en
Feedback
بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

Open in Telegram

📈 Analytical overview of Telegram channel بۆهاوسەرانBoHawsaran

Channel بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) is an active participant. Currently, the community unites 16 697 subscribers, ranking 4 955 in the Religion & Spirituality category and 19 849 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 16 697 subscribers.

According to the latest data from 09 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -181 over the last 30 days and by -10 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 7.28%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 3.02% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 1 215 views. Within the first day, a publication typically gains 505 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 22.

📝 Description and content policy

Channel description not provided.

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 10 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Religion & Spirituality category.

16 697
Subscribers
-1024 hours
-457 days
-18130 days
Posts Archive
وەفای نێوان هاوسەران هەموو ڕۆژێک دێتە سەر گۆڕی پیاوەکەی. چەندە خۆشە تا لەژیاندابین دلی یەکتری نەڕەنجێنین و ئازاری یەکتری نەدەین، بۆیە هەمیشە خۆشەویستی ببەخشن بەچواردەورتان.

ژن لای ئێمه‌....... - ژن له‌لای ئێمه‌ ژیانه‌ ، ئازاده‌، سه‌ركرده‌یه‌، په‌رله‌مانتاره‌، نووسه‌ره‌، شاعیره‌، چیرۆك نووسه‌، بێژه‌ره‌، دكتۆره‌، خاوه‌نكاره‌، به‌رێوه‌به‌ره‌، مامۆستایه‌، رێنیشانده‌ره‌...... خوشكانی ئێمه‌ له‌ناوهۆڵی په‌رله‌مان شه‌ڕی مافی گه‌ڵ و ئاینیان ده‌كه‌ن، داوای مافی موچه‌خۆران ده‌كه‌ن، هه‌وڵی گه‌یاندنی خزمه‌تگوازری به‌ شوێنه‌ بێ خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ده‌ن...به‌رامبه‌ر به‌ده‌یان په‌رله‌مانتاری پیاو ڕاده‌وستن و چۆكیان پێداده‌نده‌ن... كچانی ئێمه‌ له‌ پۆڵه‌كانیان ساڵانه‌ له‌ پله‌ یه‌كه‌كان ده‌بن و نمره‌ی به‌رز به‌ده‌ست ده‌هێنن خوشكانمان ڕۆژانه‌ له‌ هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشان ده‌كه‌ن ژن لای ئێمه‌ له‌ قوتابخانه‌كان ره‌وشته‌ به‌رزه‌كان فێری قوتابیان ده‌كه‌ن - ئێمه‌ نه‌ك به‌ته‌نها هه‌شتی مارس ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێ ده‌ستی دایكانمان ماچ ده‌كه‌ین ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێ ده‌ستی خوشكه‌ بچووكه‌كانمان ده‌گرین و ده‌یان به‌ین بۆ قوتابخانه‌ ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێ بۆ دڵنیابوون له‌ ته‌ندروستی و سه‌ڵامه‌تیان په‌یوه‌ندی به‌ خێزانه‌كانمان ده‌كه‌ین هه‌موو ڕۆژێ دووعا بۆ داپیره‌كانمان ده‌كه‌ین و خێریان بۆ ده‌كه‌ین هه‌موو ڕۆژێ كچه‌ بچووكه‌كانمان ماچ ده‌كه‌ین شه‌و ڕۆژ كار ده‌كه‌ین بۆ دڵخۆشكردنی كچه‌كانمان گه‌وره‌یان ده‌كه‌ین، فێری ژیانیان ده‌كه‌ین، خۆشه‌ویستیان پێ ده‌به‌خشین، له‌ ئامێزیان ده‌گرین....نه‌خۆش بكه‌ون دكتۆری دونیایا پێ ده‌كه‌ین تا چاره‌سه‌ریان بكه‌ین هه‌موو شه‌وێك ده‌یان جار خه‌به‌رمان ده‌بێته‌وه‌ تا به‌تانی به‌سه‌ر كچ و خێزانه‌كانمان دابده‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایان نه‌بێت ئێمه‌ رێز له‌ هه‌موو ژنانی ده‌وروبه‌رمان ده‌گرین به‌چاوی شه‌رمه‌وه‌ سه‌یریان ده‌كه‌ین ده‌نگمان له‌سه‌ریان به‌رزناكه‌ین له‌كاروباریان هاوكاریانین - نه‌ك ته‌نها به‌س هه‌شتی مارس ئێمه‌ ئیسلام فێری كردین، هه‌موو ڕۆژێك رێز له‌ كچان و ئافره‌تان و خوشكانمان بگرین ئیسلام فێری كردین كه‌ كاتێ خودا منداڵی كچمان پێ ده‌به‌خشێت دڵگران نه‌بین ، خه‌مبار نه‌بین به‌ڵكو دڵخۆش بین هه‌روه‌ك چۆن كاتێ ئیمامی ئه‌حمه‌د ره‌زای خودای له‌سه‌ر بێت كه‌سێك منداڵیكی كچی ببوایه‌ پێ ده‌فه‌رموو: هه‌واڵی پێبده‌ن كه‌ پێغه‌مبه‌ران باوكی كچانن. پیاو هه‌رنه‌زۆكه‌ لە نەوە، تا ئه‌وكاته‌ی منداڵی كچی پێده‌به‌خشرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌د كوڕیشی هه‌بێت، کچان گەنجینەی ڕەحمەتن، كچان گەنجینەی خۆشەویستی و دڵسۆزی و وه‌فان ❤، ئه‌وماڵانه‌ی كه‌ كچی تێدایه‌ وه‌ك ئاسمانه‌ كه‌ به‌ ئه‌ستێره‌كانی خۆی رازاندبێته‌وه‌، ئەوان ژیانن له‌كاتێكدا خراپەکاری تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بێت باشترین فه‌رمووده‌ش له‌باره‌ی ئافره‌تانه‌وه‌ فه‌رموده‌ی خۆشه‌ویستمانه‌ (ﷺ) كه‌ ده‌فه‌رموێت:''لاتكرهوا البنات فإنهن المؤنسات الغاليات'' واتا: ڕقتان لەکچان نەبێ چونکە ئەوان بەقدر و خەم ڕەوێنن.. Khubaib Gardi #بۆهاوسەرانBoHawsaran

ناوێرین قسەبکەین ، چونکە دەبێ بەشەڕمان ! هەندێ لە ژن و مێردەکان لە گفتوگۆیەکی ئاسایەوە شەڕێک دەخوڵقێنن و نازانن چۆن گەشتونەتە ئەو حاڵە ! کە وایان لێهاتووە ئیتر هیچ قسەیەک ناکەن و شتی خۆیان باس ناکەن . چۆن خۆمان بپارێزین ؟ زۆر ئاسانە هەرچی ووت بەمانە جواب بەرەوە 🤫 ، ئێ ، بەڕاستە ، ئۆی ، ڕاستەکەیت 😃 بۆ ؟ چونکە هەموو کات بەرامبەرەکەت نایەوێ تۆ ڕای خۆت بڵێی تەنها دەیەوێ گوێی بۆ بگری . ژن دەیەوێ لێی تێبگەی / پیاو دەیەوێ سەرسامی بیت . نم / ژنەکە دەڵێ پیاوەکە فڵان کەس ئەو ڕۆژە قسەیەکی پێووتم ئەونە دڵی ئێشاندم نەبێتەوە ، ( لێرا تۆی پیاو بە هەموو ئەو بیرکردنەوە مەنتیقیانەت ئەتەوێ شیکردەنەوە بۆ ڕووداوەکە بکەیت ) لە وەڵامدا دەڵێی 🧐 گوێی مەیەرێ ئیهمالی بکە 😒 ئەمە هەستی ژنەکەتە لەو دەقەیە 😳😤😡🤬 ( من چی دەڵێم و ئەویش چی دەڵێ هەستم پێناکەیت و لێم تێناگەیت قەت نەبوو جارێ پشتی من بگریت 😫( جا پیاوی لێزان وەڵامی شتێکی عاتفی بە عاتیفە دەداتەوە نەک مەنتیقی / وەک ووتمان ژن ئەیەوێ لێی تێبگەیت ئەڵێ /  بەراستە ٫ دیارە پێتناخۆش بووە ، ئاا ئەها چەن ئاسانە 😂 نم / پیاوەکە ئەڵێ ژنەکە فڵان ئەناسی ئەها ئەوەی .... ئێ هاتبوو داوای پارەی کرد بەقەرز و ووتی وەزعمان باش نیە منیش ئەوەندەم دا پێی جا ژنەکە دەڵێ ) ئەی وەزعی خۆمان زۆر باشە! لەکەیەکەوە دەڵێم فڵان شت بکڕە دەڵێی پارە نیە ئاخر بۆ بۆ هەرچی کەسە باشی بەس بۆ ئێمە باش نیت ، خۆزگە تۆزێ فڵان باش بوایە بۆت داخم لێ نەدەهات ، بزانە تۆ لێت بقەومێ یەت بەدەمتەوە . جا مناڵێکیش ئەزانێ هەڵتخەڵەتێنێ پیاوەکە تووڕەدەبێ😡 دەڵێ هەقی ئێوەم داوە بەزیادەوە و چیم بوێ ئەیکەم ، یان گەر لە جۆری بێدەنگ بێت🤔 لە دڵی خۆیا دەڵێ بەقوربانتەبم 🤐بزانە ئەمجارە هیچت لاباسەکەم بەس ژنی ژیر ، یەکەمجار بیرەکاتەوە ئەم پیاوە بۆ ئەم قسەیەم لاباسەکات ، بۆ ئەوەی پێم بڵێ ئەها من چەن کەسێکی باشم و بەدەم خەڵکەوەم و ئەبەخشم . / ووتمان پیاو ئەیەوێ سەرسامی بیت . ژنی ژیر دەڵێت  ئێ ، تخوا فەقیرە ، بەڕاستە ، دەستت خۆشبێ چاکتکرد خێرت بنووسێ . ئاوا بەدەم خەڵکەوەیت و هەقی ئێمەش ئەدەیت و کەم تەرخەم نیت بالمناسەبە ئەها ووتم ئەو شتەمان ئەوێ ، زۆر پێویستمانە ، ئەزانم چۆن دڵی ئەو کابرایەت نەشکاند ، دڵی ئێمەش ناشکێنی . 😎ئەمە مێردەکەیەتی ئەی باشە ئەی من کەی ڕای خۆم بڵێم ؟ خۆ ناکرێ ئەو هەرچی ووت و من بڵێم ڕاستەکەیت . هەرکاتێک ووتی تۆ ڕات چیە لەو مەوزوعە ڕای خۆت بڵێ و دوایش بڵێ ئیتر خۆت دەزانی و بڕیار لای خۆتە لە دڵی خۆیدا دەڵێت هاوسەرێکی چەندە  باشم هەیە گوێم بۆ دەگرێ حسابم بۆ دەکات ڕێز لە بۆچونم دەگرێت پشتم دەگرێ خۆشیەوێم 🌷🌷🌷🌷🌺🌺🌺🌺❤️❤️❤️❤️❤️🌺🌺 ئەو هەموو شتەت دەسکەوت تەنها بەو تەکنیکە سادانە #هدی_محمد #هاوسەرگیری #ژن_مێرد #گفتوگۆ #ململانێ #marriage #famimy #kurdish

هەرکاتێک بۆڵەمان بکردایە لە شۆردنی قاپ و قاچاخ، نەنکم تووڕە دەبوو و دەیوت: " خوا لە هەژاری و نەبوونی خواردن بتانپارێزێت. ئەزا
هەرکاتێک بۆڵەمان بکردایە لە شۆردنی قاپ و قاچاخ، نەنکم تووڕە دەبوو و دەیوت: " خوا لە هەژاری و نەبوونی خواردن بتانپارێزێت. ئەزانن کە هەبوونی قاپی پاک یانی نەبوونی خواردن لە ماڵەوە؟" فێربووم کە ئەگەر ماڵەوەمان پێویستیی بە پاککردنەوە هەبوو، ئەوە مانای وایە کە کۆبووینەتەوە. فێربووم کە ڕێکخستنی ژووری منداڵ، واتە منداڵێکی پڕجووڵە و وزەمان هەیە. فێربووم کە وەستان بە پێوە لە چێشتخانەی ماڵەوە، واتە خواردنی پێویستمان هەیە لە ماڵ بۆ خواردن و نابێت بۆڵە بکەم. فێربووم کە کەڵەکەبوونی قاپگەلێکی زۆر بۆ شۆرین، واتە بە سکی برسی ناخەوین. فێربووم کە پاککردنەوەی ژووری میوان، واتە میوانێک هەبووە نان و کاتمان لەگەڵی بەشکردووە. فێربووم کە هیلاکبوون بە هۆی ئەم کارانەوە، بەڵگەی هەبوونی نیعمەتی خودایە بە سەرمانەوە. پاککردن و شۆردنی منداڵان، کارێکی ناخۆش و قورسە. بەڵام لەوە قورستر و ناخۆشتر نەخۆشکەوتنی منداڵەکانە. وەستان بۆ چێشتکردن دەبێتە هۆی ئازاری پشت، بەڵام نەبوونی خواردن بۆ لێنان، دەبێتە هۆی ئازاری ڕۆح. ئەو ماڵەی کە پێویستی بە پاککردنەوە نییە،ماڵێکە کە وەک کەلاوە وایە و کەسێک نییە ڕووی تێ بکات. وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی

چۆن هاوسەران چارەسەری کێشە وناکۆکیەکانیان بکەن. 1 - هەوڵبدەن لەیەکتری تێبگەن و هەڵمەچن لەکاتی هەبوونی کێشەێکی بچوک لەنێوانتان بێ گومان هیچ دووهاوسەرێک نیە کە کێشەیان نەبێت بەڵام ئەبێت بەلێک تێگەشتن چارەی بکەن وهەوڵبدەن کێشەکە گەورەی نەکەن. 2 - هیچ کاتێ هەوڵمەدن کەسی سێیەم بێتە نێوانتان وکێشەتان بۆ چارەی بکەن، جادایک وباوکیش بێت،تاکوئەتوانن خۆتان هەوڵبدەن چارەی بکەن کێشەکانتان بکەن چونکی زۆرجار کەسی سێیەم کێشەکان قولترئەکاتەوە، مەگەر لەحالەتێکدا خۆتان نەتانتوانی کێشەکە چارەبکەن ئەوکات بچن بۆلای کەسێکی دڵسۆز وشارەزا لەبواری هاوسەران باچارەی کێشەکەتان بکات. 3 -  هەرگیز یەکتری مەشکێننەوە بلێت ئافرەتی خەڵکی وایە و تۆوانیت، یان پیاوی خەڵک وایە تۆوانیت، بەداخەوە ئەمە یەکێکە لەکێشە گەورەکان کەوا هاوسەران زۆرێک لەم ڕێگەیەوە توشی کێشە ئەبن ئەو شکاندەوەی یەکتری بەتایبەت لەپێش چاوی کەسانی تر یان لەنزیک خزم ودۆست وکەس وکاری یەکتری، ئەمەش ئەنجامێکی خراپی ئەبێت بۆیە خۆتان بەدووربگرن لەشکاندنەوەی یەکتری. 4 - ڕێز لەبیروبۆچونی یەکتری بگرن و بەگرنگی بزانن ومیهرەبان ولێبوردەبن بەرامبەر یەکتری کاتێک یەکێکتان توڕەن هەوڵبدەن فشار نەخەنە سەر یەکتری، تا ئارام ئەبنەوە ئەوکات قسەی لەگەڵ بکەیت. 5 - ماف بەیەکتری بدەن چونکە گەر ئەمە بکەن زووتر دەگەن بەئەنجام وئاشتەوایی لەنێوانتان دروست دەبێت،وە چاوپۆشی بکەن لەکەم کورتی یەکتری چونکی هیچ کامێکمان بێ کەم وکورتی نین🙂 6 - هەمیشە بالێبوردە بن بەرامبەر یەکتری بۆئەوەی خۆشەویستی نێوانتان بەردەوام بێت، زۆرجار کێشەێک داوای لێبوردنێک چارەی کێشەکە ئەکات بەڵام نایکەین بۆیە پێویستە هەنێک جار ئەو قوربانیە بدەین بەخۆمان وخۆمان خۆبەزڵ زان نەزانین لەئاست وشەی "ببورە" چونکە ئەم وشەیە زۆرێک لەکێشەکان چارەسەردەکات🤲 لەکۆتاییدا ئەیلێم خالێکی گرنگ لەنێوان هاوسەران ئەوەیە ڕێزی یەکتری بگرن، چونکی گەر ڕێز نەما لەنێوان هاوسەران ئەوکات ژیانیش ئاڵۆز ئەبێت، وردە وردە بەرەو کێشە ونارەحەتیان هەنگاو ئەنێت، بۆیە ڕێزی یەکتری بگرن بۆئەوەی یەکتری لەدەست نەدەن. هیوادارین هەمووتان خۆشبەخت وکامەران بن🌹🌷 🙂ئێمەش لەدوعای خێربێ بەش نەکەن🙂 بۆهاوسە ران Bo Hawsaran

ئینکاری خۆشبەختی خێزان لەناو دەبات. Halala Almas - هەڵاڵە ئەڵماس #هاوکارمانبن_لە_بڵاوکردنەوەی♻️ #بۆهاوسەرانBoHawsaran

گۆرانی " دایە گیان "ی "میهران سنەیی" بەبێ مۆسیقا. #هاوکارمانبن_لە_بڵاوکردنەوەی♻️ #بۆهاوسەرانBoHawsaran

بــــــــــۆچی پیاو خێزانەکەی لە ژنی تر بە ناشرینتر ئەبینێت ئەتەوێت هۆکارەکەی بزانی؟.؟.؟ پیاوێك چوو بۆ لای دانایەك و شکاتی حاڵی خۆی لای کرد و وتی ؛ کاتێك کە خێزانەکەمم یەکەم جار بینی وامزانی خوای گەورە کەسی لە شێوەی ئەو جوانتر دروست نەکردووە ..! کاتێك کە مارەم بڕی .. زۆرم بینی لە شێوەی ئەو جوان کاتێك کە گواستمەوە .. زۆرم بینی لەو جوانتر بوون کاتێك کە چەند ساڵێك بەسەر زەواجەکەمان دا تێپەڕی .. وام لێ هات هەموو ئافرەتانی ترم لە 👩‍⚕️خێزانەکەی خۆم پێ جوانترە مامۆستاکە وتی ؛ ئەگەر بێت و زەواج لەگەڵ هەموو ئافرەتانی سەر زەمین بکەیت سەگی گەڕی سەر شەقام ببینیت وا ئەزانی لە هەموو ئافرەتانی سەر دونیا جوانترن پیاوەکە هەڵچوو و وتی بۆچی قسەی وا ئەکەیت ؟؟ مامۆستاکە وتی ؛ لەبەر ئەوەی کێشە لە خێزانەکەی تۆدا نیە .. بەڵکو ئینسان ئەگەر دڵێکی تەماعی هەبوو و چاوێکی پڕاو پڕ لە نەزەری حەرامی هەبوو وە خاڵی بوو لە شەرم و حەیا و ترس لە خوا ئەوا هیچ شتێك ناتوانێ چاوی پڕ بکاتەوە جگە لە مشتە خۆڵێك نەبێت لە گۆڕەکەی ... ئەی پیاو ! کێشەی تۆ ئەوەیە چاو ناپارێزیت لەوەی کە خوا حەرامی کردووە لێت ئایا شتێکت پێ بڵێم کە ژنەکەت بگەڕێتەوە دۆخی جارانی و لە هەموو ئافرەتای دونیا جوانتر بێت ؟؟ پیاوەکە وتی ؛ بەڵێ ئەی مامۆستا .. مامۆستاکە وتی ؛ چاوت بگرە لە حەرام .. خوای گەورە ئەفەرمووێت * (ﻗُﻞْ ﻟِﻠْﻤُﺆْﻣِﻨِﻴﻦَ ﻳَﻐُﻀُّﻮﺍ ﻣِﻦْ ﺃَﺑْﺼَﺎﺭِﻫِﻢْ ﻭَﻳَﺤْﻔَﻈُﻮﺍ ﻓُﺮُﻭﺟَﻬُﻢ ﺫَٰﻟِﻚَ ﺃَﺯْﻛَﻰٰ ﻟَﻬُﻢْ ۗ ﺇِﻥَّ ﺍﻟﻠَّﻪَ ﺧَﺒِﻴﺮٌ ﺑِﻤَﺎ ﻳَﺼْﻨَﻌُﻮﻥ )* داوێنت بپارێزە لە حەرام ئەوەی لەژێر دەستی تۆیە و لەلای تۆیە لەهەموو ئافرەتانی دونیا زیاتر خزمەتت ئەکا و چاودێریت ئەکات پارێزگاری لێ بکە ! ئەگەر وا بیرت کردەوە بۆت دەرەکەوێت کە هەموو ئافرەتانی دونیا شتێکی ئاسایین بەلاتەوە وە ژنەکەت پلەی بەرزی ئەبێت لە دڵت.....

جارانیش کێشەی ژن ومێرد هەرهەبووە، بەڵام گەورە نەدەکرا !!!

Voice message06:03

دڵخۆشی بە یەک شتە 💙 - بۆچی من هێندە دڵخۆشم؟ - یۆ هێندە وزە بەخشم؟ - بۆ ماندوو نابم لە ژیانم؟ - چۆن گەیشتمە لووتکەی بەختەوەری
دڵخۆشی بە یەک شتە 💙 - بۆچی من هێندە دڵخۆشم؟ - یۆ هێندە وزە بەخشم؟ - بۆ ماندوو نابم لە ژیانم؟ - چۆن گەیشتمە لووتکەی بەختەوەری؟ هەموو ئەمانە لەم ڤۆیسەی کۆمێنتە ↓ لە ئینستیگرام دوعا و چیرۆکی پڕ ئومێدبەخش دادەنێین وێبسایت https://tanyahaji.blogspot.com/?m=1 ــــــــــــــــــــــــــــــــــTHــــــــــــــــــــــــــــــــــ ■ قوتابخانەکەمان    ■ فێرگەکەمان   ■ فەیسبووک           ■ تیکتۆکئینیستیگرام         ■ تیلیگرام گروپەکەمان #تەنیا_ڤۆیس .................................................. #𝑻𝒂𝒏𝒚𝒂𝒉𝒂𝒋𝒊 🤍🕊

تێکدانی ماڵەکان و خێزانەکان بە قسەی خەڵک!! - گەنجێک پرسیاری لە گەنجێکی تر کرد ئیشت چیە؟ ئەویش گوتی: لە فڵانە مارکیت. گوتی: ئەی بە چەند ئیش دەکەی؟ گوتی: مانگی ٥٠٠ ھەزار گەنجی پرسیار کەر ئەڵی تەنھا ٥٠٠ ھەزار زۆر کەمە ھەتا وای لێکرد ئەم کەسەی بێ ئیش کرد و ئێستا بێ ئیش لە ماڵ دانیشتووە. لە کاتیکدا ئیشی ھەبوو و قەناعەتی ھەبوو کەچی ئێستا ئیشی نیە  و قەناعەتیشی نیە و نەماوە - ژنێک بە ئافرەتێکی تر دەڵێ  پیاوەکەت چی بۆ کڕیت لە دوایی منداڵ بوون؟ ئافرەتەکە واللە ھیچی نەکڕی بۆم، ژنەکە گوتی: ئەیڕۆۆ دیارە تۆ هیچ نرخت نیە لە لای ئەم قسەی کرد و رۆشت... ئەم ئافرەتەش ئاگری ڵێ دەباری تا ئەوکاتەی پیاوەکە ھاتەوە بە ماندووی و برسیەتی سەیر دەکات ھیچ حازر نیە و ئافرەت توڕەیە ئەویش بێ یەک و دوو تەڵاقی ئەدا ئەم ئافرەتە ھیچ کێشەی نەبوو و ماڵی ھەبوو پیاوی ھەبوو و منداڵیشی ھەبوو تەنھا قسەیە ماڵی کاول کرد و ئێستا بێ ماڵ و پیاو و منداڵە. - دوو هاوسەر بە ئارامی ژیانی خۆیان ئەکەن لەو لاوە کەسێک دێت و دەلێت ئەمە چۆن دەهێلی خێزانت وابێ بۆوای کردوە و تۆپیاوی و چۆن قبولی ئەکەیت لەکاتێکدا ئەسلەن کێشەیان نەبوەو کێشەیان گەورە نەبوەو پیاوەکە لەهەمان کاتدا بەم جۆرە خێزانەکەی خۆی ویستوەو کێشەی نەبوە بەڵام ئەو وای لێکرد کە لەبەرامبەر خێزانی بگۆڕێت بەبێ هیچ کێشەیەک!! بەقسەی خەلک ژیانمان تێک دەچێ دلنیابن... * بۆ ئەوەی ماڵی کەس تێک نەدەی پرسیار مەکە بۆ وات کرد ؟ بۆ ئەوەت بۆ ناکات؟ مەعاشەکەت چەندە؟ بۆئەوەت قبوڵکرد؟ پرسیارە شەخسی و بێ ماناکان مەکەن ھەرگیز تکایە .‍‌‍‌‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍ ھەرگیز  “لا تكن من المفسدين”‍‌‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‌‍‌‌ لە خراپەکاران مەبە * چویتە ماڵ و مەجلس و شوێنێک لە الله تعالی بترسە کوێر بە کە ھاتیتە دەرەوە لاڵ بە و ھیچ مەگێڕەوە .... #وەرگیراوە #بۆهاوسەرانBoHawsaran

وەفای نێوان هاوسەران پیاوێکی بەتەمەنەو دەڵێت ماوەی 40 ساڵە خێزانم پێک هێناوە زۆر لێی ڕازیم،دوای چڵ ساڵ دەستی ژنەکەمم ماچکرد.

photo content

بۆ ئەوانەی تازە هاوسەرگیری دەکەن..... ڕێگایەکی دوور و هاوەڵێکی کەموێنە (چۆن نیوەی ئیمانمان هەڵدەبژێرین؟) : ​ ڕێنوێنی کورت بۆ ئەوانەی تازە هاوسەرگیری دەکەن 1- ​هاوسەرگیری گەشتێکی درێژخایەنە، نەک تەنها ئاهەنگ: هاوسەرگیری تەنها واژۆی سەر کاغەز یان ئاهەنگێکی چەند کاتژمێری نییە؛ بەڵکو دەستپێکی گەشتێکی دوورودرێژە کە تێیدا ڕێگاکە هەمیشە تەخت نییە و پێویستی بە هاوسەنگەری هەیە. 2- ​هاوەڵی تەمەن دووبارە نابێتەوە: لەم سەردەمەدا کە زۆرجار چاوەکان لەسەر ڕوواڵەت و جوانی دەرەوەن، پێویستە لە بیرمان بێت کە هاوبەشی ژیان یەکجار هەڵدەبژێردرێت، بۆیە پێویستە لە قووڵایی ناخییەوە بگەڕێین؛ چونکە جوانی دەرەوە کاتییە، بەڵام ئەوەی سێبەری ئارامی بەسەر ماڵدا دەکێشێت جوانی ناخ و ڕەوشتە. 3- ​فەلسەفەی هاوسەرگیری لە قورئاندا: ئامانجی سەرەکی هاوسەرگیری لە ڕوانگەی قورئانی پیرۆزەوە گەیشتنە بە ئارامی، خۆشەویستی و بەزەیی دوولایەنە (جەختکردنەوە لەسەر ئایەتی: ﴿لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً﴾)؛ ئەم ئارامییەش تەنها لە سایەی دڵێکی پاک و ڕەوشتێکی بەرزدا سەرچاوە دەگرێت. 4- ​پێوەری پێغەمبەر ﷺ بۆ پیاوان لە هەڵبژاردنی هاوسەر: هەرچەندە سەروەت، جوانی و بنەماڵە پێوەری باوی ناو خەڵکین، بەڵام پێغەمبەری خوا ﷺ ڕێنمایی پیاوان دەکات کە پێوەری سەرەکی دینداری و پاکی ناخ بێت و دەفەرموێ: «فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ تَرِبَتْ يَدَاكَ». 5- ​پێوەری پێغەمبەر ﷺ بۆ کچان و بنەماڵەکانیان: بۆ ڕەگەزی بەرامبەریش، بنەمای قبوڵکردنی هاوسەرگیری لەسەر ڕەوشت و دینداری دانراوە، هەروەکو لە فەرموودەدا هاتووە: «إِذَا خَطَبَ إِلَيْكُمْ مَنْ تَرْضَوْنَ دِينَهُ وَخُلُقَهُ فَزَوِّجُوهُ». 6- ​ناخی مرۆڤ تاقە سەرمایەی نەبڕاوەیە: ڕوخساری جوان لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵەکاندا دەگۆڕێ، بەڵام ڕەوشتی بەرز، تێگەیشتن و ناخپاکی تاکە سەرمایەن کە کات ناتوانێ کۆنیان بکات. 7- ​هاوسەری ژیانت با نیشتمانت بێت: لەم گەشتە درێژەدا، کاتێک مرۆڤێك هەڵدەبژێری، دڵنیابە کە دەبێتە نیشتمانێك بۆ حەوانەوەی ماندوێتییەکانت، نەک تەنها وێنەیەك بۆ ناو چوارچێوەکان.

photo content

چێ ئەبێ کە مێردەکەت ھاتەوە باوەشێکی پیابکەیت وماچێکی بکەی بلێی بەخێر بێیتەوە‼️ ھیچت لێ کەم نابێتەوە ئەویش ھیلاکی رۆژەکەی بیر ئەچێتەوە چی ئەبێ کە دانیشت بلێی گیانەکەم تینووت نیە ئەی حەزت لە چا نیە❗️ئەی برسیت نیە❗️ پێم سەیرە ھەنێ ژن گلەیی ئەکاتلەمێردەکەی کە لەھەمان کاتدا خۆی ھیچی نەکردوە بۆ ئەم مێردە وەلاھی ژنی وام بینیوە مێردەکەی بەیانی زوو چووەتە دەرەوە ئێوارە ھاتۆتەوە ئەم ژنە دەستی لە چاتەکەی ومۆبایلەکەی بەرنەیاوە‼️ سەری ھەل نەبریوە بلێ بەخێر بێیتەوە‼️ جگە لەوەش لەجیاتی پەرداخێ ئاو جارێ باسی گلەییەکان وکێ چی کڕی وکێ چوو بۆ کوێ ومن نەمکری‼️ دایکت وای وت وخوشکەکەت وای وت‼️ دەبەسە ژنەکان بەسە تکایە‼️ وەلا کەمێ نەرم ونیان وروخۆشبە پیاو ئاشقت ئەبێ تۆ اوابی ئەویش نەتاقەتی لێت ھەیەو نە حەز بەو ماڵەش ئەکات بێتەوە بۆ اسراحەت 🌹 �یان ئافرەتی وا هەیە هیچ گرنگی بە خۆی نایات دایمە خەریکی ئیش و ماڵ پاکردنەوەیە دایمە بۆنی رۆن و پیازی لێ یەت دادە گوڵی من ناڵێم ئیش مەکە پاکوو خاوینیش پێوستە ئەسڵەن ئەو ژنەی ماڵەکەی پیس بێت هەر ژن نیە �بەس پێش ئەوەی پیاوەکەو بێتەوە هەموو ئیشەکان بکە‼️ �پێش ئەوەی پیاوەکەو بێتەوە تۆزێ خۆوو رێک خە بۆی مکیاجی سادە بکە بۆن بە لە خۆت �خۆوو بڕازێنەوە بۆی‼️ �جا ئێستا ئەوانەی مناڵیان هەیە ئەڵێن چۆن فریا بکەوین و مناڵ ئەرکی گرانە ڕاستە منیش لەگەڵ تام پەروەدەی مناڵ و مناڵ بەخیوو کردن قورسە بەس تۆ ئەبێت هاوسەنگی ڕاگری گرنگی بەی بە پیاوەکەش �بۆ چی خیانەتی زەوجی زۆرە لەبەر ئەم هۆکارانەیە �بۆ پیاویش بەهەمان شێوە پێوستە لەسەری کە گرنگی بە ژنەکەی بات کاتیک هاتیوە باوەشێ بکە خێزانتا ماچێکی بکە💕❗️ �هەر هیچ نەبیت هەفتەی جارێک گوڵی بۆ بینەرەوە �پێ بڵێ خۆشم ئەوێت �راستە جەناب لە ئیش بووی هیلاکی بەس ئەمانەش پێوست ئافرەتیش هیلاکە‼️ �ئەگەر وا بکەن لە ژیانا بەڕای ئێوە زەرەر ئەکەن �جا ئێستا زۆر کەس ئەڵێ وەڵڵا من ئەم بەس لە فیلما بنیوە ژیانی واقی قورسەو کۆمەڵێ شتی تر باشە بەساقە منیش ئەڵێم قورسە بەس ئەگەر ئەم شتانە بکەی وا هەست ناکەی ژیان خۆشتر ئەبیت وا هەست ناکەی ئاسودە تری‼️ �ئەم شتانە ئاسانن هیلاکی ناوێت �ئەگەر پیاو ژنیش ئاوا گرنگی بە یەک بەن بڕوا ناکەم هەرگیز خیانەت و کۆمەڵێ شتی تر ڕوو بات‼️ �🌷💕بە هیوای ژیانێکی خۆش بۆ هەموو لایەک💕🌷 #بۆهاوسەرانBoHawsaran

#مەکری #ژنان👇 ژنێک لە سەر بیرێک خەریکی هەڵکێشانی ئاو بو پیاوێک چوە لای و گوتی: مەکری ژنان چییە؟ ژنەکە چوە سەر لێواری بیرەکە
#مەکری #ژنان👇 ژنێک لە سەر بیرێک خەریکی هەڵکێشانی ئاو بو پیاوێک چوە لای و گوتی: مەکری ژنان چییە؟ ژنەکە چوە سەر لێواری بیرەکە و بە دەنگێکی بەرز دەستی بە گریان کرد بۆ ئەوەی خەڵکی گوند گوێیان لێبێت! پیاوەکە بە ترسەوە لێی پرسی: بۆچی و لەبەرچی بەم جۆرە دەگریەی؟!! ژنەکە گوتی: بۆ ئەوەی خەڵکی گوند بێن و بتکوژن چونکە تۆ دەتەوێت من ئازار بدەیت! پیاوەکە گوتی: بەڵام خۆ من نەهاتوم ئازاری تۆ بدەم من تەنها ویستم زیرەکی تۆ تاقی بکەمەوە، من لەبەر ئەوە قسەم لەگەڵت کرد ونیەتم خراپ نەبو! بەم قسانە ژنەکە هێور بوویەوە و ئەو ستڵە ئاوەی کە لە بیرەکە هەڵی کێشابوو بە سەر سەری خۆیدا ڕشت! پیاوەکە بەم کارەی زیاتر سەری سوڕما و ئەمجارەش لێی پرسی: بۆچی ئەم کارەت کرد؟! لەو قسانەدابون هەمو خەڵکی گوند هاتن بە هاواری ژنەکەوە و گوتیان ئەوە تۆ چیت بەسەرهاتوە؟! ژنەکە گوتی: من کەوتمە ناو بیرەکەوە و ئەم پیاوە هات منی ڕزگار کرد! خەڵکی گوند کە ئەمەیان بیست دەستیان کردە ملی پیاوەکە و زۆر سوپاسیان کرد و زۆر پێی سەرسام بون و خەڵاتێکی باشیان کرد! ژنەکە گوتی: ژن ئاوایە ئەگەر ئازاری بدەیت ئاسمانت بەسەردا دەڕوخێنێت، ئەگەر ڕازیشت کرد بەرزت دەکاتەوە بۆ ئاسمان!🌹

جار جار تێڕامانی ناو چاوانی خێزانت بکەو پێی بڵێ شازادەکەم خۆشم ئەوێت، لەبری کەسی تر پێی بڵێت...

چۆن وا بکه‌م خێزانه‌که‌م (ژنه‌که‌م) خۆشی بوێم؟👇 پیاوێک پرسیار له‌ حه‌کیمێک ده‌کات و ده‌ڵێت: چۆن وا بکه‌م هاوسه‌ره‌که‌م خۆشی
چۆن وا بکه‌م خێزانه‌که‌م (ژنه‌که‌م) خۆشی بوێم؟👇 پیاوێک پرسیار له‌ حه‌کیمێک ده‌کات و ده‌ڵێت: چۆن وا بکه‌م هاوسه‌ره‌که‌م خۆشی بوێم؟, حه‌کیمه‌که‌ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: زۆر به‌ ئاسانی پێویسته‌ ڕه‌چاوی کۆمه‌ڵێ‌ خاڵ بکه‌ی له‌وانه‌: ١-پێویسته‌ ئه‌و که‌سانه‌ت خۆشبوێت که‌ ژنه‌که‌ت خۆشیده‌وێن . ٢-کاتێک ڕای خۆی ده‌رده‌بڕێ‌ گوێی لێبگره‌و به‌ ڕاستی بزانه‌، هه‌وڵمه‌ده‌ هه‌ر بۆچوونه‌کانی خۆت به‌ ڕاست بزانیت . ٣-کاتێ‌ بێتاقه‌ت ده‌بێت زیاتر لێی نزیکببه‌وه‌, هه‌وڵده‌ له‌ بیری به‌ریته‌وه‌, کاتێ‌ نه‌خۆش ده‌که‌وێ‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ، هه‌وڵبده‌ وای پیشان بده‌یت که‌ زۆر خه‌مباری بۆی . ٤-هه‌وڵبده‌ له‌ زۆربه‌ی کاته‌کان بیدوێنیت, وه‌ک له‌وه‌ی خۆت به‌ شتی تره‌وه‌ خه‌ریک بکه‌ی . ٥-کاتێ‌ به‌ڵێنێکی پێده‌ده‌ی, پێویسته‌ بۆی به‌ریته‌ سه‌ر . ٦- هه‌وڵبده‌ زوو زوو دیاری بۆ به‌ریته‌وه‌,. ئه‌گه‌ر دیاریه‌کی زۆر ساده‌ش بێت, دڵخۆشی بکه‌ . ٧-کاتێ‌ کێشه‌یه‌کی ده‌بێت گوێی لێبگره‌و بایه‌خی پێبده‌ . ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ت په‌یڕه‌وکرد, دڵنیابه‌ پیاوێکی نموونه‌ی ده‌بیت و هاوسه‌ره‌که‌ت خۆشی ده‌وێیت.. (هیوای ژیانێکی بەختەوەر بۆ هەمو لایەک