" نــزاۍ دڵ 💗ᥫ᭡"
Open in Telegram
خودا لە یەک ساتدا هەموو شتێک دەگۆڕێت.!🌻🖤 ↓رٰۆژی دٰرٰوٰسـٰ̲ـہـتـٰ̲ـہ کرٰدٰنـٰ̲ـہی ڪهّ نِآلَ 2/𝟐 /𝟐𝟎𝟐𝟐 🌻 🖤✿↓
Show more702
Subscribers
+124 hours
+57 days
+1130 days
Posts Archive
قَالَ رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي يَفْقَهُوا قَوْلِي 🤲🏻🤎.
ەم نووسینەت خوێندەوە الحمدللە یەك بکە )
👈🏽لەجیهاندا ملوێنان خەڵك شەڕیانە لەگەڵ سەڕەتان !
👈🏽ملوێنان خەڵك چاوەکانیان لەدەستداوە !
👈🏽ملوێنان و مەلایین خەڵك لەبەر ئازار ناتوانن بخەون !
👈🏽مەلایین خەڵك شەوو ڕۆژ لەنەخۆشخانەن بەجیازەوە ژیان دەکەن!
👈🏽مەلایین خەڵك برسین لەژیاندا !
👈🏽مەلایین خەڵك ناتوانن جووڵە بکەن!
✍️لەهەموو ئەمانەی باسم کردن من و تۆ یەکێک نین لێیان
ژیانکردنی ڕۆژێکی ئاسایی خەونی هەریەك لەم کەسانەیە
بۆیە نیعمەت و بەخششی خوا زۆرە لەسەرمان
خوایە هەزاران جار سوپاس بۆتۆ لەسەر نیعمەتەکانت بەگشتی
لەشتان ساخبێت دڵخوشبن لەهەر دوو دنیا
ڕەنگە خوای گەورە قەدەری ناخۆشت لێ دووربخاتەوە بە شێوازی: 🤍✨
• تێکچوون و پەکی کەوتنی ئۆتۆمبێلەکەت 🚗
• درەنگ لەخەو هەستانت ⏰
• نەخۆشییەک لە جەستەتدا 🩺
• میوانێکی لەناکاو کە ڕێگریت لێبکات لە دەرچوون 🚪
• ڕەتکردنەوەی داوای هاوسەرگیری 💍
• وەرنەگیران لە کار و وەزیفەیەک 💼
• دواکەوتنی منداڵبوون 👶
• و چەندین شتی تری هاوشێوە...
تەنها ئەمەت لەیاد بێت:
ئەگەر خوای گەورە پەردەی غەیب و نهێنییەکانی بۆ هەڵماڵیباین،
لە سوپاسگوزاریدا دەستبەجێ کڕنۆشمان بۆ دەبرد لەسەر ئەو شتانەی کە لێی گرتووینەتەوە و پێی نەداوین!
کەواتە هەمیشە و تا ئەبەد: الحمد لله! 🌿
لەبەر ئەوە پێویستە هەمیشە باوەڕت بەوە هەبێت کە لە هەموو دواکەوتنێکدا، خێر و بەرەکەتێک هەیە؛ ڕازیبوون بە قەدەر، ئارامگری، و گەشبینی، دەرگای ژیان و بەختەوەریمان بەڕوودا دەکەنەوە. خێر هەمیشە لەوەدایە کە خوای گەورە هەڵیبژاردووە.
چەندین لوتف و میهرەبانیی شاراوەی پەروەردگار هەن کە ئێمە نایانبینین... هەر لەبەر ئەوەش وتراوە:
«لُطْفُ اللهِ يَجْرِي، وَالعَبْدُ لَا يَدْرِي»
(لوتف و بەزەیی خودا بەردەوام لە کاردایە، لە کاتێکدا بەندە هەستی پێناکات و نایزانێت
مەرجەکانی دعا قبوڵبون...
ئێمە پێش ئەوەی دوعا بکەین و چاوەڕێی ئەوەبین لێمان قبوڵ بکرێ، ئەبێ کۆمەڵە مەرجێکی دوعاکردن هەیە تیامانابێت و زائیدەن کۆمەڵە شێواز و ئادابی دوعاکردن هەیە بیزانین و بەو شێوەیە دوعاکە بکەین ، 👇
مەرج و سیفەتەکانی کەسی دوعاکەر (ئەبێ ئەم مەرجانەت تیابێ بۆ ئەوەی قبوڵ ببێ):
یەکەم ،حەڵاڵخۆری:بەهێزترین مەرجی قبوڵبوونی دوعایە؛ پێغەمبەر (ﷺ) باسی کەسێکی کرد کە دەست بۆ ئاسمان بەرز دەکاتەوە بەڵام خواردن، خواردنەوە و پۆشاکی حەرامە و فەرمووی: «فَأَنّى يُسْتَجَابُلِذَلِكَ؟» (چۆن وەڵامی دوعای دەدرێتەوە؟).
دووەم،دڵسۆزی و ئیخلاسی تەواو:
دوعاکردن تەنها بۆ پەروەردگار بێت و هیچ شەریکێکی بۆ دانەنرێت؛ خودا دەفەرموێت: ﴿فَادْعُوا اللَهَمُخْلِصِينَلَهُالدِّينَ﴾ [غافر: ١٤].
سێیەم، یەقین و متمانەی پتەو بە خودا:
بە تەواوی باوەڕت بەوە بێت کە خودا توانای وەڵامدانەوەی هەیە و لەسەرت قبوڵ دەکات؛
چوار ،ئامادەیی و هۆشیاریی دڵ:
دوعا بە بێئاگایی و دڵێکی سەرقاڵ وەرناگیرێت؛ پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت: «وَاعْلَمُوا أَنَاللَهَلاَيَسْتَجِيبُدُعَاءً مِنْقَلْبٍ غَافِلٍ لاهٍ».
پێنج دوورکەوتنەوە لە تاوان و پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی: کەسی دوعاکەر نابێت داوای گوناهـ یان پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی بکات. شەش ،تەوبە و داننان بە کەمکوڕییەکاندا: ئیبراهیمی کوڕی ئەدهەم کاتێک لێیان پرسی بۆچی دوعامان قبوڵ نابێت، فەرمووی: «چونکە خوداتان ناسی و گوێڕایەڵی نەبوون، قورئانتان خوێندەوە و کارتان پێ نەکرد، و بە دەم باسی خۆشەویستی پێغەمبەرتان کرد بەڵام سوننەتەکەیتان جێهێشت.
و دوای ئەمانەش پێویستە شێواز و ئادابی دوعاکردن بزانین و بەم شێوە بپاڕێینەوە 👇،
یەکەم،دەستپێکردن بە حەمدی خودا و صەڵاوات: پێغەمبەر (ﷺ) کاتێک کەسێکی بینی دەستی بە دوعا کرد بێ ئەوەی ستایشی خودا بکات، فەرمووی پەلەی کرد،
دووەم،ڕووکردنە قیبلە و بەرزکردنەوەی دەستەکان:پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت:خودا خاوەن شەرم و بەخشندەیە، شەرم دەکات کاتێک بەندەکەی دەستی بۆ بەرز دەکاتەوە بە بەتاڵی بیگەڕێنێتەوە.
سێێەم:پاڕانەوە و پێداگری و دووبارەکردنەوە:
سوننەتە داواکارییەکە بە پێداگری و سێ جار دووبارە بکرێتەوە بە ملکەچییەوە، چونکە خودا بەندەی پێداگر لە دوعادا خۆشدەوێت.
چوار،دەنگ نزمکردنەوە لە نێوان ترس و ئومێددا:
پاڕانەوە بە دەنگێکی نزم و شکاو، لە ترسی سزای خودا و بە ئومێدی ڕەحمەتی
پێنج،تەوەسول کردن بە ناوە پیرۆزەکانی خودا و کردەوەی چاک:
شەش،پەلەنەکردن لە بینینی ئەنجام: قەت نەوترێت "دوعام کرد و قبوڵ نەبوو !
برای من پێویستە صەبرمان هەبێ بۆ قبوڵبونی دوعاو زۆر دوبارەی بکەینەوە ...
﴿إِنَّ رَبَّكَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاء وَيَقْدِرُ إِنَّهُ كَانَ بِعِبَادِهِ خَبِيرًا بَصِيرًا﴾
لا إلهَ إلا اللهُ العظيمُ الحليمُ , لا إلهَ إلا اللهُ ربُّ العرشِ العظيمِ , لاإلهَ إلا اللهُ ربُّ السماواتِ وربُّ الأرضِ وربُّ العرشِ الكريم
بەمجۆرە نەژیت تۆ بە زیندووی مردوویت و بە مردوویش ئیسراحەت ناکەیت؟
چۆن هەموو جوڵە و نیەت و کارێکمان ببەستینەوە بە اللە جل جلالە
🔸کە ئەخەوین بەو نیەتە بخەوین کە سبەی هەستاین هێزمان تێدابێت بۆ پەرستش و عیبادەت و کاری چاک
🔸کە نانمان خوارد بەو نیەتەوە بیخۆین وزەمان پێبێت بۆ گەیاندنی دین و پەرستشی اللە و کاری چاک
🔸کە خوێندت بەو نیەتە بخوێنی کە سبەی بڕوانامەکەت بکەیتە وەسیلە بۆ خزمەتی دینەکەت و چاکەی گشتی
🔸کە کارت کرد بەو نیەتە بیکەیت کە کارەکەت بکەیتە هۆکار بۆ گەیاندنی دینی اللە و پارەکەت بکەیتە خزمەتی هەمان ئامانجەوە
🔸کە توڕەبوویت لەبەرامبەر بەزاندنی سنورەکانی اللە توڕەبیت و کە میهرەبان بوویت و خۆشەویستیت بەخشییەوە تەنیا لەپێناو اللە بێت نەک رق و بەرژەوەندی کەسیی و تایبەت
🔸کە هاوسەرگیرییت کرد بەو نیەتەی دوربیت لە خراپەکاریی و خستنەوەی نەوەیەکی ئیماندار بۆ خزمەتی مرۆڤایەتیی و بەو نیەتەی نەوەکانت ببنە سەدەقەی جارییە دوای مردنت
🔸ئەمەش رێک ئەم ئایەتەیە
قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
بڵێ
نویژ و پەرستش و ژیان و مردنم بۆ اللەیە
خۆ ئەگەروانەژیت و تەنیا لەخەمی ژیان و ورگ و خوار ورگت بیت ئەوا لەگەڵ ئاژەڵێکدا جیاوازیت نیە و بگرە خراپتر و اظل تری
هەمیشە لەڪاتی بێ هیوا بوون دا بڵێن :
لََآ إِلََهَّ إِلََّآ أَنِْتٌَ سُِبًْحًَآنَِکَْ إِنِِّيَ کُْنِْتٌُ مًِنِْ آلَظَُّآلَِمًِيَن...🤍
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: «ليس شيء أكرم على اللَە تعالى مِن الدعَاءِ»
واتا: هیچ شتێک لەلای خوای گەورە بەڕێزتر و بەنرختر نییە لە نزاو پاڕانەوە.
