en
Feedback
بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

Open in Telegram

📈 Analytical overview of Telegram channel بۆهاوسەرانBoHawsaran

Channel بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) is an active participant. Currently, the community unites 16 697 subscribers, ranking 4 955 in the Religion & Spirituality category and 19 849 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 16 697 subscribers.

According to the latest data from 09 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -181 over the last 30 days and by -10 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 7.28%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 3.02% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 1 215 views. Within the first day, a publication typically gains 505 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 22.

📝 Description and content policy

Channel description not provided.

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 10 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Religion & Spirituality category.

16 697
Subscribers
-1024 hours
-457 days
-18130 days
Posts Archive
لە سەرەتای ژیانی هاوسەرگیریم، بۆم دەرکەوت کە خێزانم زۆر لە دایک و باوکی دەترسێت. ئەوەش لە یەکەم جاردا بۆم دەرکەوت کە تووشی دەنگەدەنگ بووین، کاتێک پێم وت : "دەتبەمەوە بۆ ماڵی خۆتان و بە باوکیشت دەڵێم." بەڵام بەشێوەیەکی سەیر، ترسی لێ نیشت و دەستی کرد بە گریان و تکای کرد کە بە باوکی نەڵێم، هەرچەندە کە خەتای منیش بوو. لێم پرسیی: "ئایا بەڕاست ئەوەندە لە باوکت دەترسیت؟" وتی : "نەک هەر لە باوکم، بەڵکوو لە هەموویان دەترسم." قسەیەکم زۆر لا سەیر بوو. چەند جارێک دواتر ئەم ناکۆکییانە دووبارە دەبوونەوە و هەرجارێک کە پێم دەوت دەتبەمەوە ماڵی باوکت، لە کەسێکی زۆر عیناد و تووڕە، دەبووەوە بە کەسێکی نەرمونیان و گرینۆک وەک منداڵ. لە کۆتا جار کە ناکۆکیمان تووش بوو، زۆر تووڕە بووم، بردمەوە بۆ ماڵی باوکی، بەڵام سەد خۆزگە وام نەکردایە. خۆزگە تووشی ڕووداوێک دەبووم بەڵام نەمبردایەتەوە. کە بردمەوە، کاردانەوەی ماڵی باوکیم زۆر لاسەیر بوو. هیچیان نەوت، هیچیان نەکرد. نە هاواریان بەسەریدا کرد، نە گلەیی و بۆڵەبۆڵێک. کەچی لەگەڵ ئەوەشدا، خێزانم سەری خستە سەر زەوییەکە و بەکوڵ دەگریا و سەیری هیچکامیانی نەدەکرد. دواتر زانیم کە بۆچی ئەوەندە دەترسا لەوەی بیبەمەوە. کاتێک من داوام کردبوو، کەسیان ڕازی نەبووبوون هاوسەرگیریم لەگەڵ بکات، بەڵام ئەو ئەوەندە متمانەی بە من هەبوو، گرەوی کردبوو کە من هەرگیز پشتی بەرنادەم و سەری بەرز دەکەمەوە لای ماڵی باوکی. نەیدەویست کەسیان بزانێت کە من پشتیم بەر داوە. بەڵام من لە ئاستی ئەو متمانەیە نەبووم. پەشیمان و هەڵە بووم. وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی

هاوسەرەکەت ساردە لەگەڵت ؟؟ لەخۆتەوە دەست پێبکە #میحراب #پەروەردە ##خێزان

جەنگی بەردەوامی بوك و خەسوو، کەی کۆتایی دێت؟ هەرکاتێك بوك بەچاوی دایکایەتی یەوە سەیری خەسوی کرد! وە هەرکاتێك خەسو بەچاوی کچێتی یەوە سەیری بوکی کرد! ئەوکاتە جەنگی جیهانی نێوانیان کۆتایی پێ دێت و ، هاوسەر و کوڕەکەشیان پشوو دەدات! کێشەکانی بوك؟ ئاخر چۆن دەکرێت بەچاوی دایکایەتی یەوە سەیری خەسوم بکەم ، لە کاتێکدا هەزارو یەك تانەو قسەی ناشرینی وەك، تەممەڵ ، ئیش نەکەر، ئیسراف چی، زۆر خۆری لاشە قورس، کوڕەکەمیان ڕوتاندۆتەوە بە خۆی و ماڵی باوکی و خوشك و براو عێل و عەشرەتی یەوە، ئەم دایکە داماوە وادەزانێت کوڕەکەی شۆفڵ و گەڵابەیەو زەوی پێ هەڵ دەکەنن و خۆڵی پێ بار دەکەن! بوکی بەڕێز: دەزانم ئەم وتانەی خەسوت لە دڵسۆزی و خۆشەویستی دایە بۆ کوڕەکەی، بەڵام بەهەڵە بەکاریان دێنێت، ئایا هەرگیز دایکت قسەی ناشرین و وتەی لەوە خراپتریشی پێ نەوتویت؟بێگومان دڵنیام لێشی داویت! ئەی قەیدی چی یە ئەگەر هەمان ئەو شتانەی خەسوشت وەك ئەوانەی دایکت حساب بکەیت کە لە ڕابردوودا ڕوویان داوەو هەر زوو لەیادت کردووەو خۆشەویستیشی لەدەست نەداوە! خوشکەکەم ئێ تۆش لەبەر خاتری خوای گەورە بەچاوی دایکایەتی یەوە سەیری خەسوت بکە، دڵنیابە بە دەربڕینی سۆزو هاوکاری کردنی خەسوت و بەدەمەوە چونی لە ئیش و کارو پێویستیەکانی خۆشەویستیت بۆ درووست دەبێت لای! وە هەوڵ بدە دڵی ڕاگریت چونکە گەورەترین سەرکەوتن بەدەست دێنیت لەژیانت داو خەسوت دەبێتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆت، تەنانەت ڕێگە نادات هاوسەریشت بچوك ترین زوڵمت لێ بکات و ، ئەوکاتە وەك کچەکانی سەیرت دەکات! کێشەکانی خەسو؟ ئاخر چۆن دەتوانم بە چاوی کچێتی یەوە سەیری بکەم لە کاتێکدا لەماڵی باوکی دا نان نەبووە بیخوات و هاتۆتە سەر ماڵ و خوانی حازری و لەسەر مۆدێل شت دەگۆڕێت ، بێ لەوەی نیوەڕۆ خەو دەکات ، هێشتا بەچاوێکی ناشرینەوە سەیرم دەکات و بێزی نایەت لەگەڵمان دانیشێت و نان بخوات، زوو زووش کوڕەکەمم لێ هار دەکات و ڕێگە نادات سەردانیشمان بکات و خەریکە کوڕەکەم لێ زەوت دەکات! دایکی بەڕێز: دەزانم کەوا بوکەکەت لە ماڵێکی نامۆ هاتۆتە لاتان و هەموو شتێکی وەك ئەوە نی یە کە بەدڵی تۆیە، بەڵام سەیرێکی ژیانی کوڕەکەت بکە بزانە پێشتر لای تۆدڵ خۆش بووە، یان ئێستا کە بوکەکەتی لایە؟ ئەگەر دەزانیت ژیانی خۆشەو بوکەکەشت باشە بۆی و خزمەتی باشی دەکات، تکایە ژیانیان لێ تاڵ مەکەو، چاو پۆشیش لەکەم و کورتی بوکەکەت بکە، هەروەك چۆن چاوپۆشیت کردووە لەهەڵەی کچەکانت! کە دڵنیام هەڵەشیانت لە پێش چاوی هاوسەرت دا شاردۆتەوە، ئێ قەیدی چی یە ئەگەر ئاواش بڕوانیتە بوکەکەت و ، هەڵەکانی نەدەیتەوە بە نێو چاوی کوڕەکەت داو،دوواتر دۆزەخێکیان بۆ سازبکەیت! دڵنیابە ئەگەر وەك کچەکانت سۆزو خۆشەویستیت بۆ دەربڕی و، هێندە نەت شکاندەوە لەپێش چاوی کوڕەکەت و خەڵکی دا، ئەویش وەك دایك سەیرت دەکات و خزمەتت دەکات ، وە هەر خۆی زەخت دەخاتە سەر کوڕەکەت کە هاوکاریت بکات و لەیادتان نەکات! باوەڕتان بێت گەر بەم شێوەیە بوك و خەسو لەیەك بڕوانن ، بەختەوەری و خۆشی ڕوو دەکاتە خێزان، ئەوکاتەش جەنگە جیهانیەکە کۆتایی دێت! لە کۆتایی دا پێتان دەڵێم لەخوا بترسن و بزانن کەوا ڕۆژێك دێت دەگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە بەتاقی تەنها. ڕەنج شێخانی #بۆهاوسەرانbohawsaran

ئەگەر پیاوێکی هەژاری دڵخۆشت بینی، بزانە ژنێکی باشی هەیە، بۆیە ڕزق و ڕۆزی هەمیشە لە پارەدا نییە، ژنی باش بژێوی ژیانە

سونەتەکانی یەکەم شەوی زاویەتی چین؟؟ چیبکەین؟؟ بابەتێکی گرنگ وچەند زانیاریەکی پێویست بۆئێوەی ئازیز🙂 فەرموون لەکۆمێنت دانراوە 👇👇👇

نھێنی سەرکەوتنی ژیانی ھاوسەرگیری یەکێک لەو بابەتانەی قسەیەکی زۆر ھەڵدەگرێت ئەوەیە ، چۆن لەم سەردەمەی ئێستا ژیانێکی ھاوسەرگیری سەرکەوتووانەت ھەبێت ، لەوانەیە بەلای ھەندێک کەس بابەتەکە زۆر ئاڵۆز بێت ، بەڵام لە راستیدا بابەتەکە ئاسانترە و تەنھا پێویستی بە بیرێکی کراوە ھەیە بۆ ئەوەی لە نھێنیەکانی سەرکەوتنی ژیانی ھاوسەرگیری تێبگەین . لەم بابەتە ھەندێک رێنماییتان بۆ دەخەینە روو کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی ژیانێکی سەرکەوتووانەت ھەبێت لەگەڵ ھاوژینەکەت . ١.سەرنجت لەگەڵ ھاوژینەکەت بێت . لە ئێستادا بەشێکی زۆری ھاوسەران کاتێکی زۆر لەدەرەوە بەسەر دەبەن بەھۆی کارەکانیان ، بەڵام پێویستە لەسەریان ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە ماڵەوە ، زیاتر خۆشەویستی بە یەکتری ببەخشن ئەگەر بە سادەترین شێوەش بێت ، پێویستە کارەکان لەدەرەوە جێ بھێلن و ماڵەوە بۆ خۆیان تەرخان بکەن . ٢.دڵنیاکردنەوەی یەکتری بە خۆشەویستی و بەردەوام بوون لەسەر ژیانی ھاوسەری . پێویستە ماوە نا ماوە ھەردوو ھاوسەر خۆشەویستی بۆ یەکتری دووپات بکەنەوە و بەڵێن بە یەکتری بدەن لە خۆشی و ناخۆشییەکان بە یەکەوە بن و ئەمەش تەنھا بە قسە نەبێت بەڵکو بە کرداریش بۆ یەکتری بسەلمێنن . ٣.گۆڕینی رۆتین . ژیانی ھاوسەرگیری بە تێپەڕبوونی کات بە شێوەیەکی رۆتینی دەچێتە سەر ، لەبەر ئەمە پێویستە لەسەر ھاوسەران ماوە نا ماوە گۆڕانکاری لەم رۆتینە بکەن ، جا چ بە گەشت کردن بێت ، یا بەسەربردنی کاتێکی خۆش بێت لەگەڵ یەکتری لەدەرەوە ، بۆ ئەوەی بێزاری لە خۆیان دووربخەنەوە . ٤.متمانە بە یەکتری بکەن . راستگۆیی بنەمای سەرکەوتنی ژیانی ھاوسەرگیرییە ، لەبەر ئەمە پێویستە ھەردوو لا متمانە بە یەکتری بکەن و راستگۆیانە لەگەڵ یەکتری بدوێن . ٥. پەیوەندییەکی باشییان ھەبێت : پێویستە جار جارە ھەدوو ھاوسەر نوێکاری لە پەیوەندییەکانیان بکەن و بەشێوەیەکی شارستانیانە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتری بکەن و بیروڕا لەگەڵ یەکتری ئاڵوگۆڕ بکەن . ٦. ژیانی ھاوژینی لە پێش ھەموو شتێک بێت . ھەردوولا لە دەرەوە و لەناو ماڵ بەرپرسیاریەتیان لەسەرە ، بەڵام ئەمە نابێت ببێتە بیانوو بۆ ئەوەی ژیانی ھاوژینیان پشت گوێ بخەن ، پێویستە لەسەر ھەردوو لا لەسەر ئەوەی رێکبکەون کە ژیانی ھاوژینیان لە پێش ھەموو شتێک دێت و ئینجا کارەکانی دیکە پلەبەندی وەردەگرن . ٧.بەشداری بکەن لە بەخێوکردنی منداڵەکان . بەخێو کردنی منداڵ تەنھا ئەرکی یەک کەس نیە ، بەڵکو دایک و باوک بەرپرسن لە بەخێو کردنی منداڵەکان و ھەریەکەیان رۆلێک دەگێڕێت و پێویستە لەسەریان بەتەواوەتی ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرن و نابێت لەکاتی ھەڵەکان یەکتری خەتابار بکەن ، بەڵکو منداڵ نەمامێکە بە ئاودان و بایەخدانی ھەردوو لا پێدەگات .

کە ئافرەت دەکەوتە سوڕی مانگانەوە پێویستە تۆی پیاو چی بکەیت لەوکاتەدا؟ فەرموون لێرەوە‌ لەکۆمێنت دانراوە👇👇
کە ئافرەت دەکەوتە سوڕی مانگانەوە پێویستە تۆی  پیاو چی بکەیت لەوکاتەدا؟ فەرموون لێرەوە‌ لەکۆمێنت دانراوە👇👇

کە ئافرەت دەکەوتە سوڕی مانگانەوە پێویستە تۆی پیاو چی بکەیت لەوکاتەدا؟ فەرموون لێرەوە‌ لەکۆمێنت دانراوە👇👇

پیاوی ئاقل هه‌رگیز ژنی ئازار نادات دل ته‌نگی ناكات چونكه‌ هه‌ركات ژن خه‌نده‌ و دلخۆشی نه‌ما مال هیچ جوانی وگه‌رمی نامێنێت

پیاوی ئاقل هه‌رگیز ژنی ئازار نادات دل ته‌نگی ناكات چونكه‌ هه‌ركات ژن خه‌نده‌ و دلخۆشی نه‌ما مال هیچ جوانی وگه‌رمی نامێنێت

هه‌رچه‌نده‌سه‌رقاڵ بویت به‌كاسبیته‌وه‌ كات بۆژن ومنداڵت ده‌بێ هه‌بێت مه‌گه‌رنا عایله‌یه‌كی نادروستت ئه‌بێ گه‌رچی پاره‌داریش بیت

ئامۆژگاری خەدیجە خاتوون بۆ زەینەبی کچی لەکتێبی(زەینەب)نوسینی نوردان دامڵە وەرگێڕانی: هاناماجد ئەم کتێبەت خۆێندۆتەوە؟

دروستکردنی خێزان عیبادەتە😊 حاجی کاروان

بۆهاوسەران ئەوخاڵانە لەبیرمەکەن، خۆتان خۆشەویستربکەن. @tanyahaji22

✍️"پاکی ڕەوشت لە جوانی بێدەنگیدایە" یەکێک لە نیشانەکانی بەرزیی ئاستی مرۆڤایەتی ئەوەیە: کە ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی کەسانی دیک
✍️"پاکی ڕەوشت لە جوانی بێدەنگیدایە" یەکێک لە نیشانەکانی بەرزیی ئاستی مرۆڤایەتی ئەوەیە: کە ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی کەسانی دیکە بگرین و هەستیان نەڕوشێنین، تەنانەت لە کاتی گاڵتەوگەپیشدا. هەموو پرسیارێک ڕێپێدراو نییە و هەموو سەرنجێکیش شیاوی باس و بڵاوکردنەوە نییە، چونکە هەندێک قسە برینێک لە دەرووندا جێدەهێڵێت کە داوای لێبووردنیش نایسڕێتەوە. دڵەکان ئەمانەتن، زۆرجار وشەیەکی سەرپێیی برینێکی وا دروست دەکات کە نابینرێت. ئەوەی پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە، جێگەی تێرکردنی حەزی فزووڵی نییە و نابێت لەبەرچاوی گشتی بگوترێت، تەنانەت ئەگەر بە نیەتێکی باشیش بێت. با هەمیشە گومانی باشمان هەبێت، فێری بێدەنگییەکی جوان بین، بە وریاییەوە ئەو کەسانە هەڵبژێرین کە نهێنییەکانی دڵمانیان بۆ باس دەکەن. خودا بەرامبەر بەندەکانی میهرەبانە، با ئێمەش بەرامبەر بەندەکانی میهرەبان بین. #لاولاوحسێن

کێن ئەوانەی بەدڕەوشتی و بێ ئەخڵاقی بڵاودەکەنەوە🫣 ئەو منداڵانەی لەدەرەوەی زەواج لەدایک دەبن🤔 بزانە چ ولاتی زۆرترین وبەرزترین ڕێژەی منداڵی ناشەرعی زیاترە🤔 تورکیا کەمترین منداڵی زۆڵی تێدایە😱 سوپاس بۆخوا کۆمەڵگەی ئێمە وادەکات خێزان بمێنێتەوە😊 لەکۆمەڵگای ئێمە بۆئەوەی بگەیت بەکچێک ئەبێت خۆت بکوژیت🫡 لەئەوروپا کچ لەگەڵ بۆی فێرێندەکەی دەگەڕێتەوەو باوک ناتوانی هیچ بلێت😂 داوا لەهەمووتان دەکەم " الحمدللە " یک بکەن🫡 فەرموون لێرەوە گوێبیستی بن👇👇 https://youtu.be/0yUm0rSpA2E?si=rLIrfhixg-3fVjlT

خوشکی بەڕێز خۆت بۆ پیاوەکەت جوانکە نەک بۆ دەرەوە! مامۆستا ڕێبوار حوسێن

يولد الأمل من قلب الألم ، ومن بين التعب يزهر الفرح ومن قلب الأشواك تنبت الزهرة 💐❤ ..
يولد الأمل من قلب الألم ، ومن بين التعب يزهر الفرح ومن قلب الأشواك تنبت الزهرة 💐❤ ..

کوڕێک لەباوکی پرسی: باوکەڕاستە دەڵێن تاژن نەهێنیت نازانی کێشه چییە؟ باوکی وتی:بە پێچەوانەوە تاکێشەت نەبێت نازانی نرخی ئافرەت چەندە