en
Feedback
بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

Open in Telegram

📈 Analytical overview of Telegram channel بۆهاوسەرانBoHawsaran

Channel بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) is an active participant. Currently, the community unites 16 698 subscribers, ranking 4 949 in the Religion & Spirituality category and 19 839 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 16 698 subscribers.

According to the latest data from 08 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -183 over the last 30 days and by -6 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 7.41%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 3.04% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 1 238 views. Within the first day, a publication typically gains 508 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 23.

📝 Description and content policy

Channel description not provided.

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 09 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Religion & Spirituality category.

16 698
Subscribers
-624 hours
-417 days
-18330 days
Posts Archive
گرنگی هەڵبژاردنی هاوسەری ژیان 💍 د.به‌ختیار تاڵه‌بانی - به‌رنامه‌ی خێزانی ئاسووده‌ #خێزان

خاتوونی بەڕێز ئەگەر ئەم مەرجانە لەپیاوەکەتدا هەیە ، ئەوا مەهێڵە پیاوەکەت لە دەست دەربچێت ، چونکە لەم ڕۆژەدا پیاوی وا کەمە ===
خاتوونی بەڕێز ئەگەر ئەم مەرجانە لەپیاوەکەتدا هەیە ، ئەوا مەهێڵە پیاوەکەت لە دەست دەربچێت ، چونکە لەم ڕۆژەدا پیاوی وا کەمە =================== وە هیچ گومانی تیا نیە پیاویش دەبێ بەرامبەر بە خێزانەکەی وا بێت ئەم مەرجانەی تیا بێت هەموو کات ؟؟؟ =================== ❶ دڵنیابوون لەدین و ئەخلاقی ❷ ڕەزیل نەبێت و داوێن پیس نەبێت ❸ ڕێزی دایک و باوک و کەسوکارت بگرێت ❹ لەگەڵت بێت بۆسەردان و بازاڕکردن ❺ لای هیچ کەس نەوشکێنێتەوە ڕەخنەکانت بەتەنها پێ بڵێت ❻ کەسێکی ڕووخۆشەو دەستت لێ بەرز ناکاتەوە لەکاتی توڕەبوون ❼ دڵ پیس نەبێت و هەموو کاتێک خۆشەویستی خۆی بۆ هاوسەرەکەی دەرببڕێت بە کردار وە پاک و خاوێن و کەشخسە بێت . ❽ هاوکاریت بکات لە ئیش و کاری ناوماڵ بە تایبەت لە کاتی نەخۆشی ❾ ئەگەر هاتوو پیاوەکەت درەنگ تووڕە بوو وە زوو ئاشت بەوە ئەوە نیعمەتێکی گەورەیە ❿ لێبووردە بێت و لە هەڵە و کەم و کووڕییەکانت خۆش بێت وە هیچ کات کەمتەرخەم نەبێت بۆ لایەنی سێکس لە گەڵی. #بۆهاوسەرانBoHawsaran

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: (صیامُ یومِ عاشوراءَ، أحتسبُ على اللهِ أن یُکفِّرَ السَّنَةَ الَّتی قبلَهُ) «ڕۆژووی ڕۆژی عاشوورا، چاوەڕوانم لە خوای گەورە کە گوناهی ساڵی رابردوو بسڕێتەوە.» تەنها بە یەک ڕۆژ ڕۆژووگرتن، خوای مەهربان ٣٦٥ ڕۆژ لە هەڵە و گوناهەکانت دەبەخشێت، دەرفەتێکی لەدەستنەدراو بۆ دەستپێکردنەوەیەکی نوێ لەگەڵ خالقت 🤲🏻🤲🏻

(( کاتێ ژنان لەهاوسەرەکانیان ناڕازی دەبن )) هەموومان ئەم وتەیەمان زۆر بیستوە کە دەڵێ: شەوانە، کاتێ پیاو دەخەوێ و لە هاوسەرەکەی ناڕازیە، فریشتەکان تاکو بەیانی نەفرینی لێ دەکەن. ئەی ئەگەر بە پێچەوانەوەبوو...؟ لەکاتی وتاری هەینی شتێکی نامۆ، نا ئاسایی ڕویدا، کاتێ پیاوێک لەبەردەم هەموو ئامادەبوانی نوێژی هەینی، سکاڵای هاوسەرەکەی(ژنەکەی) بردە لای شێخی وتاربێژی مزگەوت، لەکاتی وتاردا... شێخیش بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە... : هاوسەر، ژن، سەدان جار زیاتر لەپیاو ئارام دەگرێت و بەرگەدەگرێت، ئەگەر پیاو چەندین ناخۆشیشی هەبێ، ئەوا ئارامی ژن زۆر گەورەترە لە هی پیاو... . ئینجا شێخ دەنگی بەسەر پیاوەکەدا بەرزکردەوە و پێی وت: بەرگەی خۆت و مناڵەکانت دەگرێت... لەسەر قاچەکانی ڕادەوەستێت بۆئەوەی خواردنتان بۆدروست بکات. لەکاتێکدا پێغەمبەرمان(صلى الله عليه وآله وسلم) وەسیەتی کردوە کە باشبین لەگەڵیان، ئایا مافی خۆی نیە کە ڕێزی لێ بگری..؟!! کە ئەرکوماندوبونی لەبەرچاو بگری؟!!  لە هیچ پێوستیەکی کەم نەبێ، لە خواردن و جل و بەرگ و جێگە و ماڵ...؟!!! سوێند بەخوا، گەر هەر پیاوێکیش هاوسەرەکەی توڕەبکات و بەتوڕەیی و بەدڵ تەگی و خەمباری بەجێی بهێڵێت، خوای گەورە بەهەموو هەنگاوێکی نەفرەتێکی بۆدەنوسێت، ڕزق و ڕۆزیەکەشی لێ دوور دەخاتەوە، تەندروستی و سەلامەتیشی کەم دەکاتەوە. لەبەرامبەر هەر فرمێسکێکیشی کە لەچاوی ژنەکەیەوە دەڕژێت، بۆ هەر شەوێک، هەزار پشکۆی ئاگرینی بۆ دەنوسێت، نیوەی لەدونیادا و نیوەی دیکەی لە دواڕۆژدا پێی سزا دەدرێ. !!! خۆ گەر ئافرەت شتێکی زۆر گەورە و نایاب نەبوایە، ئەوا خوای میهرەبان نەیدەکردە حۆری و پەری و بە دیاری و پاداشت بیدات بە باوەڕداران لە بەهەشتدا...!!! ڕاستییەک کە سەرسامی کردم... ئافرەت ناسکترینی بونەوەرەکان و قورسترینیانە بۆ مامەڵە لەگەڵ کردندا...، بە ئەندازەیەک کە تەنها گوڵێک ڕازی دەکات و تاکە وشەیەکیش دەیکوژێت...!!! جا کەواتە ئاگاداربە، ئەی پیاو، ئافرەت، لەپەراسوت دروستکراوە، نەوەک لە قاچت تا لەسەری بڕۆی...، نە لە سەریشت، تاکو خۆتی بەسەردا هەڵکێشی، بەڵکو لە پەراسوت درووستکراوە بۆئەوەی لەتەنیشتت بێت و لەلای دڵت بێت، بۆئەوەی خۆشت بویت...!!! ♡ بەڕاستی ئافرەت زۆر جوانە...!♡ ـ لە منداڵی دا، دەرگایەک لەبەهەشتدا بۆ باوکی دەکاتەوە. ـ لە گەنجی دا، دینی هاوسەرەکەی تەواو دەکات. ـ لەکاتی دایکایەتیدا، بەهەشت لەژێر پێی دایە...!!!!                         💐🎄🌾 #بۆهاوسەرانBoHawsaran

- چوار شەممە، تاسوعـایە (٩ی موحەڕەم)، سوننەتە بە ڕۆژوو بیــت، پێغەمبەری خودا ﷺ فەرمووی: ﴿ئەگەر بمێنمە ساڵی داهاتوو، نۆی موحەڕەمیش بەڕۆژوو دەبـم﴾ رواه مسـلم.

خۆزگەوم بەو ڕۆژەی لەنزیکەوە سلاوم لێکردی ئەی پێغەمبەری نازدار💚💚💚

داواکارم لە هەموو هاوسەرە بەڕێزەکان دوای خوێندنەوەتان هاوسەرەکانتان تاگ بکەن دڵنیام بەختەوەری دەخاتە ماڵەکانتان ان شاءالله... ئایا لە ژیانی هاوسەرگیری بەختەوەری؟ گەنجێک دەڵێت، رۆژێکیان لەگەڵ یەکێک لەو ھاوڕێیانەم دانیشیتبووم کە ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێنابوو. منیش پرسیارێکم لێکرد، ئایا لە ژیانی ھاوسەریت بەختەوەری ؟ ھاوڕێکەم کەمیێک بێ دەنگ بوو و زەردەخەنەیەک رووخساری داپۆشی . من چاوەڕێم دەکرد ھەمان وەڵامی ھاوڕێیەکانی دیکەم بداتەوە کە رۆژانە کێشەیان ھەیە و ھەست بە بەختەوەری ناکەن. بەڵام ئەو ھاوڕێیەم جیاواز لە ھەمووان زۆر سەرنجی راکێشام بەوەڵامەکەی . 😱😍😉 ھاوڕێیەکەم گووتی : راستە ماندووم و ھەندێک جار ھەست بە پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەکەم، بەڵام ئەمەیان تەنھا روویەکی ھاوسەرگیرییە . لەسەرەتا کێشەم لەگەڵ ھاوژینەکەم زۆربوو و لەسەر بچووکترین شت دەبوو بە دەمەقاڵێ و قسەمان لەگەڵ یەکتری نەدەکرد. رۆژانە کە لە کار دەگەڕامەوە پاڵەپەستۆیەکی زۆرم لەسەر بوو و چاوەڕێی قسەیەکی ئەوم دەکرد تا دەست بە شەڕکردن بکەم و ئەویش دەستی بەگریان دەکرد و زیاتر توڕە دەبووم. 😤😱 بەلام جارێکیان زۆر بەزەییم پێیدا ھاتەوە و ویژدانم ئازاری دام، بەڵام لەگەڵ ئەوەش خۆپەرست بووم و ئاشتم نەدەکردەوە چونکە لەکار ماندوو بووم و بێزاربووم .😥 بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات شێوازی وەڵامدانەوەم گۆڕی و لەکاتی دەمەقاڵێیەکان پێم دەگووت: ئەو جلانەت زۆر جوانە و کاتێک دەیپۆشی دوو ھێندە جوانتر دەبی. 🌹💑 ھاوڕێیەکەم دەڵێت : لەم کاتە ھاوژینەکەم بێ دەنگ دەبوو و رووخساری دەگەشایەوە و دەشڵەژا و نەیدەزانی چی بڵێت و منیش باوەشم پێیدا دەکرد. 💞 ھاوڕێکەم گووتی : جارێکیان لە تەلەفۆن بە رەقی قسەی لەگەڵ دەکردم بەوەی چۆن رێگەم داوە بە تەنیا بچێتەوە ماڵی باوکی کەچی پێشتر پێکھاتبووین کە بەیەکەوە سەردانی ماڵی باوکی بکەین. 👣❤❤ لەناوەڕاستی تووڕەبوونی ھاوژینەکەم گووتم : چی دەڵێیت ئەمشەو لەدەرەوە نان بخۆین وەک چۆن لەکاتی دەزگیرانداری وامان دەکرد، ئەویش لە ناکاو بێ دەنگ بوو و وەک منداڵێکی بچووک بە قسەکانم دڵخۆش بوو و پێم گووت ئەمشەو جلێکی جوان بپۆشە و داوەتی منی . 😄😍 ھاوڕێکەم دەڵێت : لەگەڵ تیپەڕبوونی کات ھاوژینەکەم تەواو گۆڕا و رۆژانە توڕەبوونمان نەما و گۆڕا بە کەسێکی بەختەوەر و گەر جارێکیش لێک توڕە ببواین ئەوا بەخێرایی ئاشت دەبووینەوە . 😉😍 ھاوڕێکەم دەڵێت : رۆژێکیان کارەکەم جێھێشت و بە تووڕەیی بەرەو ماڵەوە گەڕامەوە و وا ھەستم کرد جیھان بەروومدا داخراوە و لەتووڕەییان دەرگای ماڵەوەم بە توندی داخست و پەنجەیەکەم کەوتە بەر دەرگا، ھاوژینەکەشم بە خێرایی ھات و منی لەباوەشکرد وەک ئەوەی منداڵێک لەباوەش بکات، سوێند بەخوا ئەو کاتە ئازارم لە بیر چووە و ھەموو دونیا لەپێش چاوم بەختەوەر بوو.❤😍 ھەستم بە گەرمی باوەشی دەکرد کە دایکانە لەخۆیم دەگرێت و دامدەپۆشێت، ئینجا کەوتمە خەو وەک ئەوەی منداڵێک بم و زۆر یاریم کردبێت و ئێستاش جەستەم پشوو بدات . ❤😴 ھاوڕێیەکەم ئەو قسانە بەشێوەیەک بۆ دەگێرامەوە و زەردەخەنە رووخساری داپۆشیبوو و گووتی : ئەگەر رۆژانە ٢٣ کاتژمێر ماندوو بم و پاڵەپەستۆم لەسەر بێت ئەوا یەک کاتژمێری باوەشی ئەو بەسە بۆ ئەوەی ئارام ببمەوە و پشوو بدەم، چونکە لەم کاتە وا ھەست دەکەم بەختەوەرترین مرۆڤی دونیام. 💞💪 گەنجەکە دەڵێت، من نەمتوانی وەڵامی قسەکانی بدەمەوە بەڵام بەو شێوەیەی ئەو باسی ھاوسەرگیری کرد، ھیواخواز بووم بە خێرایی ژیانی ھاوسەرگیری پێک بھێنم و ژیانێکی رێزدارانە پێکبھێنم. 👰👳 لە قسەکانی ئەم ھاوڕێیەم دوو شتم بۆ دەرکەوت : یەکەم : ئافرەتان چەند جیاواز بن، ئەوا لەناخی خۆیان کچێکی بچووکن و وەک منداڵێکی بچووک قسەی خۆش دڵخۆشییان دەکات و دەتوانی بە ئاسانی بە لای خۆتیان رابکێشی بەڵام دەبێت زیرەک بیت و بزانیت چۆن مامەڵەیەکی دروستی لەگەڵ دەکەیت. دووەم : گەر ھاوسەرگیری دەکەیت ئەوا بەم شێوەیە بیکە و با ئەم بژاردەیە بژاردەی خۆت بێت و با لەبەر داب و نەریت و قسەی خەڵک نەبێت، چونکە لە ژیانی ھاوسەرگیری رووبەرووی ئاستەنگەکان دەبیتەوە و پێویستە لەسەرت لەگەڵ ھاوژینەکەت رووبەروویان بیتەوە، ئەگەر توانات نییە لەگەڵ کچی خەڵک بگونجێیت و رێزی لێ بگریت ئەوا وا باشترە ئەم ژیانە پێک نەھێنی👌👌👏

ڕاستییە شاردراوەکانی پشت یۆگا کاریگەرییەکانی یۆگا لەسەر کۆمەڵگە ​بینەری ئەم پارچە ڤیدیۆیە بن بۆ ئاشنابوون بە کاریگەری و ڕەهەندەکانی یۆگا لەسەر کۆمەڵگە.

بۆچی هاوسەرەکەت چاوئەگێرێت؟ زۆرێک لە ئافرەتان غیرە ئەیانگرێت کە ئەبینن هاوسەرەکانیان چاو و دڵیان بۆ ئافرەتی تر لێ ئەدات ،  ئەبێت بزانرێت چەند هۆکارێکی سەرەکی هەیە بۆ  ئەم بابەتە لەوانەی خوارەوە : ١. تیری شەیتان یەکێکە لەتیرە ژهراویەکان کە هەمیشە گوناحت لا جوان ئەکات و خۆی زینای چاو بریتیە لەنەزەرکردن شەیتانیش یەکێکە لە هۆکارەکان کە وات لێ ئەکات چاو بگێریت بۆ ئافرەتی تر. ۲. ئیکاری عینادی  پیاو کە ئەیەوێت بسەلمێنت بۆ هاوسەرەکەی بە چاو گێرانی ئەیەوێت سەرەنجی ئافرەتی تر ڕابکێشێت ناحالیە لەوەی ماڵ وێرانی بەدواوەیە ئەم کارەی بۆ خیانەتی هاوسەری ئەڕوات . ۳. جاری وا چاو گێرانی پیاو ڕاکردن ئەبێت لە واقعی ئەو ژنەی کە لایەتی و ناشرینە و چاوی بەخێزانی خۆی تێرنابێت و بەکەسی تر پڕی ئەکاتەوە . ٤. ڕێزم بۆ پیاوه گران وبەڕێزەکان هەیە لای هاوسەری سووک و ڕێسوایە ئەێەوێت خۆشەویستیەکی هەبێت بۆ ئەوەی رێزو قەدری بگرێت و دڵی بۆ بکاتەوە. ٥.بێ ئیشی وبۆشایی وا لە پیاو ئەکات بە پەیوەندی سۆزداری تر ڕابگات و بکەوێتە خیانەتی هاوسەری. ٦. هەندێ پیاو حەزیان لەئەزموونی نوێیە لەگەڵ ئافرەتی تر پەیوەندی بگرن ناحالین لەوەی کە ئەم هەنگاوە دەرئەنجامی باش نابێت. ٦. منداڵ نەبوون وا لەپیاو ئەکات چاو بگێرێت و تا ئەو بۆشایە ئافرەتی تر بۆی پڕبکاتەوە. ۷ . خۆ فەرامۆشکردنی ژن  ، ژن هەیە جوانە بەڵام نازانێت خۆی بۆ پیاوەکەی جوان بکات وسەرەنجی ئەو بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. محمد نەوڕەسی چاڵاکوانی  مەدەنی بۆهاوسە ران Bo Hawsaran

قازیەکە ووتی : ژن و مێردێک هاتنە لام بە مەبەستی تەڵاق ئەو ووتی ...دانیشتنی یەکەمم دوا خست بۆ کاتێکی دوور ...تا ڕێگەی ئاشت بوونەوەیان هەبێت .. بۆ دانیشتنی دووەم هەردووکیان هاتن و دووپاتیان کردەوە کە پێویستە حوکمی تەڵاقیان بۆ بدەم ... ئەمجارەش دوامخست ...ئەوانیش زۆر تووڕە بوون لێم و پێیان ناخۆش بوو ، چون دەیانویست بە زووترین کات ، لەیەکتری جیا ببنەوە ...چەند جارێکی تریش دوامخست گەرچی خۆیان زۆریان پێ ناخۆش بوو ... هەتا لە دانشتنێکدا ...داوام لە پیاوەکە کرد کە تەنها دە خاڵ لە چاکیەکانی هاوسەرەکەی بنوسێت ..، دڵنیام کردن کە من بەهیچ شێوەیەک ئەو نامەیەتان ناخوێنمەوە ....لەبەر ئەوە بێ شەرم هەرچی دەنووسن بنووسن ... کاتێ پیاوەکە لە نووسینی خاڵەکان تەواو بوو ...داوام لە ژنەکە کرد کە بە بێدەنگی خاڵەکان بخوێنێتەوە ... ژنەکە نامەکەی دەخوێندەوە و جار جار لە ڕووخساری مێردەکەی دەڕوانی و زەردەخەنەی بۆ دەکرد ...بەشێوازێک زۆر جوان دڵخۆشی و ڕەزامەندی بە ڕووخساریەوە دیار بوو ... هەندێ جار سەیرکردنێکی بەهێز و هەندێ جار بە ئارامی و جارێکیشان بەشەرمەوە ...پیاوەکەش لێی دەڕوانی و زەردەخەنەیان دەگۆریەوە ... دواتر ژنەکە دە خاڵی نووسی و یامانە دەستی پیاوەکە کە تەنها بۆ خۆی بیخوێنێتەوە .... ئەمیش بەهەمان شێوە ڕووخساری گەشایەوە و کاتێ سەیری هاوسەرەکەی دەکرد زەردەخەنەی ڕەزامەندی دەردەبڕی ... قازیەکە ئەڵێ تەنها من و هەردووکیان لە هۆڵەکە بووین ... بۆ ماوەی دووخولەک چوومە دەرەوی هۆڵەکە و لەگەڕانەوەمدا گوێم لێ بوو ...مشتومڕەکەیان پڕ بوو لە گللـەیەک کە خۆشەویستی لە ناویاندا ڕەنگی دەدایەوە .... پێم ووتن بڕۆن و هەر بەیانی وەرنەوە تا کۆتا دانیشتن بکەین وبڕیارەکەیان بۆ دەرکەم ... بە دڵخۆشیەوە ڕۆیشتن ..و گوێم لێ بوو ..پیاوەکە بە ژنەکەی ووت پێت چۆنە نیوەڕۆ لە چێشتخانەیەک میوانی بیت ...ئەوان ڕۆیشتن و ... بەیانی لەکاتی خۆیدا ئامادەبوون ، سەیر نەبوو بەلامەوە کاتێ بینیم دەستیان لە دەستی یەکدایە و بەزەردەخەنەوە ڕوویان تێکردم ... بەهەمان شێوەی ئەوان زەرەخەنە کرد و ووتم : ها چی ئەڵێن ...حوکمی تەڵاقەکەتان بۆ دەرکەم ...؟ ووتیان : نا ...ئێمە هەردوێنی گەڕاینەوە بۆ لای یەک و تەواوی کێشەکانمان فەرامۆش کرد و خۆشەویستی و وەفامان خستە شوێنی .... ئەوان شیرینیەکی لە قوتو پێچراویشیان بۆ من هێنا بوو بۆ ئەو ڕۆژە پارێزی شەکرەکەشم شکاند .😊 قازی ووتی : گەرچی تا ئێستاش نازانم ئەو لاپەڕانە چی تیا نووسرا بوو ..تا بە ئێوەشی بڵێم ...!! بەڵام تێگەیشتم کە ئێمە ، پێویستمان بەوەیە کە چاکەکانی یەکتر گەورە بکەین تا بتوانین بەسەر ناکۆکیەکانماندا زاڵ بین .. پێویستە لە بیرمان بێت نە هاوسەرەکەمان و نەخۆشمان و نەهیچ کەسێکی تریش لەم جیهانەدا ..فریشتە ئاسا نین کە بێ گوناه و هەڵەبین ....

سوپاس بۆخوا لەانستاگرام گەشتین 10k زۆر سوپاس بۆپشتگیری بەردەوامتان پشتیوان بەخوا بەردەوام دەبین. بۆهاوسەران پەیجێک شایستە بەخ
سوپاس بۆخوا لەانستاگرام گەشتین 10k زۆر سوپاس بۆپشتگیری بەردەوامتان پشتیوان بەخوا بەردەوام دەبین. بۆهاوسەران پەیجێک شایستە بەخێزانی کورد. فەرموون ئێمە لەانستاگرام👇👇👇 https://www.instagram.com/hawsaranbo?igsh=MW1xY2hvN3ZieHRscA==

( کاتێ ژنان لەهاوسەرەکانیان ناڕازی دەبن )) هەموومان ئەم وتەیەمان زۆر بیستوە کە دەڵێ: شەوانە، کاتێ پیاو دەخەوێ و لە هاوسەرەکەی ناڕازیە، فریشتەکان تاکو بەیانی نەفرینی لێ دەکەن. ئەی ئەگەر بە پێچەوانەوەبوو...؟ لەکاتی وتاری هەینی شتێکی نامۆ، نا ئاسایی ڕویدا، کاتێ پیاوێک لەبەردەم هەموو ئامادەبوانی نوێژی هەینی، سکاڵای هاوسەرەکەی(ژنەکەی) بردە لای شێخی وتاربێژی مزگەوت، لەکاتی وتاردا... شێخیش بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە... : هاوسەر، ژن، سەدان جار زیاتر لەپیاو ئارام دەگرێت و بەرگەدەگرێت، ئەگەر پیاو چەندین ناخۆشیشی هەبێ، ئەوا ئارامی ژن زۆر گەورەترە لە هی پیاو... . ئینجا شێخ دەنگی بەسەر پیاوەکەدا بەرزکردەوە و پێی وت: بەرگەی خۆت و مناڵەکانت دەگرێت... لەسەر قاچەکانی ڕادەوەستێت بۆئەوەی خواردنتان بۆدروست بکات. لەکاتێکدا پێغەمبەرمان(صلى الله عليه وآله وسلم) وەسیەتی کردوە کە باشبین لەگەڵیان، ئایا مافی خۆی نیە کە ڕێزی لێ بگری..؟!! کە ئەرکوماندوبونی لەبەرچاو بگری؟!! لە هیچ پێوستیەکی کەم نەبێ، لە خواردن و جل و بەرگ و جێگە و ماڵ...؟!!! سوێند بەخوا، گەر هەر پیاوێکیش هاوسەرەکەی توڕەبکات و بەتوڕەیی و بەدڵ تەگی و خەمباری بەجێی بهێڵێت، خوای گەورە بەهەموو هەنگاوێکی نەفرەتێکی بۆدەنوسێت، ڕزق و ڕۆزیەکەشی لێ دوور دەخاتەوە، تەندروستی و سەلامەتیشی کەم دەکاتەوە. لەبەرامبەر هەر فرمێسکێکیشی کە لەچاوی ژنەکەیەوە دەڕژێت، بۆ هەر شەوێک، هەزار پشکۆی ئاگرینی بۆ دەنوسێت، نیوەی لەدونیادا و نیوەی دیکەی لە دواڕۆژدا پێی سزا دەدرێ. پاشان وتی: ئافرەت، گەر بە باڵندە خەلق کرابایە، ئەوا تاوس دەبوو، لەجوانی دا. ئافرەت، گەر بە گیاندارێکی دیکە خەلق کرابایە، ئاسک دەبوو، لەناسکیدا. ئافرەت، گەر بە زیندەوەری بچوک خەلق کرابایە، پەپولە دەبوو لە جوانی و ناسکی و ڕۆح سوکیدا..!!! بەڵام... ئافرەت، بە مرۆڤ خەلق کراوە، بۆیە بوە بە خۆشەویست و هاوسەر و خێزان و دایکێکی نایاب...، بوە بە جوانترین ناز و نیعمەتی خوای میهرەبان بۆ پیاو لەسەر زەوی...!!! خۆ گەر ئافرەت شتێکی زۆر گەورە و نایاب نەبوایە، ئەوا خوای میهرەبان نەیدەکردە حۆری و پەری و بە دیاری و پاداشت بیدات بە باوەڕداران لە بەهەشتدا...!!! ڕاستییەک کە سەرسامی کردم... ئافرەت ناسکترینی بونەوەرەکان و قورسترینیانە بۆ مامەڵە لەگەڵ کردندا...، بە ئەندازەیەک کە تەنها گوڵێک ڕازی دەکات و تاکە وشەیەکیش دەیکوژێت...!!! جا کەواتە ئاگاداربە، ئەی پیاو، ئافرەت، لەپەراسوت دروستکراوە، نەوەک لە قاچت تا لەسەری بڕۆی...، نە لە سەریشت، تاکو خۆتی بەسەردا هەڵکێشی، بەڵکو لە پەراسوت درووستکراوە بۆئەوەی لەتەنیشتت بێت و لەلای دڵت بێت، بۆئەوەی خۆشت بویت...!!! ♡ بەڕاستی ئافرەت زۆر جوانە...!♡ ـ لە منداڵی دا، دەرگایەک لەبەهەشتدا بۆ باوکی دەکاتەوە. ـ لە گەنجی دا، دینی هاوسەرەکەی تەواو دەکات. ـ لەکاتی دایکایەتیدا، بەهەشت لەژێر پێی دایە☺

بۆچی کاتێک پیاو بۆ خێزانەکەی باش دەبێ پێی دەڵێن ژنانی؟؟ بۆچی کاتێک پیاو دەرگای سەیارەکە دەکاتەوە بۆ هاوسەرەکەی پێی دەڵێن ژنانی؟ بۆچی کاتێک پیاوێک کورسیەکەی خۆی دەدات بەهاوسەرەکەی پێی دەڵێن ترسنۆک؟ بۆ پیاوان دەترسن لەنیشاندانی خۆشەویستیان بۆ هاوسەرەکانیان و وادەزانن کەسایەتیان دەڕووشێت؟ دەوەرە بابزانین گەورەترین پیاو لە مێژوو و ئایندەی مرۆڤایەتیدا کە پێغەمبەری ئازیزە صلی علیه وسلم چۆن هەڵسوکەوتی کردووە لەگەڵ هاوسەری ژیانیدا کاتێک عائیشە دەیویست بچێتە سەر حوشتر پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەژنۆی دادەنا تا وەک پلەکانە عائیش بچێتە سەری و بڕواتە سەر حوشترەکە، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بانگی عائیشەی دەکرد وپێی دەوت عائیش لە خۆشەویستیا،پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئاوی لەناو ئەو پەرداخە دەخوارد کە عائیشە تێیدا خواردبووی وە لەو شوێنی پەراخەوە دەیخوارد کا عائیشە لێوی پێوە نابوو، ئەگەر شوێنکەوتەی پێغەمبەریت صلی الله علیە وسلم ئەوا با هەڵسوکەوتت ئاوا بێت لەگەڵ هاوسەرکەتدا و ئەوە پیاوەتیە، جگە لەو کارانەی باسمان کرد پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم یارمەتی خاتوو عائیشە و هاموو خێزانکانیتری داوە و تەنانەت دەستی پیرۆزی خستۆتە هەویرەوە، ئەی مەگەر ئێمە شوێنکەوتەی ئەو ئازیزە نین............ئەی بۆ پێمان شەرمە. گەورەترین پیاو ئەو پیاوە نیە کە هاوسەرەی لێی دەترسێت بەڵکو گەورەترین پیاو ئەو پیاوەیە کە هاوسەرەکەی خۆشی دەوێت. #بۆهاوسەرانBoHawsaran

له‌به‌رچی ژن ئه‌هێنی؟! كام كچانه‌ خواستیان زۆر له‌سه‌ره‌! ئه‌گه‌ر له‌به‌ر به‌زه‌یی ژن بێنی تاوانه‌، زۆر له‌پیاوان ئه‌ڵێن زه‌عیفه‌یه‌... با نه‌مێنێته‌وه‌... گوناهه‌، ئه‌مه‌ پیاوه‌ ماسۆشیه‌كان ئه‌مجۆره‌ كچانه‌ ده‌هێنن. هێنانی ژن ئه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزو خۆشه‌ویستی بێت. له‌سه‌ر بنه‌مای لێكته‌گه‌یشتن بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای گونجان بێت. ـ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ بێت كه‌ گۆشتی چاكی پێوه‌یه‌، ئه‌وه‌ تۆ قه‌سابخانه‌ت هه‌یه‌، نه‌ك ماڵ، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای سێكس بوو،ئه‌وه‌ تۆ زوو زوو جیا ئه‌بیته‌وه‌... كچان به‌ ته‌بع پێیانحۆشه‌ بڵێن ئێمه‌ داواكارمان زۆر بووه‌، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ وه‌ك كارتێك به‌كارئه‌هێنن له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه‌ داوایان. زۆر له‌كچان به‌ كوڕان ده‌ڵێن وه‌رنه‌ داوامان، كاتێك كوڕ ئه‌چێته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام كچه‌ ئه‌ڵێ‌ خاڵێكم له‌ده‌ره‌وه‌ ڕازی نیه‌، یان ماڵه‌وه‌ پێیان باش نیه‌! بنه‌مایه‌كی ده‌روونی هه‌یه‌، ئه‌ڵێ‌: ئه‌گه‌ر كچ لێی چویته‌ پێشه‌وه‌و ڕه‌فزی بابه‌ته‌كه‌ی كرد مه‌رغوبتر ئه‌بێ‌ لای ئه‌و كوووڕانه‌ی كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان (17 ـ 25) ساڵدایه‌. واته‌ كچ حه‌ز ئه‌كا كور محاوه‌له‌ی زۆر بكات چه‌ند جارێك بچیته‌ داوای.... كاتێك كچێك پێی وتی وه‌ره‌ داوام و ئینگه‌ی تێخست یه‌كسه‌ر بڵێ‌ ماڵتان ئاوابێ بێ‌، ئیمامی گه‌یلانی ڕاسپێرێ نه‌چیته‌وه‌ پێشه‌وه‌. ئه‌و كچانه‌ی داواكاریان زۆره‌ شووه‌كه‌نیان هه‌ڵه‌ ده‌بێت، چونكه‌ ناتوانن ئه‌وه‌ ده‌ستنیشانكه‌ن كه‌خۆیان ئه‌یانه‌وێ‌، سه‌رئه‌نجامی له‌ئه‌خیردا به‌كه‌سێك ڕازی ده‌بن ڕه‌نگه‌ به‌ناچاری، یان به‌هۆی ماڵئاوایی ته‌مه‌نه‌وه‌ ئه‌و كچانه‌ی خواستیان زۆر له‌سه‌ره‌ چه‌ند هۆكارێكه‌: یه‌كه‌م، جوانی، له‌ %99 هێنانی ژن له‌ خێزانی كوردیدا له‌به‌ر جوانیه‌، جوانی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌وه‌یه‌ سپی بێت، باڵای به‌رزبێت، وه‌ك ئه‌ڵێن، مێوژه‌ ڕه‌شكه‌ بخوا له‌گه‌ردنیه‌وه‌ دیاربێت، ئه‌مه‌ وه‌سفی كچی جوانه‌، یان هه‌ندێكجار سپی و سوور بێت. ـ دووه‌م: ئه‌و كچانه‌ی تاقانه‌ن خواستیان له‌سه‌ر زۆرتره‌ له‌و كچانه‌ی كە خوشكیان ئاوه‌ڵزایان زۆرتر ده‌بێت. ئه‌و كوڕانه‌ ئیتر له‌كورده‌واری ئه‌ڵێن هه‌نگوینی هێناوه‌... ئه‌مانه‌ خواستیان زیاتر له‌سه‌ره‌ له‌وانه‌ی كه‌ براو خوشكیان هه‌یه‌. (خۆتان لاده‌ن هه‌نگوین هات) سێیه‌م: ئه‌و كچانه‌ی مووچه‌یه‌كی باشیان هه‌یه‌، كه‌م كچ به‌هۆی ئاقڵی و ئه‌خلاق و ئاینه‌وه‌ شوو ئه‌كەن. #ئازادجلال #بۆهاوسەرانBoHawsaran

ڕێگاكانی دڵ خۆشكردنی خانمی ماڵ: ژیانی هاوسەرگیری لەسەردەمی ئێستای جەنجاڵی ژیان زۆرجار كۆسپ و تەگەرەی زۆری دێتە سەر ڕێگەو ڕەنگە زۆرجار مرۆڤ تووشی زۆر قەیرانی سەربارەكی ژیان بكات و ناڕەحەتی بكات. ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە مرۆڤ ڕێگەنەدات قەیران و كۆسپەكانی ژیانی ژیانی ئاڵۆزبكات و كاریگەری تەنانەت بەسەر ژیانی تایبەتی خۆیشی هەبێت، بۆیە ئەم چەند خاڵە خراوەتە ڕوو بۆ ئەوەی هەر ئەوەندەش بێت بتوانێت خۆراگر بێت و كۆڵ نەدات لەبەرامبەر نەهامەتییەكانی ژیانیدا. 1. ئەمرۆ هەر تۆ لەخەیاڵمدابویت : كاتێك دەگەڕێیتەوە ماڵەوە پێی بڵی تۆ لە خەیاڵمدابویت یاخود زۆرجار لە كاتی ئیشەكەتدا تەلەفونی بۆ بكە، چونكە بەمە دڵی خۆش دەبێت و زیاتر بڕوای بە خۆی دەبێت. 2. بۆنەكەت زۆر خۆشە : كاتێك هەست دەكەیت بۆنێكی تازەی بەكارهێناوە پێیبڵی ئەم بۆنەت زۆر خۆشەو سەرنجی ڕاكێشاوم. 3. تۆ دایكێكی نموونەیت : وەك ئاشكرایە دایكان هەمیشە ئاگاداری منداڵەكانیان دەبن و گرنگیان پێدەدەن بۆ ئەمەش باشتر وایە تۆ یارمەتی بدەیت و ئەگەر ناتوانیت یارمەتی بدەیت ئەوا باشتر وایە پێێ بڵێیت كە تۆ دایكێكی نمونەیت و لە هەموو دایكێك زیاتر گرنگی بە منداڵەكانمان دەدەیت. 4. دڵ خۆشم كە تۆ هاوسەری منیت : هەمیشە پێی بڵی من هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەم لەگەڵ تۆدا، دڵخۆشم بەوەی كە تۆ هاوسەری منیت، ئەوە یەكێك دەبێت لەو شتانەی كە وا دەكات ژنەكەت دڵخۆش ببێت و بروای بە خۆی ببێت و هەروەها دڵنیا ببێتەوە لەوەی كە تۆ ئەوت خۆش دەوێت و ناپاكی لەگەڵ ناكەیت. 5. ئەوەی تۆ دەتەوێت ئێستا دەیكەم : كاتێك داوای شتێكت لێدەكات باشتر وایە لە كاتی خۆیدا بۆی بكەیت ئەگەر نەتتوانی لەو كاتەدا ئەنجامی بدەیت و كاتێكی دیكە هەمان شتی داواكردەوە ئەوا باشتر وایە لەو كاتەدا پێی بڵێی كە ئێستا دەیكەم ئەمەش بۆئەوەی وا هەست نەكات كە داواكارییەكانی ئەو پشت گوێ دەخەیت. 6. هەوڵ بدە لەگەڵ ئەو بچیتە دەرەوە : باشتر وایە زیاتر لەگەڵ ئەو بچیتە دەرەوەو زۆربەی كاتەكانت بۆ ئەو تەرخان بكەیت تاكو هەست بە تەنیای نەكات. 7. لەبۆنەكاندا وەکو ـ جەژن ـ دیاری پێشكەش بكە : لە هەموو بۆنەیەكدا هەوڵبدە دیاری تایبەتی پێشكەش بكەیت. 8. هەمیشە پێی بڵی خۆشم دەوێی : زۆربەی جارەكان بەتایبەتی ئەو كاتانەی كە بەیەكەوەن پێی بڵی خۆشم دەوێیت و ئەم وشەیە چەند جارێك دووبارە بكەرەوەو پێی بڵێرەوە بەمەش وا دەكەیت كە باوەڕی تەواوەتیت بكات. #بۆهاوسەران@bohawsran

وداعاً أيها الضيف الصغير، ويا روح زَلم وهورامان الخفيفة.

ژنێکی #ناشرینە ، بەڵام بەشانسە....‼️ 👈خوشکی بەڕێزم ....👇 تاچەند بەقسەی مێردەکەت بکەیت ئەوەندە خۆشەویست و بەقەدر دەبیت لەپێش چاوی ...سوێند بەخوا بەختەوەر دەبیت ...مێردەکەت چی وت بڵێ بەسەرچاو ... بزانم چۆن خوای گەورە دەرگای ڕەحمەتت بۆ واڵا دەکات ...دڵی مێردەکەتت بۆ فەراهەم دەکات ...ئاخر ئافرەتانێک هەن هیچ جوانیەکی ڕوخساریان تێدا نیە ، بەڵام مێردەکانیان زۆر خۆشیانیان دەوێت و بێ دڵییان ناکەن 👈 ....ئەمە #بۆ ؟❓ 🛑ڕەنگە ئەم پرسیارە لەخۆت بکەی بلیی تخوا سەیریکە چەند ناشرینە فلانە ژن فلسیک ناهینیت و خوینەواریشی نیە و #پیاوەکەی چۆن بوەتە ئەلقەی دەستی ..سەیریکە چەند شەنصی هەیە ...‼️ 👈خوشکی #گوڵم گوێم لێبگرە ...ئەو ژنە  بەشانص نیە ،بەڵکو ئەسلەن  تۆ نازانیت چەندی #قوربانی داوە تا گەشتۆتە ئەو ئاستە ... ئەوە لای ژنانی جاهیل و نەزان  وایە کەوا دەزانن پیاو #شەیدای جوانیە تەنها ... نــــــــا .❌. 👈ئەو ئافرەتە کە خۆشەویستە لای #مێردی زۆر ماندوو بووە و زۆرسیفاتی جوانی تێدایە ... 🍁#گوێڕایەڵی پیاوەکەی دەکات✅ و ناڵێت خۆ کۆیلە نیم❌ ... مێردەکەی گەڕایەوە بۆ ماڵ ئەچێت بە پیرییەوە و #ئارەقەی ماندوو بونەکەی دەسڕێت ✅ناڵێت خۆ کۆیلە نیم منیش ئیشی ماڵەوەم کردووە❌ ،، زوو #چێشتی بۆ دادەنێت ✅..کە پیاوەکەی پێداویستی ناوماڵ و خواردن دەهێنێتەوه #سوپاسی دەکات✅ ، ناڵێت مەجبورە خۆ ئازایەتی نەکردووە بۆ مناڵی خۆی کردویەتی ..❌. کەئەچێت بۆ شوێنێک #پرس بەمێردەکەی دەکات✅ ، ناڵێت پیاوەکەم دڵی پیسە بۆیە پرسی دەکەم ❌، بەڵکو ژنی #ژیر حەزدەکات پیاوەکەی هەموو شتێکی بزانێت ،،✅ کە میوانی دێت #پرتە و بۆڵە ناکاتە سەر پیاوەکەیدا ،❌، پیاوی واهەیە #حەوت ڕەنگ ئەگۆڕێت تا میوانێک ئەباتە ماڵەوە ‼️‼️ لەبەر بۆڵەی ژنەکەی ، ئەبێت #بیست جار لێی بپاڕێتەوە تا ئەم ژنە دەمەوەرە بێدەنگ بێت و میوانی داماو گوێی لێ نەبێت..‼️‼️❌.ژنی ژیر بەهەموو #کەموکورتیەکی مادی ڕازییە ، ،✅، دەی هەر پیاوێک وای بۆ بکە والله قەت چاوی نابڕێتە #ئافرەتی تر و دەتکاتە شاژن و بۆت ئەبێتە زەوی و لەسەری بڕۆی .... هیچ کات #جوانی پێوەر نیە بۆ دلخۆشبونی پیاو ،، پیاو ئارامی و ڕێز و گرنگی پێدانی دەوێ ..پیاو #ژنێکی جوانی دەم هەراشی دەمەوەری بێ ڕێزی ناوێ ..‼️ ئێستا تێگەشتن #بەختەوەرکردنی  پیاو چەند ئاسانە ؟؟ 👈پیاو #ڕێزی بگرە ..دەمەدەمی لەگەڵ مەکە ،، سوکی مەکە لەپێش چاوی خەڵک ،، نەرم و نیانبە ،، بۆڵەبۆڵ مە کە..

ســــوود لەئەزمونی  بۆ ئەوئافرەتانەی هاوسەرگیریان کردوە ببینە بۆ ژیانێکی کامەران ...😘 - کاتێک مێردەکەت ئەچێت بۆ سەر کار بە شێوەیەک مامةلةى لەگەڵ بکە کە حەز نەکەیت بروات و لەلای تۆ بێت..... هەمیشە جلەکانی بۆ ئتوو بکە و لە کاتی خۆ گۆڕینیدا لەلای بوةستەو بۆینباخەکەی بۆ ببەستە و چاکەتەکەی بۆ لەبەر بکە ... بە دەستی خۆت بۆنی پیوە بکە باوەشی پیدا بکە و هەستی خۆتی بۆ دەرببڕە..... کە لە سەر کار بوو نامەی بۆ بنێرە پەیوەندی پیوە بکە . هەواڵی بپرسە هەتا بزانیت کەسێک هەیە لە ماڵەوە چاوەڕێی گەڕانەوەیەتی........ کە هاتەوە بە زەردەخەنەوە پیشوازی لی بکە .. بە تامەزرۆییەوە باوەشی پێدا بکە .. وای لێ بکە کە هەست بکات لە دوری ئەو هیچ ئۆقرەت نەبوە..... کە لەماڵەوەیە بە دیاریەوە دابنیشە .. قسەی لەگەل بکە .. باسی خۆتی بۆ بکە دەس مەکە بە گسکدانی ماڵ و شۆردنی قاپەکان و پاک کردنەوەی مەطبەغ کە ئەو دێتەوە مۆبایلەکەت بشگوێ بخە و گرنگی تەنها بەو بدە ...... ڕیز لە دایک و باوکی بگرە ... خواردنەکان بە دڵی ئەو لی بنێ ... بە بێ پرسی ئەو کەس دەعوەت مەکە جلەکانت بە دڵی ئەو بپۆشە ... هەمیشە ڕێز لە بۆچونەکانی بگرە ... تۆنازی مێردەکەت هەڵبگرە ،،، با بە نازی گورگەکان هەڵنەخەڵەتێت!!!!! لە کۆتایدا ..... تۆ ھەڵگری کلیلی سەرجەم بەختەکانتی تۆ کاری خۆت بکە و ئەوی تریشی بە خودا بسپیرە ! .دڵنیابە لەوەی کە مێردەکەت چاوی کچێکی تر نابینێت و بە هیچ شێوەیەک کەسێکی تری وەک تۆ خۆش ناوێت!! بڵاوی بکەوە بەهیوای سود بینین

پیاوی ژیر وا لە هاوسەرەکەی ئەکات کە خۆشی بوێت، بەڵام پیاوی گەمژە داوا لە هاوسەرەکەی ئەکات کە خۆشی بوێت. مامۆستا: شەماڵ موفتی
پیاوی ژیر وا لە هاوسەرەکەی ئەکات کە خۆشی بوێت، بەڵام پیاوی گەمژە داوا لە هاوسەرەکەی ئەکات کە خۆشی بوێت. مامۆستا: شەماڵ موفتی

هاوسەرەکەت ساردە لەگەڵت ؟؟ لەخۆتەوە دەست پێبکە.