cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ڕێگای سەلەف

((عبدالكريم بن مالك فەرمویەتی)) ، گەیشتن بەکەڵە پیاوانی سەلەف عیبادەتیان لە ڕۆژوو و نوێژ نەدەبینی عیبادەتیان لە دەست هەڵگرتن لە باس و عەیب و عار و ناموس خەڵکـ دەبینی (الصمت البن أ بی الدنیا) ۱۹۲) 📚 @namanardn_bot

Show more
Iran204 407The language is not specifiedReligion & Spirituality131 416
Advertising posts
190
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-530 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

«1532» عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ((لاَ تَدْعُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ وَلاَ تَدْعُوا عَلَى أَوْلاَدِكُمْ وَلاَ تَدْعُوا عَلَى خَدَمِكُمْ وَلاَ تَدْعُوا عَلَى أَمْوَالِكُمْ لاَ تُوَافِقُوا مِنَ اللَّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَى سَاعَةَ نَيْلٍ فِيهَا عَطَاءٌ فَيَسْتَجِيبَ لَكُمْ)).  قَالَ أَبُو دَاوُدَ: هَذَا الْحَدِيثُ مُتَّصِلُ الإِسْنَادِ فَإِنَّ عُبَادَةَ بْنَ الْوَلِيدِ بْنِ عُبَادَةَ لَقِيَ جَابِرًا. ﴿صحيح﴾ واتە: لەجابری کوڕی (عبدالله)ەوە دەگێڕنەوە، کە وتویەتی: رسول اللە (ﷺ) فەرموویەتی: (دوعای خراپ لەخۆتان مەکەن، دوعای خراپ لە منداڵەکانتان مەکەن، دوعای خراپ لە خزمەتکارەکەتان مەکەن، دوعای خراپ لە ماڵو سامانتان مەکەن، نەوەکا ڕێکەوتی ئەو کاتە بکات کە اللە تبارك وتعالى دوعای تێدا گیرا دەکات ئەوکاتە دوعاکەتان گیرا ببێ).
📗 سنن أبي داود 📗
Show all...
٣ - والإیمانُ یزیدُ وینقُصُ . ۳ - وە ئیمان زیاد و ڪەم دەڪات . _____ ڕوونکردنەوە: : پێچەوانەی گرووپی موڕجیئەڪان ڪە ئەمە ڕەت دەڪەنەوە .
📚کتاب السنة حرب الكرماني
Show all...
«1531» عَنْ أَوْسِ بْنِ أَوْسٍ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ((إِنَّ مِنْ أَفْضَلِ أَيَّامِكُمْ يَوْمَ الْجُمُعَةِ فَأَكْثِرُوا عَلَيَّ مِنَ الصَّلاَةِ فِيهِ فَإِنَّ صَلاَتَكُمْ مَعْرُوضَةٌ عَلَيَّ)). قَالَ فَقَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَكَيْفَ تُعْرَضُ صَلاَتُنَا عَلَيْكَ وَقَدْ أَرِمْتَ قَالَ يَقُولُونَ بَلِيتَ. قَالَ: ((إِنَّ اللَّهَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى حَرَّمَ عَلَى الأَرْضِ أَجْسَادَ الأَنْبِيَاءِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِمْ)). ﴿صحيح لغیره﴾ واتە: لە ئەوسی كوڕى ئەوسەوە دەگێڕنەوە، کە وتویەتی: رسول اللە (ﷺ) فەرموویەتی: ( ڕۆژی هەینی یەکێکە لە ڕۆژە هەرە چاکەکانتان، ئێوەش لەو ڕۆژەدا صەڵاواتی زۆرم لەسەر بدەن، چونکە بێگومان صەڵاواتەکانتانم پیشان دەدرێت، وتیان: ئەی رسول اللە (ﷺ) چۆن صەڵاواتەکانمانت پیشان دەدرێت لە کاتێکدا کە تۆ جەستەت ڕزی لە گۆڕدا؟ فەرمووی: ( اللە تبارك وتعالى جەستەی پێغەمبەرانی حەرام کردوە لە زەوی، جەستەیان لە خاکا ناڕزێت).
🍁 اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 🍁
📗 سنن أبي داود 📗
Show all...
«1520» عَنْ أَبِي أُمَامَةَ بْنِ سَهْلِ بْنِ حُنَيْفٍ عَنْ أَبِيهِ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ((مَنْ سَأَلَ اللَّهَ الشَّهَادَةَ صَادِقًا بَلَّغَهُ اللَّهُ مَنَازِلَ الشُّهَدَاءِ وَإِنْ مَاتَ عَلَى فِرَاشِهِ)). ﴿حدیث صحيح﴾ واتە: لە ئەبو ئومامەی کوڕی سەھلی کوڕی حونەیفەوە ، لە باوکیەوە دەگێڕنەوە ، کە وتویەتی : رسول اللە (ﷺ) فەرموویەتی : (ھەر کەسێ بە ڕاستی و بە نیەتی پاکەوە لە دڵەوە داوای شەھید بوون بکات – لە پێناوی بەرز کردنەوەی وشەی (لا إله إلا الله) دا - خوای گەورە دەیگەیەنێ بە پلەی بەرزی شەھیدان ئەگەر لەسەر جێگەی خۆشی بمرێت).
لەوە زیاتر چیتان ئەوێ ناتوانی ئەوەش بکەیت !؟
📕 سنن أبي داود 📕
Show all...
«1514» عَنْ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ((مَا أَصَرَّ مَنِ اسْتَغْفَرَ وَإِنْ عَادَ فِي الْيَوْمِ سَبْعِينَ مَرَّةً)). ﴿حديث حسن﴾ واتە: لە ئیمامی ئەبو بەکر (رضی الله عنه) دەگێڕنەوە کە وتویەتی: رسول اللە (ﷺ) فەرموویەتی: (هەرکەس داوای لێخۆشبوون بکات بەردەوام نیە لەسەر گوناهو تاوان ئەگەر لە ڕۆژێکدا حەفتا جار بگەڕێتەوە سەر گوناهو تاوانەکەی).
📕 سنن أبي داود 📕
Show all...
«1488» عَنْ سَلْمَانَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ((إِنَّ رَبَّكُمْ تَبَارَكَ وَتَعَالَى حَيِيٌّ كَرِيمٌ يَسْتَحْيِي مِنْ عَبْدِهِ إِذَا رَفَعَ يَدَيْهِ إِلَيْهِ أَنْ يَرُدَّهُمَا صِفْرًا)). ﴿حدیث صحيح﴾ واتە: لە سەلمانی فارسیەوە (رضی الله عنه) دەگێڕنەوە٬ کە وتویەتی : رسول اللە (ﷺ) فەرموویەتی: (پەروەردگاری بەرز وشکۆمندتان زۆر بەحەیاو بەڕێزە و نازو نیعمەت بەخشە بە بەندەکانی٬ حەیا دەکا ئەگەر بەندەیەکی باوەڕداری دەستەکانی بۆ بەرزبکاتەوە بە خاڵی بیانگێڕێتەوە).
📕 سنن أبي داود 📕
Show all...
«1484» حَدَّثَنَا الْقَعْنَبِيُّ عَنْ مَالِكٍ عَنِ ابْنِ شِهَابٍ عَنْ أَبِي عُبَيْدٍ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: ((يُسْتَجَابُ لأَحَدِكُمْ مَا لَمْ يَعْجَلْ فَيَقُولُ قَدْ دَعَوْتُ فَلَمْ يُسْتَجَبْ لِي)). ﴿صحيح﴾ واتە: لە ئەبو هورەیرەوە (رضی الله عنه) دەگێڕنەوە٬ کە وتویەتی: رسول اللە (ﷺ) فەرموویەتی: (خوای گەورە وەڵامی نزاو پاڕانەوەی کەسێکتان دەداتەوە بە مەرجێ پەلەپەل نەکات وەک بڵێ: هەر دەپاڕێمەوە بەڵام پاڕانەوەکەم گیرانەبوو).
📒 سنن أبي داود 📒
Show all...
«1469» عَنْ سَعِيدِ بْنِ أَبِي سَعِيدٍ- قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ((لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ يَتَغَنَّ بِالْقُرْآنِ)). ﴿صحيح﴾ واتە: سەعیدی کوڕی ئەبو سعید دەڵێت : رسول اللە (ﷺ) فەرموویەتی: (ئەوەی بەدەنگی خۆش قورئان نەخوێنێ لە ئێمە نیە).واتە لە سەر رێباز و بەرنامەی ئێمە نیە.
📒 سنن أبي داود 📒
Show all...
«1464» عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ((يُقَالُ لِصَاحِبِ الْقُرْآنِ اقْرَأْ وَارْتَقِ وَرَتِّلْ كَمَا كُنْتَ تُرَتِّلُ فِي الدُّنْيَا فَإِنَّ مَنْزِلَكَ عِنْدَ آخِرِ آيَةٍ تَقْرَؤُهَا)). ﴿حديث صحيح لغيره﴾ واته: لە (عبدﷲ)ی کوڕی عومەرەوە هاتووە، کە رسول اللە (ﷺ) فەرموویەتی: (له بەهەشتدا بە قورئان خوێن دەڵێن لەسەرخۆ بخوێنه و به پلەکانی بەهەشتدا سەركەوه هەروەك چۆن لەدونيادا به تەرتيل و بەڕەوانی دەتخوێند، چونكه پلەو پايەی تۆ دوا ئایەت دياری دەكات كه دەيخوێنی).
📕 سنن أبي داود 📕
Show all...
«1454» حَدَّثَنَا مُسْلِمُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ حَدَّثَنَا هِشَامٌ وَهَمَّامٌ عَنْ قَتَادَةَ عَنْ زُرَارَةَ بْنِ أَوْفَى عَنْ سَعْدِ بْنِ هِشَامٍ عَنْ عَائِشَةَ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: ((الَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ وَهُوَ مَاهِرٌ بِهِ مَعَ السَّفَرَةِ الْكِرَامِ الْبَرَرَةِ وَالَّذِي يَقْرَؤُهُ وَهُوَ يَشْتَدُّ عَلَيْهِ فَلَهُ أَجْرَانِ)). ﴿صحيح﴾ واتە : لە دایکە عائیشەوە دەگێڕنەوە ، کە رسول اللە (ﷺ) فەرموویەتی : ( ئەو کەسەی کە بە ڕەوانی  قورئان دەخوێنێ و کردەوەی  پێ دەکات  خوای گەورە  دەیخاتە ریزی مەلائیکە بەڕێز و پایە بەرزەکانی، وە ئەو کەسەش کە بەگران و زەحمەت  قورئانی  بۆ دەخوێندرێت  ئەوە دووجار پاداشتی لەسەر وەردەگرێت ). پاداشتێ لەسەر قورئان خوێندنەکەی ، پاداشتێ لەسەر ئەوەی کە بەگران و بەزەحمەت بۆی دەخوێندرێت.
📒 سنن أبي داود 📒
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.