۆ ئـەو ڕێبوارە
✍️ ساڤيا
978
+2
"میم وەنەوش ژنێکی خانەدانی کۆڵانەکەمانە ئـەم ئـافرەتە لە ئـافرەتە چاکەکانی سەردەمی خۆیەتی، لەگەڵ گۆڕانکاریە گەورەکەی ئـێستا ڕانەهاتووە بگرە گاڵتەش دەکات بەم پێشکەوتنەی ئـێستا، با پێت بڵێم زۆریشی ڕقی لە ژنانی ئـەم سەردەمەیە دەڵێت هەر ئـافرەتێك تا نیوەڕۆ بخەوێت ئـەوە پێی ناڵێم ئـافرەتی باش بەم هۆیەوە دەڵێت ئـەم ژنانە ماڵ کاول کەرن تۆ بینیوتە پیاوەکەی لە ٦ بچێتە ئـیش خانم لە ۱۱ هەستێ، بەهەرحاڵ مێردی میم وەنەوش سەرووی ٨۰ ساڵە ئـەم میم وەنەوشە هەموو بەیانیەك قاپێك هەویری پێیە و لە تەنورە قوڕەکەی گەڕەك چەند کولێرەیەك دروست دەکات دەڵێت بۆ پیرە پیاوەکەمە زۆری نەماوە لە دونیا با ئـەگەر پێش ئـەو مردم سەرم بەرزبیت لەتەعزێکەم بڵێ ژنی باش بوو، ئـەگەر دوای ئـەویش مردم نەڵێم خۆزگە هەموو ڕۆژێك کولێرەی گەرمم بۆ بکردایە....
مام حاجیش دێتە دەرگا و ئـەڵێ وەنەوش چیت کرد لێ نەبوویتەوە برسیمانە با تیکە نانێك بخۆین.
لەهەرکوێ بەتەمەنێك مابێت لەو شوێنە جوانی ماوە.
978
"ئافرەتان ئەو دەمەی کە کاشی ماڵەکەی پیس دەبێت و دەبینێ ئیتر پێویستی بە پاکردنەوەیە خێرا پاکەرەوەیەکی بەهێز دەکڕێت و دەگەڕێت بەدوای باشترینی تا بتوانێت بەجوانترین شێوە پاکی بکاتەوە، دڵی مرۆڤەکانیش بەهەمان شێوە گەرد و خاشاکی تاوان دەیگرێت و پێویستی بە پاکردنەوەیەتی و پێویستە ئەداواتەکانی پاك ڕاگرتنی دڵ لە تاوان بەکاربهێنێ بەڵام ئافرەتان بێ ئاگان لەمە و هێندە پاکی کاشیەکەی ماڵی لا گرنگە نیو هێندە پاکی دڵی نا!!"
978
بەڵگەیە لەسەر ئەوەش ئەو کەسانەی بێزیان دێتەوە لە شوێن دەمی کەسێکی تر ئاو بخۆنەوە یان خواردن ئەوە هیچ بەڵگەیەك نیە ئینکاری ئەوە بکات و بڵێ دروست نیە و بەپێی بەڵگەکان هیچی تێدا نیەو دروستە... والله اعلم
978
وە دروستە خواردنی ئاو لەپەرداخی یەکتری یان قاپی یەکتری و سوننەتە بەبەڵگەی ئەو فەرموودەی کەوا ئەو ڕۆژەی پێغەمبەری خودا ﷺ دایکە عائیشەی گواستەوە قاپێك شیری برد و پاشان لێی خواردەوە و دایکە عائیشەش سەیری کردو بردی و لەو شوێنەی کە پێغەمبەری خودا ﷺ دەمی پیرۆزی لە جامەکە دابوو هەمان جێگەوە لە شیرەکەی خواردەوە.
