en
Feedback
BAZ PLUS

BAZ PLUS

Open in Telegram

بازمیدیا

Show more
2 873
Subscribers
-124 hours
-47 days
-2230 days
Posts Archive
🔴دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا: 🔶ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکات. 🔶ئێمە کارێکی گەورە دەکەین و سەرکەوتنیش
🔴دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا: 🔶ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکات. 🔶ئێمە کارێکی گەورە دەکەین و سەرکەوتنیش لە ئارادایە 🔶من ئامادەنیم بۆ ئەوەی ئیمتیازەکان بە ئێران بدەم

🔴ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمنی: 🔶پاکستان فەوجێکی فڕۆکەی جەنگی، 8,000 سەرباز و سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی لە وڵاتی
🔴ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمنی: 🔶پاکستان فەوجێکی فڕۆکەی جەنگی، 8,000 سەرباز و سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی لە وڵاتی سعودیە جێگیر کردووە. 🔶ناردنی هێز و جێگیرکردنی کەرەستە سەربازییەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەیەکی بەرگریی نێوان هەردوو وڵاتدایە

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەكات ئەمڕۆ دووشەممە 5/18، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی
سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەكات ئەمڕۆ دووشەممە 5/18، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەددین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد. لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخیی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە .

🚨میدیای ئیسرائیل: ترەمپ و نەتانیاهۆ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە باسیان لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لە ئێران کرد
🚨میدیای ئیسرائیل: ترەمپ و نەتانیاهۆ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە باسیان لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لە ئێران کرد

🚨میدیای ئیسرائیلی: ئێران دەیەوێت قەیرانەکە تا دەستپێکی مۆندیال درێژ بکاتەوە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، کۆماری ئیسلامی
🚨میدیای ئیسرائیلی: ئێران دەیەوێت قەیرانەکە تا دەستپێکی مۆندیال درێژ بکاتەوە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران ستراتیژییەکی نوێی گرتووەتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئێستادا و هەوڵەکانی بۆ درێژکردنەوەی قەیرانەکە چڕکردووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ئەو میدیایانە، تاران بە ئەنقەست دەیەوێت کات بکوژێت و ئاڵۆزییەکان تا کاتی دەستپێکردنی یارییەکانی جامی جیهانی (مۆندیال) بهێڵێتەوە.

🔴عادل قەرەداغی: ئەوانە لە پیاوەتی کەوتوون کە جورئەتی راستی وتنیان نییە و ساختەچی و دز و و ناپاک و نەفس نزمن نەک زوڵملیکراوێک
🔴عادل قەرەداغی: ئەوانە لە پیاوەتی کەوتوون کە جورئەتی راستی وتنیان نییە و ساختەچی و دز و و ناپاک و نەفس نزمن نەک زوڵملیکراوێک لە پیاوێتی خستن و لە پیاوێتی کەوتن ئەوەی بەسەر ئەو زیندانییەدا هێنراوە، ستەمێکی گەورە و ئازارێکی بێ کۆتایی و شەرمەزارییەکە تەنها ئەوانە هەستی پێناکەن کە لە پیاوێتی کەوتوون. جیاوازییەکە ئەمەیە، حەمە رەش بەهۆی ئەشکەنجە لە پیاوێتی خراوە، بەڵام ئەو هێشتا پیاوە کاتێ جورئەتی هەیە راستی بڵێ. بەڵام زۆرن ئەوانەی بەبێ ئەشکەنجە لە پیاوێتی کەوتوون، ئەوانەی لەسەر ستەم و درۆ و دوو روویی و نامەردی دەژین، بێ ئەوەی کەس ئەشکەنجەی دابن خۆیان لە پیاوێتی کەوتوون. ئەوانەی لەشفرۆشپەروەر و ناپاک و نا رەسەنن، ئەوانە بە دەستی خۆیان پیاوێتی خۆیان لە دەستداوە. ئەوانەی جورئەتی گووتنی وشەیەکی راستیان نییە و سەد ملکەچی و چەلاوخۆری دەکەن بۆ رازیکردنی لە پیاوێتی کەوتوویەتی دیکە، بە دەستی خۆیان پیاوێتییان هەڕاجکردووە. پیاوێتی لە ئەندامی نێرینەدا کۆبکرێتەوە، کەس ناتوانێ شان بدات لە شانی گوێدرێژێ. بەڵام زۆر مرۆڤی لە پیاوێتی کەوتوو هەن شەرمە و نادادییە تەنانەت بە گوێدرێژیشیان بچوێنی. ئەوەی هاوڕا و هاوکاری ستەمە جا هەرکەسێک بیکات، لە پیاوێتی کەوتووە، نەک ئەوەی بە زەبری شەق و قامچی جەستە و دەمارەکانی بکوترێ. ئەوەی لە پیاوێتی کەوتبێ نەخۆشییە بۆ کۆمەڵگا، دز، درۆزن، لەشفرۆشپەروەر، ناپاک و ساختەچی، دوو روو و نەفس نزم لە پیاوێتی کەوتوون، نەک ستەملێکراوێ!.

🔴لاهور شێخ جەنگی لەبەردەم دادوەری یەکێتی : 🔸ئەمانە لە ئەرکدا گیراون، دواتر لە ژێر ئەشکەنجەدا لە زیندان وتەیان لێوەرگیراوە ئ
🔴لاهور شێخ جەنگی لەبەردەم دادوەری یەکێتی : 🔸ئەمانە لە ئەرکدا گیراون، دواتر لە ژێر ئەشکەنجەدا لە زیندان وتەیان لێوەرگیراوە ئەوانە قسەی خۆیان نییە لێیان دراوە 🔸جەنابی حاکم، پێش رووداوەکانی 22ی ئاب، تەقە لەماڵەکەم کراوە 🔸دواتر وەڵامی تەقەکان دراوەتەوە کەسێک برینداربووە ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بووە 🔸دەزگای ئاسایش هاتوونەتە شوێنی رووداوەکە سکاڵامان کردووە، بەڵام دواتر بە فەرمانی حزب دۆسییەکە داخراوە. 🔸پاش ئەوەی زانیم دەزگای ئەمنی نامان پارێزێ لیژنەی چاودێرم دانا لە شەقامی مەلیک مەحمود 🔸چاودیریکردنی هەر رەتڵێکی ئۆتۆمبێل بوو تا دڵنیا ببمەوە بزانم نایەنە سەر لالەزار 🔸ئەو دوو پێشمەرگەیە لە ئەرکدا گیراون، دواتر لە ژێر ئەشکەنجەدا وتەیان لێوەرگیراوە ئەوانە قسەی خۆیان نییە لێیان دراوە.

🔴یەکێتی 32 رۆژە گەنجێکی بێ سەروشوێنکردووە لاوان عبداللە کە تەمەنی 18 ساڵە، نزیکەی 32 ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی یەکێتی دەستگیرکرا
🔴یەکێتی 32 رۆژە گەنجێکی بێ سەروشوێنکردووە لاوان عبداللە کە تەمەنی 18 ساڵە، نزیکەی 32 ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی یەکێتی دەستگیرکراوە تا ئەم ساتە بێ سەروشوێنە ناوبراو تاقانەی 4 خوشکە و هاواریان لێ هەستاوە.

🟢🟢🟢عەزیز رەئوف رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی لە سلێمانی: یەکێتی نوێ کوڕانی تاڵەبانی کە سەرخان و ژێرخانی ئەم شارەیان داگیرکرد
🟢🟢🟢عەزیز رەئوف رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی لە سلێمانی: یەکێتی نوێ کوڕانی تاڵەبانی کە سەرخان و ژێرخانی ئەم شارەیان داگیرکردووە و شار دەکەنە سەربازگە، سلێمانیان ئەتککرد

🚨حەمەرەش لە بەردەم دادوەری یەکێتی: لە پیاوەتی خراوم و ددانم شکێنراوە و پشت و سەرم تەقەڵە، ئەشکەنجەی زۆر دراوم بێ هۆکار
🚨حەمەرەش لە بەردەم دادوەری یەکێتی: لە پیاوەتی خراوم و ددانم شکێنراوە و پشت و سەرم تەقەڵە، ئەشکەنجەی زۆر دراوم بێ هۆکار

🔴سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات ڕۆژی شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ب
🔴سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات ڕۆژی شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە بەڕێز مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد. لەو دیدارەدا بەڕێز باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دڵخۆشیی خۆی بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا، و سوپاس و پێزانینی ڤاتیکانی گەیاندە سەرۆک بارزانی و خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە کاتی تەنگانەدا بە هانای خەڵکی لێقەوماوی ناوچەکانی دیکەی عێراق دا هاتن و دەرگاکانی هەرێمی کوردستانیان بۆ کردنەوە و پاڵپشت و هاوکاریان بوون بە تایبەت بۆ کریستیانەکان. هەروەها دڵخۆشی خۆی نیشاندا بەو فەرهەنگی پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە و پێکهاتەکان هەست بە ئاسوودەیی و ئاسایش دەکەن و درێژە بە ژیانیان دەدەن. باڵیۆزی ڤاتیکان سوپاس و پێزانینی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو کە پاڵپشت بوو بۆ بنیاتنانی زانکۆی کاتۆلیکی و نەخۆشخانەی عەنکاوە و چەندین قوتابخانەی تایبەت بۆ کریستیانەکان تا بتوانن بە زمانی دایک بخوێنن. لە بەشێکی تری دیدارکەدا، باڵیۆزی ڤاتیکان باسی لە دوا سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ ڤاتیکان و دوایین سەردانی قەداسەتی پاپا فڕانسیس، پاپای پێشووی ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان کرد. لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا و پشتگیری خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپاتکردەوە. سەرۆک بارزانی جەختی لە پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن لە هەرێمی کوردستان کردەوە کە بوەتە کولتوور و کوردستانیان شانازی پێوە دەکەن و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن کە ئەم کولتوورە بەردەوامبێت و پەرەی پێ بدرێت. هەروەها سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی شەڕی تیرۆرستانی داعش لە پێناو پاراستنی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بە بێ جیاوازی، لەو پێناوەشدا ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە شەهید و برینداربوون بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی ناوچەکە بەبێ جیاوازی. هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاسی قەداسەتی پاپا و حکومەتی ڤاتیکانی کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان، و پێزانینی هەبوو بۆ ئەو پێشوازییەی لە دوایین سەردانیان بۆ ڤاتیکان لێیان کرا، و هیوای خواست قەداسەتی پاپای ڤاتیکان لە داهاتوودا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.

🔴دۆخی جەلال شریت لە زیندانی كانی گۆمە خراپە جەلال شریت یەكێكە لە هونەرمەندانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ماوەی چەندان ساڵ بوو لە هە
🔴دۆخی جەلال شریت لە زیندانی كانی گۆمە خراپە جەلال شریت یەكێكە لە هونەرمەندانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ماوەی چەندان ساڵ بوو لە هەرێمی كوردستان و بە دیاریكراوی لە سنووری راپەڕین نیشتەجێ بوو، بەگوێرەی زانیارییەكان" تا ئەوكاتەی لەوێ بووە، پێوەندیی لەگەڵ حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هەبووە. جەلال شریت هەوادارێكی زۆری بۆ گۆرانییەكانی لە كوردستان هەیە كە سەرجەمیان لە شێوەی خێران، بەڵام ماوەی زیاتر لە ساڵێك دەبێت ئەو هونەرمەندە لەلایەن هێزێكی یەكێتییەوە براوە و بێسەروشوێن كراوە. كاتێك كە سەرەداوی جەلال شریت لە ماوەی زیاتر لە ساڵی رابردوودا دیار نییە، چەند كەسێكی هاوڕێی ئەو زانیارییانەیان بڵاو كردووەتەوە و داوای سۆراغی لە حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پێوەندییەكانیان لە یەكێتییەوە سۆراغی بكەن. ئەمڕۆ شەممە 16ی ئایار، سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند، جەلال شریت لە گرتووخانەی كانی گۆمەیە لە سلێمانی، بەڵام دۆخی باش نییە. سەرچاوەكە باسی لەوە كرد لە ڕێگەی واستە و بەرپرسانی ترەوە سێ‌ جار ماڵباتەكەی سەردانی جەلال شریتیان لە گرتووخانە كردووە، دواجار چەند ڕۆژی ڕابردوو بووە كە دۆخی زۆر خراپ بووە و بە كەسوكارەكەی گوتووە، هەرچی دەكەن لێرە رزگارم بكەن. ئەو سەرچاوەیە ئەوەی گوت، نیگەرانیی كەسوكارەكەی لەوەیە كە جەلال شریت رادەستی ئێران بكرێتەوە.

🔴ژینۆ محەمەد بۆ حەمەڕەش: تۆ لە پیاوەتی نەکەوتووی، بەڵکو لە هەموو ئەوانە پیاوتری کە بەرژەوەندی چاوی کوێرکردن و بەرەی زاڵمیان
🔴ژینۆ محەمەد بۆ حەمەڕەش: تۆ لە پیاوەتی نەکەوتووی، بەڵکو لە هەموو ئەوانە پیاوتری کە بەرژەوەندی چاوی کوێرکردن و بەرەی زاڵمیان هەڵبژارد.

🔴ڕێبوار محمد: حەمەرەش قوتابیم بوو، نەیتوانی عارەبانەیەک بکڕێت، بۆ واتان لێکرد؟ ئەم حەمەرەشەش هیچی له شەهید حەمەرەش کەمتر نەب
🔴ڕێبوار محمد: حەمەرەش قوتابیم بوو، نەیتوانی عارەبانەیەک بکڕێت، بۆ واتان لێکرد؟ ئەم حەمەرەشەش هیچی له شەهید حەمەرەش کەمتر نەبوو، قوتابی خۆم بوو.. دوای ئەوەش وازی له قوتابخانه هێنا له هەندێک شوێن ئەمبینی.. زۆر کەسابەتی تاقیکردەوە ئەتوانم بڵێم یەکەم دەستگێری گۆرەوی فرۆشتن ئەو بوو له دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و چەندین کەسابەتی تری تاقیکردەووه تا ئەوەی لەدەستگێری بێزار و ماندوو بوو توانای کرینی عەرەبانەیەکی نەبوو.. زۆر جاران لای سەرا و چایخانەکانه ناو بازاڕ سوتفەم ئەکرد.. گومانم نەبوو بۆتە چەکدار و لەهێزیک له کۆمەڵه هێزی هەیه دەوام ئەکات بەڵام به داخەوه دوا جار بەوشێوەیە بینیم که گریانی بۆ هێنام.. ئاخر بۆ؟؟ له پای چی؟؟ خوایه گەنجانی وڵات هۆشیار و پارێزراو بکەی..ئامین

🔸🔴ئەمرۆ شەممە بەپێی وتەی شایدحاڵەکان،هێزێکی دەمامکداری یەكێتی بەرزان عوسمان هەڵەبجەییان،ڕفاندووە و چارەنووسی نادیارە،جێی با
🔸🔴ئەمرۆ شەممە بەپێی وتەی شایدحاڵەکان،هێزێکی دەمامکداری یەكێتی بەرزان عوسمان هەڵەبجەییان،ڕفاندووە و چارەنووسی نادیارە،جێی باسە خودی کەسەکە پەڕلەمانتاری یەکێتییە

هەواڵگری ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای مـ.ـیلشـ.ـیاکانی عێراقی دەستگیرکرد محە*مەد با*قر سە*عدی، سەرۆکی مـ.ـیلیشـ.ـیا راستڕەوەکانی ع
هەواڵگری ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای مـ.ـیلشـ.ـیاکانی عێراقی دەستگیرکرد محە*مەد با*قر سە*عدی، سەرۆکی مـ.ـیلیشـ.ـیا راستڕەوەکانی عێراق، بەتۆمەتی تیر*ۆری نێودەوڵەتی دەستگیر كرا و راستەوخۆ دەگوزارێتەوە بۆ نیویۆرك.

کەمێک پێش ئێستا، هاووڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ، لە گوندی هەنارانی خواروو بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەست دا. ئەمە سێیەم كەسە لە
کەمێک پێش ئێستا، هاووڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ، لە گوندی هەنارانی خواروو بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەست دا. ئەمە سێیەم كەسە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیان لەدەست داوە

کەمێک لەمەوبەر لە دووکان بەهۆی هەورەبروسکەوە دوو هاوڵاتی گیانییان لەدەست دا سێ کەسی دیکەش برینداربوون ،جێی باسە هەموویان یەک
کەمێک لەمەوبەر لە دووکان بەهۆی هەورەبروسکەوە دوو هاوڵاتی گیانییان لەدەست دا سێ کەسی دیکەش برینداربوون ،جێی باسە هەموویان یەک خێزان بوون

عەباس عێراقچی،وەزیری دەرەوەی ئێران: 🔶تاوتوێی گواستنەوەی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە دەکەین بۆ رووسیا 🔶بێ متمانەیی هۆکاری شکستی ه
عەباس عێراقچی،وەزیری دەرەوەی ئێران: 🔶تاوتوێی گواستنەوەی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە دەکەین بۆ رووسیا 🔶بێ متمانەیی هۆکاری شکستی هەوڵە دیپلۆماسییەکانە 🔶گەرووی هورمز بۆ کەشتی ئەو وڵاتانە کراوەیە کە دژایەتیمان ناکەن 🔶لایەنی بەرانبەر بۆ دانوستان جدی نییە

photo content