War News
Open in Telegram
2 403
Subscribers
No data24 hours
+147 days
+4230 days
Posts Archive
2 404
پاکستان:
"هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێران ڕایانگەیاند کە ڕاگرتنی دەستبەجێ و هەمیشەیی بۆ کردە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکانی جەنگدا - بە لوبنانیشەوە.
ڕێوڕەسمی فەرمیی واژۆکردنەکە ڕۆژی هەینی لە سویسرا بەڕێوە دەچێت."
2 404
ترەمپ:
ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران ئێستا تەواو بوو، پیرۆزبایی لە هەموولایەک دەکەم! لێرەوە بە تەواوی مۆڵەتی کردنەوەی گەروی هورمز بەبێ باج دەدەم، و هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا، مۆڵەتی لابردنی دەستبەجێی گەمارۆی دەریاییی ئەمریکا دەدەم، کەشتییەکانی جیهان، بزوێنەرەکانتان داگیرسێنن. با نەوت بڕوات!
2 404
میدیای ئیسرائیل دەڵێت، کەمێک لەمەوبەر ترەمپ تەلەفۆنی بۆ نەتەنیاهوو کردووە و پێی گوتووە: ئەمشەو ئەگەری زۆرە رێککەوتن لەگەڵ ئێران واژۆ بکەین
2 404
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Ynetــی عیبری ترەمپ داوای لە نەتەنیاهۆ کردووە دەستبەجێ ئاگربەست لە لوبنان ڕابگەیەنێت و دەست بە کشانەوەی هێزەکانی بکات، بەڵام نەتەنیاهۆ هەردوو داواکارییەکەی ڕەت کردووەتەوە
2 404
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هەرگیز ناتوانێت بە تەنیا هەر بەشێکی بەرەی مقاوەمە بخاتە داوەوە جەختیشیکردەوە کە قوربانیدانی چەکداری لوبنان و دیپلۆماسی بەهێزی ئێران، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان دەپارێزێت و پیلانەکانی ئیسرائیل بۆ شەڕ و ئاژاوەگێڕی شکست پێ دەهێنێت
2 404
دوای نزیکەی ٤ مانگ لە کوژرانی خامنەیی پێنجشەممەی داهاتوو لە مەشهەد دەنێژرێت:
وردەکاریی تەواوی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی خامنەیی بەپێی هەواڵی ئاژانسی فارس:
ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە:
ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمەکە لە موسەڵای خومەینی.
ڕۆژی دووشەممە :
ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی بەخاکسپاردن لە تاران.
ڕۆژی سێشەممە :
ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی بەخاکسپاردن لە شاری قوم.
ڕۆژی پێنجشەممە:
ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن لە مەشهەد و نێژران لە حەرەمی ئیمام ڕەزا.
2 404
سێ بانکی گەورەی ئێران( میلی و تیجارەت و سادیرات) ڕوبەڕوی هێرشی سایبەری گەورە بوونەوە، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان لەکار کەوتن
2 404
نەتانیاھۆ:
تا ئەو کاتەی من سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلم - ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
من و سەرۆک ترامپ ڕێککەوتنی تەواومان لەسەر ئەم بابەتە هەیە.
زیاتر لە ٣٠ ساڵە من لە بەرەی پێشەوەی خەباتی نێودەوڵەتیم دژی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران.
ئەگەر ئەو خەباتە نەبوایە، ئێران زۆر لەمەوپێش بۆمبی ئەتۆمیی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل دەبوو.
ئێران کار بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی جولەکە دەکات، و من ژیانی خۆمم تەرخان کردووە بۆ ئەوەی ڕێگرییان لێ بکەم.
تا ئەو کاتەی من سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلم، ئەمە ڕوو نادات.
2 404
ئێران لەم چەند هەفتەدا چەندین بۆمبی لە تونێڵە ئەتۆمییەکاندا تەقاندووەتەوە بۆ ئەوەی گەیشتن بە یۆڕانیۆمە پیتێنراوەکە هێندەی تر سەختتر و تاقەت بڕوکێنتر بێ بۆ ئەمریکا
تونێڵەکان ساڵی پار خۆیان داخرابوون بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکا، ئێستا خودی ئێرانیش هێندەی تر دایخستووە و نایەوێ یۆڕانیۆمەکە لەلایەن ئەمریکاوە ببردرێت
- کەناڵی سی ئێن ئێن
2 404
پێ ئەچێ خۆی و بەشێک لە سووپای پاسداران کودەتایان کردبێ ، لەم ماوەیەی دوای مردنی خامەنی .
2 404
بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە «ئیسرائیل هەیەوم»ی ڕاگەیاند:
بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئێران دەبێت یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی لەناو ببات.
2 404
نەبەویان، ئەندامی پەرلەمانی ئێران:
ئەو ڕێککەوتنەی بە «چێشتلێنان» (پیلان و بەرنامە)ی ئەنجامدەرانی ڕێککەوتنی شەرمهێنەری بەرجام بێت، زیانێکی تەواوە.
دەقی ڕێککەوتنەکەم بینیوە و دەبێت ڕای بگەیەنم کە بەراورد بە دوو ڕێککەوتنەکەی پێشوو، هەم زیانەکەی و هەم پاشەکشەکانی کۆماری ئیسلامی زیاتر بوون.
2 404
گەروی هورمز لەپێش جەنگی 40 ڕۆژە بەڵاش و ئازاد بوو ، ئیستا کراوە بە پارە و بەردەوامیش بە پارە ئەبێ ئیتر ...
2 404
ئەمەی تا ئیستا ئەوترێ ئەمریکا سازشێکی زۆری کردوە بەڵام لەپای چی ئەبێ ئێران سازشی لەسەر چی کردبێ بۆی؟
2 404
عێراقچی :
لەو ڕێککەوتنەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نووسراو ڕایدەگەیەنێت کە ڕێز لە سەروەریی خاکی ئێران دەگرێت.
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە پرسی ئەتۆمی، سووککردنی سزاکان، ئاوەدانکردنەوە، و داراییە بلۆککراو و سڕکراوەکان لەخۆ دەگرێت.
ئەگەر دەبووایە ملکەچی هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ژێرخانەکانمان بین، پێشتر ئەوەمان دەکرد.
پەیامێکمان بۆ لایەنەکەی دیکە نارد کە هەڕەشە کاریگەریی پێچەوانەی هەیە، و ئەگەر بیانەوێت بەرەو جەنگ هەنگاو بنێن، ئێمە ئامادەین.
هەرگیز حیزبوڵڵا لە لوبنان بە تەنیا جێناهێڵین، و کۆتاییهاتنی جەنگ لوبنان و هەموو بەرەکانی دیکەش دەگرێتەوە.
ئەم ڕێککەوتنە نەیاری هەیە، و لە پێشەوەیاندا ئیسرائیلە کە بەدوای بیانوو و هەل دەگەڕێت بۆ تێکدانی.
