ناوەندی وەفایی کوڕان
الذهاب إلى القناة على Telegram
1 490
المشتركون
-124 ساعات
+107 أيام
+5130 أيام
أرشيف المشاركات
1 495
✨ سەرەتایەکی نوێ و پڕ لە شانازی! ✨
بە خۆشحاڵییەکی گەورەوە پێشوازی لەو شەش خوێندکارە ئازایە دەکەین کە لە خوێندنی عەرەبییەوە بڕیاریان دا پۆل و ڕێچکەی خوێندنیان بگۆڕن بۆ زمانە شیرینەکەی دایک لە (ناوەندی وەفایی کوڕان).
ئەم هەنگاوە تەنها گۆڕینی زمانێک نییە، بەڵکو گەڕانەوەیە بۆ رەسەنبوون و بڕیارێکی بوێرانەیە بۆ سەرکەوتن لە کۆڵەکەی نەتەوەییماندا. دەستی زانست و هاوکاریی تەواومان درێژە بۆ ئێوە، و بەخێر بێن بۆ ماڵی هەمیشەیی خۆتان!
📚 سەرکەوتن و ئایندەیەکی درەوشاوەتان بۆ دەخوازین.
1 495
ئەم چالاکییە پەیامێکی زۆر کاریگەر و بەسوود بە خوێندکاران ودایک و باوکان دەگەیەنێت! , پەیامێکی پەروەردەیی و هۆشیارکەرەوەیە سەبارەت بە زیانەکانی بەکارهێنانی زۆری مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (کاتی سەر شاشە) و گرنگیی خوێندنەوەی پەرتووک.
﴿ ئەم چالاکیە بەسەرپەرشتی : مامۆستا ئەژین حکیم ﴾
لێژنەی راگەیاندنی ناوەندی وەفایی
1 495
+6
ڕێنمایی و ڕیزبەندی پێنج شەممان
ئەمڕۆ لەلایەن بەرێز مامۆستا ئەحمەدەوە چەند ڕێنماییەك پێش کەش بەفێرخوازان کرا لەگۆڕەپانی ناوەندییەکەمان
1 495
ئاگادارییەک لە قوتابخانەمانەوە بۆ بەڕێز کەسوکاری خوێندکاران
ئاگاداری ئەو بەڕێزە کەسوکارانە دەکەین کە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی (مینحە) بۆ منداڵەکانیان وەردەگرن، و لە ئەمساڵی خوێندنەوە گواستراونەتەوە بۆ قوتابخانەیەکی تر و دەوامیان لە ناوەندەکەماندا نەماوە:
تکایە سبەی سەردانمان بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی ڕێکارەکانی گواستنەوەی مینحەی منداڵەکانتان بۆ ئەو قوتابخانە نوێیەی کە بۆی گواستراونەتەوە.
ئاگاداربن: بە پێچەوانەوە و هەرکەسێک سەردانمان نەکات، مینحەی منداڵەکەتان ڕووبەڕووی پچڕان دەبێتەوە.
سوپاس بۆ هاوکاری و پابەندبوونتان.
1 495
ئاگاداری
ئاگاداری کەسوکاری ئەو خوێندکارانەی کە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی منداڵەکانیان وەردەگرن کە ئەمساڵ گواستراونەتەوە بۆ خوێندنگەیەکی تر و دەوامیان لای ئێمە نەماوە ، تکایە سبەی سەردانمان بکە بۆ گواستنەوە منحەی منداڵەکانیان بۆ ئەو قوتابخانەیەی کە گواستراونەتەوە بۆی ، بە پێچەوانەوە مینحەی منداڵەکەی دەبڕێت...
1 495
⚡ کردار لەبری وتە! ⚡
سوپاسێکی پڕ لە شانازی و ڕێز ئاراستەی ئەندازیار قاسم (لێپرسراوی شارەوانی کەرتی سێ) و ستافە ماندوونەناسەکەی دەکەین، کە بە هەڵمەتێکی مەزن و دەستبەجێ، گۆڕەپانی قوتابخانەکەیان خاوێن کردەوە، بەشوردنی و ڕازاندنەوەی درەختەکان
ئەم دڵسۆزییە، پێناسەی ڕاستەقینەی خزمەتکردن و دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروستە بۆ نەوەی داهاتوو. دەستەکانتان خۆش بێت و هەمیشە سەرکەوتوو بن! 👏💚
1 495
بۆ بەخێوکەران و سەردانیکەرانی بەڕێز
تکایە سبەینێ یەک شەممە ٢٠٢٦/١٠/٤ لەبەر هەر هۆکارێک بێت سەردانی قوتابخانەکان مەکەن بەهۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و دابەشکردنی قوتابیان بەسەر پۆلەکاندا سەرەڕای هەبوونی چەندین کاروباری کارگێڕی دیکە هەروەها لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان و یاریدەدەرەکانیان و مامۆستایان و فەرمانبەران سەرقاڵی یەکەم ڕۆژی دەوامن بۆیە تکایە هەموو سەردان و مامەڵەکانتان بۆ ڕۆژی دووشەممە دوابخەن
1 495
📜 یاسا و ڕێساکانی قوتابخانە بۆ قوتابیانی خۆشەویست
🌷🌷🌷
١- ئامادەبوونی پێش وەختە:
پێویستە قوتابیان چارەکە کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی دەوام لە قوتابخانە ئامادە بن.
٢- ڕێزگرتن:
پێویستە قوتابیان ڕێز لە سەرجەم مامۆستایان وکارگیر و کارگوزارانی قوتابخانە بگرن.
٣- ئەرکی ماڵەوە:
پێویستە قوتابیان ڕۆژانە ئەرکەکانی ماڵەوە بەپێی خشتەی وانەکان بە ڕێک و پێکی ئەنجام بدەن و بیهێنن بۆ قوتابخانە.
٤- پاراستنی پەرتووک:
پێویستە قوتابیان ئەو پەرتووکانەی پێیان دەدرێت بە پاک و خاوێنی بهێڵنەوە، ناوی خۆیان لەسەر بنووسن و بە جوانی بەرگیان بکەن.
٥- لە کاتی پشووی نێوان وانەکان:
نابێت قوتابیان لە گۆڕەپانی قوتابخانە هاوار و شەر بکەن، چونکە دەبێتە هۆی پێکدادان و زیان پێگەیاندن بە یەکتری. لە جیاتی ئەوە دەتوانن وانەکانیان بخوێننەوە یان کارێکی بەسوود ئەنجام بدەن.
٦- چوونە ژوورەوە بۆ پۆل:
لە کاتی لێدانی زەنگ بۆ چوونە ژوورەوە، پێویستە قوتابیان بە بێدەنگی بچنە ناو پۆلەکانیان، لەسەر کورسییەکانیان دابنیشن و بابەتی داهاتوو ئامادە بکەن تا مامۆستا دێتە ژوورەوە.
٧- گەڕانەوە بۆ ماڵەوە:
لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، پێویستە قوتابیان پۆل و مێزەکانیان بە پاک و خاوێنی بهێڵنەوە، بە بێدەنگی و بە ڕیز بچنە دەرەوە، لەبەردەم قوتابخانە نەوەستن و ڕاستەوخۆ بگەڕێنەوە ماڵەوە.
٨- شتی نەشیاو:
نابێت قوتابیان کەلوپەل و شتی نەشیاو و ناپەروەردەیی لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ قوتابخانە.
٩- ڕەوشتی جوان:
پێویستە قوتابیان لەناو قوتابخانە و لە دەرەوەی قوتابخانە ڕێز لە یەکتر بگرن و دوور بکەونەوە لە وتنی قسەی نەشیاو و کردنی کاری نەشیاو.
١٠- پاراستنی ژینگەی قوتابخانە:
پێویستە قوتابیان ژینگەی قوتابخانە بپارێزن و کەلوپەل و سامانی قوتابخانە وەک ماڵی دووەمی خۆیان بپارێزن.
١١- جل و بەرگ:
پێویستە قوتابیان بە جل و بەرگی پاک و ڕێک و یەکسانی قوتابخانەوە ئامادە بن و نینۆک و قژیان پاک و خاوێن بێت.
١٢- نانخواردن:
نابێت قوتابیان لە کاتی وانەدا نان و خواردەمەنی بخۆن، تەنها لە کاتی پشوودا دەتوانن نانی وخواردن بخۆن.
١٣- ئامێری ئەلیکترۆنی:
هێنانی مۆبایل، ئایپاد و کاتژمێری زیرەک بۆ قوتابخانە قەدەغەیە وە هەر کەس سەر پیچی بکات توشی سزای یاسای قوتابخانە دەبێت.
١٤- ئامادەبوون:
لە کاتی نەخۆش کەوتن دەبێت دایک و باوک ئاگاداری کارگێڕی قوتابخانە بکەنەوە وە ئەمساڵ بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە قوتابی بی ئاگادارکردنەوەی قوتابخانە غایب بێت
١٥- هاوکاری:
پێویستە قوتابیان لە پاککردنەوەی پۆل و قوتابخانە هاوکار بن و زبڵ وپاشماوەی خواردنەکانیان فری نەدەنە سەر زەوی.
بەهێوایی ساڵیکی پر سەرکەوتن بۆ هەموو مامۆستایان و قوتابیان🌷🌷
کارگێڕی ناوەندی وەفایی
1 495
ئـــاگاداری...
ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی ئازیزمان دەکەینەوە کەسبەی یەك شەممە یەکەم ڕۆژی دەست پێکردنی خوێندنی ساڵی نوێ یە تکایە پێش کاتژمێر هەشت ی بەیانی لەقوتابخانە ئامادەبە و پابەندی ڕێنماییەکان بە.
جل و بەرگی یەك پۆشی لەبەر بکە و سەرجەم کتێبەکان بەلەبەرگرتراوی لەگەڵ خۆت بهێنە و سەرجەم کەرەسەتەکانی خوێندن وەکو جانتا و تیانووس ....هتد..
بەپێچەوانەی ڕێنماییەکانەوە بێ بەش دەبیت لەدەوامکردنت، لەگەڵ ڕێزماندا
بەهیوای سەرکەوتنتان
1 495
+7
1/10/2026
پێنچشەممە
ستافی ناوەندی وەفایی کوڕان بەهاوكاری پەیمانگای کەرکوک و کارگێڕی هەردوو قوتابخانە ماردین وشەهید ئەرپە ئامادەکاری بۆ دابینکردنی کەش و هەوایەکی تەندروست ماندوو نەناسانە هەمووی پێکەوە قوتابخانەکەیان پاککردەوە ...
هاوکات وێنەکان ئەمڕۆی ناوەندییەکەمانە پەروەردەخوازان سەرقاڵی ئامادەکاری و پاك ڕاگرتنی قوتابخانەکەن بۆ دەستپێکردنی ساڵێکی نوێی خوێندن..
لێژنەی راگەیاندنی ناوەندی وەفایی
1 495
🌟 بەرەو ئاوەدانکردنەوەی زانیاری و سەرکەوتنی نوێ! 🌟 خوێنکارانی خۆشەویست، دایک و باوکە بەڕێزەکان؛بە خۆشحاڵی و پەرۆشێکی زۆرەوە ڕای دەگەیەنین کە ناوەندی وەفایی بە تەواوی ئامادەکارییەوە چاوەڕێی هاتنی ئێوەیە بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧). با پێکەوە ساڵێکی پڕ لە دەستکەوت و سەرکەوتن تۆمار بکەین!🗓️ کاتی دەستپێکردن:ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی ١٠، دەرگای پۆلەکانمان بە ڕووی هیوا، زانست و پێشکەوتندا دەکرێنەوە.✨ بۆچی ناوەندی وەفایی هەڵبژاردەی یەکەمە؟تیمێکی پەروەردەیی لێهاتوو: مامۆستایانی پسپۆڕ و خاوەن ئەزموون کە هەمیشە پاڵپشتی سەرکەوتنی ئێوەن.ژینگەیەکی لەبار و هاندەر: فەزایەکی زانستی گونجاو بۆ فێربوونێکی سەرکەوتوو و بەرهەمدار.بەرنامەی پەروەردەیی پێشکەوتوو: بۆ گەشەپێدانی تواناکان و بەدیهێنانی بەرزترین نمرە و ئامانجەکان.⏰
با ئەم ساڵیش پێشەنگ بن و هەنگاوی یەکەم بەرەو ئایندەیەکی گەش لە ناوەندی وەفایی بنێن! 🚀
#ناوەندی_وەفایی #ساڵی_نوێی_خوێندن #سەرکەوتن #پەروەردە #٢٠٢٦_٢٠٢٧
1 495
ئـــــــاگاداری..
ئاگاداریەکی پێوست بۆ سەرجەم فێرخوازان و کەس و کاری فێرخوازانی ناوەندی وەفایی کوڕان.
دەوامی ئەم ساڵی خوێندنی 2026/2027 ی ناوەندییەکەمان بەم شێوەیەیی خوارەوە دەبێت.
× ڕۆژانی (یەك شەممە ، دووشەممە) دەوامی بەیانیان و کاتژمێر 8 ی بەیانی دەست پێ دەکات٠
ڕۆژانی (سێ شەممە، چوار شەممە، پێنج شەممە) دەوامی ئێواران کاتژمێر 12:30 ی نیوەڕۆ دەست پێ دەکات.
تکایە ئاگاداری کات و بەرواری دەوام بن و پابەند بن بەجلی یەك پۆشی تایبەت بەناوەندییەکان.
هەر شاد بن
1 495
بۆ سەرجەم خوێندکارە خۆشەویستەکانی پۆلی حەوتەم و هەشتەم (خولی دووەم):
ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 1 / 10 / 2026 کاتژمێر8:30 ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ڕادەگەیەنرێت و دەتوانن سەردانی ناوەندەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانتان.
پێویستە کتێبەکانتان پێ بێت بە بێ کەمووکورتی ..
هیوای سەرکەوتن و بەدیهێنانی نمرەی بەرزی بۆ سەرجەم قوتابییەکان دەخوازین
