en
Feedback

Don't get caught by a cheater! Telemetrio finds and tags such channels 👉 If you want to see the tag, subscribe

War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 412
Subscribers
+124 hours
+47 days
+4830 days
Posts Archive
ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییە موسڵمانەکانی دەکات بە بریاری گەشتی حەجدا بچنەوە بۆ سعودیە.

هەندێ سەرچاوە: زیاتر لە ١٠ فڕۆکەی بۆمبهاوێژی بی ٥٢ لە فڕۆکەخانەی فەیرفۆردی بەریتانیا بەرزبوونەوە

کارێکتەرێک مەبەست لێی خوێنی قوتابیانی مینا یە

photo content

هێزەکانی بەڕیتانیا لە عێراق کشانەوە

وەزارەتی ناوەخۆی کوێت داوا لە هاوڵاتییانی دەکات وەک ئامادەکارییەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانییان.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت بنکەی سەرەکیی سۆنار و دۆزینەوەی ژێردەریایی ئێرانی لە شیراز بۆردومان کردووە، کە بە شێوەیەکی بەرچاو زیانی
سوپای ئیسرائیل دەڵێت بنکەی سەرەکیی سۆنار و دۆزینەوەی ژێردەریایی ئێرانی لە شیراز بۆردومان کردووە، کە بە شێوەیەکی بەرچاو زیانی بە بەرگریی دەریایی و تواناکانی ژێردەریایی ئەو وڵاتە گەیاندووە. هێرشە زیادەکانی تریش شوێنێکی مووشەکی و بەرگریی ئاسمانییان لە کەرەج کردووەتە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، وردەکاریی ئەو پلانە بڵاوکراوەتەوە کە نەتانیاهۆ پێشکەشی ترەمپی کردووە بۆ هاندانی دژی ئێران: - لەناوبردنی بەرنامە موشەکییەکەی ئێران لە چەند هەفتەیەکدا، ڕێگریکردن لە هەر تۆڵەسەندنەوەیەک لەوانەش داخستنی گەرووی هورمز و هاندانی ڕووخانی ڕژێم. - پیشاندانی ڤیدیۆی ئەو کەسانەی دەکرێت جێگەی دەسەڵات بگرنەوە، بۆ نموونە ڕەزا پەهلەوی. - بانگەشانەی ئەوەی کە گوایە ناڕەزایەتییەکان دووبارە دەست پێ دەکەنەوە و دەکرێت لە ڕێگەی پاڵپشتی نهێنییەوە فراوان بکرێن. - ئەگەری بەشداریکردنی چەکدارە کوردەکان بۆ کردنەوەی بەرەیەکی دووەمی شەڕ. هەواڵگری ئیسرائیل پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ئێران زۆر لاواز دەبێت و ناتوانێت وەڵامێکی کاریگەری هەبێت، هەروەها بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی کەمترین مەترسی دەبنەوە، ترەمپ قایل بووە و وتویەتی: "بۆ من باش دیارە."

ئاژانسی واڵستریتی ئەمریکی :- ئێران بە پاکستانی وتووە کە هێشتا 15,000 مووشەکی بالیستی و 45,000 دڕۆنی ماوە.

سوپای پاسداران بۆ تڕەمپ :- خۆت ئامادە بکە ئەمشەو.

وەزارەتی بەرگری ئێراق ڕایگەیاند : یەکەکانی فیرقەی 2 ڕێگریان لە درۆنێکی خۆکوژ کردووە، کە ئامانجی لەناوبردنی ڕادارێک بووە لە سە
وەزارەتی بەرگری ئێراق ڕایگەیاند : یەکەکانی فیرقەی 2 ڕێگریان لە درۆنێکی خۆکوژ کردووە، کە ئامانجی لەناوبردنی ڕادارێک بووە لە سەربازگەی شەهید وضاح لە بنکەی چاوی شێر. درۆنەکە جۆری ئەبابیل-Tی ئێرانیە

⏺بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە هاتووچۆ لەسەر ڕێگای پردی مەلیک فەهد کە سعودییە و بەحرەین بەیەکەوە دەبەستێتەوە ڕاگیرا.

مارکۆ ڕوبیۆ دەڵێت: ئێران هەموو یاسا ناسراوەکان پێشێل دەکات بە لێدانی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز. ئێران ڕژێمێکە بڕوای بە یاسا، ڕێسا، یان هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە.

⏺بەرپرسانی کۆشکی سپی: دواین پێشنیار کە لەلایەن ئێران پێشکەش کراوە ئەوە نییە کە ئێمە دەمانەوێ، بەڵام زۆر باشترە لەوەی پێشبینیمان ئەکرد.

⏺کۆشکی سپی: تەنها ترەمپ دەزانێت بارودۆخەکە لە چ ئاستێکدایە و چی دەکات.

⏺کۆشکی سپی: ڕژێمی ئێران تا کاتژمێر 8ی شەو بە کاتی واشنتۆن دەرفەتی لەبەردەمە بۆ قۆستنەوەی هەلەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن.

⏺نێردەی ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش: ساڵی ڕابردوو ڕووسیا چەکی بۆ ئێران دابین کردووە.

⏺چین و ڕوسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رێگەیان نەدا پرۆژە یاسای کردنەوەی گەرووی هورمز تێپەڕببێت کە لەلایەن بەحرەینەوە پێشکەش کرابوو.

⏺کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق: وەک رێزێک بۆ هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ماوەکەی بەسەرچووە، بڕیارمان دا شێلی کیتلسن، رۆژنامەڤانە ئەمریکییەکە ئازاد بکەین، بەڵام دەبێ دەستبەجێ وڵات جێبهێڵێت.

زیانی زۆر گەورە لە ناوچەی پیشەسازی جوبەیل کەوتووەتەوە دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران هێرشی کردە سەری ، وەک دەردەکەوێت لە مانگی دەستکردی ناسا بەشێکی زۆری پاڵاوگەکە سووتاوە و وێرانکراوە ، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئێران هێزی وەڵامدانەوەی کاریگەری هەیە لە جەنگی وێرانکردنی ژێرخانەکان.