" نــزاۍ دڵ 💗ᥫ᭡"
Відкрити в Telegram
خودا لە یەک ساتدا هەموو شتێک دەگۆڕێت.!🌻🖤 ↓رٰۆژی دٰرٰوٰسـٰ̲ـہـتـٰ̲ـہ کرٰدٰنـٰ̲ـہی ڪهّ نِآلَ 2/𝟐 /𝟐𝟎𝟐𝟐 🌻 🖤✿↓
Показати більше693
Підписники
Немає даних24 години
-57 днів
-1230 день
Архів дописів
لە کۆتاییدا هەرچی بڵێین و هەرچی بنوسین، تەنها 'کردەوەکانمان' دەبنە ناسنامەی ڕاستەقینەمان، قسەی جوان زۆرە، بەڵام مرۆڤی جوان کەمە، هەوڵبدە ببیتە ئەو کەسەی کە خەڵکی بە بینینت، یادی خودا و جوانی و ڕەوشتیان بکەوێتەوە بیر، با خەڵکی لێت ئەمین و سەلامەت بن، پەیامەکەت بە کردار بڵاوبکەرەوە نەك تەنها بە زمان.
ئەگەر دەتەوێت دنیا بگۆڕێت، لە خۆتەوە دەست پێ بکە، لە ژوورەکەی خۆت، لە مامەڵەت لەگەڵ خێزانت، لە ڕاستگۆیی لە کارەکەتدا، کاتێك تۆ دەبیتە نوسخەیەکی باش، بە بێدەنگی کاریگەری لەسەر دەوروبەرت دادەنێیت و دەبیتە چرایەك بۆ ئەو کەسانەی بە دوای ڕووناکی دەگەڕێن.
🌻
«اللَّهُمَّ صَلِّ علَى مُحَمَّدٍ، وعلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كما صَلَّيْتَ علَى آلِ إبْرَاهِيمَ، إنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ علَى مُحَمَّدٍ، وعلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كما بَارَكْتَ علَى آلِ إبْرَاهِيمَ، إنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ» .
لـە تـاقیـڪردنـەوەیی :🌸
خـودا جوانتـر نییــە،جوانـت
لــێ دەســتێنێت،جوانــترت
پـێ دەبـەخشێت
لە سەرەمەرگ بەدوای خۆشەویستانت دەگەڕێیت، نەك سویچی ئۆتۆمبێل و كلیلی ڤێلا…
🔴 د. کامەران حەسەن، پسپۆری وردی هەرس و جگەر لە ئەزمونی خۆیەوە دەڵێت:
بەهۆی ئیشەکەمەوە کە پزیشکم و هەمو ژیانی گەنجیم لە نەخۆشخانەکاندا گوزەرانداوە، چەندان شەوم رۆژ کردۆتەوە.
سەدان دەوامی شەو تا بەیانم کردووە، و بەدیار چەندین نەخۆشی هیلاکەوە بوم و سەدان نەخۆشم بینیوە کە گیانیان سپاردوە گەراونەتەوە باری تەعالا.
ئەوەی سەیرم کردوە لەسەرە مەرگدا کە هەمیشە دوبارە دەبوەوە تەنها یەک شتە، ئەویش ئەوەیە کە زۆربەی نەخۆشەکان چاوەکانیان دەگەڕێن بە دەوری ژورەکە تەنها بۆ ئەوەی یەک جار تر ڕوخساری خۆشەویستەکانیان ببینن.
باوک هەبوە، تا دوا هەناسە چاوەڕوانی سەردانی منداڵەکانی بو... بەڵام نەهاتن!
دایک هەبوە، بە چاوەکانی دەگەڕا بۆ کور و کچەکانی... بەڵام تەختەکە بە تەنهایی مایەوە!
لە هەمو ئەو ساڵانەدا، یەک جاریش نەبینیومە نەخۆشێک بڵێت:
- "تکایە سویچی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەم بهێنن."
- "کلیلی ڤێلا و قەسری من لە کوێیە؟"
بەڵام زۆر جار گوێم لە یەک وشە بوە:
- "تکایە... با دایکم بێت"
- "با کوڕەکەم بێت"
- "با خێزانەکەم لێرە بن"
ژیان زوو تێدەپەڕێت.
لە دوا ساتەکانی ژیان، ئەوەی دەتکوژێت تەنها نەخۆشی نییە...
بەڵکو بێدەنگی ئەو کورسییانەیە کە دەبوو خۆشەویستانت لەسەریان دانیشتبان.
سیلەی ڕەحم، سەردانکردنی نەخۆش، و ئامادەبوون لە کاتی تەنگانە، تەنها ئەرک نییە؛ دەرمانێکە بۆ دڵێک کە هیچ دەرمانێکی تر ناتوانێت چاکی بکات.
هەندێک جار، باشترین دیارییەک کە دەتوانیت بە کەسێک ببەخشیت، تەنها... ئامادەبوونی خۆتە.
بە تامەزرۆییەوە بچنە دیداری یەکتر پێش ئەوەی مەرگ ئەو تامەزرۆییە بشکێنێت
پێم وابوو میهرەبانی بەرامبەر میهرەبانی دەدرێتەوە و نیازپاکیش نیەتی باش دەهێنێت بەڵام ژیان فێری کردووم کە مرۆڤەکان بە پێی سروشتی خۆیان ڕەفتار دەکەن نەک بەپێی ئەوەی تۆ پێیان دەبەخشیت ئەوان بەو شێوەیەی کە خۆیان دەیانەوێت لێت تێدەگەن و بەو شێوەیە مامەڵەت لەگەڵ دەکەن کە ڕەنگدانەوەی سیفەتەکانی ناوەوەیانن نەک بەو شێوەیەی کە تۆ شایەنیتی لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا تێدەگەیت کە کردارەکان بە دەنگێکی بەرزتر لە قسەکان دەدوێن، هەروەها نیەتی باش هەمیشە ناتپارێزێت تەنها دڵت پاک دەهێڵێتەوە”
-بۆچی دەڵێن خێر لەهەموو شتێک دایە؟
+چونـکە.
•خودا شتێک دواناخا گەر خێری تێدا نەبێت
•خودا بەڵات بەسەر نایەنێت گەر خێری تێدا نەبێت
•وە شتێکت لێ قەدەغە ناکات گەر خێری تێدا نەبێت.
بۆیە دڵتەنگ مەبە خێری تێدایە 🩶
الْحَمْدُ لِلّٰه فِي ڪُلِّ حَاَلْ . .♡...
اللهم لك الحمدُحمدًا كثيرًا طيبًا مباركًا فيه، كما ينبغي لجلال وجهك وعظيم سلطانك، يا الله، يا رحمن، يا رحيم، يا غفور، يا كريم، يا حليم، يا عظيم، يا من وسعت رحمته كل شيء، يا من بيده الخير وهو على كل شيء قدير، يا ودود، يا ذا العرش المجيد، يا فعّالًا لما يريد، نسألك بنور وجهك الذي أشرقت له السماوات والأرض، وبقدرتك التي قدرت بها على جميع خلقك، وبرحمتك التي وسعت كل شيء، أن تغفر لنا وترحمنا وتعتق رقابنا من النار، اللهم نسألك إيمانًا لا يرتد، ويقينًا لا ينفد، وقلبًا خاشعًا، ولسانًا ذاكرًا، وعملاً متقبلاً، ورزقًا واسعًا، وعفوًا شاملاً، وشفاءً من كل داء، وفرجًا لكل هم، وكشفًا لكل كرب، وتوبة نصوحًا قبل الموت، وشهادة عند الموت، وجنة ورضوانًا بعد الموت، اللهم لا تدع لنا ذنبًا إلا غفرته، ولا همًّا إلا فرّجته، ولا دينًا إلا قضيته، ولا مريضًا إلا شفيته، ولا ميتًا إلا رحمته، ولا تائبًا إلا قبلته، ولا ضالًا إلا هديته، ولا عسيرًا إلا يسّرته، ولا حاجة من حوائج الدنيا والآخرة هي لك رضى ولنا فيها صلاح إلا قضيتها ويسّرتها بفضلك يا أرحم الراحمين، اللهم إنا نسألك من الخير كله عاجله وآجله ما علمنا منه وما لم نعلم، ونعوذ بك من الشر كله عاجله وآجله ما علمنا منه وما لم نعلم، اللهم اجعلنا من عتقائك من النار، واجعلنا ممن نظرت إليهم فرحمتهم وغفرت لهم ورضيت عنهم، اللهم اجعل لنا من كل همٍّفرجًا، ومن كل ضيقٍ مخرجًا، ومن كل بلاءٍ عافية، ومن كل فاحشةٍ ستراً، ومن كل ذنبٍ مغفرة، اللهم اجبر كسرنا، واغسل حزننا، وأبدل ضعفنا قوة، وفقرنا غنى، وخوفنا أمنًا، وضيقنا سعة، وذلنا عزة، اللهم ارزقنا لذة مناجاتك، وحلاوة ذكرك، وصدق التوكل عليك، وحسن الظن بك، واليقين بوعدك، والثبات على أمرك، اللهم اجعل أعمالنا في ميزان حسناتنا، وأقوالنا شاهدًا لنا لا علينا، استرنا فوق الارض وتحت الارض ويوم العرض عليك يا أرحم الراحمين واحشرنا مع النبيين والصديقين والشهداء والصالحين، اللهم الستر والسمعه الطيبه لي ومن شارك وكتب وقال امين ، اللهم صل على محمد وال محمد اللهم بارك في نبينا محمد، وعلى آله أجمعين، اللهم اجعل هذا الدعاء حجة لنا لا علينا، وبلّغنا به أعلى الجنان، واغفر لكاتبه وقارئه وناشره ولمن قال آمين،♥️
ئەم گوڵە هی خانووە کۆنەکەمانە کە جێگاکەی ١٥ ساڵ لەمەوبەر کرا بە چیمەنتۆ، لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا هیچ ئاسەوارێکی نەبوو، بۆیە واماندەزانی ئیتر کۆتایی هاتووە و جارێکی تر سەوز نابێتەوە. بەڵام دوای ١٥ ساڵ لە نێوان درزەکانی چیمەنتۆکەوە جارێکی تر هاتە دەرەوە بۆ سەر زەوی و چەندین گوڵی جوانی گرتووەتەوە وەک پێشتر. دەزانی ئەمە بە مانای چی دێت؟
١- هۆکارەکان هیچ نین لە ئاست وسیتی خودای گەورەدا، لەناو ڕەقترین زەویدا دەتوانێت ناسکترین گوڵ بڕوێنێت.
٢- وا دەزانیت ئێستا کە ڕوونەدات واتە هەرگیز ڕوونادات، بەڵام بێ خەبەر لەوەی کە خودای گەورە دەیەوێت موعجیزەت بۆ بخوڵقێنێت.
٣- هەوڵ و ماندووبوونەکات هیچی بە زیایە ناچێت، بەڵکو لە کاتی خۆیدا بەرهەمی ماندووبوونەکەت دەدووریتەوە.
٤- گەشتنت بە ئامانجەکانت بەندە بە خێرداری هەنگاوەکانتەوە، نەک خێراییان.
٥- ژیان هەرچەندە سەخت و دژوار بێت، تۆ دەتوانیت هەر بەو سروشتە جوان و پاکەی خۆت بمێنیتەوە.
٦- لە کۆتاییدا لەبیرت بێت ژیان گەشتە، نەک پێشبڕکێ.
نازانم تۆ کێیت، لە کوێ دەژیت، یان ئێستا چەند خەون لە دڵتدایە… بەڵام یەک شت دەزانم؛ زۆربەی ئەو شتانەی دواتر ژیانت دەگۆڕن، هیچ قوتابخانەیەک فێریان ناکات. هەموو ئەو ساڵانەی لە خوێندندا بەسەر دەبەیت، فێری زۆر شت دەبیت، بەڵام کاتێک دەچیتە ناو ژیانی ڕاستەقینە، دەبینیت ئەو پرسیارانەی ژیان لێت دەکات، وەڵامیان لە هیچ کتێبێکدا نەبووە.
لەوانەیە ئێستا هەوڵ دەدەیت تەنها دەرچیت، کار بدۆزیتەوە، یان خەڵک پێت بڵێن کەسێکی سەرکەوتوویت. بەڵام ژیان پێش هەموو شتێک شتێکی تر لێت دەوێت؛ دەتەوێت خۆت بناسیت. زۆر کەس هەموو دنیا دەناسێت، بەڵام هێشتا خۆی ناناسێت. دەزانێت خەڵک چی حەز لێیە، بەڵام نازانێت خۆی چی دەوێت. دەزانێت چۆن خەڵک ڕازی بکات، بەڵام نازانێت چۆن لە خۆی ڕازی بێت.
هیچ مامۆستایەک لە قوتابخانەدا پێت ناڵێت کە هەندێک جار باشترین بڕیار ئەوەیە “نەخێر” بڵێیت. هەندێک جار ئەوەی ژیانت دەپارێزێت، “بەڵێ” نییە، بەڵکو “نەخێر”ە. بەڵام زۆرێک لە ئێمە لە ترسی ئەوەی خەڵک لێمان تووڕە بن، هەموو کات بەڵێ دەڵێین، تا ڕۆژێک دەبینین ژیانی خۆمان بۆ ئارەزووی خەڵکی تر ژیاوین.
هیچ قوتابخانەیەک فێرت ناکات کە کات لە پارە گرانبەهاترە. هەمووان هەوڵی پارەدان دەدەن، بەڵام زۆر کەم کەس هەوڵی پاراستنی کاتی خۆی دەدات. ئەو کاتەی ئەمڕۆ بە فییدی مۆبایل، بە قسەی بێسوود، یان بە چاوەڕوانی “سبە” تێدەپەڕێت، هەرگیز ناگەڕێتەوە. زۆر کەس دوای سی ساڵی تەمەنیان دەڵێن: “کاش لە تەمەنی هەژدە ساڵی ئەمەم زانیبا.” نەک لەبەر ئەوەی زیرەک نەبوون، بەڵکو لەبەر ئەوەی زوو تێنەگەیشتن کە کات، گەورەترین سەرمایەی مرۆڤە.
ژیان هەروەها فێرت دەکات کە هەموو کەس هاوڕێت نییە. هەندێک کەس تا کاتێک لەت نزیکن کە سوودیان لێت هەیە. کاتێک سوودەکە کۆتایی هات، ئەوانیش دەڕۆن. لە سەرەتا دڵت دەشکێت، بەڵام دواتر تێدەگەیت ئەمە سرووشتی ژیانە. لەو کاتەدا فێر دەبیت نرخەکەت بە ژمارەی ئەو کەسانە مەپێویت کە لە دەورتن، بەڵکو بەوە بپێوە کە چەند کەس لە کاتی تەنگانەدا لەت نەبڕاون.
هەندێک وانەش هەن کە ژیان زۆر بە نرخ فێریان دەکات. وانەی متمانە، وانەی شکستخواردن، وانەی تەنیایی، وانەی هەڵبژاردنی هاوڕێ، وانەی پارە، وانەی کات… ئەمانە هەموویان زۆر گرنگترن لە زۆر بابەتی خوێندن، بەڵام زۆرجار کەس پێش ئەوەی ئازاریان بچێژێت، گرنگیان پێ نادات.
لەبیرت بێت، ژیان هەمیشە یەک ڕێگا هەیە. سەرەتا تاقیکردنەوەت لێ دەکات، پاشان وانەکە فێرت دەکات. ئەگەر فێر نەبیت، هەمان تاقیکردنەوە دووبارە دێتەوە، بەڵام هەر جارە بە نرخێکی گرانتر.
بۆیە تکایە چاوەڕێی ئەو ڕۆژە مەکە کە ژیان ناچار بکات بە ئازار فێر بیت. هەندێک ڕاستی هەن، ئەگەر ئێستا تێیان بگەیت، دواتر ساڵانێک لە تەمەنت دەپارێزن، و لەوانەیە ئەو جیاوازییە بن کە لە نێوان ژیانێکی ئاسایی و ژیانێکی سەرکەوتوو هەیە.
1.ربي اني لما انزلت الي من خير فقير
2. ربي اني مغلوب فأنتصر
3.ربي لا تذرني فردا وانت خير الوارثين
4 .لا حول ولا قوة الا بالله العلي العظيم
5 . لا اله الا انت سبحانك اني كنت من الظالمين
6.يا حي يا قيوم برحمتك استغيث اصلح لي شاني كله ولا تكلني إلى نفسي طرفة عين.
اللهم أني اتبرا من حولي وقوتي والتجئ إلى حولك وقوتك اللهم أعني ولا تعن علي ونصرني ولا تنصر علي واهدني ويسر الهدى لي. ولمن قال أمين
