en
Feedback
ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە

ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە

Open in Telegram

ئەتوانن کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە لێرە ببینن... بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەن ڕوژانی سێ شەممە کاتژمێر چوار سەردانی مەکۆی فەرهەنگی(ادارە ارشاد اسلامی)بکەن هاتن بۆ هەمووانە @EdebiBane ئایدی بۆ پەیوەندی @awder2

Show more
255
Subscribers
No data24 hours
+17 days
No data30 days
Posts Archive
سەردشت! زامێکی ساڕێژ نەکراو لە سەر جەستەی نیشتمان! ۱۰ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی، بەڕێوەبردنی کۆڕیادی هەناسەیەک بۆ ژیان بۆ یادی شەهیدانی کیمیابارانی شاری سەردەشت پێشانگای وێنە تایبەت بە کارەساتی کیمابارانی سەردەشت خاتوو: "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

سەردشت! زامێکی ساڕێژ نەکراو لە سەر جەستەی نیشتمان! ۱۰ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی، بەڕێوەبردنی کۆڕیادی هەناسەیەک بۆ ژیان بۆ یادی شەهیدانی کیمیابارانی شاری سەردەشت "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

📸 وێنە: ۱۰ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی، بەڕێوەبردنی کۆڕیادی هەناسەیەک بۆ ژیان -بۆ یادی شەهیدانی کیمیابارانی شاری سەردەشت- لە لایە
+8
📸 وێنە: ۱۰ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی، بەڕێوەبردنی کۆڕیادی هەناسەیەک بۆ ژیان -بۆ یادی شەهیدانی کیمیابارانی شاری سەردەشت- لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم و بە هاوکاریی فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیڕشاد؛ ✍ ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم @anjumaniadabiasardam

"چوارینە" ڕووزەردی دەبێ بە زللە سوور کەی ڕووی خۆت ناتوانی بە مەرگیش وەکڕی ئابڕووی خۆت خۆ ڕاگرە بۆ شەق و تفی داھاتوو ئەمڕۆت کە چەمۆڵە نا لە ڕابردووی خۆت! ✍مامۆستا ئەمین گەردیگلانی "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

لە دووڕوویی مرۆ و دەوروبەرم هاتوومە زاڵە ژیان لێرە بەو ناو ئینسان! خودایە چەندە تاڵە! دەڵێن جێژنە دەبێ کینە لە ناخی دڵ بەدەر کەین بەڵام پاکیی نییە، نایا! مرۆ بۆ چەن هەزار ساڵە! ✍ پشکۆ یاسینی "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

#کورد_و_جێژن بەرەو جەژنە و لە زێدی من هەمیسان شین و گریانە دڵی دایکی وەتەن دیسان خەمین و مات و بریانە چ دڵخۆشیم بە قوربان بێ؟ ئەوەندەی دێتەوە بیرم لە زێد و نیشتمانی من هەموو ڕۆژ ڕۆژی قوربانە دڵی دایکان بریندار و جلی خوشکان ڕەشن دایم لە قوربانگای ئەوینداری سەری کوردان لە مەیدانە کەژ و کێو و شەقامی شار بە خوێنی پاکی کورد سوورن تەماشا کەن کە قوربانیش بەڕاستی هەر لە کورد جوانە لە شانی باوکی کورد دەرد و خەمی دنیا بە کۆ بارن موخابن پشتی باوکانم چەماوەی تێکەیەک نانە نەبوو جارێک بە چاوی خۆم ببینم جێژن و خۆشیمان بەرەو جێژنانە ماڵی کورد ئەوا دیسان لە سووتانە لە غەم کەنگێ ڕەهایی دێ خودایە خاک و زێدی من؟ گەلی کوردم بڵێی جارێک ببینێ ڕۆژی فەرعانە؟ بە ئاواتم کە ڕۆژێکی لەسەر ئەم خاکە پیرۆزەم سەری بەرزی کوڕی کوردان دژان نەیکەن بە نیشانە کە دایکی نیشتمان جلکی ڕەشی پرسەی دڕی شەرت‌بێ سەری "کاوە"ی لە ڕێ دانێم بڵێم بۆت کۆچی قوربانە ✍ #کاوەداشبەندی "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

⚫️ سەردەشت ⚫️      زامێکی ساڕێژ نەکراو لە سەر جەستەی نیشتمان! "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

لە ڕێبازی شێعری من دا چیدی لالە هێما نییە بۆ برینی دڵی پێکراو بە شمشێری ئەوینداری لە بێستانی بیر و هەستم باقە باقە گوڵی سووری هۆنراوەی لێ هەڵدەبەستم دەیکەمە ملوانکەی دیاری بۆ پێشوازی لە بووکی خەونی ڕزگاری ✍ عەبدۆڵڵا حەمزە سەردەشت 🌷🌷🌷🌷 "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

کۆڕیادی ■□ هەناسەیەک بۆ ژیان □■ (بۆ یادی کیمیابارانی سەردەشت) 📆ڕێکەوت: ۱۰ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی 🕞کات: ۳:۳۰ خولەکی دوانیوەڕ
کۆڕیادی ■□ هەناسەیەک بۆ ژیان □■ (بۆ یادی کیمیابارانی سەردەشت) 📆ڕێکەوت: ۱۰ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی 🕞کات: ۳:۳۰ خولەکی دوانیوەڕۆ 📍شوێن: هۆڵی شەهیدانی ۷ی پووشپەڕ | هاتن بۆ هەمووانە | بەڕێوەبەر: ئەنجومەنی ئەدەبیی "سەردەم" بە هاوکاریی فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامیی سەردەشت ✍ ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم @anjumaniadabiasardam

دانیشتنی دەستە کارگێڕی ئەنجومەن ئەدەبیے ۲۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ ۲۱خوردادی ۱٤۰۲ دانیشتنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەمڕۆ یەک شەممە لە ژووری نووسینگەی ئەنجومەن به بەشداری ۵ لە سەر ۶ی بەڕێوەبەران بۆتاوتۆی کردنی چەندین باس و ڕوون کردنەوەی چەند بابەت بەڕێوەچوو، لە یەکەم باسدا ڕێزدار مامۆستا ئاودێر  دوایی ڕوون کردنەوەی چەندین خاڵ و بابەتی جێی سەرنج،  ڕوانگە و ڕای هەر کام لە خۆشەویستان له سەر ڕادەستکردنی ئەنجومەن ئەدبی وەرگیراو. بڕیار کۆتایی بەم شێوەی خوارەوە دەرکرا. 💫سەرەتا بە فەرمی بانگهێشتی کەریم دافعی بکرێ و لە نووسینگەی ئەنجومەن ڕوونکاری بدا بە هەموو ئەو کەسانەی بە جورێک توهەمەتی پاڵ خستوون و بێ بنەما و دوور لە ڕاستی خەریکی ترۆری شەخسیەتی ئەندامان و هاوڕێیانمانە لە دەستەی کارگێری! 💫بڕیار بەوەدرا ئەگەر دوایی بانگهێشت ئامادە نەبوو لە ڕێی کاناڵی ئەنجومەن بانگهێشت بکرێ و دواتر هەر نەهات لە ڕێی بەرپرسی ئیڕشادی ئیسلامیەوە بانکهێشت بکرێ و بو دفاع لە خۆی و ئەو توهمەتانەی بە ئەندامان و دۆستانی بەڕێوەبەرایەتی هەڵبەستوون! 💫 لە ئەگری ئەوەی کە نەتوانێ دفاع لە خۆی بکاو نەتوانێ وڵامدەری ئەو توهمەت وقسانەبێ کە لە ئارادایە بە شێوەی فەرمی و نووسراوە داوایی لێبووردن لە دۆستان بکات و بە بێچەوانەشەوە  ئەگەر ئامادەنەبوو هەڵوێستی هەبێت بۆ ئەو باسانەی لە سەریەتی به پێی بەڵگە ، دەنگ و شاهید، ئەوا ئەنجومەن ئەدەبی باسەکە ڕەسانەیی دەکا و ڕاستەیەکان لە بەیاننامەیەکدا بڵاو و ئەنجومەنی ئەدەبی ڕادەستی کەریم دافعی بکاتەوە. خاڵی دووهەم کە کەوتە بەر باس سەردانی هاوڕێیانم بوو لە ئەنجومەن ئەدەبی سەردەم ـی سەردەشت  بۆ بانە و بەسەر کردنەوەی ئەنجومەن ئەدەبی بانە کە ئەویش تاڕوون بوونەوەی کێشەی ئەنجومەن بۆ کاتێکی دیکە دواخراو. 💫💫 دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبیی بانە

بانگهێشت نامەی ۲هەم ڕێزدار .ک.د. ئازاد لە ڕۆژی شەممە کاتژمێر4ی ئێوارە بۆڕوونکردنەوەی هەندێ بابەت لەسەر ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە بەڕێزتان بانگهێشت دەکەین  لە ژووری تایبەت بە ئەنجومەن وڵام دەربن. تکایە تەشریف بێنن! ۲۷ےجۆزەردانی۲۷۲۳ ۲۷ی خوردادی 1402 "دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە" "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

بانگهێشت نامەی ۲هەم ڕێزدار .ک.د. ئازاد لە ڕۆژی شەممە کاتژمێر4ی ئێوارە بۆڕوونکردنەوەی هەندێ بابەت لەسەر ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە بەڕێزتان بانگهێشت دەکەین  لە ژووری تایبەت بە ئەنجومەن وڵام دەربن. تکایە تەشریف بێنن! ۲۷ےجۆزەردانی۲۷۲۳ ۲۷ی خوردادی 1402 "دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە" "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

✅ ئاگـــاداری ✅ کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە 🗓 سێ شەممە ۲۳ے جۆزەردانے ۲۷۲۳ےکوردی 23ے خوردادی 1402ی هەتاوی
✅ ئاگـــاداری ✅ کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە 🗓 سێ شەممە ۲۳ے جۆزەردانے ۲۷۲۳ےکوردی 23ے خوردادی  1402ی هەتاوی (کاتژمێر : ۴ بۆ ۶ے دوانیوەڕۆ) 💢شوێن: مەکۆی فەرهەنگی هونەری(ادارە فرهنگ و ارشاد اسلامی) نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبی ✅بەڕێوە دەچێت🙏 هاتن: بۆ هەموو شاعیران، نووسەرانی بەڕێز و لایەنگرانی خۆشەویستە. هاتنتان بەرز دەنرخێنین🌺 "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

✅ ئاگـــاداری ✅ کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە 🗓 سێ شەممە ۲۲ے جۆزەردانے ۲۷۲۳ےکوردی 22ے خوردادی 1402ی هەتاوی
✅ ئاگـــاداری ✅ کۆبوونەوەی گشتی حەوتانەی ئەنجومەن ئەدەبیی بانە 🗓 سێ شەممە ۲۲ے جۆزەردانے ۲۷۲۳ےکوردی 22ے خوردادی  1402ی هەتاوی (کاتژمێر : ۴ بۆ ۶ے دوانیوەڕۆ) 💢شوێن: مەکۆی فەرهەنگی هونەری(ادارە فرهنگ و ارشاد اسلامی) نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبی ✅بەڕێوە دەچێت🙏 هاتن: بۆ هەموو شاعیران، نووسەرانی بەڕێز و لایەنگرانی خۆشەویستە. هاتنتان بەرز دەنرخێنین🌺 "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

AC_20230612_005655.mp32.32 MB

ئەبێت چاوەکانت بە تاریکی ڕابهێنی هەتا ڕووناکی لە دوورەوە بناسێتەوە ئەی کچ! ✍بەفرین

🌑 إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ "گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خودایە " بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە
🌑 إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ "گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خودایە " بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە لە کۆچی دوایی شاعیر و ئەدیب، مامۆستا و خۆشەویست: "ڕەزا هیمەتیار"                      ئەندامی ئەنجومەنی وێژەیی مەولەویی سنە 🔸ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە وێڕای هاوخەمی و دڵتەنگی ئەم خەمە قورسە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو  و مەکۆی هونەری ڕۆژهەڵات دەکات. لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵئارامی و سەبووری بە کەسووکاری ببەخشێت. ڕۆحی شاد یادی بەرز و پیرۆز🌷 "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 ID : @EdebiBane ID : @EdebiBane

سێ مانگەی پاییز، ڕابە گیان بریا شەو بایە دەم لە ناو دەم و بە قوربان چاو لە خەو  بایە ئای لە مینانێ بە قوربان بە چاو شەڕ دەکات داوای شەش دانگەی بانەم لێدەکات بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوون رابیعە هاوژینی مامۆستا حەسەن زیرەک. "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

⚫️⚫️⚫️ئەمڕۆ ۱۷ے جۆزەردان هاوسەری هونەرمەندی ناوداری کوردستان حەسەن زیرەک "خاتوو ڕابیعە سەرئەنجام" لە تەمەنی ۷٨ساڵیدا لە نەخۆش
⚫️⚫️⚫️ئەمڕۆ ۱۷ے جۆزەردان هاوسەری هونەرمەندی ناوداری کوردستان حەسەن زیرەک "خاتوو ڕابیعە سەرئەنجام" لە تەمەنی ۷٨ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شاری سەقز کۆچی دوایی کرد. ئەنجومەن ئەدەبیے بانە وێرای هاوخەمی ، پرسە وسەرەخۆشی ئاراستە بنەماڵەی خاتوو ڕابیعە و کەس وکاری و هەروەها کوردستان بەگشتی دەکات. لە خوا داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و سەبر و ئارامی بەخشید بە خزم وکەس وکاری. "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane

ئەمڕۆ ۱۷ے جۆزەردان ساڵوەگەری کۆچی دوایی نووسەر، وەرگێڕ و ڕۆژنامەوانی ناسراوی کورد "ئەحمەد قازی"ـه‌ لەدایکبوون: ۱۳۱۵/۴/۷ مه‌ها
ئەمڕۆ ۱۷ے جۆزەردان ساڵوەگەری کۆچی دوایی نووسەر، وەرگێڕ و ڕۆژنامەوانی ناسراوی کورد "ئەحمەد قازی"ـه‌ لەدایکبوون: ۱۳۱۵/۴/۷  مه‌هاباد کۆچی دوایی: ۱۳۹۴/۳/۱۷  تاران شوێنی ناشتن: گردی شاعیران لە مەهاباد ڕۆحی شاد یادی بەرز و پیرۆز🌷 "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 🆔: @EdebiBane 🆔: @EdebiBane