🥇سایبەر کریپتۆ CYBER CRYPTO🥇
رفتن به کانال در Telegram
چەناڵێکە خزمەت بەهەموو ترەیدەرەکانی کورد دەکات لەڕووی (🟡سیگناڵ🟢شیکاری🔵هەواڵ) 📜ئەو زانیاریانەی کە باس ناکرێت لێرە دەیبیستیت OWNER 👉 @MR_AREZ
نمایش بیشتر1 687
مشترکین
-124 ساعت
+177 روز
+14730 روز
آرشیو پست ها
+1
🗃️هەمان دراو ، هەمان کات بەڵام نرخەکانیان جیاوازە لە باینانس و OkX منیش بێ ئەوەی بزانم مەسەلە چیە بەدوای ئەدرێسی دراوی LSK گەڕام تاوەکو لە OKX بیکڕم و لە باینانس یان هەر ئێکسچەینجێکیتر Depositی بکەم چونکە بەڕێژەی %130 جیاوازی هەیە لە نرخدا ! بەڵام بۆم دەرکەوت دراوەکە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووەو ئێستا لەسەر نێتۆرکی ERC-20 کاردەکات و ئەوەی لەسەر ئەدرێسی بلۆکچەینەکەی خۆی بوو بەناوی Lisk باینانس وەریناگرێت! بۆیە هەر ئەوەش هۆکاری جیاوازی نرخەکەیەتی و لە OKX پڕۆسەی Migratie و گواستنەوەکەی هێشتا ڕانەگرتووە تا بەتەواوی ئەدرێسە نوێکەی بۆ ئەکتیڤ دەبێت….. لە خەیاڵی خۆمدا وتم پۆستی دەکەم ئێوەش دەستپێبکەن😂
🗃️هۆکار چیە هەندێک چارت بەم شێوازەیە؟ چ شتێک لە پشت ئەمەوە ڕوودەدات؟ Air coin مانای چیە؟
📁سەرەتا دەبێت بزانین Air Coin ئەو دراوانەیە کە هیچ پشتگیری نیەو ناوی چەند شوێنێک یان دامەزراوەیەکی بەناوبانگی ساختە بەکاردەهێنن وەک ڕیکلامی دراوەکەو بە شێوازی Artificial دەجوڵێت (واتە بەرزکردنەوەی نرخ بەڕێگەی دەستکردو بەبێ هەبونی خواست) بۆ یەکەمجار ساڵی 2024 لە باینانسەوە ئەم ساختەکاریە سەریهەڵداوە! ئامانج لەمە 2 شتە:
🔹بۆ سپیکردنەوەی داهاتی شوێنێکی ترو ونکردنی مامەڵەکان
🔹سکامکردن و فریودانی ئەو کەسانەی کە سەرەتای کارکردنیانە لەم بوارە
📃هەندێکجاریش مارکێتکەپی زەبەلاحی هەیە، بەڵام لیکویدیتی سفرەو لەگەڵ کڕینت کرد فرۆشتنەوەی زەحمەت دەبێت! بۆ نمونە ئەم چارتە کە ناوەکەیم لابردوە بۆ ئەوەی نەبێتە ڕیکلامێک بۆ ئەوان ، مارکێتکەپی 6ملیارە وبلیکویدیتی 270 دۆلارە! واتە تۆ ئەگەر بڕی 280$ لەو دراوە بفرۆشیت جگە لە نەبوونی کڕیار هیچ کەسێکیش ناتوانێت ئەو مەبلەغەت بۆ دابین بکات
⚠️یەکێک لە خاڵە نەرێنیەکانی Coinmarketcap ئەوەیە هەندێک دراو تەنها Self-reportedە واتە بە قسەی تیمەکەی زانیاریەکانیان خستۆتە بەردەست و فەیکن ، بۆیە ئاگادربن
+3
📈من تەنها 4 دراوم بەشێوازی هەڕەمەکی هەڵبژارد وەکو تێستێک کە لەو کڕینانەی کە دوێنێ لە واڵێتە گەورەکان کرابوون ئەنجامەکەشی بە کەمتر لە 24 سەعات بەم شێوازە بوو :
CVC : %25🔺
CELO : %6 🔺
Ethfi : %-11 🔻
Cards : %-3 🔻
🧑💻کەواتە بە کۆی گشتی نزیکی %19 قازانجی داوەو ئەمە تەنها بۆ کورتمەودا ، کەواتە ئەوەندەی بتوانین بەردەوام دەبین🤝
💾پێشبینیەکانی مارکێت لە ئێستادا زۆرینەی چاوەڕێی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکیە ، با ئێمەش بڵێین لەگەڵ هەمان ڕای ئەوانین کە بە ئەگەری %89 بڕیاری بەرزکردنەوەی ڕێژەکەیان داوە، بەڵام ئەمە لە لایەکی ترەوە هێزی دۆلار دەگەڕێنێتەوە بەهۆی دووبارە متمانەکردنی بانکەکان و فشارێکی فرۆشتنی زۆر ڕوبەڕوی سەرمایە مەترسیدارەکان دەبێتەوە کە بیتکۆین یەکێکە لەوان! بەڕاستی دەبێت ئەمە گاڵتە وەرنەگرین چونکە بیتکۆین پاش 120 ڕۆژ گەڕاوەتەوە بۆ ئەم ئاستەی ئێستای!!
📊بەدواداچوونی واڵێتیەکانی Smart money سەبارەت بە کڕینەکانی ئەم دواییە لە چەند دراوێک جوڵەیان کردووە ، ئێوەش دەتوانن بۆ کورتمەوداو قازانجی %5-10 سوودی لێوەربگرن ، بەڵام پێشوەختە لێکۆڵینەوەی لێبکەن و بزانن لەسەر چارت هیچ ئاماژەیەک هەیە؟ ئەوەندەی کە من سەیرمکرد بۆ ئەمڕۆ ئەمانە بوو :
#CELO 0.08
#CARDS 0.14
#CVC 0.021
#ETHFI 0.76
⚠️دراوەکان زۆرن بەڵام ئەمە وەکو تێستێک دەیکەم ، گەر سوودی هەبوو بەردەوام دەبین و ڕۆژانە پۆستی دەکەم🤝
🗃️گەر ویستت بزانیت دراوی SOL نیازی چیە پێویستە سەیری فرۆشتنەکانی PUMPFUN بکەیت ، جەماعەت ئەمە گاڵتە نیە ئەم هەموو فرۆشتنە بە زەرەریش بەو پارەیە چی دەکەن ؟ من ترسم لە داڕمانی نرخەکەی نیە ، زیاتر خەمی ئەوەمە لە دابەزیندا دراوەکە نەکڕنەوەو خاوەنی PUMPFUN نیازی تری هەبێت !
🧑💻باوەڕ بەزۆربەی واڵێتە گەورەکان ناکەم کە میمکۆینێک دەهێڵنەوە لای خۆیان ، چونکە هەندێکیان خاوەنی تۆکنەکە وەکو بازاڕکاریەک دەینێرێت بۆیان تاوەکو بکەوێتە بەرچاوی خەڵک! تەنها ئێکسچەینجەکان نەبێت کە خۆیان کڕین دەکەن و نرخی دەفڕێنن ، بۆ نموونە دراوی PONS سەرەتا وەک دیاریەک نێردراوبوو بۆ یەکێک لە گەورەترین مارکێتمەیکەرەکانی کریپتۆ کە نسراوە بە Cumberland Drw ( لەو لیستەی چوارگۆشەکە چوارەم دانەیە) ئەویش کەچی ئەویش فرۆشتی و دەمپی پێکرد بۆ ئاستەکانی 0.015 و دواتر بڕێکی زۆری لێکڕیەوە! هەر ئەو دراوانە زوو سفردەبنەوە لەوکاتەی ئێمە داغڵ دەبین ئەوان دەست دەکەنەوە بە فرۆشتن
+1
📃ئەوە نزیکی 3 ساڵە من هەر ئەبینم Andrew Tate و براکەی هەرچی حکومەت هەیە داوایان دەکات و زیاد لە 43 کەیسی قورسیان لەسەرە هەر لە بابەتی کریپتۆو سکامکردنەوە تا بازرگانی ئەندامی جەستە! من ئێستاش لەوە تێناگەم شکڵی تۆمەتبار لە ڕۆژئاوا کەی بەو شێوازەیە؟؟ بۆ کە دەگیرێن دوای ماوەیەک بەردەبن و دەڕۆنەوە سەر ژیانە دەوڵمەندەکەی خۆیان؟ هەر بۆ زانیاریتان لە Hyperliquid زیاد لە 8جار سفربۆتەوە! پارەی لە سەروو 7ملیۆن ئەندام وەرگرتووە بەناونیشانی (ژیانتان دەگۆڕم) کەچی هیچ دەسەڵاتێک تەداخولی ڕاستەوخۆ ناکات ! بیرمە هەموو کورد پشتگیری دەکرد کاتێک هەر بۆ ڕیکلامی خۆی وتی من لەسەر ئایینی ئیسلام دەڕۆم…… ئەو خەڵکە بۆ وایە ئەیهاوار؟
📉قسەی من نیەو هەر لە ئێستاوە Glassnode هۆشداری ئەوە دەدات کە بیتکۆین ڕووبەڕووی گەورەترین بەربەستی بەرزبوون بۆتەوە سەرەڕای ئەوەی گەیشتووە بە سەروو 75K نەیتوانی هەمان متمانەی بەرزبوون لەم ئاستە کۆبکاتەوەو بەربەستی 83K بشکێنێت، بۆیە گەر ئەمە ڕوونتر بێتەوە لای وەبەرهێنەران ترسی فرۆشتن بڵاودەبێتەوەو دەرفەتی گەڕانەوە بۆ 60K زۆر ئاسان دەبێت!
📃فەزڵی خوای گەورەیە هەمووی من ئاگادار دەکاتەوە لە دراوەکانی خۆی ، بەڵام برادەران پێوانەیەک هەیە با هەر خۆتان بزانن چونکە من ناتوانم بە تەنهاو بێ هیچ سەپۆرت و یارمەتیدەرێک ئەو هەمووە بەڕێبکەم و هیچ کەموکورتیش نەبێت! هەر بۆ ئاسانکاری خۆت شتێکی سادە هەیە بیزانە :
🔹دراوەکەت %90 یان زیاتر دابەزیوە (بەمەرجێک خۆت بێ هۆکار کڕینت کردووە و یەکێکە لەو دراوانەی کە سکامە یاخود کێشەی بۆ درووست بووە و ترسی دیلیست بوونی هەیە ) ئەوا بیگۆڕە بە دراوێک کە هاوشێوەی دراوەکەی خۆت و نزیکی هەمان ڕێژە دابەزیوە بەڵام پڕۆژەو ئیکۆسیستمی زۆر باشتر بێت لەوەی خۆت و دەرفەتی زیاتری لەپێش بێت 🤝
⚠️بابەتی دراو گۆڕین پێویستی لێکۆڵینەوەی تەواو هەیە ، چونکە تۆ کاتێک دەیگۆڕیت بە دراوێکیتر هاوشێوەی کەسی بەرامبەریت کە دراوەکەی لە بەرزبوون کڕیوەو تۆش لە نزمی گۆڕیوتە بۆ ئەو دەبێتە کاتی فرۆشتن!
🩸زۆرباشە ئێستا نزیکی 31 ملیار دۆلارمان لەدەستدا لە کۆی گشتی دوای بەرزبوونەکە کە 138ملیار بۆ مارکێتکەپ زیادبوو , بەڵام دۆمینانسی USDT وبیتکۆین لەگەڵیدا بەرزبوونەوە ،ئەمەش نیشانەی کەمبوونەوەی نەختینەیە تەنها بۆ ئاڵتەکان ، وە بیتکۆین هێشتا هێزی لەدەست نەداوە بۆیە جارێ ترستان نەبێت
📈#BTC
📁بیتکۆین لەو کاتەوەی گەیشتۆتە سەروو 70K زۆنی بەرگری بەهێزی بۆخۆی درووستکردووە و مەجالی لیکویدیتی زۆری نەهێشتۆتەوەو ئەمە جاری سێیەمە ڕیتێستی سەر ئاڕاستە گەورەکە بکات ، لەهەر حاڵەتێکی دابەزین و شکاندنی ڕەوتەکە ، ئەوا ناوچەی 76K دەبێتە پاڵپشتی بۆ دووبارە بەرزبوون ، ئیتر بۆ کورتمەودابێت یاخود تەنها بۆ خۆڕێکخستەوە بێت ڕووبدات
📃بەدەر لە بابەتی کریپتۆ ئێستا کە باسی ژیری دەستکردم بۆ دەکەن ، لە داهاتودا وەک فیلمی Terminator دێتە پێش چاوم ، هەموو شتێک کۆنتڕۆڵ بکەن و کەسیش بەرپرسیاری هەڵنەگرێت! ئەمە جاکسۆنە یەکێکە لەو پەرەپێدەرانی بواری ژیری دەستکردو لە Open Ai و Anthropic ، پێشتریش هۆشداری داوە کە AI خەریکە خۆی دەناسێت و لە دەست دەردەچێت! ئەمڕۆ لە هەردوو کۆمپانیاکە وازیهێناو دەڵێت : هیچ کام لە کۆمپانیاکان بە بەرپرسیارێتی کار ناکەن و لە پێشبڕکێدان بۆ بەهێزکردنی جۆرێکی ژیری دەستکرد کە خۆی گەشە بکات و پەرەبسێنێت! ئەمەش پێچەوانەی پڕۆژەکەیەو نزیکن لەوەی ڕووبدات
📊سەرنجی چەند شتێکی دیکەم یاوە ئەم ماوەیە وامان لێدەکات دووبارە سەیری ئەو دراوانە بکەینەوە کە %70 یان زیاتر دابەزیون ، دەبینین زۆرینەی دەیەوێت بکەوێتەوە سەر ڕێڕەوی پێشوو هەروەها قەرەبوی کارەساتەکەی 10/10/2025 بکاتەوە ، زۆربەی :
🔹هەوڵی گۆڕانکاری لەڕووی Tokenomics و دەستکاری بڕی دراوەکە دەکەن ئیتر بە هەر ڕێگایەک بێت هەوڵی کەمکردنەوەی سەپڵای دەدەن کە زۆرینە خەریکی پڕۆسەی سوتاندنە
🔹چالاکی ناو نێتۆرکەکانیان زیاد بووە و پشت بەخۆیان دەبەست وەک لە پارەی وەبەرهێنەر (ئەوە خاڵێکی زۆر ئەرێنیە)
🔹زۆربەی دراوە مارکێتکەپە گەورەکان نەختینە بۆ بازاڕکاری دراوەکان تەرخان ناکەن و دەیانەوێت ئەو سێکتەرەی کاری تێدا دەکەن بەبێ فێڵ و درۆ کارە ڕاستەقینەکەی بخەنەڕوو
⚠️لەوانەیە هەندێک دراو لە یەک کاتدا هەموو ئەم پڕۆسە ئەرێنیە جێبەجێ بکات بۆ نموونە دراوی IOST ئەپدەیتی سیستم و سوتاندنی تۆکنەکەی بەیەکەوە ئەنجامداو بە 15 ڕۆژ قەرەبووی 230 ڕۆژی دابەزینی کردەوە!
🗃️کە پێم ئەڵێن بۆ زیاتر متابەعەی Onchain دەکەیت و سەیری چارتەکان بۆ ناکەیت؟ وەرە با ئەم واڵێتە کە ناوی GSR Market زیاد لە 1ملیار دۆلار بە کریپتۆ مامەڵەدەکاو ئەم دەقەیە 53ملیۆن دۆلار لە قازانجە پێشتریش باسمکردوون وەک نمونەیەک وە پێت بڵێم بۆچی؟
🔹بە چەند مانگێک پێشوەختە پێشبینی داڕمانی دراوی LUNAی کرد تەنانەت بەبڕی 10 ملیۆن دۆلار گرەویشی لەسەرکرد لەگەڵ Algodt کەسایەتیەکی دیاری ناو پڕۆژەکە بوو ، خۆم یەکێک بوم لەوانەی زەرەرمەند بوم لەو دراوەدا
🔹لە گەرمەی بوڵڕەنی 2021 پۆستی کرد کە بیتکۆین ناتوانێت 70K زیاتر بڕوات
🔹ئەو ئەکاونتانەی لە پشتی ئەم واڵێتە بوون پێشنیاری کڕینی SHIB و دراوی AGLD ی کرد
🔹کۆتا پێشبینی لە ماڵپەڕی سەرەکی گەیشتنی ETH بە نرخەکانی 10K (کاتی دیارینەکردوە)
📁پێش ئەوەی مامەڵەکانی ناو فیوچەر کەمبکەنەوە زۆرترین ترەیدەریان وەردەگرت تا لەکۆتایدا دەرگایان داخست و ئێستا زۆر بە داخراوی کاردەکەن و تەنانەت ئەکاونتەکەی لە X داخراوە ، بەڵام بەهۆی Arkham من سودێکی زۆری لێدەبینم ، بۆیە سود وەرگرتن بە قیژەو هاوارو ئەندامی زۆر نیە وەکو ئەمانەی خۆمان دەفتەرێک وەرگرن بۆ کۆرسێ😂 چەند بەڵگەیەکی کۆنتان بۆ دادەنێم👇
💾دراوی #DOT ئەمساڵ توشی چەندین کێشە بوو ، بەڵام تیمەکەی بۆ یەک دەقەش دەستبەرداری پڕۆژەکەی نەبوون ، ئێستا لەڕووی Onchain تێبینیم کرد چەند جوڵەیەکی نەختینەی باش دەگوازرێتەوە بۆ ناو تۆڕی Polkadot کە لەوانەیە هەر تیمەکەی خۆیان بن ، لێرەدا ڕێگایەکی تریش هەیە لەناو DEFI : (ئەگەر پارەی تازە داغڵ نەکەن خۆ دەتوانن کۆنتڕۆڵی خستنەڕووی دراوەکە بکەن ! ) چونکە نە مارکێتکەپی ئەوەندە بچووکەو نە ڤۆلیۆمیش ئەوەندە لاوازە ، هەروەها پڕۆژەی Dot Ai ئەکتیڤ بووە کە سیستمی پارەدانی کردووە بە blind signature واتە بە نەناسراوی مامەڵەکان دەکات و هەموو جارێکیش لە دراوەکە دەسوتێت!
⚠️بۆیە ئەمە باس دەکەم پێمخۆش نیە کە بەرزبوونی کرد ئنجا بیرتان بکەوێتەوە ، ڕاستە دراوێکی کلاسیکە بەس باوەڕ دەکەن خۆم تا ئێستا نەمکڕیوە😂؟ نەک لەبەر ئەوەی دراوەکە خراپە ، بەڵکو من دەرفەتم نەبووەو لەوانەیە ئێستا بە هەلی بزانم
📈دوبارەبونەوەی مێژوو پەیوەندی بە زۆربەی ئەو گۆڕانکاریانەوە هەیە کە ئێستا ڕوودەدەن ، پێشتر چەندین بەربەست هەبوو ئێستاش بەهەمان شێوازە بەڵام بەجۆرێکی جیاوازتر هەر بۆیە دەڵێن سایکڵ گۆڕاوە ! هەریەکەو بەجۆرێک وەسفی دەکات بەڵام خۆ لە کۆتایدا یەک ئاڕاستە دەگرنە بەر بۆ سەلماندنی ، سەیری Pivot date و Astrojan و تەنانەت ئەو زانستانەی کە ئێستا کاری پێدەکرێت بۆ دڵنیابوونی ڕێڕەوەکەیە نەک ئاڕاستەی گشتی ، هەموو جارێک بیتکۆین حاڵەتی جیاواز تۆمار دەکات و لە دوور مەودا بە ئەرێنی دێتەوە بەرچاومان !
🔗ئەوەندەی بتوانم لەسەر هەمان ئاڕاستە دەڕۆم تەنانەت گەر کۆڕێکشنی زیاتریش هەبێت 👇
https://t.me/Cyberstrategy/6138
🗃️دراوی Pendle یەکێکە لە پڕۆژەکانی سەردەمی زێڕین خەریکە خەبەری دەبێتەوە بەهۆی ئەو پلاتفۆڕمەی کە کار لە پارەدانی ناو Defi دەکات ، دوێنێ خزمەتگوزاریەکانی گواستەوە بۆ نێتۆرکی Robinhood ، هەرچەند تۆڕەکەی بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕی بەڵام بەهۆی ئەو هەواڵەوە TVL گەیشتە 1.24ملیار دۆلار! هەروەها دووەم پڕۆژەیە لە کەرتی RWA کە توانیویەتی بازرگانی بە کاڵاو بەرهەمەکان بکات بە دیجیتاڵی …. بە ناشکوری نەبێت من تازە دەگەمەوە ئینتری 😂 بەڵام دەرناچم ⏱️
📈گەر باینانس پیاوبێت پێویستە دراوی #Cake بفڕێنێت و تا 10دۆلار نەوەستێت ، چونکە TVL گەیشتۆتە 2.3 ملیار دۆلارو بەم دواییە واڵێتەکانی باینانس کڕینیان کردووە دوای ئەوەش بڕێکی باشیان لێسوتاندووە و چوارەم دراوی ترێندە لە DEFI , بۆ هۆڵد گونجاوە بەبڕێکی کەم لەم نرخانەو گەر ڕیتێستی کرد لە خوارتریش کەمێک DCA تێدابکەیت ، بەڵام بیرتان بێت دراوەکانی DEFI ڕیسکەو جوڵەی دابەزینیان جیاوازە!
