War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 410
Obunachilar
+124 soatlar
+47 kun
+4830 kun
Postlar arxiv
2 410
هەندێ سەرچاوە: زیاتر لە ١٠ فڕۆکەی بۆمبهاوێژی بی ٥٢ لە فڕۆکەخانەی فەیرفۆردی بەریتانیا بەرزبوونەوە
2 410
وەزارەتی ناوەخۆی کوێت داوا لە هاوڵاتییانی دەکات وەک ئامادەکارییەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانییان.
2 410
سوپای ئیسرائیل دەڵێت بنکەی سەرەکیی سۆنار و دۆزینەوەی ژێردەریایی ئێرانی لە شیراز بۆردومان کردووە، کە بە شێوەیەکی بەرچاو زیانی بە بەرگریی دەریایی و تواناکانی ژێردەریایی ئەو وڵاتە گەیاندووە.
هێرشە زیادەکانی تریش شوێنێکی مووشەکی و بەرگریی ئاسمانییان لە کەرەج کردووەتە ئامانج.
2 410
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، وردەکاریی ئەو پلانە بڵاوکراوەتەوە کە نەتانیاهۆ پێشکەشی ترەمپی کردووە بۆ هاندانی دژی ئێران:
- لەناوبردنی بەرنامە موشەکییەکەی ئێران لە چەند هەفتەیەکدا، ڕێگریکردن لە هەر تۆڵەسەندنەوەیەک لەوانەش داخستنی گەرووی هورمز و هاندانی ڕووخانی ڕژێم.
- پیشاندانی ڤیدیۆی ئەو کەسانەی دەکرێت جێگەی دەسەڵات بگرنەوە، بۆ نموونە ڕەزا پەهلەوی.
- بانگەشانەی ئەوەی کە گوایە ناڕەزایەتییەکان دووبارە دەست پێ دەکەنەوە و دەکرێت لە ڕێگەی پاڵپشتی نهێنییەوە فراوان بکرێن.
- ئەگەری بەشداریکردنی چەکدارە کوردەکان بۆ کردنەوەی بەرەیەکی دووەمی شەڕ.
هەواڵگری ئیسرائیل پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ئێران زۆر لاواز دەبێت و ناتوانێت وەڵامێکی کاریگەری هەبێت، هەروەها بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی کەمترین مەترسی دەبنەوە، ترەمپ قایل بووە و وتویەتی:
"بۆ من باش دیارە."
2 410
ئاژانسی واڵستریتی ئەمریکی :- ئێران بە پاکستانی وتووە کە هێشتا 15,000 مووشەکی بالیستی و 45,000 دڕۆنی ماوە.
2 410
وەزارەتی بەرگری ئێراق ڕایگەیاند : یەکەکانی فیرقەی 2 ڕێگریان لە درۆنێکی خۆکوژ کردووە، کە ئامانجی لەناوبردنی ڕادارێک بووە لە سەربازگەی شەهید وضاح لە بنکەی چاوی شێر.
درۆنەکە جۆری ئەبابیل-Tی ئێرانیە
2 410
⏺بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە هاتووچۆ لەسەر ڕێگای پردی مەلیک فەهد کە سعودییە و بەحرەین بەیەکەوە دەبەستێتەوە ڕاگیرا.
2 410
مارکۆ ڕوبیۆ دەڵێت:
ئێران هەموو یاسا ناسراوەکان پێشێل دەکات بە لێدانی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.
ئێران ڕژێمێکە بڕوای بە یاسا، ڕێسا، یان هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە.
2 410
⏺بەرپرسانی کۆشکی سپی:
دواین پێشنیار کە لەلایەن ئێران پێشکەش کراوە ئەوە نییە کە ئێمە دەمانەوێ، بەڵام زۆر باشترە لەوەی پێشبینیمان ئەکرد.
2 410
⏺کۆشکی سپی:
ڕژێمی ئێران تا کاتژمێر 8ی شەو بە کاتی واشنتۆن دەرفەتی لەبەردەمە بۆ قۆستنەوەی هەلەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن.
2 410
⏺چین و ڕوسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رێگەیان نەدا پرۆژە یاسای کردنەوەی گەرووی هورمز تێپەڕببێت کە لەلایەن بەحرەینەوە پێشکەش کرابوو.
2 410
⏺کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق:
وەک رێزێک بۆ هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ماوەکەی بەسەرچووە، بڕیارمان دا شێلی کیتلسن، رۆژنامەڤانە ئەمریکییەکە ئازاد بکەین، بەڵام دەبێ دەستبەجێ وڵات جێبهێڵێت.
2 410
زیانی زۆر گەورە لە ناوچەی پیشەسازی جوبەیل کەوتووەتەوە دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران هێرشی کردە سەری ، وەک دەردەکەوێت لە مانگی دەستکردی ناسا بەشێکی زۆری پاڵاوگەکە سووتاوە و وێرانکراوە ، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئێران هێزی وەڵامدانەوەی کاریگەری هەیە لە جەنگی وێرانکردنی ژێرخانەکان.
