ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە
Open in Telegram
ئەتوانن کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە لێرە ببینن... بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەن ڕوژانی سێ شەممە کاتژمێر چوار سەردانی مەکۆی فەرهەنگی(ادارە ارشاد اسلامی)بکەن هاتن بۆ هەمووانە @EdebiBane ئایدی بۆ پەیوەندی @awder2
Show more255
Subscribers
No data24 hours
+17 days
No data30 days
Posts Archive
"پانورامای کوردستان"
پێشانگای تایبەت بە یەکەم وێنەگەری بانەیی
👌 پێشانگای وێنە
مامۆستای ئازیز و بە ئەزموونی بانەیی
ڕێزدار : غەفوور خەلیل نژاد
ڕێکەوتی: ٦ بۆ ۱۰ی جۆزەردان
کاتژمێر ۳ بۆ ٨ے ئێوارە
شوێن: هۆڵی دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی بانە
هەڵکەوتوو لە ساتاوە بەرانبەر بنکەی تەندرووستی ژمارە۳
🌺 هاتنتان ڕێز دەگرین و هەنگاوەکانتان گوڵڕێژ دەکەین.
تاسە
مەنوو گیانە
چاوەکانی تۆم گەرەکە
ڕوون کاتەوە ڕێی پێنووسم
ئەمشەو دڵم
تاسەی کردووی
دەبێ شێعری ئەوینداریت بۆ بنووسم
٤ی گوڵانی ۲۷۲۳
@awder
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
" کامێرای ڕۆح "
ڕۆحم
کامێرای ڕووتە و
چرکەچرکە
وێنەی شازت لێهەڵدەگرم
پڕپڕ دەبم
لە جوانیت
لە شیرینیت
لە ئەوێنت
ئەوسا جوانی دیتوو
بێ خەم دەمرم
کاتێ
پۆلێ فریشتەی خودا
دەورم دەدەن
لێم دەپرسن لە ئیمانم
لە خۆشەویستی دەستکردی ئەو
دەیخەمە سەر سەفحەی ڕۆحم
با بیبینن
سەدان وێنەت نیشتمانم !
✍ شەماڵ ئیسماعیلپوور
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
۳۲هەمین کۆبوونەوەی گشتی
حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە
🗓 سێ شەممە ۲ے جۆزەردانے ۲۷۲۳ےکوردی
۲ے خوردادی 1402ی هەتاوی
مەکۆی فەرهەنگی هونەری
نووسینگەی ئەنجومەن ئەدەبی
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
ئەمڕۆ لە مێژوودا.
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
لەگەڵ دڵ
شەرتی من وایە
ھەتا ڕۆژێ حەیاتم بێ
بەشی ئەو
دەرد و غەم بێت و
منیش ماتەم خەڵاتم بێ
✍ئەحمەد موختارجاف
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
ئەمڕۆ ١ے جۆزەردان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی گەورە هونەرمەندی کورد عەباس کەمەندی، ناسراو بە مامۆستای حەوت هونەر
ڕۆحی شاد و یادی بەرز و پیرۆز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت.
کورتەیەک لە ژیانی نەمر مامۆستا عەباس کەمەندی.
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
ئەمڕۆ لە مێژوودا
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
Repost from میدیای سەربەرزی
#هۆنراوه
شمشاڵ
گۆرانیهك باڵی شكا!
بلوێرێك مرد!
حهیرانێك ڕووی كرده غوربهت!
بڕنهوێكی ڕهقهم حهڤده
له گوللهكهی خۆی یاخی بوو!
شێعرێكیش بوو به دێوانه!
شمشاڵێكی موكوریانیش،
ڕووی كرده دونیای ئهفسانه!
#ک_د_ئازاد
👤قادر عەبدوڵڵازادە، #قالە_مەڕە (٢۶٢۵ کولیجە، ۲٧٠٩/۲/۳۱ بۆکان)
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزی
@midyayserberzi
instagram.com/midyayserberzi
✅ ئاگـــاداری ✅
۳۲هەمین کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە
🗓 سێ شەممە ۲٦ے گوڵانی ۲۷۲۳ےکوردی
26ی ئوردیبەهەشتی 1402ی هەتاوی
(کاتژمێر : ۴ بۆ ۶ے دوانیوەڕۆ)
💢شوێن: مەکۆی فەرهەنگی هونەری(ادارە فرهنگ و ارشاد اسلامی)
نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبی
✅بەڕێوە دەچێت🙏
هاتن:
بۆ هەموو شاعیران، نووسەرانی بەڕێز و لایەنگرانی خۆشەویستە.
هاتنتان بەرز دەنرخێنین🌺
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
داربەڕوو
من داربەڕووم
لەسەر سینگی ڕەق و تەقی
تاتەبەردی مەڵبەندی کوردانە ڕواوم
من یادگاری جوغڕافیای گەلێکی زیندووم، زۆر سەربەستم
بە خۆڕاگری و هەنگاوم
خۆبەخشێکی نادیار و
خزمەتکارێکی پێشەنگم، لە هەوران هەتاوم ناوێ، نە چاوەڕێی خۆڕەی بارانیش لە ساوم
زاگرۆس شاهیدی زیندوویە،
لەگەڵ سیخواری پاییز و
فیتووی باکووتەی زستان و
ڕەهێڵەی تەرزەیە ژیاوم
بە گەردەلوولی بێ وەخت و
زللـەی ڕەشەبای سەرماوەز ڕاهاتووم و هێشتا ماوم
لە ژێر تەوری دەمەزەرد و
زەبرداری شەڕانخێوی بێ ئامانە کە ڕسکاوم
قەت لە زاری پڕ لە ژاری
بزنە هێڕەی چەقاوەسۆ ترسم نییە، هەڵدانەوەم بۆتە ڕەمزی هەرمانەوەم نەدۆڕاوم
تەورداسی دەستی خاسی، زەین کاسی خۆم لەسەرەو، ئەگەر نەبێ بە سێ ساڵ بڕەم دێتەوە، باکم نییە، بێ بەزەییانە بڕدراوم
بەدرێژایی وەرزی سەرما
لەژێر باری لەخ و پۆپی قوڕسی خۆم و هاوسێکانم کراومە قاڵب ڕاوەستاوم و نەڕووخاوم
سەرەڕای ئەوانەش دایمە، دمکانەی مەراقم شینەو کارگی خەفەتی دەر کردوووە، قوبەی دەروون و هەناوم
مێژووی بوونم نێزیک لە شەش هەزارەیە، ڕوەکی دارم، سێخانەی هیوای کوردانن، هێڵوین، شەکین، مازوودارم، دەیان جۆرەی تەمەندارم تۆ و تۆرەم بەڕوودارم
لەسەر مەبەستم چەقاوم
بەڵێ ئێستاش لە چرکەی بەیانی مێژوو، تا کۆتایی سووڕی زەمەن، ڕەگم عەرزی ڕەقەن دەبڕێ، پەل داوێم و لە گەشە دام، بە سەر زیندووم، نەفەوتاوم، نەفەوتاوم.
حەسەن ڕەوش(پارێزەر)
👇👇👇👇👇👇
@hassan_ravesh
لە کتێبی زاگرۆس و دارستاندا چاپ کراوە
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
داربەڕوو
من داربەڕووم
لەسەر سینگی ڕەق و تەقی
تاتەبەردی مەڵبەندی کوردانە ڕواوم
من یادگاری جوغڕافیای گەلێکی زیندووم، زۆر سەربەستم
بە خۆڕاگری و هەنگاوم
خۆبەخشێکی نادیار و
خزمەتکارێکی پێشەنگم، لە هەوران هەتاوم ناوێ، نە چاوەڕێی خۆڕەی بارانیش لە ساوم
زاگرۆس شاهیدی زیندوویە،
لەگەڵ سیخواری پاییز و
فیتووی باکووتەی زستان و
ڕەهێڵەی تەرزەیە ژیاوم
بە گەردەلوولی بێ وەخت و
زللـەی ڕەشەبای سەرماوەز ڕاهاتووم و هێشتا ماوم
لە ژێر تەوری دەمەزەرد و
زەبرداری شەڕانخێوی بێ ئامانە کە ڕسکاوم
قەت لە زاری پڕ لە ژاری
بزنە هێڕەی چەقاوەسۆ ترسم نییە، هەڵدانەوەم بۆتە ڕەمزی هەرمانەوەم نەدۆڕاوم
تەورداسی دەستی خاسی، زەین کاسی خۆم لەسەرەو، ئەگەر نەبێ بە سێ ساڵ بڕەم دێتەوە، باکم نییە، بێ بەزەییانە بڕدراوم
بەدرێژایی وەرزی سەرما
لەژێر باری لەخ و پۆپی قوڕسی خۆم و هاوسێکانم کراومە قاڵب ڕاوەستاوم و نەڕووخاوم
سەرەڕای ئەوانەش دایمە، دمکانەی مەراقم شینەو کارگی خەفەتی دەر کردوووە، قوبەی دەروون و هەناوم
مێژووی بوونم نێزیک لە شەش هەزارەیە، ڕوەکی دارم، سێخانەی هیوای کوردانن، هێڵوین، شەکین، مازوودارم، دەیان جۆرەی تەمەندارم تۆ و تۆرەم بەڕوودارم
لەسەر مەبەستم چەقاوم
بەڵێ ئێستاش لە چرکەی بەیانی مێژوو، تا کۆتایی سووڕی زەمەن، ڕەگم عەرزی ڕەقەن دەبڕێ، پەل داوێم و لە گەشە دام، بە سەر زیندووم، نەفەوتاوم، نەفەوتاوم.
حەسەن ڕەوش(پارێزەر)
👇👇👇👇👇👇
@hassan_ravesh
لە کتێبی زاگرۆس و دارستاندا چاپ کراوە
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژیـن
ئەمڕۆ ۳۱ے بانەمەڕ ، هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی
#قادر_عبدووڵڵا_زادە
ناسراوە بە "قالەمەڕە"
مامۆستا #قالەمەڕە هونەرمەندے شمشاڵژەنے کورد، لەدایکبوویی ۱ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۰۴ی هەتاوی بوو و دوای ٨۳ ساڵ تەمەنی پڕ لەخزمەت بە ماڵی مۆسیقای کوردی ڕەسەن، لە شەوی ۳۱ی بانەمەڕی ۱۳٨٨دا کۆچی دوایی کرد.
"ڕۆحی شاد و یادیان هەرمان"
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
براوەکانی خەڵاتی زێڕینی بلە ئاشکرا کران
دۆینێ ئێوارە ٣٠ بانەمەڕ، لە مەڕاسیمێکی پڕ شکۆدا لە شاری سلێمانی "خەڵاتی زێڕینی بلە" بە سەر ۹ کەسایەتی کورد کە خزمەتێکی بەرچاویان بە گەلەکەیان کردووە، دابەش کران.
#ئاکۆ جەلیلیان یەکێک لەم کەسایەتییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە لەم مەڕاسیمەدا وەک ڕێز و پێزانینێک لەهەمبەر حەول و تەقەلای چەندین ساڵەی بۆ پاراستنی زمانی کوردی و فەرهەنگی وشە، ئەم خەڵاتەی پێ بەخشرا.
👤ئاکۆ جەلیلیان کێیە؟
ئاکۆ جەلیلیان له ۲۳ی سهرماوهزی ساڵی ۱۹۷۰ له گوندی "سهرچهم" سهر به بهشی "هلێران" له پارێزگای ئیلام لهدایکبووە، دایکی له بنهماڵهی کهڵهۆڕ و باوکیشی زهنگهنهیه، لە تهمهنی دوو ساڵییەوە له شاری شائاباد "ئیسلامئاوای ئێستا" گێرساونهتەوه.
ئاکۆ جەلیلیان نزیکەی ۳۰ ساڵی تەمەنی بۆگەڕان بەدوای وشەی پاراوی کوردی لە هەموو ناوچەکانی کرماشان، کەلهوڕ، لوڕ و ناوچەکانی تر تەرخان کردووە و زۆرترین وشەی کوردی لە زاری خەڵکی رەسەنی ئەو ناوچانەوە کۆکردووەتەوە و لە ئینسایکلۆپیدیایەک بە ناوی (کوردیکا)دا تۆماریکردوون.
فەرهەنگی ئینسایکلۆپیدیکی کوردیکا پێمان دەڵێت، زمانی کوردی نەک لە ئاستی وشە و زاراوەدا لە هیچ زمانێکی دەورووبەری خۆی کەمتر نییە، بگرە چەندین قات دەوڵەمەندترە، نەک هەر ئەوە، بەڵکوو ریشە و رەگی زۆربەی وشەی زمانەکانی دەوروبەر، لەبنەڕەتدا کوردین.
ئێستا فەرهەنگی کوردیکا تا بەرگی نۆی چاپکراوە و نووسەر لە دەرفەتێکی گونجاو دەگەڕێت هەتا ئەو کارەی تەواو بکات، ئاکۆ جەلیلیان لە باسی فەرهەنگەکەیدا دەڵێت: "کوردیکا له راستدا ئارشیڤێکی ناتهواو له وشهگهلی ههر چوارپارچهی کوردستانه، که بهشێوهی کۆڵێنهوهی گۆڕهپانی و کتێبخانهییه و بهتهمای ئهوهم که کهس یان چەن کەسێک یان دامهزراوهیهک له داهاتوودا بێته سهرێ و ئهم ئارشیڤه ناتهواوه تهواو بکا".
بەشێک لەبەرهەمەکانی ئاکۆ جەلیلیان بریتین لە:
- فەرهەنگی باشوور کە ۴۵ هەزار وشەی کوردی ناوچەی کرماشان و ئیلام و لوڕستانە
- رەنگامە (کۆمەڵە چیرۆک)
- ئاگر مەلوچ رۆمان بە زاراوەی کرماشانی
- زەڕینە و سیمینە، چوار بەرگ کەکۆکردنەوە و ساخکردنەوەی تێکستی فۆلکلۆری ناوچەکانی کرماشانە وەک هۆنراوە و پەندی پێشینان و مەتەڵ
-تاریکخانە
-گەنجینەی زاراوە ئێرانیەکان
-ئینسایکلۆپیدیای کوردیکا.
# Abdollahamza
(کەسایەتییەکانی دیکە کە ئەم خەڵاتەیان لە بوارە جۆڕاوجۆرەکاندا بۆخۆیان مسۆگەر کرد، بریتی بوون لە خاتوو نێرگیز (هەرمێی مامان)، محەممەد عەلی قەرەداخی، حاکم قاسم، بوار نورەدین، خاتوو مۆرین مکلکی، ئیسماعیل قمندار، خاتوو ئان کلود و چەنگیز چاندار، کە هەر کامیان لە بواری خزمەت بە میللەتی کورد جێ پهنجەیان دیارە.)
بە ناوی ئەنجومەن ئەدەبیی بانەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی مامۆستا ئاکۆ و سەرجەم ئازیزانی براوەی خەڵاتی بلە دەکەین و هیوای تەمەن درێژی و سەربەرزیان بۆ ئاواتەخوازین.
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
Repost from لە داوێنی ئاربەباوە
گۆڤاری ژمارە ۳٦:
#لە_داوێنی_ئاربەباوە
جۆزەردانی ۲۷۲۳
(۱٤۰۲ی هەتاوی)
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
🔺مەرجەکانی بەشداریکردن له پێشبڕکێی بیستوشەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ
✍ سەرپەرشتیاری گشتیی فستیڤاڵی گەلاوێژ بڕیاری داوه؛ بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی خۆی لە ڕۆژانی ١٢-١٤ی مانگی ١٠ی ٢٠٢٣ له شاری سلێمانی، ساز بکات.
📌ئەوانەی دەخوازن بەشداری فێستیڤاڵ بکەن(به لێکۆڵینەوە، چیرۆک یا شیعر)، لە ١٥/٥ تا ١٥/٨/٢٠٢٣ بابەتەکانیان لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە بنێرن.
galawej26@gmail.com
🔻مەرجەكانی بەشداربوون لە پێشبڕكێی بیستوشەشەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ:
🔹١- بابەتەكان بە تایپكراوی و بە فۆنتی (unikurd) و بە سایزی (14) بنێرن.
🔹٢-شیعر لە پێنج (5) لاپەڕە زیاتر نەبێت.
🔹٣- چیرۆك لە دوو هەزار (2000) وشە زیاتر نەبێت.
🔹٤- لێكۆڵینەوە لە شەش هەزار (6000) وشە زیاتر نەبێت.
🔹٥- نابێت بابەتەكان لە هیچ شوێنێك بڵاوكرابێتنەوە و پێشتر پێشكەشی هیچ ناوەندێكی ئەكادیمی كرابن.
🔹٦- ژمارە مۆبایل و ئەدرەسی نووسەرەكە لەگەڵ ناوەكەیدا دابنرێت.
🖋بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
نازانم کام "با"
شلکە شنەی
هەناسەتی ڕفاندووە
یان کام پەپوولە
گوڵی لێوتی بۆن کردووە
کە ئاوا تافی ئاسمان
پڕ لە شیلەی زارت بووە
بەڵام ئازیزەکەم
ماوەیەکە ئەزانم
لە دڵتا جێم لێژ بووە
هەڵگورد_حەقپەرەست
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
پردی ئاواتم
پردی ئاواتم نەوی دڵ تووشی تاڵی ژین ئەکا
بۆ بەسرهاتی ڕەش و بەدبەختی کوردە شین دەکا
چین و تۆێژەکانی دژ بە یەک هەنگاو ئەنێن
سووڕی دەوران ئاسمانی بەختی گەل نەنگین ئەکا.
✍مامۆستا حەسەن فەیز بەخش " ئارام"
مامۆستا حەسەن فەیز بەخش " ئارام" ۱۳۲۹/٦/۲ ی هەتاوی لە ماسیەری شێخ چاوی بە دونیا هەڵێناوە، باوکی ناوی محەممەد عەلی و دایکی فاتمە فەیز بەخشی ناوە.
لە تەمەنی یەکساڵی دا بە هۆی نەخۆشینی "خولێرکە" یا ئاوڵە چاویان لە دەست داوە هەر بۆیە دەڵێن کە نازانم کام ڕەنگ جوانەو شێوەیان هەست پێناکەم بەڵام بە گوێ بیست بوون لە دۆستان و خەڵک ئەو شتە لە مێشکمدا دەمێنێتەوە و بێ ئاڵۆزی زۆر جوان بۆ شێعرەکانم کەڵکیان لێ وەردەگرم! لە تەمەنی ۲۰ ساڵیەوە لە ناو فەقێان دا بووە و لە خزمەت شێخ عوسمان دا پەنجەرەیان بەڕوودا دەکرێتەوە لە ڕێنوێنیەکانیان کەڵک وەردەگرێ و پاشان بۆ درێژە بە خوێندن دەچێتە سولێمانی مزگەوتی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ، لە خزمەتی مەلا ئەحمەد گەرمێنی قورئانی پیرۆز خەتم دەکەن، سەردەمێ زۆر لە گەڵ شاعیری گەل مەلا غەفوور دەباغی پێکەوە هاوڕێ بوو ون ، هەر لە مناڵیەوە زەوقی شێعریان بووە بەڵام نوسراوەکانی هەڵنەگرتوون و بە هۆی ڕێزێکی زۆر کە بۆ مەلاغەفووری بووە هەستی شاعیری خۆی نیشان نەداوە، دوای کۆچی خۆشەویسترین هاوڕێی "مەلا غەفوور" ئەمجار هەست بە کەلێنێ گەورە دەکات و لێدەبڕێن بە شێعر نووسین.
مامۆستا ئارام زۆر هۆگری شاعیرانی گەورەی کوردن، بە تایبەت هۆگری مەلا غەفوور دەباغیەوە و زۆربەی شێعرەکانی لە بەر کردوون،
مامۆستا ئارام لە ساڵی ۵۳ وە لە شاری سەقز تەدریسی دەرسی قوڕئان دەکەن، لە ساڵی ۷۵ وە لە ئیدارەی بێهزیستی خەتی بڕیلی فێر کردووە و ئوستاد بوون تا ساڵی ٨۷، خەتی بڕیل لە تەمەنی ۲۱ ساڵی دا لە سلێمانی لای مامۆستا موحەممەد تیماری فێر بوون و ساڵی ۷۵ لە تاقیکاری ۵ ی سەرەتایی بەشدار دەبێت و سەرکەوتن بە دەست دێنێ، دیپلۆمی علوم ئینسانی خوێندووە و پاشان لیسانسی علومی قوڕئانیان وەرگرتووە، تا ئێستا ئەم بەرهەمە شێعرانەی
چاپ بووە:
۱ وزەی ڕووناکی
۲ شاری ئەوین
۳ باخچەی ساوا.
✍پشکۆ یاسینی
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
