سێپتێمبەر ؛
Open in Telegram
3 747
Subscribers
+124 hours
-77 days
-3830 days
Posts Archive
3 747
“ساڵی نوێ و بۆچوونی نەگۆڕەکانی چەند ساڵە”
تەنها گۆڕینی ژمارەیەکە لە (٥ەوە بۆ ٦) نە ئەمشەو هیچ دەگۆڕێت و نە بەیانیش کە هەڵدەستین هیچ لە حاڵمان گۆڕاوە، سەری ساڵی نوێ گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە بیری نوێمان هەبێت بۆ ژیان، من نە بە جەژنی دەزانم و نە خۆشم تێک دەدەم بۆی، ئەوەی ڕۆیشت لە تەمەنی خۆمان چوو ناگەڕێتەوە دواوە، ئەوەشی دێ هەر لە عومری خۆمان دەبات، خۆ تێکدانی ناوێت، لە ماڵەوە بە دیار خوێندنەوە یان فلیمێک بەسەر دەبەم، ئارامترم لەوەی بچمە دەرەوە سەرما بچێ بە ڕۆحەمدا.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە ساڵێکی تری شووممان بەڕێ کرد، لای ئێمە، ساڵ، واتای ئازار، برین و ناڕەحەتی، هەر ساڵێک کە لە ئێمە دەڕوات، ئەوەی مایەی خۆشبەختییە بۆمان هەر ئەوەیە، ساڵێکی دژواری ترمان بەڕێ کرد و ژمارەی ساڵە دزێوەکان و عومری بێ جوانییمان کەمتر دەبێتەوە و نزیکتر دەبینەوە لە مردن و کۆتایی. هەموو ساڵێکی تازە شەڕێکی ترە لەگەڵ ژیاندا، گرتنی ئێخەی ژیانی دژوارە، بەو نیازەی ژیان بکەین، نەک لەناو ژیاندا بین بەتەنی. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، هیوا لەدەست نادەین، یان دەمرین یان دەگەین بەوەی دەمانەوێ، لە هەردوو دۆخدا، براوەین.
…
3 747
Repost from Ala CR || ئالان
سلاو هاورێیان
ئەم گوڵە تەمەنی ١١ مانگە توشی نەخۆشی ئیفیلیجی مێشک بووە بەو هۆیەوە لە ڕۆیشتن کەوتووە قاچەکانی
دکتۆریش وتوویەتی گەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت چاک ئەبێتەوە
هەر کەسێک لە لای خۆیەوە بە هەزار دیناریش بەژدار بێت خێرێکی گەورەیە و لە دەست خۆتانی مەدەن ئەم خێزانە تەنها ئەم مناڵەیان هەیە و باوکی کرێکاری عارەبانەیە لە گومرگ و کرێچینە حاڵیان باش نییە
بۆ ناردی پارە بۆ ئەم ئێف ئای بیە بنێرن(7511737160)
بە شێوازی بالانس ناردنیش دەبێت
خوای گەورە پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە🤍
3 747
Repost from Suhaeb | سوهەیب
پەیوەندی خزمایەتی ئاڵا بەمن
پەیوەندی ڕۆحە بە جەستەوە..
بەرز و پیرۆز بێ ئاڵای شەکاوەمان.
3 747
خۆشەویستییەکی بەختەوەر هەمیشە سێ ڕەگی هەیە:
«ئامادەیی» بۆ قبوڵکردنی ئەویتر وەک خۆی، بەبێ ئەوەی بتەوێت بیگۆڕیت.
«متمانە» بە سۆز و خۆشەویستی بەرامبەرەکەت، بەبێ ئەوەی داوای سەلماندنی لێ بکەیت
«بوێری» بۆ کردنەوەی دڵت بۆ بەرامبەرەکەت، بە بێ پێچ و پەناو بناغەی درۆ.
.
بودا
3 747
Repost from Suhaeb | سوهەیب
من چۆن ئەتوانم چاو لەسەر ئەو هەڵگرم و نەیبینم؟!
وەختێ کە لەیەکەم بینین، بە بینینی ئەو چاوم بینا بوو!
3 747
«هەمیشە ڕاکە ڕاکی ئەوەمانە بگەین بەخۆشبەختیی،
دواجار دەگەینە خاڵێک تێدەگەین، خۆشبەختیی ئەوەبوو کە جێمانهێشت».
د. عەلی شەریعەتیی
3 747
من چیتر سەرسام نیم بە کاردانەوە و بە نائومێدیەکان، ماوەیەکی دوور و درێژە درکم بەوەکردووە کە ئەکرێت هەموو شتێک لە هەموو کەسێکەوە ڕووبدات.
…
3 747
Repost from Suhaeb | سوهەیب
هەردووکمان بێدەنگ بووین، هەر یەکەمان چاوەڕوانی ئەوی تر تا قسەیەک بکات، بەڵام لە نێوان دوو ڕۆحدا، تاکە ئامرازی تێگەیشتن وشە نییە! ئەو بڕگانەی لە دەم و لێوەکانەوە دێنە دەرەوە ئەوانە نین کە دڵەکان لەیەک نزیک دەکەنەوە! شتێکی گەورەتر و ڕەوانتریش لەوەی زمان دەریدەبڕێت بوونی هەیە، بێدەنگی ڕۆحی ئێمە ڕووناک دەکاتەوە و بە گوێی دڵماندا دەچپێنێت، دڵەکانمان پێکەوە گرێ دەدات، بێدەنگی لە خۆمان جیامان دەکاتەوە بەڵام، لە نێو ئاسمانی گیانماندا دەگەڕێت و لە مەلەکوتمان نزیک دەکاتەوە.
/ جبران خلیل جبران
لە فارسیەوە : سوهەیب
3 747
گەیشتوومەتە ئەو مەرحەلەیەی کە،ڕقم لە موناقەشەی دوور و درێژە،سیقە و متمانەی مرۆڤەکانم سڕیوەتەوە،هیچ ڕووداوێکی ناخۆش سەرسامم نەکات،موبایلەکەم بێ دەنگ کردووە،گوێم لە قسەی بێ مانا داخستووە،نەپرسیاری کەس ئەکەم نە گلەیی ئەکەم لەوەی هەواڵم ناپرسن.
…
