en
Feedback
بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

Open in Telegram

📈 Analytical overview of Telegram channel بۆهاوسەرانBoHawsaran

Channel بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) is an active participant. Currently, the community unites 16 697 subscribers, ranking 4 955 in the Religion & Spirituality category and 19 849 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 16 697 subscribers.

According to the latest data from 09 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -181 over the last 30 days and by -10 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 7.28%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 3.02% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 1 215 views. Within the first day, a publication typically gains 505 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 22.

📝 Description and content policy

Channel description not provided.

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 10 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Religion & Spirituality category.

16 697
Subscribers
-1024 hours
-457 days
-18130 days
Posts Archive
عەرەفە ڕۆژە ئاڵتونیەکە. لەدەست خۆتانی مەدەن بەیانی. ئێوەش ئەم ڤیدیۆیە بلاوبکەنەوە.

+2

ڕۆژی عەرەفە ڕۆژی ڕۆژووگرتنە.. لەدەست خۆتانی مەدەن.

ڕۆژی عەرەفە، گرنگترین ڕۆژی ژیانت... ١- بەڕۆژبوون لەو ڕۆژەدا، دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانی دوو ساڵ، ساڵی پێشتر و ساڵی داهاتوو... ٢- دوعاکردن تێیدا وەرگیراوە و وەڵام دەدرێیتەوە، لەو کەسانە بپرسن کە دوعاکانی ڕۆژی عەرەفەیان قبوڵبووە، چەند کاتژمێرێکی ئاڵتونیت لەپێشە، زۆر دوعابکە تێیدا... ئیمامی ئەوزاعی دەفەرموێت: ‏گەیشتم بە کەسانێک، پێویستییەکانیان هەڵدەگرت بۆ ڕۆژی عەرەفە، بـۆ ئەوەی لەو ڕۆژەدا لە خودای داوا بـکەن. ٣. لەم ڕۆژەدا زۆرترین کەس لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار دەکرێت، هەوڵدە یەکێک بیت لەو کەسانە... ٤. ئەو ڕۆژە بە تەواوی داببڕێ بۆ عیبادەتکردن و خۆت سەرقاڵ مەکە بەهیچ شتێکی ترەوە، دوای نوێژی عەسر هەتا بانگی مەغریب لەشوێنێکدا بمێنەوە و سەرقاڵی پەرستش و دوعاکردن ببە... ٥. باشترین دوعای ڕۆژی عەرەفە ئەم دوعایەیە: ﴿لا إلهَ إلَّا اللهُ وحدَه لا شريكَ له له المُلكُ وله الحمدُ وهو على كُلِّ شيءٍ قديرٌ﴾ ٦. بە بڕێکی کەمیش بێت ببەخشە و دڵی هەژارێک خۆشبکە ٧. خوشکانی بەڕێز، گەر دەتوانن ڕۆژی عەرەفە تایبەت بکەن بە پەرستش و دوعاوە و ڕۆژی پێشتر ناوماڵ کۆبکەنەوە و پاکی بکەنەوە... ٨. گەر دەتوانیت ئەو ڕۆژە زۆر بەکەمی موبایل بەکاربهێنە... وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

یەکێک لە زیکرە گەورەکانی ئەم ڕۆژە پیرۆزانە

ئایا دەزانیت منداڵەکەت خەریكی سەیركردنی چییە ؟! یان تەنها دڵت بەوە خۆشە کە مۆبایلەكەی پێیە و بێدەنگ دانیشتووە ‼️👇 کۆمەڵگە لە خێزانەوە دەست پێدەکات، و خێزانیش لە منداڵەوە !ئەگەر ئەمڕۆ چاودێری ئەوە نەکەین کە چی دەچێتە ناو مێشکی منداڵەکانمانەوە، بەیانی ناتوانین لۆمەیان بکەین ئەگەر بوونە کەسانێکی نامۆ دور لە ڕەوشت و سیفات و كلتوری ئێمە ! زۆربەی دایک و باوکان وا ڕاهاتوون کاتێک کچ یان کوڕە پێنج ساڵانەکەیان دەبینن لەبەردەم شاشەیەک دانیشتووە و سەیری کارتۆن دەکات، دڵیان ئاو دەخواتەوە و وادەزانن منداڵەکەیان لە ژینگەیەکی ئارامدا کات بەسەر دەبات بەڵام ئایا دەزانن لە پشت ئەم شێوە ڕەنگاوڕەنگانەوە چ کارەساتێکی دەروونی دروست دەكات ؟ ئەم وێنەیەی دەیبینن، نموونەی ئەو جۆرە ئەنیمەیشنانەیە کە بە ڕواڵەت کارتۆنن، بەڵام لە ناوەڕۆکدا ژەهر دەرخواردی دەروون و سیفاتی منداڵ و کۆمەڵگە دەدەن 1/ دەبێتە هۆی تێکدانی پەروەردەیی و بێبەهاکردنی خێزان ئەم جۆرە کارتۆنانە زۆرجار بابەتە نەشـ..یاوەكان و، پەیوەندییە نایاساییەکان، و خیانەتی خێزانی بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش یان کۆمیدی پێشان دەدەن منداڵ کە هێشتا مێشکی لە قۆناغی گەشەکردندایە كە ئەمانە دەبیبێت وەک ئاسایی وەردەگرێت و لێوەی فێردەبێ ئەوەی ئێستا بە پێکەنین و کارتۆن دەچێتە مێشکی منداڵەکەتەوە، بەیانی دەبێتە گرێی دەروونی و ڕەفتاری نەشیاو زۆر شت دەبینێت و لێ فێردەبێ كە لەگەڵ تەمەنیدا ناگونجێت ئەمەش دەبێتە هۆی شڵەژانی دەروونی و لادانی ڕەفتاری لە داهاتوودا 2/ چاندنی توندوتیژی و تێکدانی بەها ئەخلاقییەکان لەبری فێربوونی بەزەیی، ڕێز و هاوکاری، ئەم فیلمانە فۆکەس دەخەنە سەر چەوسانەوە و هێز پێشاندانی ئەوەی کە کەسی بەهێز یان دەوڵەمەند (وەک کاراکتەری بەرازەکە) دەتوانێت ڕێز و کەرامەتی ئەوانی تر پێشێل بکات منداڵ لێرەوە فێری Bullying دەبێت یان حەز دەکات ببێتە چەوسێنەر، یاخود ترسی ئەوەی لێ دەنیشێت کە ببێتە قوربانی !! 3/ تێکدانی ناسنامەی ڕەگەزی ئەم بەرهەمانە زۆرجار لە کلتورێکی ترەوە هاوردە دەکرێن کە لەگەڵ بەها ئاینی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێمەدا ناگونجێن تێکەڵکردنی ڕەگەزەکان، پێشاندانی دیمەنی نیمچە ڕ*وت بە شێوەی کارتۆن، و کاڵکردنەوەی سنوورەکانی شەرم، وا دەکات منداڵەکە لە کلتور و ناسنامەی خۆی داببڕێت @everyone #hudy✍️

♦️ غیرە: لە نێوان پاراستنی شکۆ و هەڵتەکاندنی خێزاندا! - خێزان ئەو ناوەندە پیرۆزەیە کە لەسەر دوو کۆڵەکەی سەرەکی بونیاد دەنرێت: متمانەی قووڵ و سۆزی ڕاستەقینە. بەڵام کاتێک تەمومژی گومانی بێجێ و زیادەڕەوی لە غیرەکردن دەردەکەوێت، ئەم سۆزە دەگۆڕێت بۆ تەورێکی وێرانکەر کە بێبەزەییانە پایەکانی ئارامیی ماڵ هەڵدەتەکێنێت. - ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە دیدێکی حەکیمانە و هاوسەنگ سنوورەکانی ئەم هەستەی دیاری کردووە. لێرەدا غیرە دەبێتە دوو دیو: غیرەی پەسەند: ئەو قەڵغانە بەهێزەیە کە کەرامەت و شكۆی خێزان دەپارێزێت و مرۆڤ لە حەرام و سەرکێشی دوور دەخاتەوە؛ ئەمە نیشانەی زیندوویی ئیمان و پاکی دەروونە. غیرەی نەخۆش (زیادەڕەوی): ئەم جۆرەیان کە لە گومانی خراپ و بێ بنەماوە سەرچاوە دەگرێت، وەک ژەهرێکی کوشندە وایە. ئەمە تەنها هەستێکی سادە نییە، بەڵکو نەخۆشییەکی دەروونی و کۆمەڵایەتییە کە متمانە دەکوژێت و فەزای ئازادی و میهرەبانی لەناو ماڵدا دەگۆڕێت بۆ زیندانێکی تاریک. کاتێک غیرە لە سنووری سروشتی خۆی دەردەچێت، دەبێتە هۆی: - داڕمانی متمانە: کە گەورەترین سەرمایەی نێوان هاوسەرانە. - خەفەکردنی لایەنی بەرامبەر: وێناکردنی ژیان وەک قەفەسێکی تەنگ کە تێیدا هەناسەی خۆشەویستی دەبڕێت. - هەڵوەشانەوەی خێزان: زۆربەی جیابوونەوە تفت و تاڵ و ناسۆرەکان لەو خاڵەوە دەست پێ دەکەن کە "گومان" جێگەی "دڵنیایی" دەگرێتەوە. با هەمیشە ئەوەمان لەبیر بێت؛ غیرە کاتێک جوانە کە ببێتە نیشانەی خۆشەویستی و بایەخپێدان، نەک ببێتە ئامرازێک بۆ کۆنتڕۆڵکردن و گومانبردن. - پێغەمبەری خوا (ﷺ) بە ڕوونی جیاکاری کردووە لە نێوان ئەو غیرەیەی کە خوا خۆشی دەوێت و ئەو غیرەیەی کە خوا ڕقی لێیەتی. لە فەرموودەیەکی شیریندا پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (منَ الغَيرةِ ما يحبُّ اللَّهُ ومِنها ما يُبغِضُ اللَّهُ، فأمَّا الَّتي يحبُّها اللَّهُ فالغيرةُ في الرِّيبةِ، وأمَّا الغيرةُ الَّتي يُبغِضُها اللَّهُ فالغَيرةُ في غيرِ ريبةٍ). پێشەوا ئەلبانی لە (صحیح أبی داود) دا بە ژمارە 2659 بەفەرموودەیەكی (حسن) ی داناوە. واتای فەرموودەکە: جۆرە غیرەیەک هەیە خودا خۆشی دەوێت، و جۆرێکیش هەیە خودا ڕقی لێیەتی؛ ئەوەی کە خودا خۆشی دەوێت، غیرەکردنە لە کاتی هەبوونی گومان و بەڵگەیەک (کاتێک مرۆڤ شوێنێکی گوماناوی لێ دەبینێت)، بەڵام ئەو غیرەیەی کە خودا ڕقی لێیەتی، غیرەکردنە لە کاتێکدا کە هیچ گومان و بەڵگەیەک لەئارادا نییە. وانە و پەندەكانی فەرموودەكە: - جیاکردنەوەی جۆرەکانی غیرە: یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەر، تێگەیشتنە لەوەی کە هەموو غیرەیەک وەک یەک نییە. ئیسلام جیاکاری دەکات لە نێوان "غیرەی پارێزگاری" (کە نیشانەی خۆشەویستی و بەهایە) و "غیرەی گومان" (کە نیشانەی نەخۆشییە). - بنەمای "گومانی باش" (حسن الظن): فەرموودەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە غیرە تەنها لە کاتی هەبوونی بەڵگە و شک و گومانێکی ڕاستەقینەدا (الرِّيبة) جێگەی دەبێتەوە. گومانبردن بەبێ بنەما، نەک هەر ناپەسەندە، بەڵکو خودای گەورە ڕقی لێیەتی. - پاراستنی متمانە وەک کۆڵەکەی خێزان: متمانە ئەو ژینگەیەیە کە خێزانی تێدا گەشە دەکات. کاتێک غیرەی بێجێ دەست پێ دەکات، متمانە دەمرێت، و کاتێک متمانە نەما، هیچ پەیوەندییەک بە دروستی نامێنێتەوە. - ئازادی و شکۆمەندی مرۆڤ: یەکێک لە زیانەکان "تەنگپێهەڵچنین"ە. ئیسلام ڕێز لە شکۆی مرۆڤ دەگرێت؛ گۆڕینی ماڵ بۆ زیندان بەهۆی غیرەی زیادەڕۆوە، دژ بە بنەماکانی بەزەیی و میهرەبانییە (المودة والرحمة) کە خوا بۆ خێزانی داناوە. - پێشگرتن لە هەڵوەشانەوە (الوقاية): زۆربەی حاڵەتەکانی تەڵاق و لێکهەڵوەشان بەهۆی چەشکەیەکی بچووکی گومانی بێ بنەماوە دروست دەبن. ئەم فەرموودەیە وەک چارەسەرێکی پێشوەختە وایە بۆ ڕێگریکردن لەو ماڵوێرانییە. - بەرپرسیارێتی دەروونی: مرۆڤ دەبێت کار لەسەر دەروونی خۆی بکات. ئەگەر غیرە بوو بە "نەخۆشی"، ئەوا پێویستی بە چارەسەری ئیمانی و هەندێکجاریش دەروونی هەیە بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەر نەبێتە قوربانی ترسە ناوەکییەکانی ئەو. - ڕەزامەندی خودا: گرنگترین وانە ئەوەیە کە بزانین خودا ڕقی لەو کەسەیە کە بەبێ هۆکار گومان لە هاوسەرەکەی دەکات و ژیانی لێ تاڵ دەکات، ئەمەش پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ موسڵمان کە لەو ڕەفتارە دزێوە دوور بکەوێتەوە. ئا – مافناس: یاسین ئەحمەد زەنگەنە راوێژكاری خێزانی و پەروەردەیی

کەسێک دەڵێت: گوێم لە هاوڕێکەم بوو قسەی لەگەڵ ئافرەتێک دەکرد، دەردەدڵی بۆ دەکرد، هاوڕێکەم دەمێک نییە ژنی مارەبڕیوە، ئیتر وتم با گومانی خراپ نەبەم، لەوەیە خێزانی یان خوشکێکی بێت، بە خۆمم وت: گومانی خراپ مەبە، پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە! کەچی زۆری نەبرد پێی وت: گرنگترین شت ئەوەیە، دەزگیرانەکەم نەزانێ قسەم لەگەڵ کردوی، چونکە تۆ لە هەموو کەسێک زیاتر لێی نزیکیت! منیش خۆم بۆ نەگیرا و وتم: هەفتەیە تر ژن دەگوازیتەوە و تازەبەتازە خەریکی ئەم بەزمانەی، هەی... وتی: ها قسەی لەگەڵ بکە، ئیشی پێتە! منیش وتم: لە خوا بترسە، قسەی چی بکەم! ئەوەی لەگەڵیدا قسەی دەکرد خەسووی بوو...🙂 گومانی خراپ مەبە...😁 و: ئەیاد فەهمی

ئەم زیکرانە زۆر بڵێرەوە، پشت بەخوا لە نۆمینەی حاجیاندا عیبادەتت بۆ ئاسان دەبـێت: (أسْتَغْفِرُ اللَّهَ) زۆر بکە (لا حولَ ولا قوةَ إلا باللهِ) زۆر بکە سێیەم ئەم دوعایەیش زۆر بڵێرەوە: ﴿اللهمَّ أعنِّي على ذكرِك وشكرِك وحسنِ عبادَتِك﴾ و: ئەیاد فەهمی

نۆمینەی حاجیان بەرهەمی ساڵی ڕابردووە ، بفەرموون . وە دوعای خێر بۆ مامۆستا بکەن ئێستە ناتوانێت قسە بکات.

ئەم زیکرانە زۆر بڵێرەوە، پشت بەخوا لە نۆمینەی حاجیاندا عیبادەتت بۆ ئاسان دەبـێت: (أسْتَغْفِرُ اللَّهَ) زۆر بکە (لا حولَ ولا قوةَ إلا باللهِ) زۆر بکە سێیەم ئەم دوعایەیش زۆر بڵێرەوە: ﴿اللهمَّ أعنِّي على ذكرِك وشكرِك وحسنِ عبادَتِك﴾ و: ئەیاد فەهمی

دڵم بخەنە ناو گیرفانی جانتای سەفەرتان بوخچەی ڕازەکانی بە دیواری کەعبەوە هەڵواسن بەلەچکی ئیحرامێکەوە شەتەکی بدەن بیبەن لە ژێر پێی حاجیانا ڕایخەن با غوباری هەنگاویان بیشواتەوە لە غرور و خۆپەرستی لەبەر تیشکی هەتاوی عەرەفات هەڵیخەن با بسوتێ دەمامکی نیفاقی لە موزدەلیفە ئامادەی بکەن بۆ قوربانی لە ڕەوضة بەجێیبێڵن بە نێو کوچەکانی مەدینەدا بەیعەتی پێ بدەنەوە لە غوباری بەدر و ئوحود و حونەینی هەڵکێشن لە نەسیمی تەکبیری جەژن، بەرگێکی نوێی پێ بپۆشن دەخیل یاران کەخۆم نایەم دڵم بەرن لەوێش لە بەقیع بینێژن. کەتان خادمی #شیعر #ڤیدیۆ

ئەی پیاو بزانە ئافرەت چی پێویستە .. -ئافرەت پێویستی بە پارەیەک نیە کە هەست و سۆزت بۆ خێزانەکەت بشارێتەوە .. -ئافرەت پێویستی بەپیاوێکە کە  گوێگر بێت -ئافرەت پێویستی بە پیاوێکە لەکاتە سەختەکان لەگەڵی بێت وە لەکاتە دڵخۆشکەرەکان لەبیری نەکات -ئەی پیاو”ئافرەت”پێویستی بە پیاوێکە کە متمانەی پێبکات -ئافرەت پێویستی بە پیاوێکە هەڵەشە نەبێت و زوو بۆ کردەوەکان بڕیار نەدات -ئافرەت پێویستی بە دڵسۆزی پیاوەکەیەتی واهەست بکات جگە لەم کەسی تری ناوێت .. - ئافرەت پێویستی بە گرنگی پێدانە زۆرێک لە پیاو چاکان ئەفەرموون خێزانەکەت وەک منداڵێک نازی بکێشە و بەخێوی بکە -ئافرەت پێویستی بە پیاوێکی دڵ پیس نیە “غیرەکردن”دروستە بەڵام سنور تێنەپەڕێنێت .. ئەی ئافرەت تۆش هاوسەرەکەت خۆش بوێت لەبەر تۆ خۆیی ماندوو ئەکات تا پێویستیت بە هیچ کەسێکی تر نەبێت تۆ ببە بە دایکێکی دڵسۆز بۆ هاوسەرەکەت ئەویش جگە لە تۆ کەس شک نابات .. بەختەوەر بن ✨ #بۆهاوسەرانBoHawsaran

"خێزان پیرۆزه‌، با بیپارێزین" . ـ هیچكاتێك هێنده‌ى ئه‌مرۆ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا پێویستیان به‌خێزانێكى تۆكمه‌و به‌هێز نه‌بووه‌ بۆ پاراستنى ئه‌ندامه‌كانى كۆمه‌ڵگا، چونكه‌ مرۆڤ بگاته‌ هه‌ر پله‌و پۆستێك به‌بێ خێزان، به‌ده‌ستى به‌تاڵ له‌وسه‌ره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ـ به‌ڵێ، بوونى خێزان و منداڵ به‌رپرسیارێتى خۆى هه‌یه‌، به‌ڵام پیاوى مه‌یدان و ژنى سالاریشى ده‌وێت، كه‌ ده‌بێـت له‌ناخى دڵه‌وه‌ خه‌م بۆ ئێستاو داهاتووى رۆڵه‌كانى خۆیان و كۆمه‌ڵگا بخۆن. ـ به‌راستى رۆژانه‌ كه‌یسى جۆراو جۆر دێته‌ به‌رده‌ستمان و به‌رگوێمان ده‌كه‌ون، كه‌ خێزانه‌كان هیچ دۆخیان باش نییه‌، به‌جۆرێك كه‌ زۆربه‌ى خێزانه‌كان ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست كێشه‌كانى نێوان ژن و مێرد له‌لایه‌ك ، دایك و باوكم و منداڵه‌كان له‌لایه‌كى دیكه‌. ـ كه‌به‌راستى ئه‌گه‌ر وردى بكه‌ینه‌وه‌ ده‌بینین زۆربه‌ى زۆرى كێشه‌كان شتانى زۆر لاوه‌كى و بى بایه‌خن، به‌ڵام نه‌بوونى رێزو خۆشه‌ویستى جدى له‌نێوان تاكه‌كانى خێزان وایكردووه‌ كێشه‌كان گه‌وره‌تر بكرێن و سه‌ردارێكیش نه‌بێت چاره‌یان بكات. ـ ئه‌مرۆ رۆژى خێزان و پاراستنى خێزان بوو، به‌راستى ده‌بێت هه‌موان هه‌رچییه‌كمان كردووه‌ خێزانه‌كان بپارێزین، چونكه‌ خێزان بڕبره‌ى پشتى كۆمه‌ڵگایه‌ و به‌لاواز بوون و له‌ناوچوونى ئه‌وان كۆمه‌ڵگاكه‌شمان له‌ناو ده‌چێت. #تریفه‌_جه‌لال #خێزان #پەروەردە #سەرپەرشتیاری_پرۆژەی_ماڵی_پەروەردەکردنی_کچان Trifa Jalal Salih

تاوانێکی گەورە بەرامبەر mنداڵێکی بێتاوان! "غەزەل" ئەو کچە بچووکەی بەغدایە کە چیرۆکی ڕف’اندن و کوش’تنە دڕندانەکەی بووەتە هۆی د
تاوانێکی گەورە بەرامبەر mنداڵێکی بێتاوان! "غەزەل" ئەو کچە بچووکەی بەغدایە کە چیرۆکی ڕف’اندن و کوش’تنە دڕندانەکەی بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی توندی تووڕەیی لە سۆشیاڵ میدیادا. بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕفێنراوە، بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ژیانیان لێ سەندووەتەوە و جەستەیان فڕێداوە لەم سەردەمەدا، پاراستنی منداڵەکانمان لە هەموو شتێک گرنگترە. تکایە چاوتان لەسەر هەنگاوەکانیان بێت و هەرگیز بە تەنیا لە شوێنە گشتییەکان یان لە دەستی کەسانی کەمناسراو جێیان مەهێڵن. مەترسییەکان هەندێکجار لەوە نزیکترن کە بیری لێ دەکەینەوە."

6 عیبـادەتـی گـەورە لەم 9 ڕۆژە پیرۆزەدا بەتایبەت ڕۆژی عەرەفە

﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍۢ﴾ سوێند بە ده‌ شه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی قوربان... دووشەممه: ١ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/١٨ سێ شەممە: ٢ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/١٩ چوار شەممە: ٣ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٠ پێنج شەممە: ٤ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢١ هەینی: ٥ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٢ شەممــە: ٦ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٣ یەک شەممە: ٧ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٤ دوو شەممە: ٨ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٥ سێ شەممە: ٩ ذو الحجة(عەرەفە)، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٦ چوارشەممە: جەژنی قوربان، دەکاتە ٢٠٢٦/٥/٢٧ خودایە بمانگەیەنە بەو دە ڕۆژە پیرۆزە و یارمەتیمان بدە زۆرترین کاری چاکەی تێدا بکەین...🤲🤲

زۆربەجددی وەری بگرن ترسناکە بۆمنداڵ ⁨ دژی هەموو فەسادیەک دەوەستم لە کۆمەڵگادا . مەوزوعێکی زۆۆر جددی و ئەخلا*قی چەند رۆژێکە لە تیک تۆک ئەم نەوعە ڤیدیۆیانە دەبینم ، کە مند*اڵی ئێستا زۆربەی هەرە زۆری بە دیاریەوە دادەنیشێت لە تیک تۆک و یوتوب ، سەرەتا ئەو ڤیدیۆ ئەفلام کارتۆنیە زۆر خۆش بوو تەنانەت بۆخۆشم زۆرم چاو لێکردوون ، بەس تازەیی چەند ڤیدیۆیەکم دیوە کە تێیدا ئەوە پشان دەدات ئەو پشیلە و بەراز و شتانە دەستد*رێژی دەکەنە سەر ئەوەی تریان یاخود نێر و نێر دەستد*رێژی دەکەنە سەر یەکتر !!!! منداڵ*ێکی ژێر ٥ ساڵان ئەم شتانە ببینێ راستەوخۆ دەچێتە ناو مێشکی و هەوڵی دووبارە کردنەوەی دەدات لە داهاتودا ، ئەوە واضح دیارە کە پلانی کافران و بێ باوەڕانە بۆ تێکدانی غەریزە و خوڕەوشتی منداڵان لە تەمەنێکی زۆر بچوکەوە ، فێرکردن بۆ دەستد*رێژی کردن و هاوڕە*گەز بازی !! بەجدی چەند رۆژە لە مێشکم ناچیتە دەر و زۆر پێی بێتاقەت بووم ! بۆیە تکایە تکایە مۆبایل مەخەنە بەردەستی منداڵەکانتان لەبەر خاتری ئەوەی کە بێدەنگ ببن و دانیشن یاخود بۆ ئەوەی کە نان بخۆن ،. چونکە راستەوخۆ داهاتویان لەناو دەچێت ، یەک ڤیدیۆ تەنها یەک ڤیدیۆ بەسە بۆ ئەوەی ئەم بێ*ئەخلاقیە بچێتە مێشکیانەوە . هەرکەس لەلای خۆیەوە بڵاوی بکاتەوە یان خزم و کەستان ئاگادار بکەن ، مەوزوعێکی زۆر جددی و کارەسات بارە .⁩ ـ وەرگیراوە...

🔴 ئەگەر زیاتر لە سەیرکردنی منداڵەکەت، سەیری شاشەی مۆبایلەکەت دەکەیت، ئەوا مافی ئەم شتانەت نییە👇 : ⛔گلەییکردن لەوەی کە هەڵسو
🔴 ئەگەر زیاتر لە سەیرکردنی منداڵەکەت، سەیری شاشەی مۆبایلەکەت دەکەیت، ئەوا مافی ئەم شتانەت نییە👇 : ⛔گلەییکردن لەوەی کە هەڵسووکەوتیانت بەدڵ نییە، لەکاتێکدا بەپێی پێویست، کاتت بۆ باشکردنی هەڵسووکەوتەکانیانت تەرخان نەکردووە. ⛔تۆمەتبارکردنی منداڵەکەت بەوەی کە ئالوودەی شاشە بووە، بەڵام خۆت لەو ئالوودەتر بیت. ⛔گلەییکردن لەوەی کە گوێڕایەڵت نییە، لەکاتێکدا تۆ پەتی پەیوەندییت لەگەڵیدا بڕیوە. ⛔کە پیر بوویت، ئاگایان لێت بێت، لەکاتێکدا تۆ ئاگات لەوان نەبوو کە منداڵ بوون. 🔺ئالوودەبوونی خێزان بە شاشەکانی مۆبایل و تەلەفزیۆن، گەورەترین کێشەی خێزانەکانی ئەم سەردەمەن. 🔻ئالوودەبوونی شاشەکان= دیوارێکی وشک لە پەیوەندی. ‌❤چێژ لە منداڵییان ببینن.👶 سەیری دەست و قاچە ورد و دەموچاوە بچووکەکانیان بکەن تا منداڵن🤱، سبەی گەورە دەبن و ماڵ جێدێڵن💔. ئەو کات بەدڵی خۆت بڕۆ بۆ لای شاشەکان و چێژیان لێ ببینن. وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی

مەوقیفی سۆز و وەفا ​لەو کاتەی کە مامۆستا محەمەد لەسەر گۆڕی باوکی وەستابوو، گریانەکەی تەنها گریانی غەمباری نەبوو،بەڵکو گریانی وەفا و شکانی پشت بوو. ئەو مرۆڤەی کە هەموو کات لەسەر مینبەرەکانەوە خەڵکی فێری "ئارامگرتن" و "ڕەزامەندی بە قەدەری خودا" دەکرد، لەو ساتەدا نیشانی دا کە: ​گریان حەرام نییە: نیشانی دا کە زانست و دینداری ڕێگر نین لەوەی مرۆڤ دڵتەنگ بێت و بۆ ئازیزانی فرمێسک بڕێژێت.وەک چۆن پێغەمبەری خودا (ﷺ) بۆ ئیبراهیمی کوڕی گریا. ​باوک وەک مامۆستا:بۆ مامۆستا محەمەد، باوکی تەنها باوک نەبوو، بەڵکو قیبلەنما و مامۆستا و پاڵپشتی یەکەمی ژیانی بوو. گریانەکەی دەربڕینی ئەو بۆشاییە گەورەیە بوو کە دوای باوکی دروست بوو. ​وانەیەک لە مرۆڤایەتی:ئەو دیمەنە بە خەڵکی وت کە ئایین نایەوێت مرۆڤ ببێتە بەرد،بەڵکو دەیەوێت مرۆڤ خاوەن دڵێکی پڕ لە سۆز بێت. ​"چاوەکان دەگریان و دڵ دەسووتا، بەڵام زمان جگە لەوەی خودا پێی ڕازییە، هیچی تری نەدەگوت" ​ئەو مەوقیفە نەک تەنها بۆ هەوادارانی مامۆستا،بەڵکو بۆ هەر کەسێک کە باوکی لەدەستدابێت، بووە مایەی هاوسۆزییەکی قووڵ، چونکە بینیمان چۆن شاخێکی وەک ئەو، لەبەردەم گەورەیی باوکدا دەبێتە مناڵێکی دڵشکاو.