2 873
Subscribers
-124 hours
-47 days
-2230 days
Posts Archive
2 873
حەجاج لە سلێمانییە
کاتێ شار لە پیاوەتی دەخرێت
عەزیز ڕەئووف
هەبوو نەبوو سەردەمێک لەو گەرمیانە حەمەڕەشێک هەبوو، پێشمەرگەیەکی ئازا و جەربەزە، پڵنگێکی ڕەش و چاونەترس، شێرکۆ بێکەس سوێندی بەسەری دەخوارد. حەمە ڕەشێک بەگژ جەلادەکاندا چووەوە، بەڵام ئیستا حزبەکەی شەهید حەمەڕەش، دەبێتە جەللاد و گەنجێکی دوای ڕاپەڕین لە زیندانی ئاسایشدا فەلاقە دەکات و لەپیاوەتی دەخات. سەردەمێک حەمەڕەشەکەی گەرمیان شەڕی جەللادەکانی دەکرد، بەڵام دواجار هاوڕێیانی حەمەڕەش لە حزبەکەی، دەبنە جەللادێکی بێوێنە و هەموو کەرەستەیەکی مۆدێرن لە زیندانی ئاسایشدا دژ بە گەنجانی هاوخوێن و هاوشاری خۆیان بەکاردەهێنن و گەنجێک بەناوی حەمەڕەش فەلاقە دەکەن.
لە بەشووری عیراق بەدوای حەجاجدا مەگەڕێن، حەجاج زۆر نزیکە، ئەوەتا لەناو ئاسایشدا، ئەوەتا مۆڵەتی وەرگرتووە و لە چایخانەیەکە، ڕەنگە لە سەیران بێت و لە گەڵ خزمەکانی هەڵپەڕێت و گوێ لە گۆرانی ڕۆمانسی بگرێت. ڕەنگە برا و خزم و ئامۆزات بیت و پیی نەزانی. حەجاج بە خۆی و قامچی و دڵرەقی و بێبەزەییەوە لێرەیە.
ئەوەی لەناو ئاسایشدا بەرامبەر حەمەڕەش کرا، بێ ئەوەی هەست بە خۆمان بکەین بەرامبەر هەموومان کراوە. ئەوە حەمەڕەش نییە لە پیاوەتی دەخرێت، ئەوە کۆی مەملەکەتێکە لەپیاوەتی و مەردایەتی دەخرێت. ئیستا کارخانەیەک هەیە بۆ بێدەگکردن و سەرکزکردن و لە پیاوەتیخستن و لە مرۆڤخستنی مرۆڤی کورد هەر بەدەست دەسەڵات و حزب و مەخلوقی کورد.
ئەوە تەنها حەمەڕەش نییە لە نێرایەتی دەخرێت، ئەوە هەموومانین لە پیاوەتی دەخرێین. بۆ بێدەنگی لەپیاوەتیخستن نییە؟ بۆ سەرکزکردن لە مەردایەتیخستن و لە مرۆڤخستن نییە؟
ئەوە حەمەڕەش نەبوو لە زیندانی ئاسایش لە پیاوەتی خرا، ئەوە کۆی شارێک بوو لە مەردایەتی خرا. ئەوە کۆی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ساختە بوو، لە ئازایەتی خران. ئەوە شارێک بوو لە شاری هەڵمەت و قوربانی خرا. ئەوە کردەیەک بوو شاری سلێمانی لە شاری ڕۆشنبیرییەوە گۆڕی بۆ شاری بێدەنگی و سەرکزکردن و ڕازیبوون لە پیاوەتیخستن.
ئەوە حەمەڕەش نەبوو لە زیندانی ئاسایش لە پیاوەتی خرا، ئەوە کۆی شارێک بوو لە مەردایەتی خرا
2 873
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ مامۆستا مومتاز حەیدەری
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز مامۆستا مومتاز حەیدەری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کاروان)ـی کوڕتانم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
15ی ئایاری 2026
2 873
پەیامنێری بازمیدیا؛ئەو دەنگە بەهێزەی لە دەورووبەری هەولێر بیسترا،تێکشکاندنی هێرشی درۆنی بوو
2 873
ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسانی باڵای واشنتۆنەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری هەیە دوای سەردانی دۆناڵد ترەمپ بۆ چین، قۆناغێکی نوێی جەنگ دژی ئێران دەستپێبکات.
🔶هەرچەندە پێشبینی ناکرێت دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی مانەوەی لە چین هەنگاوی کتوپڕ بنێت، بەڵام دوای گەڕانەوەی ئەگەری هەڵگیرسانی بارودۆخەکە زیاتر دەبێت.
🔶یەکێک لە بژاردە ستراتیژییەکان بریتییە لە دەستپێکردنەوەی “پڕۆژەی ئازادی”، بۆ شکاندنی گەمارۆی گەرووی هورمز و کردنەوەی ڕێڕەوی کەشتییەکان.
🔶بژاردەیەکی دیکەش بریتییە لە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی نوێی بۆردومانکردنی ژێرخانە ستراتیژییەکانی ئێران.
🔶ڕاپۆرتەکە دەڵێت ترەمپ پێشتر چەند جار هەڕەشەی ئەم جۆرە هەنگاوانەی کردووە.
🔶بەرپرسانی ئیسرائیل ئاماژەیان داوە کە سوپای وڵاتەکەیان لە ئاستی بەرزی ئامادەباشیدایە بۆ هەر دەستپێکردنەوەیەکی جەنگ.
🔶جەخت کراوەتەوە کە هەر ئۆپەراسیۆنێک دژی ئێران بە تەواوی لە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت.
2 873
دۆناڵد تڕەمپ،بۆ کەناڵی فۆکس نیوز:
سەرۆکی چین پێی ڕاگەیاندووین وڵاتەکەی هیچ جۆرە چەک و کەرەستەیەکی سەربازی پێشکەش بە ئێران ناکات
2 873
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەکات
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 14ی ئایاری 2026 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی متمانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بوونی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ، و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان خواست.
2 873
پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و کابینەکەی دەکەم بە بۆنەی بە دەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
هیوادارم دەستپێکی قۆناخێکی نوێ بێت لە سەقامگیریی و ئاشتی لە عێراق و چارەسەربوونی گشت کێشەکانی عێراق و جێبەجێکردنی دەستوور و باشترکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2 873
جارێکی دیکە تونێلی پێشرەو لە سلێمانی داخرا،هۆکاری داخرانیشی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکەیە،جێی باسە زیاتر لە 10جار بەهۆی نۆژەنکردنەوە ئەم تونێلە داخراوە
2 873
شاخەوان عەبدوڵا،سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی:
🔶ئەمڕۆ یەکەم هەوڵی شکستپێهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق درا
🔶سەرۆکی پەڕلەمان بەبێ گوێدانە یاسا ئەو وەزیرانەی بە دڵی ئەوبوون و سیادیش نەبوون خستنیە پێش وەزارەتە گرنگەکان پەسەندی کردن
🔶وەزیرە سیادییەکان دەنگییان پێنەدرا،تا کاتێکی دیکە
🔶ئەمە مەهزەلەیەکی سیاسییە شتێک نەماوە بەناوی پەڕلەمان
2 873
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بۆ بازمیدیا: تەرمی ئادەم خورشیدی تەمەن 3 ساڵان لە ڕووباری خەلان بیاو دۆزرایەوە، تیمەکانمان بە ڕێگاوەن بۆ شوێنی تەرمەکە
2 873
وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارەکانی ڕێگری و لابردنی زێدەڕۆیی توندتر دەکات
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێکهێنانی لێژنەی باڵا و لاوەکی لە پارێزگا، ئیدارە سەربەخۆ، قائیمقامیەت و ناحیەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن و لابردنی هەر جۆرە زێدەڕۆییەک لەسەر موڵک و ماڵی دەوڵەت، دارستان، پاوان و سەرچاوە ئاوییەکان. بەپێی بڕیارەکە، ئەم لێژنانە کە لە نوێنەری پۆلیس، ئاسایش و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکدێن، دەسەڵاتی تەواوی بەدواداچوون و ڕاگرتنی دەستبەجێی سەرپێچییەکانیان پێدراوە؛ بە شێوەیەک کە هەر کەسێک زێدەڕۆیی بکات، تەنها ٢٤ کاتژمێر مۆڵەتی پێدەدرێت بۆ لابردنی، بە پێچەوانەوە دەستگیر دەکرێت و تا زێدەڕۆییەکە بە تێچووی خۆی لانەبات ئازاد ناکرێت. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە هەر فەرمانبەر یان بەرپرسێکی حکومی کەمتەرخەمی یان چاوپۆشی لە زێدەڕۆیی بکات، ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە.
2 873
پارێزەری لاهور جەنگی:شاهێدێک هەیە لەژێر ئەشکەنجە لە پیاوەتی کەوتووە
لە لێدوانێکی دا وتەبێژی پارێزەرانی لاهور جەنگی ڕایگەیاند؛شاهێدێک لە دادگا ئامادەبوو لە بەردەم دادوەر وتی؛من لە ژێر ئەشکەنجەدان لە پیاوەتی کەوتووم،هەروەها وتوویەتی پشت و سەر و ددانەکانیشم شکاون و بەڵگەشم هەیە
جێی باسە ئەو کەسە ناوی حەمە ڕەشە،یەکێک بووە لە پاسەوانی تایبەتی ڕێبوار حامی،لەکاتی هێرشی بافڵ تاڵەبانی بۆ سەر برازاکانی مام جەلال کە لاهور جەنگی و پۆلادی برای بوون بریندارکراوە…
2 873
+5
بەوێنە؛
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرزە پرد و دووسایدی 40 مەتری لە سۆران کردەوە.
2 873
جارێکی دیکە لەژێر فشاری یەکێتی،دادگایکردنی لاهور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای، و دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگای دووی تاوانەکانی سلێمانی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
2 873
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کاتی کردنەوەی بەرزە پرد و جووتسایدی 40 مەتری سۆران:
🔶ئەم پردە بەرزترین پردە لەسەر ئاستی هەموو عێراق.
🔶پڕۆژەی گەورەترمان لەدەستە بۆ ئەوەی پێشکەشی دەڤەری سۆرانی بکەین.
🔶لە ئەمڕۆوە ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە خزمەتی خەڵک.
🔶لە خۆشی و ناخۆشیدا لە خزمەتکردن ناوەستین.
🔶بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیجی قۆناغی دیکە بەڕێوەیە.
🔶دڵخۆشم پڕۆژەکان بە توانای ناوخۆیی دەکرێن.
🔶دۆخی ناهەمووار ئێمە لە ئەنجامدانی پڕۆژە نەوەستاند.
🔶پرۆژەکانی سۆران بەردەوامی دەبێت و شەقامەکانی تریش بەیەکەوە دەبەستێتەوە
🔶دەستخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەین و سوپاسیان دەکەین.
🔶دەست خۆشی لە کاڤین گروپ دەکەین، بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە.
🔶بەداخەوە... چەند ڕووداوێکی ناخۆش لەم دەڤەرە ڕوویداوە.
🔶بە تایبەت ڕووداوەکەی گەلی عەلی بەگ کە ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو ئاوەوە و 3 کەس گیانیان لەدەستدا.
🔶دەستخۆشی لە بەرگری شارستانی دەکەم، بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان و گەڕان و بەدواداچوونی بێ وچانیان.
🔶 سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم.
🔶داوا لە هاووڵاتییان دەکەم، باپەندی رێنماییەکانی حکومەت بن و نەچنە سەر ڕووبارەکان.
🔶پاڵپشتی لە حکومەتی نوێی عێراق و کابینەی عەلی زەیدی دەکەین.
🔶خۆشحاڵ دەبین کە حکومەتی نوێ، مافی کوردی تێدا پارێزراو بێت.
🔶 بەشداری لەم حکومەتە دەکەین بۆ پاراستنی مافەکانی کورد.
🔶هیوادارین ئێمەش لە هەرێمی کوردستان پەرلەمان کارا بکەین و دووبارە حکومەت بخەینەوە خزمەتی هەمووان.
2 873
مەسرور بارزانی بەرزە پرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتریی سۆران دەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزە پرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتریی سۆران دەکرێتەوە.
رۆژی 28ـی ئایاری 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی دانا؛ یەکێک لە پڕۆژە ستراتیجییەکان بەرزە پرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتریی سۆران بوو.
ئەم شەقامە دووسایدە و پێنج کیلۆمەتر درێژە، شەقامەکە بەرزترین پرد لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت، درێژییەکەی 250 مەترە بەرزییەکەشی 23 مەترە. تێچووی پردەکە 28 ملیار دینارە و کۆی گوژمەی پڕۆژەکە 50 ملیار و 500 ملیۆن دینارە.
2 873
وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەرکرد
🔸ڕۆژی پێنجشەممە 14ـی ئایاری 2026، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،
بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (13935) بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلە هاوردەکراوەکان بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژکرایەوە، بێ ئەوەی هیچ سزایەکی دارایی بخەیتە سەر خاوەنەکانیان.
وەزارەت ئاماژەی بەوەدا کە ئەم بڕیارە لەبەر کاریگەرییە ئابوورییەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران دەرکراوە، چونکە ژمارەیەک لە بازرگانان نەیانتوانیوە ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلە هاوردەکراوەکانیان لە بازاڕدا بفرۆشن و لە گەراج و پێشەنگاکانیان ماونەتەوە.
بەپێی ئەو بڕیارە، ماوەی نوێی تۆمارکردن لە ڕێکەوتی دەرچوونی فەرمانەکەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت و هیچ سزایەکی دارایی ناکەوێتە سەریان.
