2 873
Subscribers
-124 hours
-47 days
-2230 days
Posts Archive
2 873
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نووری ئەلمالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
هەردوولا هاوبۆچوون بوون لەسەر کارکردنی هاوبەش لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستن و پێشخستن و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانی نیشتمانی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.
2 873
🔴لە موسڵ تەقینەوەیەک ڕوویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەیەکی TNT لە موسڵ هاووڵاتییەکی کورد بەناوی عەگید حەمید، کە خەڵکی کەڵەکچییە گیانی لەدەستدا.
2 873
🔴🔴🔴🔴دۆناڵد تڕەمپ،سەرۆکی ئەمریکا:
🔸نزیکین لە بەدەستهێنانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران.
🔸ڕێککەوتنی کۆتایی ڕێگری لە ئێران دەکات لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
🔸 ڕێککەوتنی کۆتایی "چارەسەرێکی ڕازیكەر" بۆ
یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانی لەخۆدەگرێت.
🔸 تەنها واژۆ لەسەر ڕێککەوتنێک دەکەم کە تێیدا ئەوەی لە ئێران دەمانەوێت بەدەستی بهێنین.
2 873
🔴سهرۆكی حکومەت لهگهڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبووهوه
ئێوارەی ئهمڕۆ شەممە، 5/23، لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لهگهڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسیی و گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕۆڵی گرنگ و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسیی لە عێراقدا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و گشت پێکهاتەکان.
2 873
سهرۆكی حکومەت لهگهڵ سهرۆكى هاوپهيمانيى (نههج)ى نيشتمانى كۆبووەوە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی، سهرۆكى هاوپهيمانيى (نههج)ى نيشتمانى کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پرۆسهى سياسيى عێراق و برەودان بە هاريكارى و هاوئاهەنگی نێوان لايهنه سياسييهكان کرا لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەكان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکابوونیشی وەک وەزیری نوێی تەندروستیی فیدراڵ لێ کرد.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە دەستوور و مافی گشت پێکهاتەکان کردەوە .
2 873
🔴سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: لەگەڵ عەلی زەیدی جەختمان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور کردەوە
2 873
مارکۆ ڕۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:
🔶 بەبەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ بوونی هێزەکانمان لە ئەوروپا دەکەینەوە.
🔶 دەبێت پلانێکی جێگرەوەمان هەبێت ئەگەر ئێران ڕەتی بکاتەوە گەرووی هورمز بکاتەوە.
🔶دەمانەوێت بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران.. بەڵام دەبێت پلانێکی جێگرەوەمان هەبێت.
🔶 هەموومان ئارەزووی گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکەین لەگەڵ ئێران.
🔶 هیچ داواکارییەکی دیاریکراو بۆ بەدەستهێنانی هاوکاری لە ناتۆوە سەبارەت بە گەرووی هورمز نەبووە.
🔶 پاکستان نێوەندگیری سەرەکییە لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ ئێران.
🔶 لەگەڵ چەندین وڵاتدا هەماهەنگی دەکەین سەبارەت بە ئێران، بەڵام پاکستان نێوەندگیری سەرەکییە لە گفتوگۆکاندا.
🔶 فڕۆکەیەکی حکومیی پاکستانی دەچێتە ئاسمانی ئێران
🔶 نامانەوێت بازنەی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فراوانتر بێت.
🔶 پێشکەوتن لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ ئێران هەیە،بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەنجامێکی کۆتایی.
2 873
🔴ئەو کەسەی باوکی خۆی کوشـ*ـت دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە باوکی خۆی کـ*ـوشتووە و برایەکیشی بریندار کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، 22ـی ئایاری 2026، پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "درەنگانی شەوی رابردوو، کاتژمێر 1:30 تیمەکانمان لە رووداوێکی کوشتن ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لە بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە (بنکەی پۆلیسی کەسنەزان) گەیشتنە شوێنی رووداوەکە."
سەبارەت بە وردەکاریی رووداوەکە، پۆلیس ئاماژەی بەوە داوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە تۆمەتبارێک بەناوی (م. س. م) بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە تەقەی لە باوکی خۆی بەناوی (سەفیر موراد سابیر) کردووە و لە ئەنجامدا باوکی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هەر لەو رووداوەدا، تۆمەتبارەکە تەقەی لە برایەکی خۆی بەناوی (میران سەفیر موراد) کردووە و برینداری کردووە، کە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و چارەسەری بۆ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر جەختی لەوەش کردەوە، تیمەکانیان لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا توانییان تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر بکەن. هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان لە بەرانبەری گیراونەتە بەر.
2 873
🔴حکومەتی ئەڵمانیا:ئامادەین بۆ بەشداریکردن لە گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ گەرووی هورمز بە سەرکردایەتیی بەریتانیا
2 873
🔴سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەکر ئەلسامەڕائی ڕاوێژکاری تایبەتیی عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد.
لە دیدارەکەدا ، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ کرا بۆ چارسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە سەر بنەمای دەستوور . لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی سەردانی داهاتووی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرا.
2 873
+1
“خوشحالبووم به بينينى پاڵەوانى كورد كاكه نامو فازل، شانازيى پێوه دەكەين وبەردەوام دەبين له هاندان وپشتكيريكردنى.”
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2 873
🔴🔴🔴🔴سلێمانی، هێزێکی ئەمنی خێزانی سەرۆکی حزبێکیان رفاند
چارەنووسی هاوسەر و برای سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی نادیاره، دوای ئەوەی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکران.
دوێنێ سێشەممە، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کارۆخ سەید ڕزگار لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی و هاوسەرەکەی بە ناوی بەهار محەممەد لەگەڵ برایەکی بە ناوی ئەحمەد فەتاح دەستگیر دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیاریان دەبەن.
2 873
🔴سبەی قۆناغی حەوتەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەولێردا دەستپێدەکات
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوامی دەدات بە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا و بڕیارە سبەینێ، قۆناغی حەوتەمی پڕۆسەی تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سەنتەری شاردا ئەنجام بدرێت، کە تێیدا حەوت هەزار (7,000) پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەی وەزارەت و فەرمانگە جیاوازەکاندا دابەش دەکرێت،ئەمەش لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ سوودمەندبوونی فەرمانبەران لە مافی خاوەندارێتی زەوی
2 873
🔴🔴🔴دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دادەخرێت
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت ڕایگەیاند، هاووڵاتییان و گەشتیارانی سنوورەکەمان ئاگادار دەکاتەوە، کەوا ڕۆژی هەینی ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٦، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ، هاتووچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکەمان دەوەستێت. ڕۆژانی دواتر شەممە و یەکشەممەش پشووی دەروازەیە، واتە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ ی ئایار، دەروازە بەڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبێت.
بۆیە داوا لە هاووڵاتی و گەشتیارانی سنوورەکەمان دەکەین، گەشتەکانی خۆیان ئەمڕۆ و سبەی پێنجشەممە ئەنجام بدەن، ئەگینا گەشتەکانییان دەکەوێتە ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو.
بۆ زانین، هیچ کێشەیەک لە دیووی دەروازەی زێت نییە، بەڵکوو ئەم داخرانە لەسەر داواکاری دەروازەی دەرەجیکی کۆماری تورکیایە، کە لە دیووی خۆیان خەریکی چاککردنی ڕێگاوبانەکانی دەروازەی خۆیانن، بەمەش گەشتکردن لەو ڕۆژە دەوەستێت.
2 873
+3
🔴بە وێنە
پارێزگای هەولێر هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ تێکدانی ئەو کێڵگانە ئەنجامدرا کە بە ئاوی پیس و زێراب ئاو دەدران. جگە لە لەناوبردنی سەوزەواتەکان، تیمەکان دەستیان بەسەر هەموو ئەو پەمپە ئاوانەدا گرت کە بۆ گواستنەوەی ئاوی زێراب و ئاوەدانی زەوییەکان بەکار دەهێنران
2 873
🔴هاوڵاتی مژدە زرار کەمێک پێش ئێستا لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە ، گیانی لەدەست داوە
