cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

Astana-ئاستانە

ئاستانە بزافێکی هزريی سەربەخۆیە

Show more
Iran31 769The language is not specifiedNews & Media15 857
Advertising posts
8 389
Subscribers
+1124 hours
-37 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

Photo unavailableShow in Telegram
‎ ئیـ.ـسڕائیـ.ـل هەوڵ دەدات یاساکانی جەنگ بگۆڕێت! لە کاتێکدا جیهان چاوی لەسەر وێرانکارییەکانی غـ.ـەززەیە، ئیـ.ـسڕائیـ.ـل خەریکی ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی مەترسیدارە لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا. ئەم گۆڕانکارییە ڕێگە دەدات بە کوشتنی ژمارەیەکی زۆرتر لە هاووڵاتییان بە بیانووی لەناوبردنی ئامانجە سەربازییەکان. لە ساڵی ٢٠٠٢دا، کوشتنی ١٤ هاووڵاتی بۆ لەناوبردنی یەک سەرکردەی حـەمـ،ـاس بە تاوانی جەنگ دادەنرا. بەڵام ئێستا سوپای ئیـ.ـسڕائیـ.ـل ئامادەیە تا ١٠٠ کەسی بێتاوان بکوژێت بۆ کوشتنی تەنیا یەک سەرکردە! ئەم گۆڕانکارییە تەنیا جێبەجێکردنی یاسا نییە، بەڵکوو هەوڵێکە بۆ نووسینەوەی یاساکانی جەنگ. ئیـ.ـسڕائیـ.ـل دەیەوێت جیهان ئەم دڕندەییە وەک نۆرمێکی نوێ قبووڵ بکات. ئەگەر سەرکەوتوو بێت، دەرەنجامەکانی کارەساتبار دەبن. یاساکانی جەنگ لە بریی ڕێگرتن لە جینۆساید، دەبنە پاساوێک بۆ ئەنجامدانی. هەر وڵاتێک دەتوانێت بە بیانووی پاراستنی ئاسایش دەست بۆ کۆمەڵکوژی ببات ... سەرچاوە: ------------- https://aje.io/0s53yr #ئاستانە_Astana
Show all...
😢 36👍 7😡 5 1💔 1
Photo unavailableShow in Telegram
هەردووکیان هەر مرۆڤن! بەڵام برینی گوێی یەکێکیان جیهان دەهێنێتە گۆ، میدیاکان دەهەژێنێت و تەرازووی هێز دەگۆڕێت. سەری بڕاو و مێشکی پرژاوی ئەوی تریشیان، بە لای هیچ کەسێکەوە گرنگ نییە، ئەسڵەن هەر شایەنی باسکردنیش نییە! ئەمەیە سەرابی مرۆڤایەتی و یەکسانیی جیهانی دیموکراسی! ئەمەیە دووفاقی پێوەرەکان! مرۆڤایەتیتان باش! #ئاستانە_Astana
Show all...
😢 73👍 21💔 16 12😡 9💯 7
بۆچی سەرکردە عەرەبەکان هێزەکانیان ناجوڵێنن؟! تۆش ئەم پرسیارە کردوە؟ لە یوتیوبی ئاستانەوە بینەر بن https://youtu.be/oddcXsUI9c4
Show all...
بۆچی عەرەب هێز ناجووڵێنن؟!

👍 28 23
Photo unavailableShow in Telegram
"یاسای چاودێریی دژەسامییەت تەنیا یەکێکە لە زنجیرەیەک لە یاساکانی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی جیهان. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێت جەخت لە کۆنترۆڵی خۆی بکاتەوە، جار جار پشت بە بابەتی دیموکراسی و، جار جار مافی مرۆڤ و، جار جاریش دژایەتیی سامییەت دەبەستێت، تاوەکوو دەست وەربداتە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی دیکە." (عبدالوهاب المسيري) #ئاستانە_Astana
Show all...
👍 29 17💯 4👏 3
لە نێوان شەربەتی لیمۆ و ئاوی زەمزەمدا: کێشمەکێشمی ناسنامە یاسر حوزەیمی لەم دیدارە بەهێزەیدا پەردە لەسەر ئاڵۆزترین کێشەی سەردەم لا دەدات -ململانێی نێوان کەسایەتیی ئیسلامی و ڕۆژئاوایی-. ئایا دەکرێت ئەم دوو دونیا جیاوازە تێکەڵ بکەین؟ یان وەک حوزەیمی دەڵێت، ئەنجامەکەی نە شەربەتی لیمۆیە و نە ئاوی زەمزەم؟ لە ئیلحادەوە بۆ زانستگەرایی، لە ماتریاڵیزمەوە بۆ تاکگەرایی، لە ئازادیی ڕەهاوە بۆ کۆیلایەتیی مۆدێرن، حوزەیمی بەوردی ئەو گۆڕانکارییانە شی دەکاتەوە کە کۆمەڵگەکانمانی هەژاندووە. ئایا ئێمە لە «ئەمۆپیا»ـدا دەژین؟ دۆخێک کە تێیدا هەموو پێوەرە ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکان لەدەست دەدەین! "بەرزترین پلەی بەندایەتی لە ئیسلامدا ئەوەیە کە لە هەموو کەس و هەموو شت ئازاد بیت جگە لە (الله). بەرزترین پلەی ئازادی لە لای ڕۆژئاوا ئەوەیە کە بەندەی هەموو شت بیت جگە لە (الله)!" یاسر حوزەیمی ئەم ڤیدیۆیە تەنیا بۆ بینین نییە، بەڵکوو بانگەوازێکە بۆ تێڕامان و گفتوگۆ. ئایا دەتوانین هاوسەنگییەک لە نێوان بەها نەگۆڕەکانمان و گۆڕانکارییە خێراکانی جیهاندا بدۆزینەوە؟ https://youtu.be/t_Mkg1wMQA0
Show all...
ناسنامەی دابەشکراو: ئایا ئێمە موسڵمانی سەردەمین، یان ڕۆژئاوایی ڕۆژهەڵاتی؟ | یاسر حوزەیمی

لە نێوان شەربەتی لیمۆ و ئاوی زەمزەمدا: کێشمەکێشمی ناسنامە یاسر حوزەیمی لەم دیدارە بەهێزەیدا پەردە لەسەر ئاڵۆزترین کێشەی سەردەم لا دەدات -ململانێی نێوان کەسایەتیی ئیسلامی و ڕۆژئاوایی-. ئایا دەکرێت ئەم دوو دونیا جیاوازە تێکەڵ بکەین؟ یان وەک حوزەیمی دەڵێت، ئەنجامەکەی نە شەربەتی لیمۆیە و نە ئاوی زەمزەم؟ لە ئیلحادەوە بۆ زانستگەرایی، لە ماتریاڵیزمەوە بۆ تاکگەرایی، لە ئازادیی ڕەهاوە بۆ کۆیلایەتیی مۆدێرن، حوزەیمی بەوردی ئەو گۆڕانکارییانە شی دەکاتەوە کە کۆمەڵگەکانمانی هەژاندووە. ئایا ئێمە لە «ئەمۆپیا»ـدا دەژین؟ دۆخێک کە تێیدا هەموو پێوەرە ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکان لەدەست دەدەین! "بەرزترین پلەی بەندایەتی لە ئیسلامدا ئەوەیە کە لە هەموو کەس و هەموو شت ئازاد بیت جگە لە (الله). بەرزترین پلەی ئازادی لە لای ڕۆژئاوا ئەوەیە کە بەندەی هەموو شت بیت جگە لە (الله)!" یاسر حوزەیمی ئەم ڤیدیۆیە تەنیا بۆ بینین نییە، بەڵکوو بانگەوازێکە بۆ تێڕامان و گفتوگۆ. ئایا دەتوانین هاوسەنگییەک لە نێوان بەها نەگۆڕەکانمان و گۆڕانکارییە خێراکانی جیهاندا بدۆزینەوە؟

44👍 1
لە سەرەتای جەنگی غـ.ـەززەوە، ڕێژەی موسڵمانبوون لە ئەورووپا بە ڕێژەی سەدا چوار سەد زیادی کردووە لێکۆڵینەوە نوێیەکان ئاماژە بە گۆڕانکارییەکی بەرچاو دەکەن لە پێکهاتەی دیمۆگرافیی ئەورووپا، لە دوای دەستپێکردنی ململانێی غـ.ـەززە، ڕێژەی قبووڵکردنی ئایینی ئیسلام لە ئەورووپا بە ڕێژەی ٤٠٠٪ زیادی کردووە. ئەم زیادبوونە بەرچاوە سەرنجی توێژەران و چاودێرانی بواری کۆمەڵناسی و ئایینی ڕاکێشاوە. پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی سەدەی بیست و یەکەم، موسڵمانان یەک لەسەر پێنجی دانیشتووانی یەکێتیی ئەورووپا پێک بهێنن. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ناوەندی «پیو» بۆ توێژینەوە، تا ساڵی ٢٠٥٠، ڕێژەی موسڵمانان لە ئەڵمانیا دەگاتە ٢٠٪ و، لە فەڕەنسا ١٨٪ و، لە بەریتانیا ١٧٪. ئەم ژمارانە نیشاندەری گۆڕانکارییەکی گەورەن لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و کولتووریی وڵاتە ئەوروپییەکان. هەروەها، توێژەران پێشبینی دەکەن کە لە ماوەی سەد ساڵی داهاتوودا، موسڵمانان دەبنە زۆرینە لە وڵاتانی وەک سوید، فەڕەنسا و یۆنان. ئەم گۆڕانکارییە دیمۆگرافییە بەرچاوە، پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر داهاتووی کۆمەڵگە ئەورووپییەکان هەبێت، لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە. سەرچاوە: ------------- https://www.moroccoworldnews.com/2024/07/363801/rate-of-islam-conversion-in-europe-up-400-since-start-of-israels-massacres-on-gaza
Show all...
Rate of Islam Conversion in Europe Up 400% Since Start of Israel’s Massacres on Gaza

The conversion rate of people accepting Islam in Europe has increased by a staggering 400% since the beginning of Israel’s assault on Gaza, according to Globe Eye News.

52👍 16
Photo unavailableShow in Telegram
21👍 3
Photo unavailableShow in Telegram
زۆر جێگای مەترسییە! ئەوەی ئێستا لە غـ.ـەززە ڕوو دەدات لە بۆردوومانکردنی شێتانە و، کۆچپێکردنی زۆرەملێ؛ توندتر و سەختترە لە هەموو ئەوانەی لە سەرەتاکانی جەنگەوە ڕوویان داوە. سام و جەنایەتەکان دڵهەژێنن و، چاو دەگریەنن، بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە ڕووماڵی میدیایی لە ئێستادا سفرە و، جیهان غـ.ـەززەی فەرامۆش کردووە، یان ڕەوانتر بڵێین؛ لەبیر خۆی بردووەتەوە و سەرقاڵی شتی دیکە بووە. دەسا ئەی خودایە، بە ئەندازەی ئەو دەستبەرداربوونانەی چەشتمان و، بە ئەندازەی ئەو هیوابڕاوکردنانەی بینیمان، شکاویمان چاک بکەرەوە، بەزەیی بنوێنە لە هەمبەر لاوازیمان، خۆت کاروبارمان ڕابپەڕێنە، بێجگە لە تۆ هیچ کەسمان نییە چاوی هیوامان لێی بێت و، هیچ کەسیشمان نییە نزای لە لا بکەین بێجگە لە تۆ. جیهاد حەلەس #ئاستانە_Astana
Show all...
47😢 32💔 20👍 5
منداڵانی غەززە؛ هەڵوەشێنەرەوانی ئایینی ئیبراهیمی! د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح #ئاستانە_Astana #خولەکانی_ئاستانە لە یوتیوبی ئاستانەوە بینەر بن https://youtu.be/Qg-wCW6H6n8
Show all...
منداڵانی غەزە هەڵوەشێنەری ئایینی ئیبراهیمی! | د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح

26👍 24
Photo unavailableShow in Telegram
23👍 4
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.