en
Feedback
ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە

ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە

Open in Telegram

ئەتوانن کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە لێرە ببینن... بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەن ڕوژانی سێ شەممە کاتژمێر چوار سەردانی مەکۆی فەرهەنگی(ادارە ارشاد اسلامی)بکەن هاتن بۆ هەمووانە @EdebiBane ئایدی بۆ پەیوەندی @awder2

Show more
255
Subscribers
No data24 hours
+17 days
No data30 days
Posts Archive
⚫ بە داخ و کەسەرەوە شاعیری ڕووناکدڵی سەقزی کۆچی دوایی کرد. شەوی ڕابردوو، "مەلا حەسەن فەیزبەخش" ناسراو بە " ئارام" شاعیری ڕوون
⚫ بە داخ و کەسەرەوە شاعیری ڕووناکدڵی سەقزی کۆچی دوایی کرد. شەوی ڕابردوو، "مەلا حەسەن فەیزبەخش" ناسراو بە  " ئارام" شاعیری ڕووناکدڵی سەقزی لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد . بە ناوی ئەنجومەنی شێعر و  ئەدبیی بانەوە پرسە وهاوخەمی خۆمان ئاراستەی مەکۆی هونەری و بنەماڵەی مامۆستا ئارام و بە گشتی خەڵکی سەقز و کوردستان دەکەین و لە خوای میری مەزن داواکارین جێگای بەهەشتی نەبڕاوە بێت . ڕۆحی شاد و یادی بەرز و هەرمان "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

ئەمڕۆ لە مێژوودا "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane
ئەمڕۆ لە مێژوودا "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

⭕️ئاگاداری بە ناوی بەرزە ناوی بێ هاوتا بە ئاگاداری ئەندامان و هوگرانی شێعر و هونەر دەگەیێنین دانیشتنی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە بەیانی سێ شەممە ۲۶ بانەمەڕ بە هۆی پشووی فەرمیەوە #بەڕێوەناچیت. دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە 🌺🌺🌺🌺🙏🙏🙏 "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

#سروود #زمانی_دایکی ئاهەنگ وئاواز: مامۆستا جەبار منبەری دەنگ: منداڵانی گوندی نیـــــەر شێعر: ڕاویار "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

#ڕۆژی_زمانی_کوردی 📆ئەمڕۆ ٢٥ی بانەمەڕ وەک ڕۆژی زمانی کوردی دیاری کراوە و دەناسرێت. 💫پیرووز بوێ 📜هۆکاری دیاری کردنی ئەمڕۆ وەک ڕۆژی زمانی کوردی : 💢لە ڕۆژی "۱۵ی ئایار"ی ساڵی ١٩٣٢دا یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "ھاوار"بە دەستی "جەلادەت عالی بەدرخان" لە شاری دیمەشق لە وڵاتی سوریا دەرکرا. 💢ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٤ یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "ھەتاو" لە شاری ھەولێر لەم ڕۆژە دەرکرا 💢 لە ساڵی ١٩٦٣یش گۆڤاری "ڕۆژا نوێ" لە شاری ئەستەمبوڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ روز 25 اردیبهشت بە عنوان "روز جهانی زبان کوردی" نامگذاری شدە است. بە همین بهانە، این روز فرخندە را بە شما ، ایل کورد پهلە و کوردەلی، ایلات شمالی کوردەکارە ایلام و همەی کورد فەیلی، و همەی کوردها و بەویژەی همەی فرهنگ‌دوستان و حامیان حفظ و توسعەی زبان کوردی تبریک می‌گوییم. دلایل نامگذاری این روز بە شرح زیر است: در سال 1932 میلادی، اولین شمارەی مجلەی"هاوار" بە همت "جلادت بدرخان" از کوردهای کرمانج در شهر دمشق منتشر شد در سال 1954 اولین شمارەی نشریەی "هەتاو" در شهر اربیل چاپ شد در سال 1963 مجلەی "روژا نوێ" در شهر استانبول چاپ شد

#پێناسەم ئەگەر نەیار زاتی نەکرد هەر بمناسێ کوڕی کامە نیشتیمان و گڵ و ماسەم لە سەر گڵکۆم وەکوو کێلێک بەچەقێنن       داربەڕوویەک بۆ پێناسەم. ✍شاکار   ۱٤۰۰/۰٨/۳۰ "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

سێ شەممە ۱۹ے بانەمەڕے ۲۷۲۳ی کوردی ، ۱٤۰۲ی هەتاوی نووسینگەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە بەردەوامی کارگای شێعر لە ژێر ناوی (وەزنی بڕگ
سێ شەممە ۱۹ے بانەمەڕے ۲۷۲۳ی کوردی ، ۱٤۰۲ی هەتاوی نووسینگەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە بەردەوامی کارگای شێعر لە ژێر ناوی (وەزنی بڕگەیی و قافیە) وانەبێژ:مامۆستا ئاودێــر "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

✅ ئاگـــاداری ✅ سی و یەکەمین کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە 🗓 سێ شەممە ۱۹ے گوڵانی ۲۷۲۳ےکوردی 19ی ئوردیبەهەشت
✅ ئاگـــاداری ✅ سی و یەکەمین کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە 🗓 سێ شەممە ۱۹ے گوڵانی ۲۷۲۳ےکوردی 19ی ئوردیبەهەشتی 1402ی هەتاوی (کاتژمێر : ۴ بۆ ۶ی دوانیوەڕۆ) 💢شوێن: مەکۆی فەرهەنگی هونەری(ادارە فرهنگ و ارشاد اسلامی) نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبی ✅بەڕێوە دەچێت🙏 هاتن: بۆ هەموو شاعیران، نووسەرانی بەڕێز و لایەنگرانی خۆشەویستە. ✏ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە ID : @EdebiBane هاتنتان بەرز دەنرخێنین🌺 ✏ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە ID : @EdebiBane

چ کۆتێ بوو، لە پێی باپیری من دا هەر ئەو کۆتە ئەنێمە لاقی میران بە ئەو پەتکەی کە خنکانی براکەم ئەخنکێنم هەزار ئاغاوو خانان بە هێز و کۆششی کاریگەرانم قەڵای پۆڵا ئەبێتە گەردی بانان تەواوی ڕێک ئەوەستێ بەرز و نزمی ئەوی کۆنە پەرەست بێ دێتە ئامان چ خۆشە! دەستی ڕەنجبەر ڕای ئەکێشێ لەقەسرا، قاسەیی ئاغا بە تاڵان وەرن! کاریگەرانم ، هەر وەکوو شێر دەری بێنن خەزێنەی لۆردی شاران بەمیزانی عەدالەت بەش بەشی کەن چ فەرقێکی نەبێ سالار و گاوان #قانع "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

ئەمڕۆ لە مێژوودا! ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا قانعە "شاعیری چەوساوەکانی کوردستان" قانع خەڵکی دۆڵاش مەریوان بوه، ڕۆژی ١٧
ئەمڕۆ لە مێژوودا! ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا قانعە "شاعیری چەوساوەکانی کوردستان" قانع خەڵکی دۆڵاش مەریوان بوه، ڕۆژی ١٧ بانەمەڕی ساڵی ١٩٦٥ هەتاوی شاعیری بەرزە ناوی کورد محەمەد کابولی ناسراو  بە مامۆستا قانع لە ناوچەی پێنجوێن کۆچی دوایی کرد. بە هۆی شێعرەکانیەوە قانع بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناوبانگی دەرچووبوو. مامۆستا قانع ساڵی ١٨٩٨ لە ئاویی دۆلاشی سەر بە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک دەبێت و ڕۆژی ١٧ بانەمەڕی ١٩٦٥ کۆچی دوایی دەکات. مامۆستا قانع لە بواری دڵداری، نیشتیمانی، کۆمەڵایەتی، نەتەوایەتی، شۆڕشگێرانە و ئایینی شێعری نووسیوە و توانی پێنج بەش لە شێعرەکانی بە شێوەی جیا جیا چاپ بکات. بەرهەمەکانی مامۆستا قانع: گوڵاڵەی مەریوان، باخچەی کوردستان، چوارباخی پێنجوێن، شاخی هەورامان و دەشتی گەرمیان. گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە 🌷ڕۆحیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار🌷 "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

ئازیز، نەکەی فرمێسکی ڕوون هەڵوەرێنی بە سەر دڕکی دڕکەڵانی بەسەرهاتا ئازیز، نەکا خەم داتگرێ، لە دوو ڕێی هات و نەهاتا ئازیز، لە دوای کێوی ڕژدی ڕۆژی تووشی بژوێنێکی بەربەرینە هەتاکوو چاو هەتەر دەکا، دیمەنی زەنوێری ژینە ئازیز، کە شەو شەق بوو بەیا بزەی هاتێ، دەوری خۆشی و بەختەوەری، دەست‌پێ‌دەکا، مەیگێڕی ژیکەڵەی ئەوین، بە قەشمەری و بە نازەوە بۆت تێدەکا ئازیز، دنیا هەر خەم نییە، لە ژیان‌دا کاتی دڵخۆشی کەم نییە، کەوا بوو خۆشەویستەکەم چاو لە چاوی کیژی هیوا مەترووکێنە، کۆشکی تاسە مەڕووخێنە ئاسۆ ڕوونە، شنەی شەوبا، موژدەی هەرمان و هەربوونە ... عەلی حەسەنیانی "هاوار" 🎼مامۆستا تاهیر تۆفیق ✍گۆرانی: من بریندارم "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

وەکوو کوێستانی تەمگرتووی وڵاتم لە شەوگاری خەما داماو و ماتم بەڵام نووری هومێدم هەر لە دڵدا هەتا هەم چاوەڕوانی ڕۆژهەڵاتم ۱۷ے گ
وەکوو کوێستانی تەمگرتووی وڵاتم لە شەوگاری خەما داماو و ماتم بەڵام نووری هومێدم هەر لە دڵدا هەتا هەم چاوەڕوانی ڕۆژهەڵاتم ۱۷ے گوڵان ساڵڕۆژی کۆچی مامۆستا: عەلی حەسەنیانی "هاوار ڕۆحی شاد و یاد و ناو و هزری هەرمان.🌷 "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

بەیانی یەو لە دەلاقەی چاوەڕوانی ئاسۆی سەرکەوتن دەبینم پۆلە مەلی حەزەکانم بەرزەفڕن لە بەڕۆچکەی بن میچی ئاسمانی ژینم ... من دڵنیام ئەو چاخە دێ کۆرپەی  خەون و هیواکانم لە نێو لانکەی بەختەوەری ڕادەژێنم... ✍عەبدۆڵڵا حەمزه سەردەشت "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

من نازانم شیرینەکەم ! دڵێک شۆر و سەودای تیا بێ دڵێک چاوگەی نەرمەپێلی نووری خوا بێ چۆن وا کەڕ و مجرۆ دەبێ ؟ چۆن لە نیگا حاڵی نابێ و گوێلەمستی زمانێکی بەدگۆ دەبێ ؟! #پەشێو "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

‌ ‌ پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە بە بۆنەی کۆڕی پەردەلادان لە دوو کتێبە شێعری #مامۆستا فەرید ڕاژین   بەناوی خواوەندی دلۆڤان ڕێزدار و هێژا مامۆستا: فەرید ڕاژیـن پەرەپێدان و پاراستنی فەرهەنگ و زمان و ئەدەبی نەتەوایەتی ئەرکی سەرشانی هەر مرۆڤێکی خاوەن هەست و بەرپرسیارە، فەرهەنگ و وێژەیەک لە گەشەدایە کە کاری زمانی بۆ بکرێ و هەردەم لە داهێنان و جوانکاری دابێت. ئێمەی کورد خاوەن فەرهەنگ و زمانێکی فرە دەوڵەمەند و سەر بە خۆین، گەیشتنی بە ئاستێکی بەرز و ترۆپکی هیوا جێ پەنجەی نووسەران و خەباتکارانی فەرهەنگی پێوە دیارە کە ڕاشکاوانە و لێهاتووانە بۆ پاراستن و پەرەپێدانی تێکۆشاون و نەیانهێڵاوە وەبەر هێرش و خۆفاوی نەیارانی کەوێ و بچێتە خەوێکی قوورسەوە، ئەرکی گەل و نەتەوەش پاراستن و ڕێزگرتن لە نووسەران و ڕووناکبیران و بیرمەندانی خۆیەتی. ئەمجارەش بە پەردەلادان لە سەر دوو پەنجەرەی تیشک هاوێژ : ۱:کەورێشکە خۆبەزل زان ۲:کۆتری ئاشتی لە لایەن بەڕێزتانەوە ژووری کتێبخانەی کوردی پتر ڕووناک دەبێتەوە و تیشک داوێتە ئاسۆی هیوای گەل. هەر بۆیە ئەنجومەنی ئەدەبی بانە وەک ڕێخراوەیەکی پێزان و ئەمەگناس بەو پەڕی شانازیەوە ڕێز لە چالاکی و خەباتی ئەدەبی و تێکۆشانی درێژ خایەنی بەڕێزتان دەگرێ و سەری ڕێز و کڕنۆش بۆ ئاستی بەرز و ورەی بوێرانەتان دائەنەوێنێ و لە خواوەندی دلۆڤان تەمننای سڵامەتی و سەربەرزیتان بۆدەکات. " بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە " بەرپرسی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە ڕێزدار: مامۆستا ئاودێـر ڕێکەوتی ۱٤ے بانەمەڕی ۳۷۲۳ے کوردی بەرانبەر ۱٤ے  ئوردیبەهەشتی ۱٤۰۲ هەتاوی "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە لە مەر کۆڕی پەردە لادان لە دوو کتێبە شێعری #مامۆستا فەرید ڕاژین   بەناوی خواوەندی دلۆڤان ڕێزدار و هێژا مامۆستا: فەرید ڕاژیـن پەرەپێدان و پاراستنی فەرهەنگ و زمان و ئەدەبی نەتەوایەتی ئەرکی سەرشانی هەر مرۆڤێکی خاوەن هەست و بەرپرسیارە، فەرهەنگ و وێژەیەک لە گەشەدایە کە کاری زمانی بۆ بکرێ و هەردەم لە داهێنان و جوانکاری دابێت. ئێمەی کورد خاوەن فەرهەنگ و زمانێکی فرە دەوڵەمەند و سەر بە خۆین، گەیشتنی بە ئاستێکی بەرز و ترۆپکی هیوا جێ پەنجەی نووسەران و خەباتکارانی فەرهەنگی پێوە دیارە کە ڕاشکاوانە و لێهاتووانە بۆ پاراستن و پەرەپێدانی تێکۆشاون و نەیانهێڵاوە وەبەر هێرش و خۆفاوی نەیارانی کەوێ و بچێتە خەوێکی قوورسەوە، ئەرکی گەل و نەتەوەش پاراستن و ڕێزگرتن لە نووسەران و ڕووناکبیران و بیرمەندانی خۆیەتی. ئەمجارەش بە پەردەلادان لە سەر دوو پەنجەرەی تیشک هاوێژ : ۱:کەورێشکە خۆبەزل زان ۲:کۆتری ئاشتی لە لایەن بەڕێزتانەوە ژووری کتێبخانەی کوردی پتر ڕووناک دەبێتەوە و تیشک داوێتە ئاسۆی هیوای گەل. هەر بۆیە ئەنجومەنی ئەدەبی بانە وەک ڕێخراوەیەکی پێزان و ئەمەگناس بەو پەڕی شانازیەوە ڕێز لە چالاکی و خەباتی ئەدەبی و تێکۆشانی درێژ خایەنی بەڕێزتان دەگرێ و سەری ڕێز و کڕنۆش بۆ ئاستی بەرز و ورەی بوێرانەتان دائەنەوێنێ و لە خواوەندی دلۆڤان تەمننای سڵامەتی و سەربەرزیتان بۆدەکات. " بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە " بەرپرسی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە ڕێزدار: مامۆستا ئاودێـر ڕێکەوتی ۱٤ے بانەمەڕی ۳۷۲۳ے کوردی بەرانبەر ۱٤ے ئوردیبەهەشتی ۱٤۰۲ هەتاوی "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

بە ئۆغرکردنی ئەو من بوومە قەقنەس کە ئەو چوو بۆ سەفەر من بۆ سەقەر چووم #مەحوی "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

سێ شەممە ۱۲ے بانەمەڕے ۲۷۲۳ی کوردی ، ۱٤۰۲ی هەتاوی نووسینگەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە بەردەوامی کارگای شێعر لە ژێر ناوی (وەزنی بڕگ
سێ شەممە ۱۲ے بانەمەڕے ۲۷۲۳ی کوردی ، ۱٤۰۲ی هەتاوی نووسینگەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە بەردەوامی کارگای شێعر لە ژێر ناوی (وەزنی بڕگەیی و قافیە) وانەبێژ و فێرکار:مامۆستا ئادێــر "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

✅ ئاگـــاداری ✅ ۲۹هەمین کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە 🗓 سێ شەممە ۱۲ے گوڵانی ۲۷۲۳ےکوردی 12ی ئوردیبەهەشتی 140
✅ ئاگـــاداری ✅ ۲۹هەمین کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە 🗓 سێ شەممە ۱۲ے گوڵانی ۲۷۲۳ےکوردی 12ی ئوردیبەهەشتی 1402ی هەتاوی (کاتژمێر : ۴ بۆ ۶ی دوانیوەڕۆ) 💢شوێن: مەکۆی فەرهەنگی هونەری(ادارە فرهنگ و ارشاد اسلامی) نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبی ✅بەڕێوە دەچێت🙏 هاتن: بۆ هەموو شاعیران، نووسەرانی بەڕێز و لایەنگرانی خۆشەویستە. ✏ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە ID : @EdebiBane هاتنتان بەرز دەنرخێنین🌺 ✏ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە ID : @EdebiBane