War News
Open in Telegram
2 370
Subscribers
+124 hours
+67 days
+3030 days
Posts Archive
2 370
محەممەد فەرەح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حوسییەکان:
دوای ئێران، میسر، تورکیا و پاکستان ئامانجی دواترن.
ئیسرائیل و ئەمریکا هەوڵ دەدەن ئەم سێ وڵاتە بێ هێز بکەن لە ڕێگەی ڕاکێشانیان بۆ ناو ململانێی ناوخۆیی و هەرێمییەوە، بە جۆرێک کە سعودییە ڕۆڵ لەم ستراتیژەدا دەگێڕێت.
توانای سەربازی و کاریگەریی سیاسیی میسر، تورکیا و پاکستان دەکرێت وەک بەربەستێکی بەهێز لە بەرامبەر هێنانەدیی نەخشە و پلانەکانی ئیسرائیلدا بوەستێتەوە، هەر بۆیەش هەوڵی بێ هێزکردنیان دەدرێت.
2 370
چین داوای لە ئێران کردووە ڕێگری لە هێرشەکانی حوسییەکان بکات، پاش ئەوەی سعودیە داوای یارمەتی لە چین کردووە.
ئێران پێی ڕاگەیاندووە ئارامی ناوچەکە بەندە بە کۆتایی هاتنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیڵ دژی ئێران، دیار نیە ئێران بە داواکەی چین ڕازی بووە یان نا.
2 370
نیویۆرک تایمز:
تڕەمپ بڕیاریدا ھێرش بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن ئەنجام نەدات و ئاڕاستەی بڕیارەکەی پێچەوانە کردەوە دوای ئەوەی پنتاگۆن پێشتر خۆی بۆ ئۆپراسیۆنەکە ئامادە کردبوو.
دوای ئەوەی شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان داوای لێکرد دەستوەردان بکات، تڕەمپ فەرمانی بە پنتاگۆن کرد ئامادەکاری بۆ ھێرشی ئاسمانی بکەن، بەڵام تا ڕۆژی یەکشەممە دووبارە رای خۆی گۆڕی.
زۆربەی کەسایەتییە نزیکەکانی ناو بازنەی دەسەڵاتی تڕەمپ دژی بەشدارییکردن بوون لە شەڕی سعودییە دژ بە حوسییەکان، بەتایبەتی بەهۆی ئەو گوشار و بارگرانییانەی پێشتر لە شەڕی ئێراندا ڕووبەڕووی سوپای ئەمریکا ببوونەوە.
هێرشەکان لە دەستپێکردن نزیک بوونەوە، بەجۆرێک کە لیستی ئامانجەکان پەسەند کرابوون و بۆمبەکان لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دەبەستران، کاتێک تڕەمپ بڕیاری پاشەکشەی دا.
"ئاگاداری باڵیۆزخانەکان بەهۆی ئەگەری هێرش بووە بۆ سەر حوسییەکان."
2 370
تڕەمپ کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئاگاداری باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە:
کۆتایی ئەم هەفتەیە هیچ جیاوازییەکی نابێت لەگەڵ هەفتەکانی پێشتر و هیچ ناگۆڕێت.
2 370
ترەمپ:
لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ حوسییەکان و ئەوان ڕازی بوون کە شەڕ لەگەڵ ئێمە نەکەن.
2 370
تڕەمپ:
لە قۆناغی بڕیارداندام و لە ئایندیەکی نزیکدا ڕووداوی زۆر گەورە ڕوو دەدەن.
بژاردەکانی بەردەمم بریتین لە سڕینەوەی تەواوەتی ئێران، ڕێگەدان بەوەی لە ڕووی ئابوورییەوە داڕمێن و لەناوبچن، یاخود ڕێککەوتن لەگەڵیان.
2 370
هیندستان لە مانگی تەمووزدا 2.4 ملیۆن تۆن دیزڵی هەناردە کردووە، کە بەراورد بە 2.2 ملیۆن تۆنی ساڵی پێشوو زیاتربووە، هەناردەی دیزڵی ڕووسیا بەهۆی هێرشەکانی ئۆکرانیاوە هەرەسی هێناوە، دابینکردنی سووتەمەنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە پەککەوتوویی ماوەتەوە. ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی تا 100% دەکات لەسەر ئەو وڵاتانەی نەوتی ڕووسیا دەکڕن، کە ئەگەری هەیە هیندستان بکاتە ئامانج، لەکاتێکدا هیندستان نەوتی ڕوسیا دەکڕێت و لە پاڵاوگەکانی دەیکاتە دیزڵ و سوتەمەنیر وەک بەدیل بۆ قەیرانی دیزڵ لە ئەوروپا و بەشێکی تری جیهان سەیر دەکرێت، لە هەمان کاتدا ئەگەر هەیە ئەمریکا قەدەغەی هەناردەی دیزڵ بکات بۆ دابەزاندنی نرخی ناوخۆی و مەترسی هەڵاوسان. ئەوروپا لە ئێستاوە لە ململانێدایە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بەشی پێویست، ئەگەر دابینکردنی دیزڵی هیندی و ئەمریکی تووشی ئاستەنگ ببێت وەک ڕووسیا، وڵاتانی هاوردەکار دەبێت لە کوێوە سووتەمەنییەکەیان دەستبکەوێت؟ ئەگەر هەموو ئەوانە ڕووبدەن بەمزووانە جیهان توشی قەیرانێکی گەورەی ئابووریی دەبێتەوە، چونکە دیزل خۆراک دەگوازێتەوە، ئامێرەکانی کەرتی کشتوکاڵ بەگەڕدەخات، کارگەکان دەخاتە کار، بەڵام ئەگەر سوتەمەنی کەم ببێتەوە؟ نرخەکان بەرزدەبنەوە و هەڵئاوسانی ئابووری بە تەواوی جیهاندا بڵاودەبێتەوە، ناتوانیت جیهان لە دیزڵ بێبەش بکەیت بەبێ ئەوەی ئابووریی جیهانی پەک نەخەیت.
2 370
قهرارگای خاتم الانبیای ئێران:
لە کۆبوونەوەیهكی هاوبەشدا لە وڵاتێکی ئهوروپا، ئەمریکا بە گڵۆپی سەوزی هەندێک وڵاتی ناوچەیی بڕیاریداوە ههنگاوهكانی دژ بە ئێران دەستپێبکاتەوە.
2 370
دوێنێ هەناردەی نەوتی عێراق ریکۆردێکی نوێی تۆمارکردووە و لە یەک رۆژدا 4 ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.
2 370
سەرەڕای قەیرانی گەرووی هورمز، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ چین بۆ دووەم مانگی لەسەریەک لەدوای جەنگەوە زیادی کردووە و گەیشتووەتە نزیکەی 37.9 ملیۆن تۆن، نزیکەی 8.9 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
لەدوای پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆ، ئەو نەوتەی هاوردەکراوە بەنزین و دیزڵی لێ دروست کردووە و بە قازانجێکی بەرز بە وڵاتانی دیکەی فرۆشتووەتەوە.
2 370
جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا:
17 هەزار هاوڵاتی ئۆکرانی، 8 هەزار هاوڵاتی ڕووسی کوژراون.
ماوەی جەنگ: 4 ساڵ و 6 مانگ.
جەنگی غەززە:
73 هەزار هاوڵاتی فەڵەستینی، زیاتر لە 800 هاوڵاتی ئیسرائیلی کوژراون.
ماوەی جەنگ: 2 ساڵ.
جەنگی ئەمریکا-ئێران-ئیسرائیل:
1700 هاوڵاتی ئێرانی کوژراون.
ماوەی جەنگ: 40 رۆژ.
2 370
هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ڕووسیا بەرێوەدەچێت و پارتەکەی پوتن (پارتی ڕووسیای یەکگرتوو)، 53% دەنگەکانی بەدەست هێناوە و پێشەنگە.
پوتن هەتا 2030 سەرۆکی ڕووسیایە بە ئەنجامی هەڵبژاردنی 2024.
2 370
بەرێوبەرانی درۆنی خۆکوژی لە ئێران.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ژنان باشتر دەتوانن کۆنترۆڵی فرۆکەی بێفرۆکەوان بکەن و تەرکیزیان بەهێزترە لە پیاوان.
2 370
نەوتی کۆگاکراوی چین 1.5 ملیار بەرمیلی تێپەڕاندووە و ئێستا چین خاوەنی گەورەترین کۆگای نەوتە لە جیهاندا.
کۆگاکردنی ئەم بڕە زۆرەی نەوت لە رێگەی تۆڕێک لە کەشتی نەوتهەڵگری کۆنەوە بووە کە سیستمی شوێن پێ هەڵگرتنیان کوژاندۆتەوە و لە ئێران و ڕووسیاوە نەوتیان بۆ کۆگاکانی چین گواستۆتەوە.
2 370
سوپای سودان پاش شەڕێکی قورس لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا، دەستیان بەسەر 11 ناوچەی ڕۆژئاوای ئەلعوبەید لە باکووری کوردۆفاندا گرتووە.
2 370
بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ABC:
پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە 30ی ئەیلول هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، تەواوی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکاش لەخۆ دەکرێت.
