2 874
Subscribers
-124 hours
-57 days
-2030 days
Posts Archive
2 874
🔴ڤلادیمێر پووتین؛بێ دوودڵی بیر لە بەكارهێنانی مووشەکی هایپەرسۆنیک دەکەمەوە دژی ئۆكراینا
ڤلادیمێر پووتین سهرۆك كۆماری ڕووسیا له تازهترین كاردانهوهیدا دژی ئۆكراینا رایگهیاند: ڕووسیا سیستەمێکی بەرگریی بههێزی ئاسمانی هەیە، بهڵام له داهاتوویهكی نزیكدا باشتریشی دهکەین.
پووتین ئاماژەی بەوەشکرد: ڕووسیا بێ دوودڵی بیر لە فراوانتر کردنی بەکارهێنانی مووشەکی "مووشەکی هایپەرسۆنیک" دەکاتەوە لە دژی ئۆکراینا،دهشڵێت،هێشتا ئەو چەکە بە مانای تەواوی خۆی بەکارنەهێنراوە،پووتین له دیدارێكی تایبهتدا رایگهیاند، ئەو مووشەکە 10 هێندەی خێرایی دەنگ دەڕوات و توانای هەڵگرتنی كڵاوهی ئەتۆمیی هەیە.
2 874
هاوڵاتییەک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیدا و گیانی لەدەستدا
کەمێک پێش ئێستا، هاوڵاتییەکی تەمەن 27 ساڵ کە خاوەنی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بووە لە سەیدسادق، بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە بە سەریدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە
2 874
🔴دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی شەقامی 60 مەتری هەولێر کرا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند ئەم شەقامە شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە باشترین شەقامەکانی شار دادەنرێت.
بەپێی وتەی پارێزگاری هەولێر، پرۆژەکە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ لە ناوچەکانی شەقڵاوە و بەحرکە.
ئێستا کار لە دوو شوێنی جیاوازدا بەردەوامە و قۆناغی یەکەم لە شەقامی 120 مەترییەوە بۆ 150 مەتری دەست پێ دەکات.
2 874
Repost from Baz باز
🔴پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە.
چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.
2 874
🔴بانکێک قەرزی حەوت مووچە دەداتە بەشداربووانی پڕۆژەی هەژماری من
بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەی "هەژماری من" بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە مووچەخۆران، کە ئەمەش بەشێکە لە فراوانبوون و پەرەسەندنی زیاتری پڕۆژەکە؛ لەم چوارچێوەیەشدا بانکی (BBAC) بڕیاریدا حەوت مووچە بە قەرز بدات بەو مووچەخۆرانەی کە هەژمارەکانیان لەسەر ئەو بانکەیە. پرۆسەی پێدانی ئەم قەرزە بەو شێوازەیە کە سەرەتا لە ڕێگەی کورتەنامەیەکەوە مووچەخۆرانی بانکەکە ئاگادار دەکرێنەوە، دوای هاتنی کورتەنامەکەش، مووچەخۆران دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی حەوت مووچەکە. سەبارەت بە مەرجەکانی قەرزەکە، ڕێژەی سوو (فایزە) تەنیا 5% دەبێت و ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکەش بۆ سێ ساڵە، هەروەها مەرجە ئەو مووچەخۆرەی دەیەوێت ئەم قەرزە بکات، پێویستە بڕی مووچەی مانگانەی لە 700 هەزار دینار کەمتر نەبێت.
2 874
🔴سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات
رۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق بە گشتی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
2 874
🔴ڕەحمان غەریب بۆ بازمیدیا:تێناگەم بۆچی لە سلێمانی لەسەر کاری ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەنووس دەستگیر دەکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت
ڕەحمان غەریب،رێکخەری سەنتەری میترۆ لەبارەی دەستگیرکردنی پەیامنێرێک و کامێرەمانێکی دەزگایەکی میدیایی لە لایەن ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی بەبازمیدیای ڕاگەیاند؛ دژی هەر کارێکی نایاسایین کە دژی ڕۆژنامەنووسان دەکرێت،تێناگەم یانی چی لەسەر کاری ڕۆژنامەنووسی دەستگیر دەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت،هەروەها وتیشی بەدواداچوونمان بۆ ئەم کەیسە کردووە…
2 874
🔴ئاسایشی یەکێتی پەیامنێرێک و کامێرامانێکی دەزگایەکی میدیای لە سلێمانی دەستگیر دەکات
دوو رۆژنامەنووس بەناوی پێشکەوت خەلیل بە پیشەی پەیامنێر و بەختیار رەباتی بە پیشەی کامێرامان کە لە دەزگای میدیای پایتەخت کاردەکەن لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە دەستگیر دەکرێن، دەزگای میدیای پایتخەت دەڵێت “سەلامەتی گیانی ستافی پایتەخت لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییە”
دەزگاکە داوا لە رێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لەسەر ئەم پرسە بێنە دەنگ
2 874
🔴هاوڵاتییەکی گەڕەکی کانی پیرەی سلێمانی؛
🔶لیژنەیەک هاتووە پێی گوتین چۆڵی بکەن ئێرە دەکەینە پڕۆژە
🔶لە 2008وە ئێرەمان کڕیوە بۆ پێشتر پێیان نەدەگوتین
🔶مەگەر ئەنفالمان بکەن ئەگەرنا قەت ئێرە چۆڵ ناکەین
🔶هێزێک هات و دەیانەوێت 700ماڵ وێران بکەن
🔶ئەگەر هێزی چەکدار ئامادەیە ئەنفالمان بکات با بیکات
🔶لێرە هیچ حسابێک بۆ خەڵک و خزمەتی پێشمەرگایەتیمان ناکەن
2 874
🔴حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکرا
د. بەختیار ئەحمەد ڕەشید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی دهۆک، بە بازمیدیای ڕاگەیاند؛ دوێنێ حاڵەتێکی نوێی نەخۆشی تای خوێنبەربوون (CCHF) لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە.
بەپێی وتەکانی ناوبراو، تووشبووەکە پیاوێکی 47 ساڵە و شوانکارێکە لە ناوچەی سنونێی سەر بە قەزای شنگال. دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی، نمونەکانی بۆ پشکنین نێردران و ئەنجامی تاقیکردنەوەکان تووشبوونی بە تای خوێنبەربوون سەلماندووە.
ئەو بەرپرسەی تەندروستی دهۆک لە ڕێی بازمیدیاوە جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پەیڕەوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆپاراستنی شوانکار و ئاژەڵداران و دوورکەوتنەوە لە مێشک و ئاژەڵی تووشبوو، بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
2 874
🔴مەسرور بارزانی پەیامی سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی ئەمەریكا و بەریتانیا كرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی 6ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "دڵگران بووم بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دوو ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا لە کاتی ڕاهێنانێکی سەربازیدا لە هەولێر."
دەشڵێ: "لەم کاتە سەختەدا، سەرەخۆشیی گەرمی خۆم ئاراستەی خێزانەکانیان، هاوکارەکانیان و سەرکردایەتیی هەردوو وڵات دەکەم."
مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا، جەخت لەوە دەكاتەوە، كە بە شانازییەوە، هاوبەش و هاوپەیمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیان و دەشڵێ: "پێکەوە کار دەکەین بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی."
2 874
🚨پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتێکی هەولێر و لەناو گەڕاجی مزگەوتی جەلیل خەیات، دەستگیردەکات
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: تیمەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە چالاکییەک دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە لەناو گەڕاجی (مزگەوتی جەلیل خەیات) و مزگەوتێکی شاری هەولێر کردەوەی دزیکردنیان ئەنجامدابوو.
هەروەها، دوای پێگەیشتنی زانیاری و تۆمارکردنی سکاڵا، تیمەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد کرد. لە ماوەیەکی کورتدا، توانرا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستنیشان و دەستگیر بکرێن
تۆمەتباری یەکەم: لەناو (٧)حەوت ئوتۆمبێل لە گەراجی مزگەوتەکەدا دزی کردبوو.
تۆمەتباری دووەم: لەناو مزگەوتێکی شاری هەولێر مۆبايلی دزی بوو.
بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران ڕاگیراون و پەڕاوی یاساییان بۆ ڕێکخراوە
2 874
بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی سەدان پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دەكرێت.
2 874
🔴سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 6/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە بەهێزترکردنی پهیوهندییهکانی هەرێمی کوردستان و فهرهنسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و بیروڕاش لەبارەی گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە هەستێکی بەرپرسیارانە و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابووری و داراییەکان.
2 874
🔴ژمارەی تۆمارکراوان لە پڕۆژەی "هەژماری من" 900 هەزار کەسی تێپەڕاند.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند پڕۆژەی "هەژماری من" بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دەرکردنی کارتە بانکییەکان بۆ خانەنشینان. هەروەها داوای لە خانەنشینان کرد بە زووترین کات کارتەکانیان وەربگرن، چونکە مووچەدان بە شێوەی کاش بۆ ئەوان دەوەستێت.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، نزیکەی 800 هەزار سوودمەند مووچەی مانگی 5یان بە شێوەی ئەلیکترۆنی وەرگرتووە، لە کاتێکدا ژمارەی تۆمارکراوان لە پڕۆژەی "هەژماری من"دا 900 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
2 874
🚨ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا وسێ کەس گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی خراپی ڕێگاوبان رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە دەشتی کۆیە نزیک گوندی حاجی قەڵا روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا
2 874
🚨لە هەڵەبجە تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 54 ساڵ دوای پێنج ڕۆژ لە گیانلەدەستدانی لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی گوڵانی سەروو دۆزیوەتەوە.
2 874
🔴بەرگریی شارستانیی هەولێر: گواستنەوەی غازی شل لە ڕۆژدا قەدەغە دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی مادە سووتەمەنییە هەستیارەکان، لە 1ی حوزەیرانەوە تا 1ی تشرینی یەکەم 2026، گواستنەوەی غازی شل (LPG) لە کاتژمێرانی ڕۆژدا قەدەغە دەبێت.
بەپێی بڕیارەکە، ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان و کۆمپانیاکانی گواستنەوەی غاز تەنها لە کاتە دیاریکراوەکانی شەودا مافی کارکردنیان دەبێت.
بەرگریی شارستانی هەروەها داوای لە خاوەن کۆگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردووە پابەند بن بە ڕێنمایی و مەرجە یاساییەکان، سەرپێچی کارانیش بەپێی یاسا سزا دەدرێن.
بەرپرسان جەختیان کردەوە کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی و خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان.
2 874
+3
🔴بە وێنە
ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر لە شەقامی ئیسکان بەهۆی یاری نێوان پاریس سانجێرمان و ئارسێناڵ.
