🥇سایبەر کریپتۆ CYBER CRYPTO🥇
Open in Telegram
چەناڵێکە خزمەت بەهەموو ترەیدەرەکانی کورد دەکات لەڕووی (🟡سیگناڵ🟢شیکاری🔵هەواڵ) 📜ئەو زانیاریانەی کە باس ناکرێت لێرە دەیبیستیت OWNER 👉 @MR_AREZ
Show more1 677
Subscribers
+324 hours
+227 days
+13730 days
Posts Archive
📈#BTC
📁بیتکۆین لەو کاتەوەی گەیشتۆتە سەروو 70K زۆنی بەرگری بەهێزی بۆخۆی درووستکردووە و مەجالی لیکویدیتی زۆری نەهێشتۆتەوەو ئەمە جاری سێیەمە ڕیتێستی سەر ئاڕاستە گەورەکە بکات ، لەهەر حاڵەتێکی دابەزین و شکاندنی ڕەوتەکە ، ئەوا ناوچەی 76K دەبێتە پاڵپشتی بۆ دووبارە بەرزبوون ، ئیتر بۆ کورتمەودابێت یاخود تەنها بۆ خۆڕێکخستەوە بێت ڕووبدات
📃بەدەر لە بابەتی کریپتۆ ئێستا کە باسی ژیری دەستکردم بۆ دەکەن ، لە داهاتودا وەک فیلمی Terminator دێتە پێش چاوم ، هەموو شتێک کۆنتڕۆڵ بکەن و کەسیش بەرپرسیاری هەڵنەگرێت! ئەمە جاکسۆنە یەکێکە لەو پەرەپێدەرانی بواری ژیری دەستکردو لە Open Ai و Anthropic ، پێشتریش هۆشداری داوە کە AI خەریکە خۆی دەناسێت و لە دەست دەردەچێت! ئەمڕۆ لە هەردوو کۆمپانیاکە وازیهێناو دەڵێت : هیچ کام لە کۆمپانیاکان بە بەرپرسیارێتی کار ناکەن و لە پێشبڕکێدان بۆ بەهێزکردنی جۆرێکی ژیری دەستکرد کە خۆی گەشە بکات و پەرەبسێنێت! ئەمەش پێچەوانەی پڕۆژەکەیەو نزیکن لەوەی ڕووبدات
📊سەرنجی چەند شتێکی دیکەم یاوە ئەم ماوەیە وامان لێدەکات دووبارە سەیری ئەو دراوانە بکەینەوە کە %70 یان زیاتر دابەزیون ، دەبینین زۆرینەی دەیەوێت بکەوێتەوە سەر ڕێڕەوی پێشوو هەروەها قەرەبوی کارەساتەکەی 10/10/2025 بکاتەوە ، زۆربەی :
🔹هەوڵی گۆڕانکاری لەڕووی Tokenomics و دەستکاری بڕی دراوەکە دەکەن ئیتر بە هەر ڕێگایەک بێت هەوڵی کەمکردنەوەی سەپڵای دەدەن کە زۆرینە خەریکی پڕۆسەی سوتاندنە
🔹چالاکی ناو نێتۆرکەکانیان زیاد بووە و پشت بەخۆیان دەبەست وەک لە پارەی وەبەرهێنەر (ئەوە خاڵێکی زۆر ئەرێنیە)
🔹زۆربەی دراوە مارکێتکەپە گەورەکان نەختینە بۆ بازاڕکاری دراوەکان تەرخان ناکەن و دەیانەوێت ئەو سێکتەرەی کاری تێدا دەکەن بەبێ فێڵ و درۆ کارە ڕاستەقینەکەی بخەنەڕوو
⚠️لەوانەیە هەندێک دراو لە یەک کاتدا هەموو ئەم پڕۆسە ئەرێنیە جێبەجێ بکات بۆ نموونە دراوی IOST ئەپدەیتی سیستم و سوتاندنی تۆکنەکەی بەیەکەوە ئەنجامداو بە 15 ڕۆژ قەرەبووی 230 ڕۆژی دابەزینی کردەوە!
🗃️کە پێم ئەڵێن بۆ زیاتر متابەعەی Onchain دەکەیت و سەیری چارتەکان بۆ ناکەیت؟ وەرە با ئەم واڵێتە کە ناوی GSR Market زیاد لە 1ملیار دۆلار بە کریپتۆ مامەڵەدەکاو ئەم دەقەیە 53ملیۆن دۆلار لە قازانجە پێشتریش باسمکردوون وەک نمونەیەک وە پێت بڵێم بۆچی؟
🔹بە چەند مانگێک پێشوەختە پێشبینی داڕمانی دراوی LUNAی کرد تەنانەت بەبڕی 10 ملیۆن دۆلار گرەویشی لەسەرکرد لەگەڵ Algodt کەسایەتیەکی دیاری ناو پڕۆژەکە بوو ، خۆم یەکێک بوم لەوانەی زەرەرمەند بوم لەو دراوەدا
🔹لە گەرمەی بوڵڕەنی 2021 پۆستی کرد کە بیتکۆین ناتوانێت 70K زیاتر بڕوات
🔹ئەو ئەکاونتانەی لە پشتی ئەم واڵێتە بوون پێشنیاری کڕینی SHIB و دراوی AGLD ی کرد
🔹کۆتا پێشبینی لە ماڵپەڕی سەرەکی گەیشتنی ETH بە نرخەکانی 10K (کاتی دیارینەکردوە)
📁پێش ئەوەی مامەڵەکانی ناو فیوچەر کەمبکەنەوە زۆرترین ترەیدەریان وەردەگرت تا لەکۆتایدا دەرگایان داخست و ئێستا زۆر بە داخراوی کاردەکەن و تەنانەت ئەکاونتەکەی لە X داخراوە ، بەڵام بەهۆی Arkham من سودێکی زۆری لێدەبینم ، بۆیە سود وەرگرتن بە قیژەو هاوارو ئەندامی زۆر نیە وەکو ئەمانەی خۆمان دەفتەرێک وەرگرن بۆ کۆرسێ😂 چەند بەڵگەیەکی کۆنتان بۆ دادەنێم👇
💾دراوی #DOT ئەمساڵ توشی چەندین کێشە بوو ، بەڵام تیمەکەی بۆ یەک دەقەش دەستبەرداری پڕۆژەکەی نەبوون ، ئێستا لەڕووی Onchain تێبینیم کرد چەند جوڵەیەکی نەختینەی باش دەگوازرێتەوە بۆ ناو تۆڕی Polkadot کە لەوانەیە هەر تیمەکەی خۆیان بن ، لێرەدا ڕێگایەکی تریش هەیە لەناو DEFI : (ئەگەر پارەی تازە داغڵ نەکەن خۆ دەتوانن کۆنتڕۆڵی خستنەڕووی دراوەکە بکەن ! ) چونکە نە مارکێتکەپی ئەوەندە بچووکەو نە ڤۆلیۆمیش ئەوەندە لاوازە ، هەروەها پڕۆژەی Dot Ai ئەکتیڤ بووە کە سیستمی پارەدانی کردووە بە blind signature واتە بە نەناسراوی مامەڵەکان دەکات و هەموو جارێکیش لە دراوەکە دەسوتێت!
⚠️بۆیە ئەمە باس دەکەم پێمخۆش نیە کە بەرزبوونی کرد ئنجا بیرتان بکەوێتەوە ، ڕاستە دراوێکی کلاسیکە بەس باوەڕ دەکەن خۆم تا ئێستا نەمکڕیوە😂؟ نەک لەبەر ئەوەی دراوەکە خراپە ، بەڵکو من دەرفەتم نەبووەو لەوانەیە ئێستا بە هەلی بزانم
📈دوبارەبونەوەی مێژوو پەیوەندی بە زۆربەی ئەو گۆڕانکاریانەوە هەیە کە ئێستا ڕوودەدەن ، پێشتر چەندین بەربەست هەبوو ئێستاش بەهەمان شێوازە بەڵام بەجۆرێکی جیاوازتر هەر بۆیە دەڵێن سایکڵ گۆڕاوە ! هەریەکەو بەجۆرێک وەسفی دەکات بەڵام خۆ لە کۆتایدا یەک ئاڕاستە دەگرنە بەر بۆ سەلماندنی ، سەیری Pivot date و Astrojan و تەنانەت ئەو زانستانەی کە ئێستا کاری پێدەکرێت بۆ دڵنیابوونی ڕێڕەوەکەیە نەک ئاڕاستەی گشتی ، هەموو جارێک بیتکۆین حاڵەتی جیاواز تۆمار دەکات و لە دوور مەودا بە ئەرێنی دێتەوە بەرچاومان !
🔗ئەوەندەی بتوانم لەسەر هەمان ئاڕاستە دەڕۆم تەنانەت گەر کۆڕێکشنی زیاتریش هەبێت 👇
https://t.me/Cyberstrategy/6138
🗃️دراوی Pendle یەکێکە لە پڕۆژەکانی سەردەمی زێڕین خەریکە خەبەری دەبێتەوە بەهۆی ئەو پلاتفۆڕمەی کە کار لە پارەدانی ناو Defi دەکات ، دوێنێ خزمەتگوزاریەکانی گواستەوە بۆ نێتۆرکی Robinhood ، هەرچەند تۆڕەکەی بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕی بەڵام بەهۆی ئەو هەواڵەوە TVL گەیشتە 1.24ملیار دۆلار! هەروەها دووەم پڕۆژەیە لە کەرتی RWA کە توانیویەتی بازرگانی بە کاڵاو بەرهەمەکان بکات بە دیجیتاڵی …. بە ناشکوری نەبێت من تازە دەگەمەوە ئینتری 😂 بەڵام دەرناچم ⏱️
📈گەر باینانس پیاوبێت پێویستە دراوی #Cake بفڕێنێت و تا 10دۆلار نەوەستێت ، چونکە TVL گەیشتۆتە 2.3 ملیار دۆلارو بەم دواییە واڵێتەکانی باینانس کڕینیان کردووە دوای ئەوەش بڕێکی باشیان لێسوتاندووە و چوارەم دراوی ترێندە لە DEFI , بۆ هۆڵد گونجاوە بەبڕێکی کەم لەم نرخانەو گەر ڕیتێستی کرد لە خوارتریش کەمێک DCA تێدابکەیت ، بەڵام بیرتان بێت دراوەکانی DEFI ڕیسکەو جوڵەی دابەزینیان جیاوازە!
📈گەر باینانس پیاوبێت پێویستە دراوی CAKE# بفڕێنێت و تا 10دۆلار نەوەستێت ، چونکە TVL گەیشتۆتە 2.3 ملیار دۆلارو بەم دواییە واڵێتەکانی باینانس کڕینیان کردووە دوای ئەوەش بڕێکی باشیان لێسوتاندووە و چوارەم دراوی ترێندە لە DEFI , بۆ هۆڵد گونجاوە بەبڕێکی کەم لەم نرخانەو گەر ڕیتێستی کرد لە خوارتریش کەمێک DCA تێدابکەیت ، بەڵام بیرتان بێت دراوەکانی DEFI ڕیسکەو جوڵەی دابەزینیان جیاوازە!
📈بەپێی داتاکانی Cryptorank قەبارەی مامەڵەی ئێکسچەینجەکان بۆ بەشی سپۆت بەڕێژەی %15 بەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە 811 ملیار دۆلار! ئەمە نیشانەیەکی باشە بۆ ئاڵتەکان و ڕێژەی کڕین (جگە لە فیوچەر) زۆربەی کڕینەکان %54 لە سپۆت ئەنجامدراوە بێ گەڕانەوەی ناوخۆ (واتە دراوەکان پاش کڕین نێردراوە بۆ شوێنیتر) تا ئێستا هەموو شتێک ئەرێنیە ، بزانین دوای ئەوەی پەستانی فرۆشتن زیاد بکات لە ئاڵتەکان چۆن چارەسەری دەکەن بە تایبەت ئێستا هەمووی سەرنجی کڕین دەدات!!
⏳تۆ بزانن چی دراو هەیە ئیهمالکراوەو کەس بیری نەماوە هەتا ئەو کاتەی کە بەرزبوونی خۆی دەکات و دێتەوە پێش چاومان ، هەر ئەو دراوانەشن کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە کۆمیونیتەکان و سۆشیاڵ باسکراون وەک ئەوانەی ئێستا کە هەمووی سەرقاڵی دراوی نوێیە! ئەلگۆریزم و ئەو پلانەی کە مارکێت و هەمووی بەڕێوە دەبات هەمیشە بە پێچەوانەوە کار دەکات و هەموو شتێکیش حساب دەکات! هەر لە شیکاری و تەکنیکاڵەوە هەتا ئەو ڕیکلامانەی لە X و تەلگرام و دیسکۆردو هەموویان دەیانبینین! سەیر دەکەی دراوێک دەبێتە ترێند یان برێکئاوتی کردووە و هەمووی پۆستی دەکات کەچی ئەنجامەکەی پێچەوانەیە، بیرتانکردۆتەوە بۆچی؟ مێشکمان تێکچووە بەدەست ئەمانەوە😂
📉ئاگادارم ئەوانەی کە دەمێکە هۆڵدەرن دراوی OP لە واڵێتەکەیاندا هەیەو بە حوکمی ئەوەی وەک ARB لە هەمان کەرتی Layer2 کاردەکات بەهیوای ئەوەن کە بەرزبوونێک بکات یان هەواڵێکی وەکو هاوبەشیکردنی لەگەڵ Robinhood ببیستین ، بەڵام ئەوە تا ڕادەیەک ئەستەمە چونکە سیستم کێشەیەکی زۆری لە خۆی کۆکردۆتەوە هەر لە هەڵاوسان و جیابوونەوەی تیم و بیزاربونی گەشەپێدەرەکانیش! خۆم هێشتا هۆڵدەرم، بەهیوای ئەوەی قۆناغی Accumulation تێپەڕێنێت و هۆکارێکی باش هەبێت بۆ بەرزبوونەوەی 🙏
🔗کەرتی Layer2 لەدوای ئەو لێدوانەی ڤیتاڵیک وێران بوو👇
https://t.me/Cyberstrategy/5814
🧑💻هەڵبەتە ئەمە برادەرمە بۆیە پۆستی دەکەم و هەنێکیم بڕیوە چونکە قسەی خێری پێ دەڵێم🤣 ، گەیشتومەتە نەتیجە کە ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە لای هەندێک کەس بە هیچ شتێک ناگۆڕێت! تۆکن و دراوی سکام نەماوە نەیکڕێت و کە ئەکەوێتە قازانج بۆ دەرچون بە من ئەڵێت و تەماحیش نایەڵێت دەربچێت دواتر گیر دەخوات 😂 لەوانەیە بە قەی بودجەی ئەفریقا پارەی سفرکردبێتەوە 😂 ئەوە من چەند ساڵە ئەڵێم جیاوازی هۆڵد و قازانجی خێراو فیوچەر ئەوەیە من هەر بەو پارەیە بەردەوامم بەڵام ئێوە هەر داغڵی دەکەن و دەبێت بە هەڵم ….بۆ وادەزانن من ئەو دراوانە نابینم کە ڕۆژانە پەمپ دەکەن؟؟! وەرە زەلام لە Beat داغڵ بیت بە نیازی 15دۆلار🤬
🗃️یەکێک لە کۆنترین ئەو دراوانەی کە لەلایەن چەند تیمێکی بواری ئاسایشی تۆڕکان بنیادنراوە ئەویش دراوی #XVG کەرتی Privacy یەو بە Secret bill ناسراوە چونکە هاوشێوەی XMR کاردەکات لە سیستمی پارەدان ، ساڵی پار لە ئەپدەیتی Core V8.0 بەشی Multichainی زیادکر کە نێتۆرکەکانی تریش دەتوانن داغڵی پڕۆژەکەی ببن ، مارکێتکەپی تەنها 46ملیۆن دۆلارەو لەڕووی تەکنیکاڵ لە قۆناغی خۆڕێکخستنەوەدایەو 2جار حاڵەتی قورسی دابەزینی مارکێتی بینیوە بێ ئەوەی کێشە لە دراوەکەدا ڕووبدات , پێشبینی دەکەم لە هەر ساتێکدا بێت بەرزبوونی خۆی بکات … بۆیە داغڵبوون پەیوەستە بە بڕیاری خۆتو شێوازی کارکردنت 🤝
📋جەماعەت یەک شت هەیە بابیزانن ، لەوانەیە داغڵبوونی چەند دراوێکت لەنزمی لەدەست چوبێت ، بەڵام مارکێت بەو شێوازەش ڕاینەکردووە تاوەکو بڵێین پێویستە ساڵێکی تریش بوەستین ، بۆیە ئارامبن و دوای فۆمۆو ترسی لەدەستدانی دەرفەتەکان مەکەون ، ئەوانەی دەڵێن لەکیسمان چووە تەنها سەیرێکی دراوەکانی خۆت بکەوەو سەیری تایمفرەیمی مانگانەی بکە بۆئەوەی بزانیت لە چ مەرحەلەیەکی ئەو دراوەیت؟ڕاستە هیچ شتێک %100 نیە بەڵام کات دەریدەخات و بۆت دەسەلمێنێت ، خوای گەورە یارمەتیدەرمان بێت🙏
+1
🧑💻خۆتان سەرقاڵ مەکەن بەو کۆدانەی باینانس بڵاوی دەکاتەوە و وەک چالاکیەک دایدەنێن کە بە زمانی کۆمپیوتەر ناسراوە بە سیستمی دووانە کە تەنها لە 0,1 پێکهاتوەو فایلێکە پێویستە بگۆڕێت بۆ نوسین لەڕێگەی کۆدی ASCII و قسەکان دەبینرێت هەموو 8 ژمارەیەک تەنها یەک پیتە ئەم جۆری قسەکردنەش لەناو سیستمەکە ناسراوە بە Binary و هەر جارەو قسەیەکیش دەکات!
📁بۆ زانیاریتان کورتکراوەی Binance بریتیە لە Binary و Finance ، با زۆر درێژی نەکەمەوە هەرکاتێک ئەم کۆدانەی پۆست کرد تەنها کۆپی بکەو لەڕێگەی Rapidtables یان DNS checker بینوسەو شێوازەکەی بکە بە ASCII ، یان لە Fold2 ی Githhub بگەڕێین هەمان شتە کە ئێستا من ئەوەم کردەوە بە زمانی ئاسایی و دەڵێت : ئەزموون و دانپێدانانی خۆتمان پێ بڵێ دەربارەی کریپتۆ بەڵام بە زمانی Binary!
🗃️بیرم لەو سیستمەی دورۆڤ دەکردەوە کە بۆ دراوی Gramی داناوە (کە پێشتر ناوی TON بوو) ، ئەوەی کە ئەو بنیادی ناوە زۆربەی خاوەن پڕۆژە گەورەکانیش نەیانتوانیوە بە چەندین ساڵ بیکەن ، سەرەتا بەکارهێنەری پڕۆژەکەی هەبووە ئنجا دراوەکەی بۆ پلانەکە زیادکرد ، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی بەکارهێنەری ڕاستەقینەی هەیە ، ئێمە تەنها تەلەگرام دەبینین جا نازانم چیتر هەیە! بۆیە هەبوونی دراوی #Gram لەو پڕۆژەیەدا شتێکی ئەوەندە سادە نیە , پێویست ناکات بیکەم بە سیگناڵی VIP و شت 😂 نرخەکەی ئێستا 1.40 دۆلارە ، بۆ ئەبێت لە 10$ بیر لە کڕینی بکەینەوە؟!!
+1
💾نامەوێت بابەتی بەراوردکاری نێوان دراوەکان زۆر درێژبکەمەوە ، بەڵام ڕێی تێدەچێت لە هەر ساتێکدا بێت LTC هاوشێوەی ZEC دەست بکات بە جووڵەیەک گەڕانەوەی قورس بۆ دابەزین قورس بێت!
🔹هەردووکیان بیرمارکێتی قورسیان بینیوە
🔹هەردووکیان کەرتی Privacy یە
🔹سەپڵایەکی کەم و مارکێتکەپێکی گەورە
🔹پاڵپشتی حکومەت و دامەزراوەکانیان هەیە تەنها لە یەک خاڵ جیاوازن ئەویش LTC هیچ سندووقێکی ETFی نیە ، بەڵام لەوە گرنگتری بەدەستهێناوە ئەویش لەلایەن SEC و CFTC وەکو کاڵای دیجیتاڵی یان Digital commodity ناسێنراوەو هیچ لایەنێک ناتوانێ قۆڕخکاری بکات…..
⚠️ئەوانەی کە Trust wallet بەکاردەهێنن بۆ هۆڵدکردنی دراوەکانیان یان هەر ئیشێک زۆر ئاگاداربن هیچ پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی ئەکاونتەکەت لەگەڵ جیمەیڵەکەت بوونی نیەو Trust wallet نامەی لەم شێوازەت بۆ نانێرێت بەڵکو ئەمە سەرەتای دزینی دراوەکانتەو زۆر بە ئاسایی ئیمەیڵێکی فەیک دەنێرێت و دەڵێت : ئەکاونتەکەت لە شوێنێکی تر کراوەتەوە گەر خۆت نیت کلیک بکە بۆ پێداچوونەوە ، دواتر کە کلیک دەکەیت داوای 12 وشەکە دەکات و گەر بینوسیت ڕاستەوخۆ لای کەسی بەرامبەر دەکرێتەوەو یەک سەنتت بۆ بەجێناهێڵێت ، بۆیە زۆر ئاگاداری ئەم جۆرە دزیە بن !!
