War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 386
Obunachilar
+324 soatlar
+127 kun
+3430 kun
Postlar arxiv
2 387
کەناڵی ١٣ ئیسرائیلی:
لە نێوان ئەو ئەگەرانەی لە هێرشی سەر ئێران کە لە ئیسرائیل تاوتوێ دەکرێن: هێرشکردنە سەر بەشێکی گەورەی ژێرخانەکانی ئێران وەکو وێستگەکانی کارەبا، و پاڵێوگەکان و ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ ئەوەی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو قووڵتر لەژێر زەویدا بشاردرێنەوە.
2 387
تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٦٠ فڕۆکەی سووتەمەنیی پێدەری ئەمریکی گەیشتونەتە ئیسرائیل کە ٣٣ فڕۆکەیان لە فڕۆکەخانەی بن گوریون جێگیر کراون
2 387
زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەی سووتەمەنی پێدەری ئەمریکی ئەمڕۆ لە ئیسرائیل نیشتنەوە، ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕێکی گەورە لە ڕێیە
2 387
داوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەکەم، لە ئەمڕۆ بەدواوە سانسۆر بخاتە سەر سەرجەم وێنە و ڤیدیۆی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان
2 387
لە شەڕی ٤٠ ڕۆژە هەر چوار پارێزگاکەی کوردستانی بەخەستی کوتا، تەنانەت لە شەڕە ١٢ ڕۆژەکەش ئیسرائیل هەمان کاری کرد، گریمانە دەکرا پێشمەرگە شارەکان کۆنتڕۆڵ بکات. بەڵام ئامانجی ئەمریکا سەرەڕای لاوازکردنی ئێران بە زەقکردنەوەی کورد توقاندنی ئێران و هێنانی تورکیەو پاکستان بوو بۆ ناو گەمەکە کە ئێرانیان مەجبور کرد ڕێکەوتنێکی نەخوازراو بکات و دواییش لێی ڕایکرد.
ئێستا پارێزگاکانی باشوری ئێران دەکوتێ و وا گریمانە دەکرێت دەیەوێت دورگەکانی ئێران کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە تۆقاندنە، لەوانەیە ئەمجارە سەرەڕای کوتانی باشوری ئیڕان لە پڕ کۆماندۆ لە تاران دابەزێت، یان شتێکی تر!، هەڵبەت لەوانەشە بەڕاستی کۆنتڕۆڵیان کات.
.
2 387
ئاکسیۆس:
شەپۆلی داهاتوی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران توندتر دەبێت و ڕەنگە تاران و شارەکانی دیکە بکاتە ئامانج.
