2 874
Subscribers
-124 hours
-57 days
-2030 days
Posts Archive
2 874
🔴مەسرور بارزانی گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجان کردەوە
ناوەندەکە گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراقە، لە لایەن (کوردستان فاوندەیشن)ـەوە خاوەندارێتی دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت.
ئامانجی ناوەندەکە پەرەپێدانی لێهاتوویی، فێربوونی کارامەیی نوێ و دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی بەهێز لە نێوان گەنجانی داهێنەردا.
ناوەندی گەنجان خاوەنی زیاتر لە 1400 ئەندامە و پتر لە 12 هەزار کتێبی لە بوارە جیاوازەکاندا لەخۆ دەگریت.
تا ئێستا 129 هەزار سەردانیکاری هەبووە و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ناوەندەکە بێبەرامبەر (بە خۆڕایی) پێشکەش دەکرێت.
ناوەندی گەنجانی کوردستان فاوندەیشن کۆمەڵێک دەرفەتی جۆراوجۆر لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا، کارسازی، فێربوون و پەرەپێدانی پیشەیی دابین دەکات.
2 874
Repost from Baz باز
🔴سەرۆک بارزانی پێشوازی لە زالمای خەلیلزاد دەکات
ڕۆژی چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دیپلۆماتکاری ئەمەریکی و باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریکا لە عێراق زالمای خەلیلزاد کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی گۆڕانکاری و بارودۆخی ناوچەکە و ئەگەر و هەڕەشەکانی بەردەم عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
2 874
🔴کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتاییهاتووە و پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەبارەی ناوەڕۆکەکەی ساز دەکات.
بەشێک لە قسەکانی گوتەبێژی حکوومەت:
🔶کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو.
🔶کەشوهەوای کۆبوونەوەکە لەم هۆڵە فێنکتر بوو.
🔶 دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ چارەسەر بکەین.
🔶لەسەر پێشنیازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵای هاوبەش بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێکدەهێنرێت.
🔶 لە داهاتوویەکی نزیکدا لیژنەکە پێکدەهێنرێت، تەنیاش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە، بەڵکوو بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیشە لە هەمان کاتدا.
🔶جەنگی ناوچەکە جگە لە مەترسیی ئەمنی، قەیرانێکی قورسی دارایی دروست کردووە.
🔶سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت، حکوومەتی کوردستان هەموو هاوکارییەکی حکوومەتی عێراق دەکات.
🔶حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دژی سیستەمی ئەسیکۆدا نییە، بەڵام دەبووایە زووتر ئاگادار کرابینەوە، چونکە بۆ جێبەجێکردنی، ئامادەکاریی زۆری دەوێت.
🔶 هەر کە شاندی حکوومەتی عێراق ئامادە بوو، شاندی حکوومەتی کوردستان دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی ئەسیکۆدا.
🔶 کۆمپانیا نەوتییەکان لە کوردستان، داوای گەرەنتیی ئەمنییان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە تا دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت بکەنەوە.
🔶زۆرینەی هاووڵاتییانی کوردستان لە کارەبای 24 کاتژمێری رازین و پچڕانی ماوە بە ماوەش، هەندێک کێشەی تەکنیکین سەرقاڵی چارەسەرکردنیانین.
🔶کێشەی کارەبا درێژە ناکێشێت و زوو چارەسەر دەکرێت.
🔶هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان، له پرۆژهی ڕووناكی ڕازیین.
🔶سەبارەت بە گرانبوونی بەنزین، قسەمان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکان کردووە و بەمزووانە چارەسەر دەبێت.
🔶داوای بودجە لە حکوومەتی نوێی عێراق دەکەین نەک تەنیا مووچە.
🔶 فشارێکی یەکجار زۆر لەسەر داهاتی ناوخۆ هەیە.
🔶حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە هاوکاری حکوومەتی فیدراڵ بکات بۆ هەناردەکردنی نەوت.
🔶 کێشەی بەنزین و کارەبای 24 کاتژمێری چارەسەر دەکرێ و نامێنێت.
2 874
🔴سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا دەکات
ڕۆژی سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێم کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.
لەدیدارەکەدا، کونسوڵی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆک بارزانی نیشاندا و جەختی لە بەردەوامیی ئەو پەیوەندییە گرنگ مێژووییە کردەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا، سوپاسی ڕۆلی بەرچاوی سەرۆک بارزانییان کرد لەو پاڵپشتیانەی کە هەیانبووە لە بنیادنان و گرنگیدان بە پێشڤەچوون و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییەی نێوان هەردوولا.
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی کونسوڵی فەڕەنسای کرد و ئاماژەی بەوەدا کە فەڕەنسا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ڕۆڵی فەڕەنسای لە گشت قۆناغە مێژووییەکانی گەلی کوردستان بە گرنگ وەسفکرد و ڕایگەیاند کە شانازی بەو پەیوەندییانەوە دەکەین.
بارودۆخی سیاسیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە گشتی و پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەبوون.
2 874
🔴بە سەردان لە ئەوروپا گەڕایەوە و لە چەمچەماڵ کـ.وژرا
ئەمڕۆ سێشەممە لە بەردەم خواردنگەیەک لە بانمەقان لە چەمچەماڵ دەمەقاڵێ لەنێوان دوو گەنج دروستبوو، بەهۆیەوە گەنجێک بە ناوی سەرخێڵ عەلی کە هەڵگری رەگەزنامەی هۆڵندی بوو،کوژرا.
2 874
🔴پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز ، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە هاوکارەکانی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2 874
🔴منداڵێکی سێ ساڵان کـ.ـوژرا
کەمێک لەمەوبەر، لەناحیەی کوڕێ لەکاتی یاری تۆپی پێدا شەڕ لە نێوان چەند کەسێک ڕوودەدات و بەهۆیەوە منداڵێکی سێ ساڵان کـ.ـوژرا
2 874
Repost from Baz باز
🔴نەتەوەیەکگرتووەکان: سلێمانی بووەتە ناوەندی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی مـ.ـاددەی هـ*ـۆشبەر
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە دوو ساڵی ڕابردوو لەلایەن نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆ*شبەرەکان و تاوان بڵاوکرایەوە و لە 46 لاپەڕە پێکهاتبوو، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ماددەی هۆ*شبەر بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی ئەوروپاش،بەجۆرێک بووەتە خاڵی ترانزێتی ئەو ماددە هۆ*شبەرەی کە لە ئەفغانستان و ئێرانەوە بەرەو سوریا و ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان دەنێردرێت
جێی باسە ڕاپۆرتەکە نموونەی دوو کارگەی بەرهەمهێنانی کا*پتاگۆن و مێتامفێتامین (کریستاڵ) دێنێتەوە کە مانگی ئایاری 2024 لە باکووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کراون،بەپێی زانیارییەکان ئەو لیژنەیەی لەلایەن عێراقەوە بۆی پێکهێنرابوو تاوەکوو ئێستا بێدەنگ کراوە.
2 874
🔴بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی لەسەر رەخنەگرتن سەرۆکی سەندیکای کرێکاران خرایە زیندان
میدیای لاهوور شێخ جەنگی بڵاوی کردەوە، شێخ عەدنان سەرۆکی سەندیکای کرێکاران لە گەرمیان دەستگیرکرا.
ئاماژە بەوەشکراوە:'' دەستگیر کردنی شێخ عەدنان بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی بووە لەسەر لەسەر ڕەخنە گرتن لەسەر خۆخۆریەکانی بافڵ
تاڵەبانی .
2 874
🔴بەبڕیاڕی بەڕێز مەسرور بارزانی هەرچوارشەهیدی ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ی شاری کەرکووک کران بەشەهیدی سەنگەر
2 874
لەنێوان ویژدانی نیشتمانی و یاسای جەنگەڵدا
زکری موسا: بافڵ تاڵەبانی لایەنی سەرەکی ئەو قەیرانەی کوردستانە کە بەڕێوەیەو پێدەچێت راسپێردرابێت کە ببێتە مەکینەی خۆخۆری
"پەیامم بۆ لایەن و هێزە سیاسییەكانی كوردستان ئەوەیە كە هەموو لایەك بیر لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بكەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسك دابنێن و واز لەو ململانێیە بێ ئەنجامە و، ئەو خۆخۆرییە بێنن كە ماوەیەكە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم بەدەستیەوە دەناڵێنێت. داوا دەكەم لە دوای جەژنی پیرۆزی قوربان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بە دڵسۆزی و هەستی نیشتمانپەروەرانەوە بەیەكەوە كۆببننەوە و ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بكەن و كۆتایی بەم دۆخە نالەبارە سیاسییە بهێنن . ئەمە ئەركێكی ویژدانی و نەتەوەیی و نیشتمانییە و پێویستە هەموو لایەك بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن و بگەڕێنەوە سەر ڕێگەی ڕاست". ئەمە ناوەڕۆكی ئەو دەستپێشخەرییە بوو كە سەرۆك بارزانی بۆ ڕزگاركردنی كوردستان لەو چەقبەستووییە سیاسییەی تووشی هاتووە لە پەیامی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا خستیەڕوو.
لە وەڵامی ئەو بانگەوازە نیشتیمانی و خەمخۆرانەیەدا بەداخەوە بافڵ تاڵەبانی وەك لایەنی سەرەكیی ئەو قەیرانەی لە كوردستاندا بەڕێوەیە، لە پانێڵێك لە شاری سلێمانیدا بە وتەكانی ئەوەی سەلماند كە ناتوانێ ڕەفتاری بەرپرسیارانەی هەبێت و شتێكی ئەوتۆ لە ئەركی ویژدانی و نەتەوەیی و بەرژەوەندییە باڵاكان كوردستان شک نابات. پێدەچێ ئەو بڕیاری دا بێت یانیش ڕاسپێردرابێت ببێتە مەكینەی خۆخۆری و جنوونی سیاسی. گاڵتەی بە هەرچییەك بێت كە لە خزمەت بەرژەوەندیی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بێت.
ئەم خەراپەكاری و پێشێلكردنی بەها و پڕەنسیپەكان كە بافڵ تاڵەبانی دەیكات و جاڕی بۆ دەدات تەنیا لە دژی پارتی و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم ئەنجامی نەداوە. ئەمەی بە ڕۆژی ڕووناك لە دژی حزبەكەی خۆی و هاوڕێ و خزم و هاوسەنگەرەكانیشی كردووە. كێ پێشبینیی ئەوەی دەكرد ڕۆژێك لە ڕۆژان هەزاران چەكدار و دەیان زرێپۆشی هێزێكی كوردی، شکۆ و ئارامیی شار بشێوێنن و لەناو جەرگەی شاری سلێمانیدا پەلاماری هۆتێلێك بدەن و بە زەبروزەنگ و چەك و ئاگر تەسفیە حیسابی سیاسی لەگەڵ نزیکەکانیدا بكات؟ لەكوێی دنیادا بووە لە كاتی هەڵبژاردندا سێ سەرۆك حزب بخرێتە زیندان و لەناو زیندان و لەژێر فشاردا سەودا و سەفەقەی كورسی لەگەڵ سەرۆكی یەكێك لە حزبەكاندا بكەیت و دواتریش بەناوی سوننەتی دیموكراسی و دروستكردنی هاوپەیمانییەوە بە خەڵك بفرۆشیەوە و بیكەیتە كەرەستەی قووڵتركردنی قەیرانەكان؟ لەناو كام میللەتێكدا یاریكردن بە قووتی خەڵك و بودجە و هەوڵدان بۆ دروستكردنی قەیرانێك كە ڕاستەوخۆ ژیانی هاووڵاتیان دەكاتە ئامانج، بوێری و پیاوچاکییە و بە سیاسەتكردن هەژمار دەكرێت؟
لە ساڵی 2024 و 2025 گەلی كوردستان دووجار لەسەر یەك لەڕێی هەڵبژاردنەوە دەنگ و ئیرادەی خۆی ڕاگەیاند. لە هەر دوو هەڵبژاردندا پارتی دیموكراتی كوردستان دوو هێندەی حزبەكەی بافڵ دەنگی هێنا. بەپێی بەها و بنچینەكانی دیموكراسی بێت، ئەوە دەنگی گەل سەنگی مەحەكە بۆ ئەوەی ئایندەی كڵێشەی سیاسی و ئیداریی بۆ چوار ساڵ دابڕێژڕێت. پێدەچێ لە چوارچێوەی دنیابینیی بافڵ تاڵەبانیدا ئەوەی بایەخی نەبێت دەنگی گەل و بنچینەكانی دیموكراسی بێت. ئەوەی ئەو كاری بۆ دەكات و بە تەمایە بیسەپێنێ لە سایكۆلۆژیا و ئەدەبیاتی قێزەونی شەڕی ناوخۆ و بڕوابوون بە یاسای دارستانەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمە شتێکە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرانی ناو یەکێتیش کە لەژێر گوشار و پەراوێزی توند دان، پێیان هەزم ناکرێت و لێی بە گلەیین. بەڵام پرسیاری سەرەكیی ئەوەیە ئایا ئەوەی بۆ دەچێتە سەر؟
ڕێگەی ڕاست بۆ ڕزگاركردنی كوردستان لەو قەیرانە قووڵە ڕەچاوكردنی سێ بابەتی سەرەكییە، ملكەچبوون بۆ دەنگ و ئیرادەی گەل و پەندوەرگرتن لە مێژوو و بڕوابوون بە ئەخلاق و ویژدانی نیشتمانی. لۆژیكی یاسای دارستان و قوماری سیاسی دادی هیچ كەسی نەداوە و نادات.
2 874
🔴بەشێک لەو فەرماندە و کادیر و پێشمەرگانەی یەکێتی کە بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی تیرۆرکراون و کەیسەکانییان داخراون
2 874
Repost from Baz باز
🚨بەڕێوەبەرایەتی مینی هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی دانیشتوانی چۆمان و دەوروبەری دەکات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی دانیشتوانی قەزای چۆمان و ناحیەکانی گەڵالە و سمیلان دەکات، کە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٧ی ٦ی ٢٠٢٦، لە چالاکییەکی بەکۆمەڵدا هەڵدەستن بە لەناوبردنی ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبووک، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەکەدا دەبیسترێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستە هاوڵاتیان بۆ چەند مەبەستێک وەک گەشتوگوزار، کۆکردنەوەی گیای بەهارە یان لەوەراندنی مەڕوماڵات بە هیچ شێوەیەک لەو ناوچەیە نزیک نەبنەوە، هاوکات داواش دەکات کە لە کاتی بیستنی دەنگی تەقینەوەکان نیشتەجێبوانی ناوچەکە نیگەران نەبن، چونکە پڕۆسەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ و ڕێکارە ئەمنییەکاندایە.
2 874
🔴ئێران: ئەمریکا بە هێرشەکەی ئەمشەوی هەوڵەکانی ئاگربەستی لەباربرد
حکومەتی ئێران ڕایگەیاند؛ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی ئەو هێرشەوە کە ئەمشەو کردیە سەر وڵاتەکەیان، سەرجەم هەوڵەکانی تایبەت بە بەدیهێنانی ئاگربەست و گەیشتن بە ڕێککەوتنی لەباربردووە، هاوکات پرۆسەی دانوستانەکانیشی شەرمەزار و بێبەها کردووە.
تاران جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەر کاتێک لایەنەکان لە بەدیهێنانی ڕێککەوتن و ڕاگرتنی جەنگ نزیک ببنەوە، ئەمریکا دەبێتە ڕێگر و ڕاستەوخۆ دەست بە هێرشە سەربازییەکانی دەکاتەوە بۆ تێکدانی دۆخەکە.
2 874
🔴"هەموو حاجیانی کوردستان شاری مەککەیان بەجێ هێشت".
کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند ئەمرۆ شەممە رێکەوتی ٦/٦/٢٠٢٦ دوا حاجیانی کوردستان شاری مەککەیان بە جێ هێشت و بەرەو شاری مەدینە بەڕێکەوتن.
هەروەها ڕایگەیاند ئەمرۆ سەرجەم حاجیانی کوردستان دەگەنە شاری مەدینە و بەپێی ئەو خشتەی کە دانراوە تاوەکوو رۆژی ١٠/٦/٢٠٢٦ سەرجەم حاجیانی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی دەگەڕێنەوە کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمساڵ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نووسینگەی بەڕێزیان خزمەتێکی باشی حاجیان کراوە و هەموو ئاسانکارییەک بۆ چوون و گەرانەوەی حاجیان کراوە و گوتیشی لە پلانمان دا هەیە کە بۆ پرۆسەی حەجی داهاتوو زیاتر و زیاتر خزمەتگوزاری پێشکەش بە حاجیان بکرێت.
2 874
ئهم ئافرهته بهرگهى مهرگى هاوسهرهكهى نهگرت و كۆچى دوایی كرد
دوای تێپەڕبوونی دوو ههفته بەسەر کۆچی دوایی حاجی (محەمەد مامە سەعید) لە گوندی موانی مەلاتاهیر، ئەمڕۆ هاوسەری ژیانی، خاتوو (سەبرییە نامیق)یش کۆچی دوایی كرد.
هەردوو هاوسهرهكه لە ڕۆژی هەینیدا كۆچى دواییان كرد.
