ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە
Open in Telegram
ئەتوانن کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە لێرە ببینن... بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەن ڕوژانی سێ شەممە کاتژمێر چوار سەردانی مەکۆی فەرهەنگی(ادارە ارشاد اسلامی)بکەن هاتن بۆ هەمووانە @EdebiBane ئایدی بۆ پەیوەندی @awder2
Show more255
Subscribers
No data24 hours
+17 days
No data30 days
Posts Archive
تاڵ بە تاڵی زوڵفەکانم
زیزن لە تۆ
من دڵتەنگی
ڕام ئەکیشێ بۆ باوەشت
تۆ بێدەنگی
نووقمت ئەکا لەدابڕان.
✍ئەسرین سەلیم پوور
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
کوردم ئەمن
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن
مامۆستا هێمن
۳۳هەمین کۆبوونەوەی گشتی
حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە
🗓 سێ شەممە ۹ے جۆزەردانے ۲۷۲۳ےکوردی
۹ے خوردادی 1402ی هەتاوی
مەکۆی فەرهەنگی هونەری
نووسینگەی ئەنجومەن ئەدەبی
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
بە ناوی خودای دەهەندەو دلۆڤان
برینەکانی مێژووی گەلەکەمان بە هەست و هزری شاعیران و نووسەران و خامەی دەروەستیان سارێژ دەکەین.
یەکێک لە زامە قووڵ و بەسۆیەکان کە بەدەستی چەپەڵی دوژمنانمان، پەیکەری نەتەوەی کوردی داپلۆخاند، زنجیرە کیمیابارانەکانی شار و ناوچەکانی کوردستان بوو کە یەکەمین قۆناغی "کیمیابارانی سەردەشت" بوو.
ئەگەرچی لەسەر هەموو چین و توێژەکانی نەتەوەکەمان پێویستە کە هەم یادی ئەو نەهامەتی و ڕووداوە تاڵانە بکەینەوە، هەم بە هەر شێوەیەک بۆمان دەلوێ بۆ پڕۆتستۆی دوژمنان و ئاشناکردنی نەوەی نوێ بە مێژووی چەوسانەوەمان، چالاکانە تێبکۆشین.
بەڵام ئەدەبیات ، دەروویەکە بۆ تۆماری مێژوو و دەرفەتێکە بۆ تێگەیاندنی نەوەکانی ئێستا و داهاتوو و مەرهەمێکە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکان و هاندەرێکە بۆ گەشەی هەستی بەرەنگاری و ئاخێز، وە هەروەها ئاڵایەکە بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی و ...
هەموو ساڵێ لە ڕۆژەکانی سەرەتای پووشپەڕ، یادی دوازدە هەزار بریندار و بەرکەوتوو و سەتان شەهیدی کیمیابارانی سەردەشت دەکرێتەوە.
بۆ ئەوەی شاعیران و نووسەرانیش ڕۆڵیان لەبەرچاو بگیرێ و بایەخ بە وشە و ڕستە و شێعر و دەقە ئەدەبییەکانیان بدەین، لە هەموو نووسەران و شاعیران دەخوازین کە شێعر و دەق و کورتەچیرۆکەکانیان بۆ ئێمە بنێرن، هەتا هەموویان کۆبکەینەوەو لە لایەن تاقمێکی چەند کەسی کە پێکهاتووە لە شاعیران و نووسەرانی پسپۆڕ و بە ئەزموون و ناسیاو، لە هەموو بوارەکانی ئەدەبی هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێ و بۆ لانیکەم حەوتوویەک پێش ساڵڕۆژی کیمیابارانی سەردەشت دە بەرهەم پلەی ڕەچاوی یاساکانی ئەدەبیان پێ بدرێ و لە کۆڕی مەڕاسمی ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت، خەڵاتیان بدرێتێ.
وە هەروەها ئەو چالاکیە بۆ ساڵانی داهاتووش دەبێتە نەریت و هەموو ساڵێک لە مەڕاسمی ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت، یەکێک لەبڕگەکانی بەرنامەی حەوتی پووشپەڕ، دانی خەڵاتی شاعیران و نووسەران دەبێ.
هەموو شاعیر و نووسەران دەتوانن بەرهەمەکانیان بە نووسراوە "ۆرد"، لەگەڵ وێنەی خۆیان و کارتی میللی و ئادرەس و نێو و نێوی خانەوادەیی خۆیان بۆ ئایدیەکانی خوارەوە بنێرن.
@abdolla2505
@Hadi1234k
وە هەروەها دەتوانن بەرهەمەکانی پەیوەندیدار بە "کیمیابارانی سەردەشت"، لە یەکێک یا هەردوو کۆڕی "زایەڵەی وێژەو هونەر"
و
"کوڕی "شێعر و چیرۆک"
دابەزێنن.
دوایین دەرفەتی وەرگرتنی بەرهەم
۳۰ی جۆزەردانی ۱٤۰۲ی هەتاوی
لەگەڵ ڕێز و سپاس
ــ حاجی عەبدۆڵڵا حەمزە ـ سەردەشت
ـ هادی خودایی ـ بۆکان
🙏🙏🌺🌺🌺

💐💐💐💐💐
✅ ئاگـــاداری ✅
۳۳هەمین کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە
🗓 سێ شەممە ۹ے جۆزەردانے ۲۷۲۳ےکوردی
9ے خوردادی 1402ی هەتاوی
(کاتژمێر : ۴ بۆ ۶ے دوانیوەڕۆ)
💢شوێن: مەکۆی فەرهەنگی هونەری(ادارە فرهنگ و ارشاد اسلامی)
نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبی
✅بەڕێوە دەچێت🙏
هاتن:
بۆ هەموو شاعیران، نووسەرانی بەڕێز و لایەنگرانی خۆشەویستە.
هاتنتان بەرز دەنرخێنین🌺
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
... کۆڵ نادەم ...
ئەوانەی وا
باڵی فڕینم دەقرتێنن
هەموو
سوبح و نیوە شەوێ
باش بزانن
بە بێ باڵیش هەڵۆ
هەرگیز
لە تێکۆشان ناکەوێ
✍هۆزان
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
بۆ خەمێکی بێکۆتایی
بۆ تەها کەریمی
هونراوەی مامۆستا ک.د.ئازاد
پێشکەش بە ڕۆحی نەمر کاک تەها کەریمی
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین🌷
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا
🔸ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی کۆچیی دوایی کاک تەها کەریمی فیلمساز و سینەماکاری ناوداری کوردی کە لە ٨ے جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۲ بە هۆی ڕووداوی هاتوچو لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
📜ژیاننامەی تەها کەریمی
♻️ئامادەکردن : کاناڵی بژی و چێشتی مجێوری کوردستان
⭕️کاک تەهای کەریمی لە ساڵی ۱۳٥٤ لە دایکبووە و لە ئێوارەی ٨ے جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۲ لە شاری سلێمانی بە هۆی ڕووداوی دڵتەزێنی هاتوچو کۆچی دوایی کرد. 🥀
"تەها کەریمی "
♦️ کاک تههای کهریمی له ساڵی ۱۳٥٤ے ههتاوی له گوندی بۆیهن سهر به شاری بانه له دایکبووه. ههر له سەرەتاوە ئاوێتەی دونیای ئهدهب و تێڕامان لە باروودۆخی کوردستان بوه.
🔶 ساڵەکانی ۷٥ ــ ۷۳ له زانکۆی پزیشکی گیلان تهکنیسیهنی نهشتهرگهری خوێندوە و ماوهیهک له نهخۆشخانهی بانه کاری کردوه، بەڵام خولیای تیمارکردنی زامێکی گەورەتر بوە، بۆیە ڕوو لە سینەما ئهکات. ئهوەیە کە کار له نەخۆشخانە جێ ئەهێڵی و ژیانێکی ئهستەم بهڵام پڕ له شانازی ههڵئهبژێری و خوێندن به شێوازی پسپۆری له شاخەی هونەر دەست پێئەکات و له کنکوری ساڵی ۷۹ له بهشی سینهمای زانکۆی هونەری تاران بە پلەی 5 وەر ئەگیرێت.
🔷 بهرههمی ساڵانی خوێندنی لەزانکۆیتاران چهندین کورته فیلمە، لهساڵی 2006فیلمی (کوێستانی سپی) وەک نامەی کۆتایی بەرهەم ئەهێنێت کە بە نمرهی20 وەرئەگیرێت. لەساڵی 2006 له سلێمانی ناوەندی(سینەماتیک) دائەمەزرێنێت کە بانگەوازێک بوو بۆ وەرگێڕانی سینەمایی و ناسینی مێژووی سینهما.
🔻دواتر چهندین فیلمی دیکه بهرههم ئههێنێت :(کوێستانی قهندیل-2009) (من بهکرێگیراوێکی سپیم - 2011). (ههزارو یهکسێو - 2013) ، وههروەها چهندین فیلمی بهڵگەنامە یی(دیکۆمێنتی)تر.
🔺ههزاران مخابن لە دوائێوارەی ژیانی و دوای کارکردنی ئهو ڕۆژهی لە سەر فیلمی بەڵگەنامەیی(دەستنوسەکان)، لە کاتژمێر 8ی ئێوارهی ڕۆژی چوارشەممە 8/3/1392 (29/5/2013) لە شاری سلێمانی و کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچو، ماڵئاوایی له ژیان و نیشتمان و هونهری سینهما ئهکات و دڵە پڕ لە هیوا و لێوانلێو لە خۆشەویستیەکەی بۆ کوردستان، بۆ هەمیشە لە لێدان ئەکەوێت و خولیا وحەزهکانی به تەنیا جێ ئەهێڵێ.
🔸 تەهایکەریمی براوەی چەندین خەڵاتی نەتەوەیی و جیهانیە،ههرچەند گەورهترین خەڵات بۆ کاک تەها، دیتنی بزهی دایکان و مناڵان بوو، ههربۆیە له کاتی وەرگرتنی یەکێ له خەڵاتەکانی کە خەڵاتی ئۆرێنسی 2011ی وڵاتی ئیسپانیابوو بۆ فیلمی کوێستانی قهندیڵ، ئەو خەڵاتەی بهخشی به دایکانی جەرگسووتاو کە سهرهڕای جیاوازی زمانیان به یەک زمان له سهر مەزارەکان ئەگرین! و دواههمینیان خەڵاتی ئاسیاپاسڤیکی2014یە بۆ ئاخرفیلمی کە 1001سێوە کە ساڵێک دوای کۆچە ناوەختەکەی له وڵاتی ئۆسترالیا پێی بەخشرا.
سەرچاوە
ڪاناڵــۍ بــژی
https://t.me/kanali_bizhy
چێشتـۍ مجێورۍ ڪوردستان
@CheshtiMjewriKurdistan
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
ID : @EdebiBane
ID : @EdebiBane
#ئەوینی_خۆر
شەو ئەگەر باڵی بەسەر ماڵی خەمینم دادەدا
بەڕبەڕۆچکەی خەونەکانم بۆنی سەد هیوا دەدا
گەرچی شەوگارم درێژ و مات و بێ ئەنوایە دڵ
خۆرەتاوی بەربەیانم سێبەری شەو ڕادەدا
ڕەنگی ئاسۆ ڕوون دەبینم و چاوی لێ نادزمەوە
عاشقێکم تا گەیشتن هەر دەڕۆم بەم جادەدا
من ئەوینی خۆر و ڕووناکیم لە دڵدا و دڵنیام
هەرچی شەوگاری ڕەشە سوجدەی لەبەر پێ دادەدا
شەرتە چیتر دانەمێنم دەست لەسەر ئەژنۆی خەفەت
دڵنیام سروەی بەیانیم تۆزی مەینەت لا دەدا
غەم ئەگەر خۆی خاوەنی ماڵی دڵم زانی دەبێ
داشقە تووری کۆوە کا شادی لە پشت دەرگا دەدا
غەم نەخۆی "کاوە" کە شەو هەرمان ببێ و نەبڕێتەوە
پێشی ڕۆژ قەت ناگرێ بێ هۆیە گەر خۆی بادەدا
✍ #کاوەداشبەندی
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
لە ئاربەبای هەمیشە سەوز و سەربەرزەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا سابیر و کتێبخانەی کوردی دەکەین.🌺🌺🌺
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
بەناوی خوا
"نووسەران جگە لە کۆڵی خۆیان، کۆڵی خەڵکیشیان بەکۆڵەوە"
ئاگاداری
بۆ ئاگاداری خەڵکی بەهەڵوێست و ئەمەگناسی سەردەشت و شارەکانی دەوروبەر، ڕایدەگەیێنین کۆڕی پەردەلادان لەسەر ۶ کتێبی مامۆستا "سابیر بێتووشی" و ڕێزلێنان لە تەمەنێک خزمەتی ئەو نووسەرە پەنجەزێڕە بەڕێوە دەچێت.
ئەو کۆڕە لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم و بە هاوکاری فەرمانگەیی ئیڕشادی سەردەشت، لەڕێکەوتی ۱۰ی بانەمەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە هۆڵی ۷ی پووشپەڕی سەردەشت، سەعات ۹ی شەو دەگیرێت.
پاڵپشتی و بەشداریکردنی خەڵک لەو جۆرە کۆڕانەدا دەبێتە چەپکەگوڵی وەفا و ئەمەگی خەڵک بۆ نووسەران و هونەرمەندان، تا ئەو کەسایەتییانە هەوڵەکانیان بۆ خزمەت بەماڵی ئەدەبی کوردی چڕتر بکەن.
هاتن بۆ هەموانە
ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم(سەردەشت)
ئەمڕۆ لە مێژوودا...
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
بە قۆڕ گیرێ ژیانی پڕ پەژارە
وەفا و مەینەت بەشی بەچکەی هەژارە!
نییە نرخی حەق و ڕاستی و سەداقەت
ئەوەی ئەمڕۆکە باوی بێ دولارە!
✍ پشکۆ یاسینی
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
دڵم زووخاوی لێ دەڕژێ لە دەست ژین
بفەرموو خوایە ئەم دەرد و پەتا چین؟!
بەرەو لای کێ بەرین داد و سکاڵا
کە ناپرسی ئەرێ هەین، ئێمە یا نین!
✍پشکۆ یاسینی
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
لە ئاسمان خوێنی ئەستێرە دەچۆڕێ
بە ڪازیوە بزە دەخرێتە گۆڕێ
لە دەم ئاسۆ پەپوولە و گوڵ دەسووتێن
هەتاو لێرە لە مەرگی خۆی دەنۆڕێ
✍ پشڪۆ یاسینی
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
Repost from لە داوێنی ئاربەباوە
🔆ئاگاداری
بۆ گۆڤاری ژماره ۳۷:
تایبەت:
بە مانگی پووشپەڕی ۲۷۲۳
که پووشپهڕ دێ:
ـ وڵات،
دهبێته جاڕهبرین
ـ فریو،
دهبێته خانهخوێ
ـ ئاشتی،
دهبێ به ناسۆرێ
زامی قووڵی بێکهسیمان
دیسان خوێنی لێدهچۆڕێ!
چاوەڕوانی بەرهەم و چالاکی قەڵەمەکانی کوردستانین
ـ تکایە بەرهەمەکانتان
لە ٥ تا ۲۰ی مانگ
بۆ ئایدی خوارەوە بنێرن
@kdazad
لە گەڵ سپاس و ڕێز
سەرنووسەری گۆڤاری لە داوێنی ئاربەبا
#ک_د_ئازاد