en
Feedback
بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

Open in Telegram

📈 Analytical overview of Telegram channel بۆهاوسەرانBoHawsaran

Channel بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) is an active participant. Currently, the community unites 16 697 subscribers, ranking 4 955 in the Religion & Spirituality category and 19 849 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 16 697 subscribers.

According to the latest data from 09 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -181 over the last 30 days and by -10 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 7.28%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 3.02% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 1 215 views. Within the first day, a publication typically gains 505 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 22.

📝 Description and content policy

Channel description not provided.

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 10 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Religion & Spirituality category.

16 697
Subscribers
-1024 hours
-457 days
-18130 days
Posts Archive
وەفای نێوان ژن ومێرد هاوسەرگیریەکە پتەو دەکات. #هاوکارمانبن_لە_بڵاوکردنەوەی♻️ #بۆهاوسەرانBoHawsaran

چـــەن ئامۆژگــــارییەڪـــی بەنرخ بـــۆ {{ئافرەت و ڪچــە سەربەرزەڪـانم}} ئەوە ئـــــافرەتانەی هاتـوون بۆخێــرو چاڪە بۆ تـــۆڕە ڪــــۆمەڵاییەتیەڪان ئەبێ وەڪو ئافرەتێك زۆر ئاگادای ئەوە بن ڪە تۆڕە ڪۆمەڵاییەتیەڪان دوو جەمسەری هەیە وەیش، خێرو شەڕە ڕاستە ئێوە نییەتان خیرە لە تۆڕە ڪــــۆمەڵایەتیەڪان، بەڵام ئەبێ زۆر ئاگاداری ئەوە بن شەیتان نەخەوتووە، ئێوە بۆ خێر هاتووین بەڵام گەر پەنا بە خوای گەورە نەگرن وە پاشان بە ئاقڵی و ژیری مامەڵە نەڪەن لە تۆڕە ڪــۆمەڵایەتیەڪان ڕەنگە بەرەو شتانێك بچن ئەصڵەن قەت بیریشتان لێی نەڪردبێتەوە ڪە ڕۆژێك توش ئەو ڪارەساتە ببنەوە، جابۆیە ئامۆژگاریم بۆ هەموو ئافرەتێڪە، بەتایبەتی کچانی گوڵ، ئەوانەی زەواجیان نەڪردوە،بەهۆی ئەوەی ژیانی هاوسەرگیرییان پێك نەهێناوە زوتر توشی ئەو گرفتە ئەبنەوە، بەتایبەت ئەوانەی ئادمینن،، گروپ ئەبەن بەڕێوە بۆ مامۆستاکانیان بۆ بەڕێوبەرەڪانیان بەتایبەتی گروپی تێڪەڵاو، هەواڵی زۆرمان بۆ هاتوە، ئەو کچانەی لە گروپی تێڪەڵاون توشی عیلاقەی ناشەرعی بونەتەوە،  هەڵخەڵەتێنراون بۆ ئەوی زەواجیان لەگەڵ بکەن،!!!! ڪچـە جوانەڪانی من گەر تۆ باوەرت بە خوای گەورە هەبێ، گەر تۆ لەقەدەرت نوسرابێ زەواج بڪەیت، دڵنیابە خوای تعالی بە سەربەرزی  ڪەسێڪت بۆ ئەنێرێت زۆر مەمنونی تۆ ئەبێت زۆر چاکتر لەوەی خۆت لەڕێگەی حەرامەوە هەڵیدەبژێری، ڪەتۆ بە ڪوڕێك هەڵخەڵەتاوی ئاگاداربە بەیانی تۆش ئەبی بەدایك کچێڪت هەبێ ڕەنگە بەهەمان ڕێگەو ڕێبازی تۆدابڕوات، جا بزانە تۆ گەر بۆ دەعوەو دین هاتوی نیەتی خۆت پاك بکەرەوە، خوای تعالی شتێڪی ناوێ بەناوی دینەوە توشی غەش و خیانەت و غەڵەت ببنەوە، جا ئامۆژگاریم بۆ تەواوی خوشڪانی بەرێز هەیە، تڪایە شکۆی خۆتان بپارێزن، باوك و برا و مێرد و هەموو ڪەسو ڪار سیقەی پێتانە ڪە ئێوە لە گروپانێڪن بۆ دینی ئیسلام دعوە و دەرس دەڵێنەوە، تڪایە بۆ پێاوانێك ڪە ڪەس نازانێ ڪێیە سیقەی ڪەسوڪارەڪەت لەدەس مەیە. داوا لە خوای گەورە دەڪەم بەناوە پیرۆزەڪانی، خوشڪانی دینیم  سەربەرزی دنیاو ئاخیرەت بڪات خوای تعالی بیان پارێزی لەڪەسانی خراپ، خوای تعالی محفُظی دنیاو ئاخیرەتان بکات، امین یاربی. ئیناس عبدالله

خاتوونی بەڕێز ئەگەر ئەم مەرجانە لەپیاوەکەتدا هەیە ، ئەوا مەهێڵە پیاوەکەت لە دەست دەربچێت ، چونکە لەم ڕۆژەدا پیاوی وا کەمە ===
خاتوونی بەڕێز ئەگەر ئەم مەرجانە لەپیاوەکەتدا هەیە ، ئەوا مەهێڵە پیاوەکەت لە دەست دەربچێت ، چونکە لەم ڕۆژەدا پیاوی وا کەمە =================== وە هیچ گومانی تیا نیە پیاویش دەبێ بەرامبەر بە خێزانەکەی وا بێت ئەم مەرجانەی تیا بێت هەموو کات ؟؟؟ =================== ❶ دڵنیابوون لەدین و ئەخلاقی ❷ ڕەزیل نەبێت و داوێن پیس نەبێت ❸ ڕێزی دایک و باوک و کەسوکارت بگرێت ❹ لەگەڵت بێت بۆسەردان و بازاڕکردن ❺ لای هیچ کەس نەوشکێنێتەوە ڕەخنەکانت بەتەنها پێ بڵێت ❻ کەسێکی ڕووخۆشەو دەستت لێ بەرز ناکاتەوە لەکاتی توڕەبوون ❼ دڵ پیس نەبێت و هەموو کاتێک خۆشەویستی خۆی بۆ هاوسەرەکەی دەرببڕێت بە کردار وە پاک و خاوێن و کەشخسە بێت . ❽ هاوکاریت بکات لە ئیش و کاری ناوماڵ بە تایبەت لە کاتی نەخۆشی ❾ ئەگەر هاتوو پیاوەکەت درەنگ تووڕە بوو وە زوو ئاشت بەوە ئەوە نیعمەتێکی گەورەیە ❿ لێبووردە بێت و لە هەڵە و کەم و کووڕییەکانت خۆش بێت وە هیچ کات کەمتەرخەم نەبێت بۆ لایەنی سێکس لە گەڵت. #لايك و كۆمێنتان بیر نه چێت... #بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆ یەکەم جار 😍 کتێبی: گرێ دەروونییەکانت زیندانی هەمیشەییتە نووسەر: دکتۆر یوسف ئەلحەسەنی وەرگێڕ: سەربەست قادر حەمە بابەت: #دە
بۆ یەکەم جار 😍 کتێبی: گرێ دەروونییەکانت زیندانی هەمیشەییتە نووسەر: دکتۆر یوسف ئەلحەسەنی وەرگێڕ: سەربەست قادر حەمە بابەت: #دەروونزانی کورتە: ئەم کتێبە بەرهەمێکی یەکجار ناودار و پڕفرۆشە لە بواری شیکاریی دەروونیدا کە تێیدا دکتۆر یوسف ئەلحەسەنی تیشک دەخاتە سەر ئەو گرێ و کۆسپە دەروونییە شاراوانەی کە مرۆڤ لە منداڵییەوە یان لە ڕێگەی کۆمەڵگەوە لەگەڵ خۆیدا هەڵیگرتووە. نووسەر دەیەوێت بە خوێنەر بڵێت چۆن ئەم گرێیانە وەک زیندانێکی نادیار ڕەفتار، بڕیار، و پەیوەندییە سۆزداری و کۆمەڵایەتییەکانی ئێستامان کۆنتڕۆڵ دەکەن. کتێبەکە ڕێگایەکی زانستی و واقیعی نیشان دەدات... فایلی کتێب لە کۆمێنتە↓ وێبسایت https://tanyahaji.blogspot.com/?m=1 لە ئینستیگرام بۆ 10 خوێنەر کتێبمان داناوە بە دیاری 😍😍😍 ئینستیگرام ــــــــــــــــــــــــــــــــــTHــــــــــــــــــــــــــــــــــ ■ قوتابخانەکەمان    ■ فێرگەکەمان   ■ فەیسبووک           ■ تیکتۆکئینیستیگرام         ■ تیلیگرام گروپەکەمان .................................................. #𝑻𝒂𝒏𝒚𝒂𝒉𝒂𝒋𝒊 🤍🕊

بەڵام کاتێک هێز و ئامانەتداری پێکەوە کۆ دەبنەوە، مرۆڤ شایستەی هەڵگرتنی پەیام و بەرپرسیارێتی دەبێت. سەیرتر ئەوەیە کە ئەم دانایییە لە زمانی ژنێکی بەحەیاوە دەرچووە کە وەک ئەوەی قورئان بیەوێت ئەو هەڵە تێگەیشتنە ڕاست بکاتەوە کە حەیا بە شکستی دەرونی و لاوازی بیر و فیکر و ناهۆشیاری بەستووەتەوە! هزری فراوان و ژیری ئافرەتێکمان بۆ نمایش دەکات. لە وانە قووڵەکانی تری ئەم چیرۆکە، کە موسا پێغەمبەر (علیه السلام) لە ساتی ماندووبوونێکی تەواودا بوو، نامۆ، ترساو، ڕاوەدوونراو و بێ ماڵ و بێ نیشتمان. بەڵام خوای میهرەبان دەرگای ڕەحمەتی بۆ کردەوە لە ڕێگەی ژنێکی بە ئەدەب و ڕێزدار و سەلار و ژیر. لە دیدی قورئاندا، ژنی چاک تەنها بابەتێکی کۆمەڵایەتی بچووک نییە، بەڵکو یەکێکە لە بنەماکانی هاوسەنگی دەروونی، ڕۆحی و شارستانی لە بنیاتنانی ژیانی کۆمەڵگەدا. قورئان ناوی کچەکانی نەهێنا، بەڵکو خەسڵەت و جوانی ئەخلاق و بیرکردنەوە و بەهێزیی کەسایەتیانی بۆ باسکردین، وێنایەکی نەمری بۆ ژن لە ماوەی سەدەکاندا بۆ کردین تا مرۆڤ بەگشتی و ژن بەتایبەتی بەرزتر بێت لە هەر ناساندنێکی کاتیی و ڕواڵەتیی.

لە چیرۆکی کچەکانی شوعەیبەوە (علیه‌ السلام) قورئان چیمان پێدەڵێت؟ 🌙هەموو چیرۆکەکانی قورئان تەنها بۆ گێڕانەوە نیە، بەڵکو بۆ ئەوەیە دیدی مرۆڤ بۆ ژیان دووبارە بنیات بنێتەوە. چیرۆکی دوو کچەکەی شوعەیب (علیه‌ السلام) یەکێکە لەو جۆرە چیرۆکە سەرسوڕهێنەرانەی کە لەچەندین گۆشەنیگاوە گەر لێی بڕوانین تێڕامانمان بۆ دروست دەکات، تایبەت بەوەزیفەی پێغەمبەران ،باوک ، کچ ، کار ، بەرپرسیارێتی ، هەڵسوکەوت و سیفاتی مەردایەتی، جا کچ بێت یان کوڕ ،باوک بێت یان کەسێک لە پێگەی بەرپرسیارێتی . چیرۆکێکی کورتە بە ژمارەی وشەکانی، بەڵام فراوانە لەڕووی ڕەهەندی دەروونی و ڕۆحی و کۆمەڵایەتی و فیکری و شارستانییەوە. ئێمە دەمانەوێت دوور لە باو و نەریتی خراپی کۆمەڵگە لە ڕێگەی ئەم چیرۆکەوە سەرنج بدەینە کەسایەتی (ژن)ی ناو ئەم چیرۆکە، کە چۆن چەمکەکانی ( هێز، پەروەردە ، ژنایەیی و ژیانسازی و بەرپرسیارێتی) تیایاندا ڕەنگی داوەتەوە . ئەمە تەنها چیرۆکی ژنێک نییە لەسەر بیرێکی ئاو !! بەڵکو چیرۆکی مرۆڤێکی پەروەردە کراوی پێغەمبەرێکە. خوای گەورە دەفەرموێت: (وَلَمَّا وَرَدَ مَآءَ مَدۡيَنَ وَجَدَ عَلَيۡهِ أُمَّةٗ مِّنَ ٱلنَّاسِ يَسۡقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ ٱمۡرَأَتَيۡنِ تَذُودَانِۖ قَالَ مَا خَطۡبُكُمَاۖ قَالَتَا لَا نَسۡقِي حَتَّىٰ يُصۡدِرَ ٱلرِّعَآءُۖ وَأَبُونَا شَيۡخٞ كَبِيرٞ) هەر کە موسا گەیشتە شارى (مەدیەن) و چووە سەر ئاوەکەی (ئەو ئاوەى کە مەڕو ماڵات ئاوى لێ دەخواردەوە) خەڵکێکی دیی ئاژەڵەکانیان ئاو دەدەن (وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ ۖ) لە نزیکیانەوە دوو ئافرەتی دی کە پەزەکانیان دوور دەخەنەوە (قَالَ مَا خَطْبُكُمَا ۖ) پێی وتن: ئیشتان چیە، بۆ پەزەکانتان ئاو نادەن؟ (قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّىٰ يُصْدِرَ الرِّعَاءُ ۖ) وتیان: ئێمە مەڕەکانی خۆمان ئاو نادەین تا شوانەکان مەڕەکانی خۆیان ئاو نەدەن و نەڕۆنە دواوە ئەوجا ئێمەش دێین، باوکیشمان پیرە مەردێکی بەساڵاچووە، و تەمەنی گەورەیە، واتە (توانای نییە بۆ خۆی مەڕەکان ئاو بدا) ﴿فَجَاءَتْهُ إِحْدَاهُمَا تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ قَالَتْ إِنَّ أَبِي يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا﴾ (القصص: 25) لەم چیرۆکەوە چی دەبینین؟! نە خۆدەرخستنێک نە هاتوهاوارێک و خۆنمایشتکردنێک. بەڵکو 🌿 نەرمونیانی و ئارامییەک.... 🌿پەروەردەیەک کە هەڵسوکەوت و مامەڵە پێناسەی دەکات.. 🌿حەیاو سەلاری و سەنگینییەک کە ڕێ ڕۆیشتن و ئەدەب و ویقار و ژیری و گفتوگۆیەک وێنای دەکات. 🌿ئیمانێک کە هەڵوێستەکان ڕەنگڕێژی دەکات. چ حەیا و شەرم و سەلارییەک! بۆیە قورئان نەیفەرموو: (فجاءته مستحية) واتە: بە حەیاوە هات، بەڵکو فەرمووی: ﴿تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ﴾ وەک ئەوەی حەیا بەشێک بێت لە بوونی کەسەکە و بوو بێت بە حاڵ تێیدا و ئاڕاستەی هەموو مامەڵە و هەڵوێست و هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەیەکی بکات. لێرەدا مەزنایەتی دیدی قورئان بۆ ژن دەردەکەوێت. قورئان لایەنی ئەخلاقی و ڕۆحی و ژیریی ئەم دوو کچەمان بۆ دەردەخات ،نەک شێوە و ڕوخساریان. 👈🏼شێوازی ئامادە بوونیان لەسەر بیری ئاوەکە(وَوَجَدَ مِنْ دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ) 👈🏼شێوازی ڕۆیشتن(تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ) 👈🏼 قسەکردنیان، بە وشەی جوان و ڕێزدار و کورت و مانادار. کچێک بیر دەکاتەوە، ڕای خۆی دەگەیەنێت و گفتوگۆ دەکات، بەڵام لە ناو سنووری دانایی و ویقاردا. 👈🏼ئارامی و ژیرییان... 👈🏼هەستی بەرپرسیارێتیان سەبارەت بە خێزان و کارکردن بەگشتی و باشکردنی بارودۆخی بژێوی خێزان ، بێ گلەیی و گازەندە. لە جوانترین لایەنەکانی چیرۆکەکەیە . وەک ئەوەی قورئان بیەوێت پێوەرەکانی جوانی لە مێشکی مرۆڤدا دووبارە ڕێکبخاتەوە. جوانیی ئەوە نییە ئافرەت بە ڕواڵەتی سەرنجی دەوروبەری ڕابکێشێت، بەڵکو ئەوەیە کاریگەرییەکی قووڵ لە ڕۆحدا جێبهێڵێت. 🌿قورئان لێرەدا وێنەیەکی هاوسەنگی ژن پێشکەش دەکات، ژنێک کار دەکات، بەڵام حەیای خۆی لەدەست نادات. لە کۆمەڵگەدا ئامادەیە، بەڵام ژنایەتیی خۆی دەپارێزێت. لە ناڕێکیەکانی کۆمەڵگەدا ناتوێتەوە بەڵکو گۆڕانکاری گەورە و ئیجابی دروست دەکات. ئەمە ئەو میانەڕەوییە سەرسوڕهێنەرەی قورئانە کە کە لە نێوان دوو توندڕەوییدا بۆمان نمایش دەکات تا پەیڕەوی بکەین : توندڕەوییەک دەیەوێت ژن لەپەراوێزدا زیندانی بکات، و توندڕەوییەکی دیکە دەیەوێت بیگۆڕێت بە کاڵایەک لە بازاڕی جەستەدا. 👈🏼پاشان ئەو دەستەواژە مەزنەی کە هەموو فەلسەفەی ژیانی مرۆڤی تێدا کورت کراوەتەوە: ﴿قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ ۖ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ﴾ (القصص: 26) چەند ڕستەیەکی کورتە، بەڵام بناغەی بونیادنانی دەوڵەتە. پێمان دەڵێت: هێز بە تەنها زوڵم و زۆرداری لێئەبێتەوە.. ئەمانەتداریش بە تەنها و بێ لێهاتوویی گەشە و سەرکەوتن بەرهەم ناهێنێت.

خوشکی بەڕێزم پێش ئەوەی لۆمەی هاوسەرت بکەی لەسەر ئەوەی نازت هەڵناگرێ و خیانەت دەکات و بەختەوەریتان نەماوە لەسەرئەوەی باسی ژنی دوەم دەکات سەیرێک بکە و بیرکەوە بزانە خۆت هۆکارت نیت؟ ئەم چەند خاڵە جێ بەجێ بکەئەوکات دەردەکەوێ بەختەوەری چەندە ئاسانە و پیاوەکەشت تۆ بەتەواوی دونیا ناگۆڕێتەوە 1/کاتێک دەچێتە سەرکار نانی بەیانی بۆحازربکە و بەڕویەکی خۆشەوە خواحافیزی لێبکە ئەو لەبەرخاتری تۆ و بۆخۆش بەخت کردنی تۆ دەچێت بۆکار مەعقول نیە بەبێ نان و بێ خواحافیزی بڕوات 2/کاتێک کێشەیەک هاتە پێش پێداویستیەکی ماڵ هەبوو منداڵەکەت کارێکی هەڵەی کردبوو هەرکە هاوسەرت هاتەوە مەیکە بەبۆڵە بۆڵ و هەموشتێکی پێ بڵێی بەڵکوو بەڕویەک خۆش بەخێر هاتنی بکە و بڵێ سوپاس لەبەرمن ماندوی دەکێشی بەڕویەکی خۆش پەرداخێک ئاوی بدە دەست 3/لەبەرچاوی خەڵکی وەسفی بکە و شانازی پێوەبکە گەر شتێکیشتان نوقسان بو خەڵک پرسیاری کرد بڵێ هەروا فریا دەکەوین ان شاء اللە بەتێپەڕبونی کات ئەوەیش دەکڕین 4/کاتێک دەزانیت هاوسەرت توانای کڕینی شتێکی نیە زەختی لێمەکە بۆئەوەی ناچار نەبێ بەقەرز بۆت بکڕی و ڕوگیری خەڵکی ببێ 5/لەبری ئەوەی سێ لەچک و چەند شتێکی تر بکڕی هەوڵ بدە کراسێکیش بەدیاری بۆهاوسەرت بکڕە دڵنیابە دڵی پێی خۆش دەبێ و خۆشەویستی بۆت زیاد دەبێ 6/بەئەکتەری فلیمەکان بەراوردی مەکە چونکە ئەوەی دراماکان ڕوکەشیە هاوسەریشت پێشتر جوان پۆش و بۆن خۆش بوو لەبەرخاتری تۆ کاری کرد و مەعیشەتی قورسی ژیان جوانیەکەی نەهێشتوە 7/هەوڵبدە زیاتر بۆئەو خۆت جوان بکەی نەک بۆ خەڵکی و بۆبازاڕ ئەوەی بازاڕ دەبێتە هۆی گوناهباریت و خەڵکیش گوناهبار دەبێ بەپێچەوانەوە بۆهاوسەرت دەبێتە مایەی خێر و خۆشی بۆهەردوکتان ناڵێم بەشپرزەی بچۆ دەرەوە 8/هەوڵبدە کاتێک قسەدەکات گوێی بۆبگری نەک ئەوقسەی کرد تۆخەریکی مۆبایل بی 9/ سەدا 15 ی ئەو خۆشەویستیەی پێ ببەخشە کەپێش زەواج لەچات پێت دەبەخشی 10/کاتێک هەی بوو ژیرانە لەگەڵی بژی ومامەڵە بەپارەکەیەوە بکە زیادە مەسرەفی مەکە کاتێکیش نەی بوو دڵی بدەوە بڵێ ئەمە تاقیکردنەوەی خوایە و تێدەپەڕێ من لەپشتتم براکەم پێش ئەوەی بڵێی جا ئافرەتی واماوە سەیرێکی خۆت بکە بزانە شیاوی ئەوەی ئافرەت وات بۆبکات؟ بەختەوەریتان ئاواتمە #بۆهاوسەرانBoHawsaran

کاتێک قورئان دەبێتە بناغە

ئەوەی نەتزانیوە بۆ ئافرەتی دووگیان ، بەکورتی ئەمانە بزانە😍..: ئافرەتی دووگیان ناشرین دەبێت ، فەرزە تۆ جوان بە لەگەڵی... ئافر
ئەوەی نەتزانیوە بۆ ئافرەتی دووگیان ، بەکورتی ئەمانە بزانە😍..: ئافرەتی دووگیان ناشرین دەبێت ، فەرزە تۆ جوان بە لەگەڵی... ئافرەت کە دوو گیان بوو بێ توانایە ، تواناکانت بسەلمێنە بۆی... ئافرەتی دووگیان بێزارە ، تۆ دڵنەوایی بدەوە... ئافرەت کە دووگیان بوو تووڕەیە ، تۆ هێمن بە لەگەڵی... ئافرەتی دووگیان خودا ڕێزی لێناوە ، بێ ڕێز مەبە لەگەڵی... ئافرەت کە دووگیان بوو خودا فەزڵی پێداوە 9 مانگ منداڵێ هەڵگرێ ، تاوانە ، گوناهە 9 دەقە لەگەڵی خراپ بیت... ئافرەت کە دووگیان بوو دەیەوێ دوو جار خۆشت بوێ... ئافرەتی دوو گیان لە تەلیسمێک ناسکتر دەبێتەوە... بە ووشەیەکی نەزانانەت دەیژاکێنیتەوە ،          بە گرنگی پێدان ، ئـاڵو واڵای هەموو نازداریەک دەبێتەوە                  وەکو....گوڵێکە🌸تا بیلاوێنیتەوە گەش بێتەوە ... #Govan

⑦ ئامۆژگاری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هاوسەرەکەت👇👇 1- گرنگیدان، پاشان گرنگیدان، پاشان گرنگیدان. زۆربەی مێردەکان درک بە گرنگی گرنگیدان بە ژنەکانیان ناکەن. خەمی تۆ بۆی بۆ ئەو لە هەموو شتێکی تری جیهان زیاتر مانای هەیە و یەکەم هەنگاوە بۆ ئەوەی هەست بە سەقامگیری بکات لەگەڵت. 2-- سەرسوڕهێنەر: "بێگومان باشەکان." ئەگەر سادەش بووایە، جیاوازییەکی گەورەی بۆ دروست دەکرد و بۆ هەمیشە لە دڵیدا دەمێنێتەوە: دیارییەکی چاوەڕواننەکراو، بانگهێشتنامەیەک بەبێ بۆنە، سەردانی خێزانەکەی بەبێ ئەوەی داوای بکات و تۆش لەگەڵیدا دەڕۆیت... 3- ستایشی ڕاستەقینەی بکە. سەرنجت لەسەر خاڵە بەهێزەکانی بێت و ستایشی بکەن و وێنەی لەبەردەم خۆی و کەسانی تردا بەرز بکەنەوە. دەستخۆشی لە ڕوخساری (زۆر گرنگە)، ستایلەکەی، قسەکردنی، زیرەکی و هەموو ئەو شتانەی تر کە پێشکەشی دەکات. 4_ میهرەبانی:  ژنان قەدری پیاوی بەهێز دەزانن، بەڵام پیاوی نەرم و نیانیان خۆشدەوێت. میهرەبانی گرنگترین زمانە کە ژن بەکاری دەهێنێت بۆ تێگەیشتن لە هەر شتێک کە بیەوێت. موناقەشە و بەرزکردنەوەی دەنگی وا دەکات لێت تێنەگات و لە درێژخایەندا سەرسەخت و بێ خۆشەویستی دەبێت لەگەڵت. 5- هۆکاری ئامادەنەبوونت ڕوون بکەرەوە. کاتێک مێینە ئامادەنەبێت هەستێکی بەهێزی ترس و دڵەڕاوکێی بۆ دروست دەبێت، بۆیە ڕقی لە نەبوونی لەناکاو دەبێتەوە. هەمیشە هۆکاری نەبوونی تۆ بۆی ڕوون بکەرەوە، گرنگ نییە چی ڕوودەدات، چونکە ئەمە وا دەکات هەست بە سەلامەتی بکات. 6- ڕاستگۆیی. کەم و کوڕی و کەموکوڕیەکانت هەرچییەک بێت ڕاستگۆبە لەگەڵیدا سەبارەت بە هەموو شتێک.. پەیوەندییەکەت لەسەر ڕاستگۆیی و ڕوونی و شەفافیەت بنیات بنێ و دوور بکەوەرەوە لە درۆکردن لەگەڵیدا، چونکە ژنان خێراترین درۆ دۆزەرەوەن. 7- متمانەی پێ بکە. پێویستە هەمیشە متمانەت بە خۆشەویستی و دڵسۆزی ئەو هەبێت. ئەگەر ژنەکەت هاوبەشێک بدۆزێتەوە کە ژیانی لەگەڵدا ببینێت، هیچ پیاوێک سەرنجی ڕاناکێشێت، گرنگ نییە کێ بێت. ئەو لە تۆ ڕازی دەبێت و هەمیشە لەگەڵت دەبێت قسەی سەرسوڕهێنەر. #وەرگیراوە

ئافرەت دەیەوێت قسە بکات پیاو دەیەوێت بێدەنگ بێت شێوازی دەربڕینی هەردووکیان جیاوازە بۆ خەم و کێشەکان ئەم کتێبە زۆر باشە بۆ تێگەیشتن لە ڕەگەزی بەرامبەر کتێبی (گەڕانەوەی مەریخ و ڤینۆس بۆ سەرەتا) .................................................. #𝑻𝒂𝒏𝒚𝒂𝒉𝒂𝒋𝒊 🤍🕊

لە پشووی ئەم هاوینــەدا، منداڵەکـانتان بسپێرن بە مامۆستایانی قورئــان، چونـکە ئەنتەرنێـت ڕەحم بە کەس ناکات و کۆڵانیش منداڵت بۆ پەروەردە نـاکات...🤍 - ئەدهەم شەرقاوی و: ئەیـاد فەهمی

ئەو ئەو ئافرەتانەی شەوو ڕۆژ خەریكی خۆڕازاندنەوەن بۆ ڕازیكردنی دڵی خزم و كەسوكار و هاوڕێكانی زانكۆیان،ئەو ئافرەتانەی كە هەمیشە ژیانی خۆیان تەرخان ئەكەن بۆ جوان دەركەوتنی ڕووخسار و قەد و باڵایان،جێگای بەزەیین،زۆر گوناھن!! بۆ ئەستوركردن و گەورەكردنی لێوی،خۆی ئەخاتە بەردەست پزیشكێكی چاوچنۆك وبە دەرزی(فیلەر) لێوی شین و مۆر ئەكاتەوە، ھەر بۆ ئەوەی تۆزێك ڕوومەتی گەوورەبێ،بە دەرزی ژەھراوی و مادەی(بۆتۆكس)ڕووخساری شەقار شەقار ئەكات ! شەو و ڕۆژ سەرقاڵی تێكەڵكردنی سەدان جۆر داوودەرمانە بۆ ئەوەی تۆزێك ڕووخساری بدرەوشێتەوە، خۆی تووشی ئەو هەمووە ئازارە ئەكات و لەژێر ئەو هەمووە ئاگری لەحیمەیا ئەمێنێتەوە، تەنیا بۆ ئەوەی بەرامبەرەكەی پێی بڵێ؛ تۆ زۆر ناسك وجوانیت! بەرگەی ئازاری ئەو هەمووە درزی ئاژنە ئەگرێت، كەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی وون ئەكات تەنیا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی كەسی بەرامبەر.

خوای پەروەردگار. پەروەردەی جوان یاخوا تەمەن درێژبیت🌹🌷

بە ناوی تەواوی «ستافی بۆهاوسەران» پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان لێ دەکەین، داواکارین پەروەردگار حەجی حاجییان و دوعا و ماندووبوونی ڕۆژی عەرەفەی لە تەواوی موسڵمانان وەرگرتبێت و گەردنی هەموومانی لە ئاگر ئازاد کردبێت. ​جەژنتان پیرۆز بێت.

🕋 گەنجینەی عەرەفە | ١٠٠ دوعا و پاڕانەوە 🕋 ڕۆژی عەرەفە دەرفەتی زێڕینی تەمەن و کاتی قبووڵبوونی دوعاکانە. بە فەزڵ و هاوکاری ألله تعالی ڕێکخراوی نوخبە ( AL-NUKHBA :: النخبة ) بە شانازییەوە پێشکەشتان دەکات: 📙نامیلکەی PDF: (١٠٠ دوعا لە قورئان و سوننەت) گشتگیر بۆ سەرجەم پێداویستییەکانی دونیا و قیامەت: • لێخۆشبوون، هیدایەت، شیفا و بەرەکەت لە ڕزقدا. • نەمانی غەم، دانەوەی قەرز و پاراستن لە بەڵاکان. • دوعای خێر بۆ خۆتان، دایباب، موسوڵمانان و خاوەن حەقەکان. • سەرکەوتنی دونیا، ڕزگاربوون لە دۆزەخ و بەدەستهێنانی فیردەوس. وە زۆری تریش… 📥 ئێستا دایبەزێنە و بیبەخشە؛ با لەم ڕۆژە مەزنەدا ببێتە توێشووی خۆت و ئازیزانت (ئێمەش لە دوعای خێر بێبەش مەکەن) 👆🏻فایلی PDF دابگرە:👆🏻

🤍...لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ...🤍

ئەو کەسەی نەیتوانیوە لە کێوی عەرەفە بووەستێت، با لەبەردەم ئەو سنوورانەی خودادا بوەستێت کە دەیزانێت. ئەو کەسەی نەیتوانیوە لە م
ئەو کەسەی نەیتوانیوە لە کێوی عەرەفە بووەستێت، با لەبەردەم ئەو سنوورانەی خودادا بوەستێت کە دەیزانێت. ئەو کەسەی نەیتوانیوە لە موزدەلیفە بمێنێتەوە، با لەسەر تاعەتی خودا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی نزیکی بکاتەوە. ئەو کەسەی نەیتوانیوە لە مینا قوربانی بکات، با ئارەزووەکانی بکاتە قوربانی بۆ ئەوەی بگات بە ئاواتەکانی. ئەو کەسەی نەیتوانیوە بگات بە کەعبە چونکە دوورە، با ڕووبکاتە خاوەنی کەعبە، کە لە شادەماری دڵی نزیکترە...♥ ‏ ٭ئیبن ڕەجەب و: ئەیاد فەهمی

عەرەفە ڕۆژە ئاڵتونیەکە. لەدەست خۆتانی مەدەن بەیانی. ئێوەش ئەم ڤیدیۆیە بلاوبکەنەوە.

+2