en
Feedback

Don't get caught by a cheater! Telemetrio finds and tags such channels 👉 If you want to see the tag, subscribe 👈

War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 392
Subscribers
+424 hours
+127 days
+4030 days
Posts Archive
هێرشە موشەكییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر مەشجەبەكانی یەكێتی لەتاسڵوجەو راگەیەندراوە توندەكەی بافڵ تاڵەبانی بەرامبەر هێرشەكە، گۆڕانێكی نوێیە لە سیاسەتی ئێران بەرامبەر یەكێتی و سیاسەتی یەكێتی بەرامبەر بە ئێران.

میدیاکانی حشد هەرەشە لە کوەیت دەکەن و داوا لە خەڵکەکەی دەکەن ئامادەکاری بکەن بۆ قەیران.

ئەمریکا 116 تاوەری پەیوەندی لە بەندەرعەباس و دەوروبەری لەناوبردووە. جوڵەکانی ئەمریکا ئاماژە بۆ هێرشی زەمینی دەکەن، بەڵام ئەوە
+1
ئەمریکا 116 تاوەری پەیوەندی لە بەندەرعەباس و دەوروبەری لەناوبردووە.
جوڵەکانی ئەمریکا ئاماژە بۆ هێرشی زەمینی دەکەن، بەڵام ئەوەش زۆر روونە کە سەدان سەربازی ئەمریکی لەهێرشی زەمینیدا تیادەچن، لەو هاوکێشەیە تێناگەم...

فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا: 2 سەربازمان لە هێرشی ئێران لە ئوردن کوژران.

پاڵاوگەی ئاوشیرینکردنی قەشمیش بۆردومان کراوە
پاڵاوگەی ئاوشیرینکردنی قەشمیش بۆردومان کراوە

ئێران هەڕەشەی تەقاندنەوەی ئەم پردانەی کەنداو دەکات: ١. پردی شێخ جابر ئەحمەد ئەلسەباح (کوەیت): یەکێک لە درێژترین پردە دەریاییەکانی جیهان بە درێژیی ٣٦ کیلۆمەتر کە ڕێگای سەرەکیی پەیوەندیی کوەیتە بە ناوچەکانی باکوری ئەو وڵاتەوە. ٢. پردی مەلیک فەهد ( سعودیە-بەحرێن): بە درێژیی ٢٥ کیلۆمەتر، ڕێگای گرنگی پەیوەندیی زەمینی نێوان سعودیە و بەحرێن و ڕێگای تێپەڕبوونی قەبارەیەکی زۆری کاڵا و کەرەستەیە. ٣. پردی شێخ زاید (ئەبوزەبی): بە درێژیی ٨٤٢ مەتر، گرنگترین پەیوەندیی دورگەی ئەبووزەبییە بە وشکانیەوە. ٤. پردی ئەلمەقتەع (ئەبوزەبی): بە درێژیی ٣٠٠ مەتر، یەکێک لە دەروازە مێژویی و ستراتیژییەکانی شاری ئەبووزەبییە. ٥. پردی ئەلێنبی/مەلیک حوسێن (ئوردن): بە درێژیی ٨٠ مەتر، دەروازەی بازرگانی و ستراتیژی لە دۆڵی ئوردن کە کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین بە ئوردن دەبەستێتەوە. ٦. پردی دامیا/ئادام (ئوردن-کەناری ڕۆژئاوا): بە درێژیی ١٢٠ مەتر، گەرویەکی تری بازرگانی لە دۆڵی ئوردن. ٧. پردی شێخ خەلیفە (ئەبوزەبی): بە درێژیی ١٤٠٠ مەتر، بەستەرەوەی دورگەی سەعدیات بە ئەبووزەبی. ٨. پردی عەبدون (عەممان، ئوردن): بە درێژیی ٤٢٥ مەتر، یەکێک لە گەورەترین پردەکان لە پایتەختی ئوردن. ٩. پردی ئاریک: بە درێژیی ٨٠ مەتر، پردێکی گرنگ و مێژویی لەسەر ڕووباری ئوردن کە بەکارهێنانی سەربازی-لۆجیستیکی هەیە.

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند: پێشێلکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن جارێکی تر سەلماندی کە واژۆی سەرۆکی ئەمریکا هیچ بەها و
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند: پێشێلکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن جارێکی تر سەلماندی کە واژۆی سەرۆکی ئەمریکا هیچ بەها و متمانەیەکی نییە و چەوسێنەرێتی، هەوڵدان بۆ هەژموون و دڕندەیی بەشێکی دانەبڕاوی ڕێباز و ئایدیۆلۆژیای ئەمریکین. ئەمڕۆ شەیتانی گەورە جارێکی تر ڕووخساری ڕاستەقینەی خۆی بەبێ ماسک ئاشکرا کرد، بەجۆرێک کە ئەم ئەزموونە تاڵەی تاوان و پێشێلکردنی بەڵێنەکان بەڵگەیەکی دیکە دەبێت بۆ ئەوەی کە ئەمریکا درۆزن، بێ لۆژیک، بێ متمانە و بەدکارە. ئێستا کە دوژمنی ئەمریکی دەیەوێت ئاگر لە جەنگ بەربدات و باجی قورستر و شەرمەزاریی گەورەتر هەڵبگرێت، دەبێت بزانێت کە گەلی ئێران و بەرەی بەرگری وانەی لەبیرنەکراویان بۆی هەیە. قارەمانێتیی جەنگاوەرانی ئیسلام و ئازایەتیی دانیشتووانی ناوچەی باشوور لە ڕۆژانی ڕابردوودا تەنها نموونەیەکن لەوە.

ئاگاتان لێیە عێراق چیکردوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: عێراق و سوریا ڕێککەوتنێکیان بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆرییە نەوتەکەی نێوانیان و
ئاگاتان لێیە عێراق چیکردوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: عێراق و سوریا ڕێککەوتنێکیان بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆرییە نەوتەکەی نێوانیان واژۆ کرد. ڕێککەوتنەکە لە ژووری بازرگانیی ئەمریکا و بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی ئەلزێدی، واژۆ کراوە.

وێستگەیەکی پاڵاوتنی ئاوو و کارەبا لە ئوردن بەر هێرش کەوتون

ئوردن کەوتۆتە بەر هێرشی مووشەکی ئێران

گەورەترین ناوەندی وەرگرتن و دابەشکردنی کۆمپانیای "وایڵدبێریز" کە کۆمپانیایەکی ئۆنڵاینی ئەلیکتڕۆنیە لە مۆسکۆ لەلایەن ئۆکڕانیا
+2
گەورەترین ناوەندی وەرگرتن و دابەشکردنی کۆمپانیای "وایڵدبێریز" کە کۆمپانیایەکی ئۆنڵاینی ئەلیکتڕۆنیە لە مۆسکۆ لەلایەن ئۆکڕانیا لێیدراوە و ناوەندەکە بەتەواوەتی وێران بووە .

ئەم جوڵەیە خەتەرناکە، ئێران لە وێستگە ئاوییەکانی وڵاتانی کەنداو بدات وڵاتە عەرەبییەکان توانای هیچیان نابێت و ژیانی ملیۆنان کەس دەکەوێتە مەترسییەوە.

لە سەردانەکەی بۆ واشنتن عەلی زەیدی 48 ڕێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریكا لە بوارەكانی نەوت و پیشەسازی و تەکنەلۆژیا
+7
لە سەردانەکەی بۆ واشنتن عەلی زەیدی 48 ڕێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریكا لە بوارەكانی نەوت و پیشەسازی و تەکنەلۆژیا و دارایی واژۆ کرد .

هەر هێزێکی تر ئەم کارەی کردبا هەوادارانی ڕۆژئاوا چیان ئەوت؟

ئاوی شیرینی بونجی
+3
ئاوی شیرینی بونجی

پردەکانی ڕۆژئاوای هورمزگان بەتەواوی وێران کراوە

لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئاوی شیرینی بونجی ئاوەدانیی 20 گوندی دەوروبەری بەندەری جاسک بەتەواوی پەککەوتووە و زیا
لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئاوی شیرینی بونجی ئاوەدانیی 20 گوندی دەوروبەری بەندەری جاسک بەتەواوی پەککەوتووە و زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتی بێبەش بوون لە ئاوی خواردنەوە.

فوئاد حسێن: عێراق لەژێر فشاری تونددایە بۆ تێوەگلان لە شەڕ، بەڵام بەغدا دژی فراوانبوونی جەنگە. ​بەوتەی وەزیری دەرەوە، شەڕی ناو
فوئاد حسێن: عێراق لەژێر فشاری تونددایە بۆ تێوەگلان لە شەڕ، بەڵام بەغدا دژی فراوانبوونی جەنگە. ​بەوتەی وەزیری دەرەوە، شەڕی ناوچەکە تا ئێستا زیانی مادی و گیانی گەورەی بە عێراق گەیاندووە. عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییەکی ئەمنی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی کەنداو دروست بکات و کۆنترۆڵکردنی چەکی گرووپەکان بەردەوامی هەیە، هەرچەندە گفتوگۆکان لەگەڵ حزبوڵڵا و نوجەبا هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە.

مووشەکی بالیستی لە ئێران هەڵدرا.