War News
Відкрити в Telegram
2 353
Підписники
-124 години
-117 днів
-2530 день
Архів дописів
2 353
☄️تڕەمپ:
لەماوەی 47 ساڵی رابردوو رژێمی کۆنی ئێران سەربازانمانی سەربڕی و کوشتنی.
"لای تڕەمپ رژێم گۆڕاوە."
2 353
☄️تڕەمپ:
ئەگەر رێکەوتن نەکرێت وێستگەکانی کارەبا و هەموو بیرە نەوتییەکانی دورگەی خارک لەناودەبەم.
2 353
⚠️ بانکی ناوەندیی تورکیا لە ماوەی دوو هەفتەدا 58 تۆن زێڕ بە بەهای نزیکەی 8 ملیار دۆلار دەفرۆشێت، کە بەمەش یەدەگی زێڕی وڵاتەکە دادەبەزێت بۆ 513 تۆن.
ئەمە بە گەورەترین دابەزینی یەدەگی زێڕ دادەنرێت لە ماوەی 7 ساڵی ڕابردوودا، لە کاتێکدا یەدەگی دراوی بیانیش بەهۆی فشارە بەردەوامەکان لەسەر لیرەی تورکی، بە بڕی نزیکەی 40 ملیار دۆلار کەمی کردووە.
2 353
+3
⚠️لە هێرشەکەی سەر بنکەی شازادە سوڵتان، فرۆکەیەکی تر سوتاوە، کە گومان دەکرێت F-16 بێت.
2 353
☄️زیلینسکی:
هاوپەیمانان داوایان لێکردووین هێرش بۆ سەر کەرتی وزەی ڕووسیا ڕاگرین.
ئەگەر ڕووسیا هێرشەکانی رابگرێت ئێمەش هەمان هەنگاو دەنێین.
2 353
هەواڵی درۆ
هەواڵ چۆن روویداوە دەبێ وەها نەقڵ بکرێ نەک من چۆن پێم خۆشە وەها هەواڵەکە نەقڵ بکەم..
زۆرینەی خەڵک کوردستان حەزی لە هەواڵی راستە بەبێ ترش و خوێ، کەس حەز ناکات هەواڵی درۆی پێبدرێ تەنانەت لە سەر دوژمەکەشی بێت، جگە کەمینەیەکی نەزان و نەخوێندەوار حەزیان لە دۆرەیە و پێیان ناخۆشە هەواڵی درۆیان بۆ راست بکەیتەوە راستەوخۆ تۆمەتێکت بۆ دروست دەکەن.
2 353
سوپای سوریا:
تاوتوێی وەڵامدانەوەی هێرشەکان دەکەینەوە لەلایەن گروپە میلیشیاییە عێراقییەکان.
2 353
- دیمەنی هەڵدانی ژمارەیەک موشەکی بالیستی کورت مەودای تەکتیکی فاتح-360، بەرەو کۆمەڵگەی کریۆت لەنزیک حەیفا.
2 353
⚠️داهاتی نەوتی ڕووسیا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە و 2 ملیۆن و 480 هەزار بەرمیل نەوتی بە 285 ملیۆن دۆلار بە فلیپین فرۆشتووە.
2 353
⚠️ دوای گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا، ڕێگە دەدرێت 700 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی کوبا بکرێت.
2 353
ترەمپ: گەر ڕاستگۆ بم لەگەڵتان، خۆشترین شت ئەوەیە کە نەوتی ئێران کۆنتڕۆڵ بکەم، بەڵام هەندێک گەمژە لە ئەمریکا دەڵێن: بۆ وا دەکەیت ؟
ئەوان کەسانی گەمژەن.
2 353
- لەهێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر بنکەی شەهید عەلا لە فڕۆکەخانەی بەغداد، زیان بەر فڕۆکەیەکی گوێزەرەوەی هێزی ئاسمانی ئێراقی جۆری An-32B کەوت.
Вже доступно! Дослідження Telegram за 2025 — головні інсайти року 
