en
Feedback

Don't get caught by a cheater! Telemetrio finds and tags such channels 👉 If you want to see the tag, subscribe

ناوەندی وەفایی کوڕان

ناوەندی وەفایی کوڕان

Open in Telegram

كەناڵی فەرمی ناوەندی وەفایی کوڕان لە کەرکوک

Show more
1 490
Subscribers
No data24 hours
+137 days
+5130 days
Posts Archive
​✨ سەرەتایەکی نوێ و پڕ لە شانازی! ✨ ​بە خۆشحاڵییەکی گەورەوە پێشوازی لەو شەش خوێندکارە ئازایە دەکەین کە لە خوێندنی عەرەبییەوە
​✨ سەرەتایەکی نوێ و پڕ لە شانازی! ✨ ​بە خۆشحاڵییەکی گەورەوە پێشوازی لەو شەش خوێندکارە ئازایە دەکەین کە لە خوێندنی عەرەبییەوە بڕیاریان دا پۆل و ڕێچکەی خوێندنیان بگۆڕن بۆ زمانە شیرینەکەی دایک لە (ناوەندی وەفایی کوڕان). ​ئەم هەنگاوە تەنها گۆڕینی زمانێک نییە، بەڵکو گەڕانەوەیە بۆ رەسەنبوون و بڕیارێکی بوێرانەیە بۆ سەرکەوتن لە کۆڵەکەی نەتەوەییماندا. دەستی زانست و هاوکاریی تەواومان درێژە بۆ ئێوە، و بەخێر بێن بۆ ماڵی هەمیشەیی خۆتان! ​📚 سەرکەوتن و ئایندەیەکی درەوشاوەتان بۆ دەخوازین.

ئەم چالاکییە پەیامێکی زۆر کاریگەر و بەسوود بە خوێندکاران ودایک و باوکان دەگەیەنێت! , پەیامێکی پەروەردەیی و هۆشیارکەرەوەیە سەبارەت بە زیانەکانی بەکارهێنانی زۆری مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (کاتی سەر شاشە) و گرنگیی خوێندنەوەی پەرتووک. ﴿ ئەم چالاکیە بەسەرپەرشتی : مامۆستا ئەژین حکیم ﴾ لێژنەی راگەیاندنی ناوەندی وەفایی

سلاو بولي نويةم ئةمة وةلامي بيداجوونةوةي كةرت لابةرة ١١

ڕێنمایی و ڕیزبەندی پێنج شەممان ئەمڕۆ لەلایەن بەرێز مامۆستا ئەحمەدەوە چەند ڕێنماییەك پێش کەش بەفێرخوازان کرا لەگۆڕەپانی ناوەند
+6
ڕێنمایی و ڕیزبەندی پێنج شەممان ئەمڕۆ لەلایەن بەرێز مامۆستا ئەحمەدەوە چەند ڕێنماییەك پێش کەش بەفێرخوازان کرا لەگۆڕەپانی ناوەندییەکەمان

وانه ى دووه م فيزيا پۆلی 9
وانه ى دووه م فيزيا پۆلی 9

ئاگادارییەک لە قوتابخانەمانەوە بۆ بەڕێز کەسوکاری خوێندکاران ​ئاگاداری ئەو بەڕێزە کەسوکارانە دەکەین کە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی (مینحە) بۆ منداڵەکانیان وەردەگرن، و لە ئەمساڵی خوێندنەوە گواستراونەتەوە بۆ قوتابخانەیەکی تر و دەوامیان لە ناوەندەکەماندا نەماوە: ​تکایە سبەی سەردانمان بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی ڕێکارەکانی گواستنەوەی مینحەی منداڵەکانتان بۆ ئەو قوتابخانە نوێیەی کە بۆی گواستراونەتەوە. ​ئاگاداربن: بە پێچەوانەوە و هەرکەسێک سەردانمان نەکات، مینحەی منداڵەکەتان ڕووبەڕووی پچڕان دەبێتەوە. ​سوپاس بۆ هاوکاری و پابەندبوونتان.

ئاگاداری ئاگاداری کەسوکاری ئەو خوێندکارانەی کە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی منداڵەکانیان وەردەگرن کە ئەمساڵ گواستراونەتەوە بۆ خوێندنگەیەکی تر و دەوامیان لای ئێمە نەماوە ، تکایە سبەی سەردانمان بکە بۆ گواستنەوە منحەی منداڵەکانیان بۆ ئەو قوتابخانەیەی کە گواستراونەتەوە بۆی ، بە پێچەوانەوە مینحەی منداڵەکەی دەبڕێت...

⚡ کردار لەبری وتە! ⚡ ​سوپاسێکی پڕ لە شانازی و ڕێز ئاراستەی ئەندازیار قاسم (لێپرسراوی شارەوانی کەرتی سێ) و ستافە ماندوونەناسەکەی دەکەین، کە بە هەڵمەتێکی مەزن و دەستبەجێ، گۆڕەپانی قوتابخانەکەیان خاوێن کردەوە، بەشوردنی و ڕازاندنەوەی درەختەکان ​ئەم دڵسۆزییە، پێناسەی ڕاستەقینەی خزمەتکردن و دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروستە بۆ نەوەی داهاتوو. دەستەکانتان خۆش بێت و هەمیشە سەرکەوتوو بن! 👏💚

بۆ بەخێوکەران و سەردانیکەرانی بەڕێز ​تکایە سبەینێ یەک شەممە ٢٠٢٦/١٠/٤ لەبەر هەر هۆکارێک بێت سەردانی قوتابخانەکان مەکەن بەهۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و دابەشکردنی قوتابیان بەسەر پۆلەکاندا سەرەڕای هەبوونی چەندین کاروباری کارگێڕی دیکە هەروەها لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان و یاریدەدەرەکانیان و مامۆستایان و فەرمانبەران سەرقاڵی یەکەم ڕۆژی دەوامن ​بۆیە تکایە هەموو سەردان و مامەڵەکانتان بۆ ڕۆژی دووشەممە دوابخەن

📜 یاسا و ڕێساکانی قوتابخانە بۆ قوتابیانی خۆشەویست 🌷🌷🌷 ١- ئامادەبوونی پێش وەختە: پێویستە قوتابیان چارەکە کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی دەوام لە قوتابخانە ئامادە بن. ٢- ڕێزگرتن: پێویستە قوتابیان ڕێز لە سەرجەم مامۆستایان وکارگیر و کارگوزارانی قوتابخانە بگرن. ٣- ئەرکی ماڵەوە: پێویستە قوتابیان ڕۆژانە ئەرکەکانی ماڵەوە بەپێی خشتەی وانەکان بە ڕێک و پێکی ئەنجام بدەن و بیهێنن بۆ قوتابخانە. ٤- پاراستنی پەرتووک: پێویستە قوتابیان ئەو پەرتووکانەی پێیان دەدرێت بە پاک و خاوێنی بهێڵنەوە، ناوی خۆیان لەسەر بنووسن و بە جوانی بەرگیان بکەن. ٥- لە کاتی پشووی نێوان وانەکان: نابێت قوتابیان لە گۆڕەپانی قوتابخانە هاوار و شەر بکەن، چونکە دەبێتە هۆی پێکدادان و زیان پێگەیاندن بە یەکتری. لە جیاتی ئەوە دەتوانن وانەکانیان بخوێننەوە یان کارێکی بەسوود ئەنجام بدەن. ٦- چوونە ژوورەوە بۆ پۆل: لە کاتی لێدانی زەنگ بۆ چوونە ژوورەوە، پێویستە قوتابیان بە بێدەنگی بچنە ناو پۆلەکانیان، لەسەر کورسییەکانیان دابنیشن و بابەتی داهاتوو ئامادە بکەن تا مامۆستا دێتە ژوورەوە. ٧- گەڕانەوە بۆ ماڵەوە: لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، پێویستە قوتابیان پۆل و مێزەکانیان بە پاک و خاوێنی بهێڵنەوە، بە بێدەنگی و بە ڕیز بچنە دەرەوە، لەبەردەم قوتابخانە نەوەستن و ڕاستەوخۆ بگەڕێنەوە ماڵەوە. ٨- شتی نەشیاو: نابێت قوتابیان کەلوپەل و شتی نەشیاو و ناپەروەردەیی لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ قوتابخانە. ٩- ڕەوشتی جوان: پێویستە قوتابیان لەناو قوتابخانە و لە دەرەوەی قوتابخانە ڕێز لە یەکتر بگرن و دوور بکەونەوە لە وتنی قسەی نەشیاو و کردنی کاری نەشیاو. ١٠- پاراستنی ژینگەی قوتابخانە: پێویستە قوتابیان ژینگەی قوتابخانە بپارێزن و کەلوپەل و سامانی قوتابخانە وەک ماڵی دووەمی خۆیان بپارێزن. ١١- جل و بەرگ: پێویستە قوتابیان بە جل و بەرگی پاک و ڕێک و یەکسانی قوتابخانەوە ئامادە بن و نینۆک و قژیان پاک و خاوێن بێت. ١٢- نانخواردن: نابێت قوتابیان لە کاتی وانەدا نان و خواردەمەنی بخۆن، تەنها لە کاتی پشوودا دەتوانن نانی وخواردن بخۆن. ١٣- ئامێری ئەلیکترۆنی: هێنانی مۆبایل، ئایپاد و کاتژمێری زیرەک بۆ قوتابخانە قەدەغەیە وە هەر کەس سەر پیچی بکات توشی سزای یاسای قوتابخانە دەبێت. ١٤- ئامادەبوون: لە کاتی نەخۆش کەوتن دەبێت دایک و باوک ئاگاداری کارگێڕی قوتابخانە بکەنەوە وە ئەمساڵ بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە قوتابی بی ئاگادارکردنەوەی قوتابخانە غایب بێت ١٥- هاوکاری: پێویستە قوتابیان لە پاککردنەوەی پۆل و قوتابخانە هاوکار بن و زبڵ وپاشماوەی خواردنەکانیان فری نەدەنە سەر زەوی. بەهێوایی ساڵیکی پر سەرکەوتن بۆ هەموو مامۆستایان و قوتابیان🌷🌷 کارگێڕی ناوەندی وەفایی

ئـــاگاداری... ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی ئازیزمان دەکەینەوە کەسبەی یەك شەممە یەکەم ڕۆژی دەست پێکردنی خوێندنی ساڵی نوێ یە تکایە پێش کاتژمێر هەشت ی بەیانی لەقوتابخانە ئامادەبە و پابەندی ڕێنماییەکان بە. جل و بەرگی یەك پۆشی لەبەر بکە و سەرجەم کتێبەکان بەلەبەرگرتراوی لەگەڵ خۆت بهێنە و سەرجەم کەرەسەتەکانی خوێندن وەکو جانتا و تیانووس ....هتد.. بەپێچەوانەی ڕێنماییەکانەوە بێ بەش دەبیت لەدەوامکردنت، لەگەڵ ڕێزماندا بەهیوای سەرکەوتنتان

1/10/2026 پێنچشەممە ستافی ناوەندی وەفایی کوڕان بەهاوكاری پەیمانگای کەرکوک و کارگێڕی هەردوو قوتابخانە ماردین وشەهید ئەرپە ئاما
+7
1/10/2026 پێنچشەممە ستافی ناوەندی وەفایی کوڕان بەهاوكاری پەیمانگای کەرکوک و کارگێڕی هەردوو قوتابخانە ماردین وشەهید ئەرپە ئامادەکاری بۆ دابینکردنی کەش و هەوایەکی تەندروست ماندوو نەناسانە هەمووی پێکەوە قوتابخانەکەیان پاککردەوە ... هاوکات وێنەکان ئەمڕۆی ناوەندییەکەمانە پەروەردەخوازان سەرقاڵی ئامادەکاری و پاك ڕاگرتنی قوتابخانەکەن بۆ دەستپێکردنی ساڵێکی نوێی خوێندن.. لێژنەی راگەیاندنی ناوەندی وەفایی

🌟 بەرەو ئاوەدانکردنەوەی زانیاری و سەرکەوتنی نوێ! 🌟​ خوێنکارانی خۆشەویست، دایک و باوکە بەڕێزەکان؛​بە خۆشحاڵی و پەرۆشێکی زۆرەوە ڕای دەگەیەنین کە ناوەندی وەفایی بە تەواوی ئامادەکارییەوە چاوەڕێی هاتنی ئێوەیە بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧). با پێکەوە ساڵێکی پڕ لە دەستکەوت و سەرکەوتن تۆمار بکەین!​🗓️ کاتی دەستپێکردن:ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی ١٠، دەرگای پۆلەکانمان بە ڕووی هیوا، زانست و پێشکەوتندا دەکرێنەوە.​✨ بۆچی ناوەندی وەفایی هەڵبژاردەی یەکەمە؟​تیمێکی پەروەردەیی لێهاتوو: مامۆستایانی پسپۆڕ و خاوەن ئەزموون کە هەمیشە پاڵپشتی سەرکەوتنی ئێوەن.​ژینگەیەکی لەبار و هاندەر: فەزایەکی زانستی گونجاو بۆ فێربوونێکی سەرکەوتوو و بەرهەمدار.​بەرنامەی پەروەردەیی پێشکەوتوو: بۆ گەشەپێدانی تواناکان و بەدیهێنانی بەرزترین نمرە و ئامانجەکان.​⏰ با ئەم ساڵیش پێشەنگ بن و هەنگاوی یەکەم بەرەو ئایندەیەکی گەش لە ناوەندی وەفایی بنێن! 🚀 ​#ناوەندی_وەفایی #ساڵی_نوێی_خوێندن #سەرکەوتن #پەروەردە #٢٠٢٦_٢٠٢٧

ئـــــــاگاداری.. ئاگاداریەکی پێوست بۆ سەرجەم فێرخوازان و کەس و کاری فێرخوازانی ناوەندی وەفایی کوڕان. دەوامی ئەم ساڵی خوێندنی 2026/2027 ی ناوەندییەکەمان بەم شێوەیەیی خوارەوە دەبێت. × ڕۆژانی (یەك شەممە ، دووشەممە) دەوامی بەیانیان و کاتژمێر 8 ی بەیانی دەست پێ دەکات٠ ڕۆژانی (سێ شەممە، چوار شەممە، پێنج شەممە) دەوامی ئێواران کاتژمێر 12:30 ی نیوەڕۆ دەست پێ دەکات. تکایە ئاگاداری کات و بەرواری دەوام بن و پابەند بن بەجلی یەك پۆشی تایبەت بەناوەندییەکان. هەر شاد بن

​بۆ سەرجەم خوێندکارە خۆشەویستەکانی پۆلی حەوتەم و هەشتەم (خولی دووەم): ​ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 1 /
​بۆ سەرجەم خوێندکارە خۆشەویستەکانی پۆلی حەوتەم و هەشتەم (خولی دووەم): ​ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 1 / 10 / 2026 کاتژمێر8:30 ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ڕادەگەیەنرێت و دەتوانن سەردانی ناوەندەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانتان. پێویستە کتێبەکانتان پێ بێت بە بێ کەمووکورتی .. ​هیوای سەرکەوتن و بەدیهێنانی نمرەی بەرزی بۆ سەرجەم قوتابییەکان دەخوازین