ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە
Open in Telegram
ئەتوانن کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە لێرە ببینن... بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەن ڕوژانی سێ شەممە کاتژمێر چوار سەردانی مەکۆی فەرهەنگی(ادارە ارشاد اسلامی)بکەن هاتن بۆ هەمووانە @EdebiBane ئایدی بۆ پەیوەندی @awder2
Show more255
Subscribers
No data24 hours
+17 days
No data30 days
Posts Archive
بەناوی خوای بانی سەر
بانگێشنامە
بەڕێزان بەرپرس و ئەندمانی (ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە)، دوای سڵاو و ڕێزێکی تایبەت و لە قووڵایی دڵمانەوە ڕایدەگەیێنین، "ئەنجومەنی ئەدەبی ورمێ" بەهاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشاد بەنیازە کۆڕێکی ڕێزگرتن لە چالاکی ئەدەبی مامۆستا "عەزیز نیعمەتی"(شاعیر، نووسەر و ڕەخنەگر)ئەدەبی، لە ڕۆژی ۱٨ی جۆزەردان لە شاری ورمێ پێک بێنێت، بەو بۆنەوە داواتان لێ دەکەین بە هاتنتان کۆڕەکەمان بڕازێننەوە.
شوێن: ورمێ، چوارڕیانی ئاپادانا، (موجتەمەعی فەرهەنگی و هونەری)هۆڵی وەحدەت
ڕێکەوتی: ۱٨ی جۆزەردانی ۱٤۰۲ی هەتاوی
سەعات꞉ ١٦ تا ١٨ی دوانیوەڕۆ
ئەنجومەنی ئەدەبی ورمێ
شێعر و خوێندنەوە:
تەنیای کوردستان
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
لە هـەوارگەی تـۆ
کیژە کورد
تامی هەموو شت جیاوازە
ئەم نامەی مـن لە هەواری
غەریبسـتان
دێـتە دەستت تا کـوردستان
ڕێـگای ئاوریشم دەبڕێ
قاسیـد
بۆی غەریبی لە خۆ داوە
تاک بە تاکی گشت وشەکان
من لە ئاڵمان لە میـکۆنووس
چێـشتەکانی بێتە دیاری
بـۆ زاری تـۆ
سووپی خوێن و پڵاوی دڵ
بـۆ ژەمەکان
لە ڤیێن و ئۆتریشـەوە
بینا و شەقام بێتە دیاری
پێکۆ بیکەین بە جێـژوانێ
بۆ ڕزگاری
لە ئەستەنبۆڵ
بینای سوڵتان ئەحمەد
بۆ تۆی ئەکەم بە خانـووی شێـخ
سەعید پیران
با بۆ ڕۆژی تەنیایی خـۆی
دێمیڕتاش بۆی بێتە
میوان
لە بـەغاوە
بـە دەستەکانی شیخ الرییس
خورمای سوێرت بۆ ئەهێنم
تـێکەڵاو بە ئاواتی
زۆر لە مێژینەی منداڵانی ئەنفال کراو
لە هەڵەبجەو لە کەرکووکی فڕێ دراو
دێمە سابڵاغ
بۆ چوار چـرا نەغمەی فرمێـسک
بێتە دیاری
کە هـەر کاتێ سترانێکی پڕ خەمیان
دەژەند بـۆ تـۆ
بـێمە یادت
بـەس بزانە ئازیزەکەم
گەر مانگەشەو
لافی عەشـقی بـۆ خـۆرەتاو
بسـەلمێنێ
لە پشـت هەوریـش
تریفەی دەردەخات...
✍ئـاڤـان
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
۳٤مین کۆبوونەوەی گشتی
حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە
🗓 سێ شەممە ۱٦ے جۆزەردانے ۲۷۲۳ےکوردی
16ے خوردادی 1402ی هەتاوی
مەکۆی فەرهەنگی هونەری
نووسینگەی ئەنجومەن ئەدەبی
سیمایەکی خوێناوینە کوردستان
کاتێ،
پەل کچ دەگرێ
بەرهەمی:ئارمان حەسەنی "چریکە"
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
🗓 سێ شەممە ۱٦ے جۆزەردانے ۲۷۲۳ےکوردی
16ے خوردادی 1402ی هەتاوی
بەردەوامی کارگای شێعر
لە ژێر ناوی
(وەزنی بڕگەیی و قافیە)
مەکۆی فەرهەنگی هونەری
نووسینگەی ئەنجومەن ئەدەبی
وانەبێژ: مامۆستا ئاودێـر
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
گوڵم خۆزگەم بەوەی، ناو بێشکەدا مرد
لە ژێـر فـەقـر و نەبـوونیدا، نـەبـوو ورد
لە پـێـنـاوی ژیـان، عـومـری بـە با چـوو
ئـەوەی بـۆ نـان، ژیـانی دا، نـەمـا، چـوو
#هەوراز
۳٤مین کۆبوونەوەی گشتی
حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە
🗓 سێ شەممە ۱٦ے جۆزەردانے ۲۷۲۳ےکوردی
16ے خوردادی 1402ی هەتاوی
مەکۆی فەرهەنگی هونەری
نووسینگەی ئەنجومەن ئەدەبی
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
ساڵرۆژی کۆچی دوایی ماموستا «عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا» ناسراو بە
"عەزیز گەردی"
نووسەری گەورەی کورد دکتۆر عەزیز گەردی کەسایەتی دیاری هونەری کورد
ڕۆژی ۱٦ی جوزەردانی ۱٤۰۱ لە تەمەنی ۷٤ساڵیدا لە شاری هەولێر ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
دکتۆر عەزیز گەردی ئەدیب و نووسەر و ڕەخنەگری ناوداری کورد، ساڵی ۲٦٤٨ی کوردی لە هەولێر لە دایکبووە.
مامۆستا عەزیز گەردی به دوور لە خۆدەرخستن وخۆنواندن تەمەنی لە ڕێگای نووسین و خزمەت بە ئەدەبیاتی کوردی تەرخان کرد.
دکتۆر عەزیز گەردی ۳٦ کتێب و بەرهەمی ئەدەبی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی،
ماوەیەک لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر مامۆستا بووە .
جیا له وەرگێڕان خاوەنی چەندین بەرهەمی خۆیەتی وەک
ڕەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا
ئەدەب و ڕەخنه
ئەدەبی بێگانان
پیاوێک
سەروا
کێشی شێعری کلاسیکی کوردی
جووتیارێکی زیرەک
ڕەوانبێژی
گەردەلوولی مەرگ
سێ دەرمان
مامۆستا گەردی دەرچووی بەشی زمانی فەڕەنسی بوو لە زانکۆی بەغدا، دواتر لە ساڵانی ١٩٩٤ و ١٩٩٩ بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرای بەدەستھێناوە.
شارەزای زمانەکانی فارسی،عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی،ئیسپانی بووە.
ڕۆحی شاد🌷
ئەنجومەن ئەدەبیی بانە
ID : @EdebiBane
"مان"
"شاعیر" گریا
و
"قەڵەم" تاسا
و
"شیعر" سینگی خۆی داڕنی!
کاتێ دەستی ڕەشی زریان،
کفنی مەرگی گەڵای چنی!
لێ خەیاڵی پاییز خاوە!
دار هەر سەوزە و
دارستانیش وەک خۆی ماوە!!
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
🌍 ئاکاری ژینگەپارێزی
بەرپرسیاریەتییە مەدەنی و كۆمەڵایەتییەكان لە ئاست ژینگەدا
✍ شێرکۆ هەورامی
ژیان لەنێو ژینگەی پاک و خاوێن، سەرەتاییترین مافی هەر تاکێکە، کە دێتە سەر دنیا و هاوکات پاراستن و پارێزگاریش لەو ژینگەیە ئەرکی سەرشانی هەمان تاکە، کە لەسەر گۆی زەوی دەژی. لێرەوە بەرپرسیاریەتیی تاک سەبارەت بە ژینگەی سروشتی و کۆمەڵایەتی دێتە ئاراوە. پاراستنی ژینگەش تەنیا لە بەرژەوەندیی مرۆڤدا نییە و سەرجەم زیندەوەرەکانی دیکەش دەبێت لە چوارچێوەی پاراستنەدا جێگەیان ببێتەوە، کە لە پێکهاتەی سیستەمی ژینگەییدا بوونیان هەیە، بە (بە زیندوو نازیندووەکانیشیەوە).
هەر لە سەرەتای ژیانەوە، تاکوو ئێستا مرۆڤ بە شێوەگەلی جۆراوجۆر سەروکاری لەگەڵ ژینگەدا بووە، لەم ژینگەیەدا ژیاوە و کاریگەریی لەسەر ژینگە هەبووە و ژینگەش کاریگەریی لەسەر مرۆڤەکان داناوە.
لە دنیای مۆدێرندا، یەکێک لە پێوەرەکان بۆ حوکمڕانی و کۆمەڵگەی هۆشیار و کەسێتیی باش بەوە دەناسرێتەوە، کە چەندە حوکمڕانی و کۆمەڵگە و مرۆڤگەلێکی ژینگەپارێز و ژینگەدۆستن. پاک ڕاگرتن و بەرپرسیاربوون لە پاکی ژینگە لە ئێستادا وەک بەشێک لە ڕۆشنبیری تەماشا دەکرێت. ڕەنگدانەوەی ئەم ژینگەپارێزییە لە کولتووری کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا و دەقە دەستوورییەکانی حکوومەتەکان و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەی تاک، بەرپرسیاریەتیی مرۆی و ئاستی بەرزی هۆشیاری نیشان دەدات
ئاکاری ژینگەپارێزی بە یەکێک لە کۆنترین و بەربڵاوترین بابەتەکانی ئەخلاقی کارکردی ناو دەبرێت، لەگەڵ پەرەسەندنی بابەتی ژینگەیی ئەم تێگەیشتنەش فراوانتر بووە، ئەم لقە لە لەقە فەلسەفییەکانی ئەخلاق زیاتر پەیوەندی بە تاکی زیندوو لەگەڵ ژینگەدایە، لە پلان و بەرنامەکانی بۆ هەر ئەگەرێک بەشدار بێت، هاوکات پەرۆشی جیدی نیشان بدات.
فەلەسەفەی ئاکاری ژینگەپارێزی هەرچەندە وەک هزر مێژوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام تەنیا لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم و ساڵی هەفتایەکان، وەک ڕەوتێکی فەلسەفی سەربەخۆ دەرکەوت. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەیرانە گەورەیەی جیهان بە هۆی پیسبوونی ژینگەوە. هەر بۆیە دوو ڕوانگەی جیا لەمەڕ ئاکاری فەلەسەفەی ژینگەپارێزی سەریان هەڵدا لەوانەش بایۆ سەنتەریزم (زیندەوەرناسی) و ئیکۆسەنتەریزم.
دەستەی یەکەم، واتە بایۆ سەنتەریزم پێیان وایە، کە سەنتەری ژیان زیندەوەرەکانن. زاراوەی بایۆ سەنتەریزم وشەیەکی لێکدراوە لە سەرێکەوە پەیوەندی بە وشەی بایەلۆژییەوە هەیە و لە سەرێکی تریشەوە پەیوەندی بە ئاستێکی بەرزی تێگەیشتنی ئاکارییانەی مرۆڤەوە هەیە بۆ زیندەوەر. کاتێک هەردوو وشەکە لێک دەدەین مەبەست لە بەچەق و خولگەکردنی ژیانی زیندەوەرە، لە ڕەوتێکی هزرین و توێژینەوەی ئاکاریدا.
سەرچاوە کاناڵی کۆماری کوردستان
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
"ڕۆژی جیهانی ژینگە"
پیرۆز بێت لە هەموو پارێزەرانی بەئەمەگی سرووشت و نیشتمان
🌻🌻🌻🌺🌺
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
✅ ئاگـــاداری ✅
کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە
🗓 سێ شەممە ۱۶ے جۆزەردانے ۲۷۲۳ےکوردی
16ے خوردادی 1402ی هەتاوی
(کاتژمێر : ۴ بۆ ۶ے دوانیوەڕۆ)
💢شوێن: مەکۆی فەرهەنگی هونەری(ادارە فرهنگ و ارشاد اسلامی)
نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبی
✅بەڕێوە دەچێت🙏
هاتن:
بۆ هەموو شاعیران، نووسەرانی بەڕێز و لایەنگرانی خۆشەویستە.
هاتنتان بەرز دەنرخێنین🌺
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
ئێمە ڕێبواری ڕێگەیەکی لە مێژینەین. سەرەتای ڕێگەمان لە خۆرەوە دەستی پێکردووە و بڕیارمان داوە ئامانج و کۆتایی ڕێگە خۆمان دیاری بکەین و ئاراستەی ڕێ وادەگۆڕین کە شیاوی تێکۆشانمان بێت.
لە سەر بانگهێشتی ئەنجومەن ئەدەبی سەردەم ـے سەردەشت و بەو پەڕی شانازیەوە ئەنجومەن ئەدەبیے بانە وەک
ڕێخراوەیەکی پێزان و ئەمەگناس بەشدار بوو لە کۆڕی پەردەلادان لە شەش بەرهەمی
مامۆستا:سابیر بێتووشی
و ڕێزی گرت لە تەمەنێک ئەرک و ماندووبوونی مامۆستا سابیر لە هەمبەر ئەدەبیات و گەل و نیشتمانەکەیدا.
❇️جێی خۆیەتی سپاس و دەست خۆشانەی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ و هاوڕێبازەکانمان لە ئەنجومەن ئەدەبی سەردەم بکەین بۆ گرتنی ئەو کۆڕە بەشکۆیە و زەحمەت و چالاکیەکانیان کە بێ چاوەڕوانی و لەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە پێناو پەرە پێدان بە زمان و ئەدەبیاتی کوردیەوە.
دیسانەوە پیڕۆزبایی خۆمان ئاراستەی مامۆستا سابیر و کتێبخانەی کوردی و مەکۆی هونەری کوردستان دەکەین و
هیوادارین لە درێژەدان بەخزمەتی زمان و نەریت و کولتووری نەتەوەکەمان هەروا شێلگیرانە لە سەنگەری خەبات و تێکۆشاندابن.
🙏🌺🙏🌺🙏🌺🙏🌺💫💫💫
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🔴ئاگاداری و بانگەواز🔴
🔻بە ئاگاداری خاوەنبیران و نووسەران و ڕووناکبیران و هونەرمەندان دەگەینین کە ژمارە ٢٩ی گۆڤاری "بەیان" تەرخانی #ژینگە و #ژینگەپارێزی کراوە. جا تکا دەکەین لە سەر ئەو تەوەرانەی خوارەوە بابەتمان بۆ بنێرن.
1️⃣ژینگە پارێزیی لە کوردستان، پیس بوونی ژینگە،خەسارناسی فڕێدانی زبڵ لە سروشتدا.
2️⃣خەسارەکانی ئاو و بەنداو و کان و مەعدەن و.. .
3️⃣لە ڕیشەوە هەڵکەندنی گیا و ڕووەکە خۆراکییەکان.
4️⃣پرسی پەروەردە و ژینگەپارێزی، پاراستنی دارستانەکانی
زاگرۆس و قەیرانی ئاورتێبەردانیان.
5️⃣ڕۆڵی ژینگە لە ساغی و سڵامەتی مرۆڤدا، ژینگە و ژیانی بەرەکانی داهاتوو.
6️⃣ بەرنامەی زانستی بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان، قەیرانی پیسبوونی ئاو و خاک و هەوا و ...
7️⃣قەیرانەکانی بەردەم ژینگەی کوردستان و جیهان ، کاردانەوەی گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان و پاراستنی ژینگەدا.
8️⃣ بەڕێوەبردنی ئیکۆتووریسم و گەشەی هەمەلایەنە، توێژینەوەی زانستی لەسەر ژینگە و دیاردەکانی.
9️⃣ ڕۆڵی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ژینگە.
ڕۆڵی ژینگەپارێزان لەسەر ژینگە و..
✅ دوایین دەرفەت: ١٥ی جۆزەردانی١٤٠٢
✍دەستەی نووسەرانی گۆڤاری بەیان
⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
➡️@GBHewraman⬅️
⬆️⬆️⬆️⬆️⬆️⬆️⬆️⬆️
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
🔥هاوڕێیان و هاووڵاتیانی خۆشەویست تکایە ئاگادار بن!
بەداخەوە هەموو ساڵێ لە مانگی جۆزەردان بەدواوە لەگەڵ زەردبوونی گەنم و جۆ و گژوگیا، زۆرجار بەهۆی هەندێ کەمتەرخەمیی وەک:
۱ـ ئاگرکردنەوە لە شوێنی نەشیاو.
۲ـ ئاگرکردنەوە کاتی هەڵکردن و هاتنی با.
۳ـ بەتەواوی نەکوژاندنەوەی ئاگر پاش ئەوەی کارمان پێی نەما
۴ـ فڕێدانی سووتکە سیگار و قوونەجگەرەی نەکوژاوە لە دەشتودەر.
۵ـ فڕێدانی هەندێ پاشماوەی وەک شووشە و بتڵی ئاو ( تەنانەت بتڵی پلاستیکیش کە زەڕەبین ئاسا و شقارتە ئاسا لە بەر تیشکی خۆردا ئاگرکەرەوەن) و هەروەها زۆر هۆکاری تریش
گڕ لەم سروشتە جوانەمان بەردەدەین و جیا لە زەرەر و زیانی گیانی و ماڵی، هەزاران ئاژەڵ و باڵندە و دەعبای بەستەزمانیش بە هێلانە و بێچووەوە بە زیندوویی لە ئاگردا دەسووتێنین و دەیانکەینە کۆڵە و خۆڵەمێش.
👌تکایە با زۆر وریا بین و هەموومان لە ئاست خۆمانەوە ئەم جۆرە پەیامانە کە ڕێنوێنی و ئاگادارین ڕچاو بکەین و بە کەسانی دیکەشی بگەیەنین.
🔹سپاس و ڕێز بۆ هەموو تاکێکی بەرپرس
👏پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە👏
@pajinbane
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
نرخی هونەر و جوانییە دەیبا گەردوون
کێ پێکەنی جارێکی، هەزار جار گریا
#هەژار
سێ شەممە ۹ے جۆزەردانے ۲۷۲۳ےکوردی
۹ے خوردادی 1402ی هەتاوی
سەردانی بنەماڵەی ئەنجومەن ئەدەبی لە پێشانگای وێنەی
یەکەم وێنەگری بانەیی
ڕێزدار وخۆشەویست:
کاک محەممەد خەلیل غەفوور نژاد 🌺
ئەنجومەنی ئەدەبی بانە وەک ڕێخراوەیەکی پێزان و ئەمەگناس بەو پەڕی شانازیەوە ڕێز لە چالاکی و خەباتی هونەری و تێکۆشانی درێژ خایەنی هونەرمەندان دەگرێ و سەری ڕێز و کڕنۆش بۆ ئاستی بەرز و ورەی بوێریان دائەنەوێنێ و لە خواوەندی دلۆڤان تەمەننای سڵامەتی و سەربەرزیان بۆ بە ئاوات دخوازێ.
🙏🌺🌺🌺🌺🌺
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
قەڵەم ئەوشـەو بە نامەیەک
کۆڵنجی خـۆی
ئەتەقێنێ
پڕاوپڕی گشت جوانییەکان
شـەرتە بـە شێـعر
وەسـفت بـکەم
تـۆ لـە نەغمەی کامە عـەتر
پەروەردە بووی
کـە وڵاتێک ئالـوودەتە؟!
تۆ شیـاوی کام مەجلیـسی کـە
هێـندە لـە لام بـە شـەوکەتە؟!
درکاندوومە بـە وشـەکان
هـەرکات ناوتیان هێنا سـەرزار
قیـام بـکەن پیت بە پیتیان
سـەر هـەڵبێنن
دانـە دانـە
گوڵبژێـریان بکـە بۆ خۆت
لە ئەلـف و ی و دال و ئـەلف
هـەڵبژاردەی نـاوی شێعرم!
لـەم خـاکـەوە تـا بـەندەری
غـەریبسـتان
بـەس هیـوایە
بـەهاری من لـە کوردسـتان
بـۆ ئـازادی
یـەک ڕێگایە...
✍ئاڤـان
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
تا لێواری مردن چووم و گەڕامەوە
لە کام مردن ئەمترسێنی؟
بە کام فەوتان ئەمفەوتێنی؟
من ئاوێنەم
سەدان جاریش گەر بمشکێنی
هەزار ئاوێنه دێمەوە
سەدان خولیا ئەهۆنمەوە
لە کام پەنجەرە ئەمدوێنی
لە سنووری هەتاو کوژان؟
یادەلاقەی سێبەرگرتوو؟
من
پەیکەری دەسکردت نیم
گەرنەتویستم بمروخێنی
من
بە زریکەوە هاتووم
پڕ بە هاووار ئەمێنمەوە
✍ئەسرین سەلیم پوور
"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
✨✨💫
🆔: @EdebiBane
🆔: @EdebiBane
