en
Feedback
Astana-ئاستانە

Astana-ئاستانە

Open in Telegram

ئاستانە بزافێکی هزريی سەربەخۆیە

Show more

📈 Analytical overview of Telegram channel Astana-ئاستانە

Channel Astana-ئاستانە (@astana11a) is an active participant. Currently, the community unites 11 380 subscribers, ranking 3 363 in the Books category and 27 819 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 11 380 subscribers.

According to the latest data from 09 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by 49 over the last 30 days and by -6 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 16.44%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 6.47% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 1 870 views. Within the first day, a publication typically gains 736 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 53.

📝 Description and content policy

The author describes the resource as a platform for expressing subjective opinions:
ئاستانە بزافێکی هزريی سەربەخۆیە

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 10 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Books category.

11 380
Subscribers
-624 hours
+147 days
+4930 days
Posts Archive
شەڕ و فەرتەنەی کوردەکانی فەڵەستین، ئاکام ژێربەڕەیەکی جیاوازی پێیە... چاوەڕوان بن، سبەی شەو کاتژمێر ٩:٠٠ #ئاستانە_Astana #ژێربەڕە

کەمینە مەسیحییەکانی ئێرە یان موسڵمانانی ئەوێ؟ بەڵام خاتوون، ئێمە هیچ وڵاتێکی ئیسلامی و عەرەبیمان نەدیوە سیخوڕی بەسەر وتاری یەکشەممانی کڵێساوە بکات و قەشەکە بانگ بکات و پێی بڵێت: «بۆچی ئەم ئایەتەی ئینجیلی پیرۆزت هەڵبژاردووە و مەبەستت چی بووە؟». بەڵام لە ئەڵمانیا ئەمەمان دیوە بەرانبەر موسڵمانان دەکرێت. نەماندیوە وڵاتێکی موسڵمان منداڵ لە خێزانە مەسیحییەکان بسەنێت و بیانخاتە دایەنگە و، بەسەر خێزانە موسڵمانەکاندا دابەشیان بکات! بەڵام لە ئەڵمانیا ئەمەمان دیوە. نەماندیوە وڵاتێک سیخوڕی بکات بەسەر کڵێساکانەوە؛ سیخوڕ بنێرێت و تێکەڵ بە کڵێساکە و قەشەکە ببێت و، دواتر ڕاپۆرتی ئەمنی لەسەر بدات بۆ داخستنی! بەڵام ئەمەمان لە ئەورووپا و بەتایبەتیش ئەڵمانیا دیوە بەرانبەر مزگەوتەکان. نەماندیوە مەسیحییەک بەهۆی جلوبەرگی، یان خاچەکەی ملی، لەم وڵاتانە لە خوێندن و کاری خۆی دەربکرێت؛ بەڵام دیومانە لە ڕۆژئاوا و لە ئەڵمانیاش بەتایبەت، لەسەر حیجاب موسڵمان دەرکراوە. نەبووە لەم وڵاتانەدا حیزب و سیاسەتمەدار هەبن کە بە ئاشکرا هانی خەڵک بدەن دژ بە مەسیحییەکان و هانی دەرکردنیان بدەن، بەڵام لە ئەڵمانیا دیومانە. کێ دەڵێت هەمان مامەڵە زەرەر نابێت بۆ کەمینە مەسیحییەکان؟ #ئاستانە_Astana

photo content

پێناسەی نیشتیمان لای موسوڵمان دەبێت چی بێت؟... ئەبێ کورت بکرێتەوە لەنێوان سنوورێکی دەستکرددا؟ *لینکی بینینی تەواوی پۆدکاستەکە: https://youtu.be/v13JZaIEb8k #ئاستانە_Astana

«هەموو خۆشبەختی لەوەدایە کە خاوەنی نەفس و ئارەزووەکانت بیت؛ ئەوپەڕی بەدبەختیش ئەوەیە، ئارەزووەکانت ببنە خاوەنت!» ــ ئیمام غەز
«هەموو خۆشبەختی لەوەدایە کە خاوەنی نەفس و ئارەزووەکانت بیت؛ ئەوپەڕی بەدبەختیش ئەوەیە، ئارەزووەکانت ببنە خاوەنت!»
ــ ئیمام غەزالی (رحمه الله) #ئاستانە_Astana

ئێستا دەتوانن بینەری تەواوی کۆڕی ناساندنی پەرتووکی «عالەمانییەت، لە تاریکییەوە بۆ تاریکی» ببن لە یوتیوبی ئاستانە *لینکی بینینی تەواوی کۆڕەکە: https://youtu.be/sHIcuGD_sL4 #ئاستانە_Astana #چالاکییەکانی_مەعریفەتخانەی_ئاستانە

ڕیکۆرد شکاندنەکەی زانکۆی سلێمانی... هەر لەسەرووبەندی هەراوهوریای «داگیرکردن و سڕینەوەی زمان و شوناسی کوردی لەلایەن عەرەب و ئی
ڕیکۆرد شکاندنەکەی زانکۆی سلێمانی... هەر لەسەرووبەندی هەراوهوریای «داگیرکردن و سڕینەوەی زمان و شوناسی کوردی لەلایەن عەرەب و ئیسلامەوە»، زانکۆی سلێمانی بە نووسینی گەورەترین ڕستەی بەدرەخت‌چێنراو ناوی چووە کتێبی گینسەوە! سەرەڕای دەستخۆشی و جوانیی کارەکە، بەڵام شۆکێکی گەورەی دروست کرد کە ناوەکە بە ئینگلیزی نووسراوە، نەک کوردی! ئەمەش ئەو پرسیارەی دروست کرد، کە هەر بەجدی کام داگیرکاری گەورەترە؟ داگیرکاریی ئەوەی کە منداڵەکانمان ناویان عومەر و ئەبووبەکر بێت؟ یان ئەوەی لە زانکۆ و پەیمانگاکانمان تەواوی پڕۆسەی خوێندن بە ئینگلیزی بێت و بگرە زانکۆش (ڕیکۆرد)ـێک بە ئینگلیزی بشکێنێت نەک بە کوردی! و، جلوبەرگی کوردی لە ناو زانکۆ و پەیمانگا و دامودەزگاکان قەدەغە بێت و بە جلی فەرمی دانەنرێت؟! جیا لەوەی کە خەریکە منداڵەکانمان زمانی کوردییان بیر دەچێتەوە بەهۆی زمانی ئینگلیزییەوە؛ تەنانەت هەندێک جار دایک و باوکەکان بە شانازییەوە دەڵێن کە منداڵەکەیان کوردی نازانێت. مۆڵ، خەستەخانە و دامەزراوەکانیش هەر بە ئینگلیزی ناو دەنرێن و کەسیش ناپرسێت بۆ؟ جێی خۆیەتی بپرسین: ئەرێ هەر بەجدی، ئێمە داگیرکراوی کام لاین؟ #ئاستانە_Astana

ڕیکۆرد شکاندنەکەی زانکۆی سلێمانی... هەر لەسەرووبەندی هەراوهوریای «داگیرکردن و سڕینەوەی زمان و شوناسی کوردی لەلایەن عەرەب و ئی
ڕیکۆرد شکاندنەکەی زانکۆی سلێمانی... هەر لەسەرووبەندی هەراوهوریای «داگیرکردن و سڕینەوەی زمان و شوناسی کوردی لەلایەن عەرەب و ئیسلامەوە»، زانکۆی سلێمانی بە نووسینی گەورەترین ڕستەی بەدرەخت‌چێنراو ناوی چووە کتێبی گینسەوە! سەرەڕای دەستخۆشی و جوانیی کارەکە، بەڵام شۆکێکی گەورەی دروست کرد کە ناوەکە بە ئینگلیزی نووسراوە، نەک کوردی! ئەمەش ئەو پرسیارەی دروست کرد، کە هەر بەجدی کام داگیرکاری گەورەترە؟ داگیرکاریی ئەوەی کە منداڵەکانمان ناویان عومەر و ئەبووبەکر بێت؟ یان ئەوەی لە زانکۆ و پەیمانگاکانمان تەواوی پڕۆسەی خوێندن بە ئینگلیزی بێت و بگرە زانکۆش (ڕیکۆرد)ـێک بە ئینگلیزی بشکێنێت نەک بە کوردی! و، جلوبەرگی کوردی لە ناو زانکۆ و پەیمانگا و دامودەزگاکان قەدەغە بێت و بە جلی فەرمی دانەنرێت؟! جیا لەوەی کە خەریکە منداڵەکانمان زمانی کوردییان بیر دەچێتەوە بەهۆی زمانی ئینگلیزییەوە؛ تەنانەت هەندێک جار دایک و باوکەکان بە شانازییەوە دەڵێن کە منداڵەکەیان کوردی نازانێت. مۆڵ، خەستەخانە و دامەزراوەکانیش هەر بە ئینگلیزی ناو دەنرێن و کەسیش ناپرسێت بۆ؟ جێی خۆیەتی بپرسین: ئەرێ هەر بەجدی، ئێمە داگیرکراوی کام لاین؟ #ئاستانە_Astana

بانگخواز دەبێت ئاگاداری سەنگەرە چۆڵەکانی ئوممەتەکەی بێت و لە هەوڵی پڕکردنەوەیاندا بێت...
بۆ بینینی تەواوی پۆدکاستەکە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://youtu.be/v13JZaIEb8k?si=vDXq98B4dhX4G4Js
#ئاستانە_Astana #پۆدکاستی_ئاستانە

داگیرکەرانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵاتییەکی پلە «دوو»یان دەوێت! داگیرکەرە ڕۆژئاوایییەکان، کۆمەڵێک دروشمی بێناوەڕۆکیان خستە مێشکی مرۆڤی
داگیرکەرانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵاتییەکی پلە «دوو»یان دەوێت! داگیرکەرە ڕۆژئاوایییەکان، کۆمەڵێک دروشمی بێناوەڕۆکیان خستە مێشکی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتییەوە. ڕواڵەتی چەمکی سەربەخۆیی، ئازادی و، مافیان پێ داین بەبێ ناوەڕۆکە حەقیقییەکەی؛ فریویان داین بە شەڕکردن و قسەکردن لەسەر دەستوورێک کە دەستوورەکە لە دەرەنجامدا هیچ سوودێکی بۆ میللەت نەبوو. کۆمەڵێک جاشی بەناو «نەتەوەیی»ـیان دروست کرد کە هەوڵیان دا وا لە مرۆڤە ڕەسەنەکان بگەیەنن کە چەمک و ئایدیۆلۆژیا ڕۆژئاوایییەکان مافی ڕۆژهەڵاتییەکان دابین دەکات؛ کە ئەمەش مەحاڵە، چونکە ئەم چەمکانە دەمانکەنە پاشکۆی ڕۆژئاوا. بە کورتی: «واتە ڕۆژئاوا تەنیا لە ڕووی سەربازییەوە داگیری نەکردووین، بەڵکوو لە ڕێگەی داگیرکاریی فیکرییەوە مێشکی هەندێک لە مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کۆنترۆڵ کردووە»؛ تاوەکوو مرۆڤی ئێرە ناسنامەی خۆی لەدەست بدات و، لە ڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئایینی و، نەتەوەیییەوە شکست بهێنێت. دەرەنجامی ئەم هەوڵانەش، مرۆڤگەلێکی دروست کرد کە نە ڕۆژهەڵاتی بوون نە ڕۆژئاوایی، بەڵکوو ڕۆژئاوایییەکی پلە «دوو» بوون. ــ زەکەریا ژاکاو #ئاستانە_Astana

ژێربەڕەی ئەمجارە لەسەر جیلی زێدە GenZ... ئایا بەڕاست نەستەلەخۆر و بێدەسەڵاتن یان وانییە و ناویان بەخراپ ڕۆیشتووە؟! بینەربن، ئاکام بۆتان باسدەکات... https://youtu.be/_elmRrswS6Q #ئاستانە_Astana #ژێربەڕە

ژێربەڕەی ئەمجارە لەسەر جیلێکە زۆرێک بە خراپ لەسەریان دەدوێن... ئایا بەڕاستی جیلێکی هێندە خراپن؟! سبەی شەو کاتژمێر 9 شەو ئاکام وەڵامتان دەداتەوە... چاوەڕوانبن... #ئاستانە_Astana #ژێربەڕە

"ئاستانە"؛ لە هەنبانەی زمانەوە بۆ نوای مەعریفە بانگ دەکا زۆر بە سۆزی دڵ هەرچەند بێ‌نەسیبم لە ئاستانەی عیشق "سەید کامیلی ئیمام
"ئاستانە"؛ لە هەنبانەی زمانەوە بۆ نوای مەعریفە بانگ دەکا زۆر بە سۆزی دڵ هەرچەند بێ‌نەسیبم لە ئاستانەی عیشق "سەید کامیلی ئیمامی" وشەکە لە باری زمانەوانییەوە: بەگوێرەی فەرهەنگە جێمتمانەکانی زمانی کوردی، «ئاستانە» وشەیەکی ڕەسەن و پڕواتایە. لە ڕووی زمانەوانییەوە بە مانای: «دەروازە، بەردەرگا، دەرماڵ، پێشخانە، پەناگە و ئەنوا» دێت. هەروەها ئاماژەیە بۆ شوێنی پیرۆز و بەردەرگای پیاوچاکان و خواناسان. (بڕوانە: فەرهەنگەکانی: خاڵ، کوردستان، قامووسی زمانی کوردی). مامۆستا «گیوی موکریانی» لە فەرهەنگی کوردستاندا، کۆمەڵێک هاومانای وردی بۆ ئەم وشەیە ڕیز کردووە و لە ڕستەیەکدا بەم شێوەیە بەرجەستەی کردووە: «خۆی خستە ئاستانەکەت»؛ واتە: پەنای بۆ هێنایت و لە سێبەری تۆدا گیرسایەوە. هەروەها مامۆستا «عەبدولڕەحمانی زەبیحی» لە «قامووسی زمانی کوردیدا» ئاماژە بەوە دەدات کە ئەم وشەیە لە ڕووی مەجازییەوە بۆ «بەردەرگای پیاوانی بەدین و شێخ و مشایەخ» بەکار دێت، کە هێمایە بۆ شکۆ و پەنابەری. ناوەندی ئاستانە؛ لە واتاوە بۆ  پەیام: لێرەوە دەتوانین بڵێین » ئاستانە» تەنیا ناوێکی پەتی نییە، بەڵکوو گوزارشتە لە چەند ڕەهەندێکی واتایی و مەعریفی: ١. پەناگەیەکە بۆ پاراستنی هزر: دەبێتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی تاک لەو گومان و تەمومژانەی نەیارانی ئایین و بەها باڵاکان دەیورووژێنن. ٢. دەروازەی ناسین: ئاستانەیەکە بۆ نیشاندانی ئیسلام وەک پەیامێکی گشتگیر و جێگرەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ هەموو ئەو بیر و چەمکە دەستکردانەی مرۆڤ گەڵاڵەی کردوون. ٣. نوای ئارامی: جێگەیەکی لەبارە بۆ حەوانەوەی ڕۆح و دەرچوون لە جەنجاڵییەکانی ژیانی ماددی و ئامرازە ماندووکەرەکانی سەردەم، کە مرۆڤی ئەمڕۆیان دوچاری جۆرێک لە نامۆیی کردووە. ٤. مەڵبەندی بیرمەندان: شوێنی کۆبوونەوەی کەسانی خاوەنهزر و دیدە باڵاکانە، تا لەوێوە ڕوانینێکی نوێ بۆ کایەکانی ژیان بونیاد بنێن. ئاستانە لە ئاوێنەی ئەدەبی کوردیدا: وشەی «ئاستانە» لە ئەدەبی کوردیدا مێژوویەکی دێرینی هەیە. شاعیرانی کلاسیک و هاوچەرخ بە مەبەستی جیاوازی وەک (خۆبەکەمزانین، عیشق، شکۆ و حەوانەوە) بەکاریان هێناوە. لێرەدا چەند نموونەیەکی گەشاوە دەخەینە ڕوو: سالم: گەر لە سایەی ئاستانەی دڵبەرم جێ دەست کەوێ قەت هەوەس ناکەم شەرەف ئیتر لەژێر باڵی هوما پیرەمێرد:  ڕێگام لێ ببوو بە هەردەی دوجەیل تا خۆم گەیانە ئاستانەکەی لەیل ئەحمەد موختار:  غوڵامی ئاستانەت ئەحمەدی بێچارەیە جانا شەهی ئیقلیمی حوسن و ئامیر و مەولایە ئەو چاوە سافی هیرانی:  خاکی بەردەرگانەکەی سەد باغی فیردەوسە لەلام ئاستانەی ویم نەبێ، قەسری جینانم بۆ چییە؟ زاری:  هاتم و خۆم خستە ئاستانەی جەوانمەردیت غەنی نابێ لەسفرەی نیعمەتی موحتاج بێبەش کات ئەحمەدی کۆر ڕەسەنایەتیی وشەکە دوپات دەکاتەوە: ئاستانەی دڵبەری شیرینکەلام جەننەتولفیردەوس و هەم داروسسەلام لە ئەدەبی هاوچەرخیشدا، فەرهاد شاکەلی دەڵێ: پشکۆیەکت خستە ناو دڵمەوە و لە تاریکەشەوی ئەم شارەدا بەجێت هێشتم. ئەگەر ڕۆژێ گەیشتمە ئاستانەی دیدارت پرسیاری تاریکایی و ڕووناکاییم لێ مەکە! من تەنیا هەر باسی سووتان دەزانم. ئالان عومەر بابەکر #ئاستانە_Astana #مەعریفەتخانەی_ئاستانە

کارکردن بە زانست لە بنەمای کار و کردەوەکانی پێغەمبەری خوا بووە ﷺ *لینکی بینینی تەواوی پۆدکاستەکە https://youtu.be/v13JZaIEb8k #ئاستانە_Astana #پۆدکاستی_ئاستانە

خەیاڵە سەرەخۆرەکان یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتن لەم سەردەمەدا، ئەو پێشبینییە ناواقیعیانەیە کە سیستەمی مۆدێرنەی سەرمای
خەیاڵە سەرەخۆرەکان یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتن لەم سەردەمەدا، ئەو پێشبینییە ناواقیعیانەیە کە سیستەمی مۆدێرنەی سەرمایەداری لە خەیاڵی گەنجاندا دروستی دەکات؛ پێشبینییە گوڵئاساکان لەبارەی ژیان، سەرکەوتن و بەختەوەرییەوە، کە وا دەکات واقیع ــ لەگەڵ نەبوونی باوەڕێکی پتەو بە خودا، قەدەر و ڕۆژی دواییدا ــ ببێتە دۆزەخێک کە بەرگەی نەگیرێت. ● مەهاب سەعید #ئاستانە_Astana

گرنگی بەدواداچوون و هۆشیاربوونی  «بانگخواز» بە پرسەکانی ڕۆژ و تەکنەلۆژیا نوێکانی سەردەم... *لینکی بینینی تەواوی پۆدکاستەکە https://youtu.be/v13JZaIEb8k #ئاستانە_Astana #پۆدکاستی_ئاستانە

ئێستا دەتوانن بینەری پۆدکاستی ئەمجارەی ئاستانە ببن بەناونیشانی «چەمکی هۆشیاری؛ ڕووگەنمای باوەڕدار لە سەردەمی ونبووندا»... *لینکی بینینی تەواوی پۆدکاستەکە: https://youtu.be/v13JZaIEb8k #ئاستانە_Astana #پۆدکاستی_ئاستانە

پێغەمبەران و قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم دونیای سیاسەتەدا، زۆرجار کاتێک زلهێزەکان لە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی خۆیان هەڵیانگیرساندووە شکستی تێدا دەهێنن و هیچ چارەسەرێکیان پێ ناکرێت بۆ ئەو وێرانکارییەی دروستیان کردووە؛ دێن پەنا بۆ پاساوی بێبنەما دەبەن، لەبری داننان بە هەڵەکانیان، تاوانەکە دەخەنە ئەستۆی ئەوانی تر بۆ ئەوەی دەستی خۆیانی لێ بشۆن. لێدوانەکەی 'تۆم باراک' کە دەڵێت: «خودا هەموو پێغەمبەرەکانی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە... ئەگەر ئەوان نەیانتوانیبێت کێشەکانی چارەسەر بکەن، چانسی ئێمە زۆر کەمە»، ڕێک نموونەی ئەم جۆرە عەقڵییەتەیە. ڕەنگە لە سەرەتادا ئەم قسەیە وا بێتە بەرگوێ کە پڕاوپڕە لە حیکمەت و، کابرا تەواو بێئومێد بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام لە ڕاستیدا پەردەیەکە بۆ داپۆشینی چەواشەکارییەکی گەورە. ئەمە تەنیا هەڵەتێگەیشتنێک نییە لە سروشتی ئایین و ئەرکی پێغەمبەران، بەڵکوو فێڵێکە بۆ ئەوەی بە دونیا بڵێت: «کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە کۆنەوە هەبووە و، شوێنێکە بە سروشتی خۆی نەفرەتلێکراو و پڕ لە کێشەیە.»؛ دەیەوێت بڵێت ئەو خوێنڕشتنەی ئەمڕۆ دەیبینین بەرهەمی داگیرکارییە یەک لەدوای یەکەکانی ڕۆژئاوا نییە، بەڵکوو نەخۆشییەکی زۆر کۆنە و، تەنانەت پێغەمبەران و پەیامە ئاسمانییەکانیش نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن. هەر پێغەمبەرێک بۆ هەر گەل و ناوچەیەک هاتبێت، بەپێی قۆناغەکە ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە و چاکسازیی لە کۆمەڵگەدا کردووە. ئەوان هاتوون تا شەریعەت و یاساکانی خودا بخەنە ڕوو و، یەکەمین هەنگاویشیان ئەوە بووە کە بە مرۆڤایەتی بهێننەوە یاد ئەوان «خەلیفە»ن لەسەر زەوی؛ واتە پێسپێردراوی خودان بۆ ئاوەدانکردنەوە، نەک بۆ تێکدان و وێرانکردن و خوێنڕشتن. بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە سەردانی ماڵپەڕ بکەن: https://astane.org/articles/2001 ئامادەکردنی: ئیبراھیم حوسێن

photo content

کاتی گوێبیستبوونی پرسیارە قووڵ و گفتوگۆ جیاوازەکان هاتووە... واز لە گەڕانی بێکۆتایی سۆشیاڵ میدیاکان بهێنە!  ​پۆدکاستی ئەمجارەی ئاستانە دەربارەی هۆشیارییە... چاوەڕوان بن!  ​#ئاستانە_Astana #پۆدکاستی_ئاستانە