War News
Open in Telegram
2 403
Subscribers
No data24 hours
+147 days
+4230 days
Posts Archive
2 403
نووسینگەی نەتانیاھۆ:
سەرۆک ترەمپ ئەمشەو لەگەڵ سەرۆک وەزیران نەتەنیاهۆ سەبارەت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئامادەکراو لەگەڵ ئێران بۆ چوونە ناو دانوستانەکان گفتوگۆی کرد.
سەرەڕای ئەوەی ئیسرائیل لایەنێک نییە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەدا، سەرۆک وەزیران پێزانینی خۆی بۆ پابەندبوونی سەرۆک ترەمپ دەربڕی کە ڕێککەوتنی کۆتایی لە کۆتایی دانوستانەکاندا ئەم خاڵانە لەخۆ بگرێت: دەرکردنی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکان، هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانەکانی پیتاندن، سنوردارکردنی بەرهەمهێنانی موشەک و ڕاگرتنی پشتیوانیی ئێران بۆ گروپە تیرۆریستییەکانی لە ناوچەکەدا
2 403
دۆناڵد ترەمپ:
🔻 ئەمە لەبیر ناکەم کوردەكان؛ ئەمە لەبیر ناکەم
دۆناڵد ترەمپ بۆ "فۆكس نیوز" :
لە راستیدا چەکمان بۆ ناردن (خۆپیشاندەران ئێران) و راشکاوانە بڵێم کورد بێ هیوای کردووین.
کورد شەرمەزاری کردین.
من رازی نەبووم بەو بڕیارە، وەك دەزانن، دەمگوت: نا، پێموانییە ئەو چەکانە رادەست بکەن.
پێم وایە ئەو چەکانەیان بۆ خۆیان هەڵگرتووە، ئەوە شەرمەزارییە.
بەڵام ئەمە لەبیر ناکەم کوردەكان، ئەمە لەبیر ناکەم.
هەندێک چەکیان هەیە، بەڵام وەك دەزانن چەكیان نییە، ببینن تەناتەت ئەگەر هەندێکیشیان هەبووبێت، ئەوان هەر ترساون.
2 403
ئێران بوونی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک ڕەتدەکاتەوە.
ئیسرائیلیش دەڵێت هیچ زانیارییەکیان لەسەر بوونی ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە نییە.
2 403
CNN:
دەستبەسەرداگرتنی دورگەی خارگ ماوەیەکی زۆرە لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپەوە وەک بژاردەی کۆتایی ("endgame") سەیر دەکرێت.
2 403
ترەمپ:
لە قۆناغی داهاتودا کە زۆر دوور نییە، ئێمە دەست بەسەر دورگەی خارگ و خاڵە ژێرخانییەکانی تری نەوتدا دەگرین، و کۆنترۆڵی تەواوی بازاڕەکانی نەوت و گازی ئەوان بەدەست دەهێنین، هەر بەو شێوەیەی کە لەگەڵ ڤێنزوێلادا ئەنجاممان دا؛ ئەوە بۆ هەردولامان باشە
2 403
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن:
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بوونی مووشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، یان نارنجۆکی موشەک لە ئاسمانی ئوردن دەکەن.
تکایە دەستبەجێ بچنە شوێنێک کە پارێزگاری لە سەرەوە بکات و لە شوێنێکی سەلامەتدا پەنا بگرن.
لە ژوورەوە بمێنەرەوە و گرنگی بەو ڕاگەیاندن و ئاگادارکردنەوە بدە کە لەلایەن دەسەڵاتە ناوخۆییەکانەوە دەردەچێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی دۆخەکە و بەپێی پێویست زانیاری زیاتر دەدات.
