en
Feedback
بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

Open in Telegram

📈 Analytical overview of Telegram channel بۆهاوسەرانBoHawsaran

Channel بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) is an active participant. Currently, the community unites 16 692 subscribers, ranking 4 955 in the Religion & Spirituality category and 19 849 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 16 692 subscribers.

According to the latest data from 09 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -181 over the last 30 days and by -10 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 7.28%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 3.02% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 1 215 views. Within the first day, a publication typically gains 505 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 22.

📝 Description and content policy

Channel description not provided.

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 10 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Religion & Spirituality category.

16 692
Subscribers
-1024 hours
-457 days
-18130 days
Posts Archive
دەبێت هەبێت ئەرکێ قوڕستر لەئەرکی ژنایەتی؟!.... دەبێت ژن بێت بۆپیاوی!... دەبێت دایک بێت بۆمناڵی!... دەبێت چێشت لێنەری ماڵ بێت!... دەبێت حاجەت شۆر ماڵ بێت!.. دەبێت پاککەرەوەو جل شۆروئتوکەری ماڵ بێت!.. دەبێت مامۆستای مناڵەکانی بێت!.. دەبێت دکتۆری مێرد و مناڵ بێت!... دەبێت درومانی جل و پەڕۆی ماڵ بێت!.. . . . ،ٚٚ لە ڕۆژێکدا بیست وچوار کاتژمێر .. ٫ٚٚ لەهەفتەیەکدا حەوت ڕۆژ ... ٫ٚٚ لە مانگێکا سی ڕۆژ.. ٫ٚٚ لەساڵێکدا 365 ڕۆژ.. بێ پشوودان !.. بێ دەستخۆشی !.. بێ موچە و پلەبەرزکردنەوە!.. هەمووی بیر لە خۆی دەکاتەوە ،تەنیا ئەو نەبێت بیرکردنەوە و داواکارییەکانی دەبێت وەک ژنێکی پیربێت و قوڕبانش بەخۆی بدات، لەپێناوی مێردی ،مناڵی ،ماڵەکەی... ئەی دایکان بێخەمبن ئەجرتان لای پەروەردگار ون نابێت خەڵات کراون .. بەهەشت لە ژێر پێتانە. #بۆهاوسەرانbohawsaran

خەسوو تەنها دایکی هاوسەر نییە، بەڵکو ئەو دڵە میهرەبانەیە کە گوڵێکی بە هەزاران ئازار و ماندووبوون پەروەردە کردووە و دواتر بە ئ
خەسوو تەنها دایکی هاوسەر نییە، بەڵکو ئەو دڵە میهرەبانەیە کە گوڵێکی بە هەزاران ئازار و ماندووبوون پەروەردە کردووە و دواتر بە ئەمانەتەوە پێشکەشی منی کردووە. ڕێزگرتن لەو، وەفادارییە بۆ ئەو هەموو ساڵە لە کۆشش و بەخشینەی کە کچێکی وەک هاوسەرەکەم بۆ ژیانی من پێگەیاندووە. جێگەی تۆ هەمیشە وەک دایک لەسەر چاوانە... کەس نێژیت ماستاوکردنە. پەیوەندی نێوان من و خەسووم زۆۆر باش و پتەوە. #صبری محمد

رێگه‌ مه‌ده‌ هیچ میدیایه‌ك حه‌ره‌می خێزانه‌كه‌ت بشكێنێت.. خۆت مه‌كه‌ به‌ سوته‌مه‌نی هیچ كه‌ناڵێك ئه‌ركی میدیا له‌ رووماڵكردنی سه‌یران و گه‌شتی هاوڵاتییان ته‌نها دوو بابه‌ته‌، ئه‌وانه‌یش هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ پاك ڕاگرتن و رێزگرتن له‌ ژینگه‌ له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆ. به‌ده‌ر له‌ دوو بابه‌ته‌ میدیا نابێت ده‌ست بۆ هیچ بابه‌تێكی تر ببات كه‌ ته‌واو شه‌خسین و هیچ گرنگییه‌كی بۆ بینه‌ر نییه‌، ئیشی میدیا ئێستا بووه‌ به‌وه‌ی چۆن كه‌سێك به‌و ئاراسته‌دا ببه‌ن كه‌ قسه‌یه‌ك بكات و خێرا له‌ سۆشیال میدیا داینێن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایك و كۆمێنت و ڤیو.. تۆی هاوڵاتی خۆت مه‌كه‌ به‌ قوربانی هیچ میدیایه‌ك و خۆت مه‌خه‌ به‌رده‌م نه‌شته‌ری له‌شكرێك كۆمێنت نوسی جنێوفرۆش، ئاگاداربه‌ تۆ ته‌نها موڵكی خۆت نیت تكایه‌ خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ت توشی ناڕه‌حه‌تی مه‌كه‌ و رێگه‌ مه‌ده‌ ببیت به‌ قوربانی.. تكایه‌ هه‌ر میدیایه‌ك جگه‌ له‌و دوو بابه‌ته‌ی باسم كردووه‌ هه‌ر پرسیارێكی تری لێكردن، نه‌ك وه‌ڵامی مه‌ده‌ره‌وه‌ به‌ڵكو ده‌ریبكه‌ و رێگه‌ مه‌ده‌ كامێرا بێنێته‌ ناو خێزانه‌كه‌ته‌وه‌، چونكه‌ خێزانه‌كه‌ت حه‌ره‌می هه‌یه‌ و مه‌یه‌ڵه‌ ئه‌و حه‌ره‌مه‌ بشكێت.. دڵنیابن هیچ په‌یامنێر و مایك گرێك ئاماده‌نییه‌ ئه‌و پرسیاره‌ بێ مانایانه‌ی له‌تۆی ده‌كات له‌ كه‌سوكاری خۆی بكات. ئه‌وه‌ رێگه‌ راسته‌كه‌م نیشاندان ئیتر گوناهی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان...👇👇

#باوک سێبەرەکەشی چەترە بۆ مناڵەکانی "

هاوسەرە بەڕێزەکان هەواڵی یەکتری بپرسن ...

ئاگاتان لە شووشەکان بێت✋👇 🌿بەگاڵتەوە بەخوشکەکەت مەڵێ تاکەی بەتەمای لەسەر دڵمان بمێنێتەوە! 🌿بەشێوەی گاڵتە بەهاوسەرەکەت مەڵێ تەڵاقت دەدەم یان بەنیازی ژنی دووەمم. 🌿هیچ کات بەگاڵتەشەوە بەدایکت مەڵێ گەورەبوویت وئیتر هیچ سوودێکت نەماوە. 🌿هەرگیز بەناوی سوعبەتەوە بە هیچ ئافرەتێک مەڵێ زۆر قەڵەو بوویت یان زۆر لاواز بوویت یان شێوەت زۆر گۆڕاوە. 🌺بەخوشکەکەت بڵێ مەگەر خودا ڕەحمان پێ بکات کاتێ تۆ شوو بکەیت ئەبێ چیمان بەسەر بێت.. 🌺بە هاوسەرەکەشت بڵێ تۆ ڕوحی منی هەرگیز کەسیش دەستبەرداری ڕوحی خۆی نابێت.. 🌺بەدایکشت بڵێ تۆ بەرەکەتی بۆ ئێمە قەت دەستبەردارت نابین 🌺هەرئافرەتێکیش دەبینی یان وەسفی جوانی و باشی یەکەی بکە یان هیچ مەڵێ. 🌵ئەو گاڵتانە زۆرجار خاوەنەکەی بزەیان بۆدەکات بەڵام لەناخیاندا شکانێک دروستدەکات. 🌼گەر پیاو بوویت بۆی بۆت دەبێت بەژن 🌼 گەرپاشا بوویت بۆت دەبێت بەشاژن 🌼گەر عاشقی بوویت دڵسۆزت دەبێ 🌼بەڵام گەر هیچ نەبووی خوانەخواستە، گلەیی لەوە مەکە کە هەموو شتێک نابێ بۆت.. 💞ئەودەمەی ڕوح دەکرێتە بەرت لەناو سکی ئافرەتدایت... 💞کاتێ دەگریت لەئامێزی ئافرەتدایت... 💞ئەو کاتەش عاشق دەبیت لەدڵی ئافرەتدایت. ئاگاداریان بە!! ئاخر مێینەکان ئەمانەتن هەرگیز شیاوی ئیهانە نین!! وەرگێڕان (ئاوارە)

🔻پەیامێک بۆ پیاوەکان گرنگی بە خێزانەکەت بدە ستایشی جوانییەکەی بکە، سوپاسی بکە لە پای خزمەتکردنی ماڵەکەی و پەروەردەکردنی منداڵەکان. توند و زبر مەبە لەگەڵی، ئەو ئافرەتە، ئافرەتیش حەزی لە نەرم و نیانی و سۆز و گرنگی پێدانە، وە لێزانانە دڵ و دەروونی لەبەرچاو بگرە. بیرت بێت باشبوون لەگەڵیان و ڕێزگرتنیان وەسیەتی پێغەمبەرە ﷺ. #بۆ_هاوسەران

ئەی ئافرەتان و کچانی باڵاپۆش.؟ عیلمانیەت ئەوە نەتیجەکەیەتی کابرای ئەهلی مزگەوتیش دەلێت جیاوازی نیە دەنگ بەکێ بەهەر کێ بدەی !!
ئەی ئافرەتان و کچانی باڵاپۆش.؟ عیلمانیەت ئەوە نەتیجەکەیەتی کابرای ئەهلی مزگەوتیش دەلێت جیاوازی نیە دەنگ بەکێ بەهەر کێ بدەی !!!

شەوێك سوڵتان مـوراد خەوی لێ نەدەکەوت،ڕوخساری خۆی داپۆشی و لەگەڵ پاسەوانێکدا بەناو مەملەکەتدا دەگەڕا. کەمێك گەڕا پاشان لەگەڕەکێکدا تەرمی پیاوێکی بینی لەناوەڕاستی ڕێگەکەدا کەوتبوو،خەڵك بەلایدا تێپەڕ دەبوون،بەڵام کەس لێی نزیك نەدەکەوتەوە. سوڵتان بەچەند کەسێکی وت:بۆچی لێی نزیك ناکەونەوە؟ ئەم پیاوە چی کردووە؟ وتیان: ئەمە پیاوێکی خراپەکارە،مەی خۆرو زیناکارو پیسە . سوڵتان وتی:ئەمە لەئومەتی موحەمەدە(دروودی خوای لەسەربێ) هەڵیگرن بابـڕۆین ماڵیان بدۆزینەوە، لەگەڵ چەند کەسێك تەرمی کابرایان هەڵگرت . کاتێك ژنەکەی بینی،زۆر گریا،خەڵکەکە ڕۆشتن تەنیا سوڵتان و پاسەوانەکەی مانەوە. ژنەکە بەدەم گریانەوە وتی: بەڕەحمەت بیت،شایەتی دەدەم تۆ لەپیاوە چاکەکانی. سوڵتان سەری سوڕما،وتی: چۆن بەوە دەڵێی پیاوچاك؟خەڵکەکە خراپ باسی دەکەن،تەنانەت ئامادەنەبوون تەرمەکەی بنێژن . ژنەکە وتی: پێشبینی ئەوەم دەکرد،خەڵك وابڵێـن، چونکە ئەوان وەك من نایناسن . مێردەکەم هەموو شەوێك دەچووە مەیخانە چەند شووشەیەك مەشروبی دەکڕی پاشان دەیهێنایەوەو هەمووی دەکردە سیفۆنی تەوالێتەکەو دەیوت: ئەوەندەی لەدەستم دێ مەشروب لەموسوڵمانان دوور دەخەمەوە . پاشان دەچووە بەردەرگای ئەو ژنانەی لەش فرۆش بوون، پارەی دەدانێ و دەیوت: ئەمشەو هەتا بەیانی لەسەر حسابی من دەرگاکەت دابخە،پاشان دەگەڕایەوەو دەیوت سوپاس بۆخوا ئەمشەو گەنجانی موسوڵمانم لەم لەش فرۆشانە پاراست . خەڵك دەیانبینی مەشروب دەکڕێ و دەچێتە ماڵی لەش فرۆشەکان بۆیە خراپ باسیان دەکرد. ڕۆژێك پێم وت: ئەگەر ڕۆژێك بمری،کەس نوێژت لەسەرناکات،تەرمەکەت نانێژن . ئەویش بەزەردەخەنەوە دەیوت: مەترسە سوڵتانی موسوڵمانان و زاناکان نوێژم لەسەردەکەن . سوڵتان موراد ڕوخساری خۆی ئاشکراکردو دەستی بەگریان کردو وتی: مێردەکەت ڕاستی کرد،من سوڵتان مورادم،سبەی تەرمەکەی دەشۆین و لەگەڵ زاناکاندا نوێژی لەسەر دەکەین " بڕیار لەسەر خەڵك دەدەین بەوەی دەیبینین و ئەوەی خەڵك باسی دەکەن، ئەگەر ناخی دڵیان ببینین ئەوا زمانمان بێ دەنگ دەکرد "

- کە منداڵەکـەت جوێن و قسەی ناشرینی وت، پێی مەڵێ: ڕۆڵە عەیبە وامەڵێ... بەڵکو بـڵێ: (خودا کەسی خراپەکار و زمانپیسی خۆشناوێت) - کـە منداڵەکەت لە منداڵێکی تر دەدات، لە منداڵەکەت مەدە، بەڵکوو پێی بـڵێ: (موسڵمانی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە، موسڵمانان لە زمان و دەستی سەلامەت بن) - ئەگەر ئەرکی قوتابخانەی بەجوانی ئامادە نەدەکرد، پێی مەڵێ: مامۆستا لێت تووڕە دەبـێت... بەڵکوو پێی بـڵێ: ( کە کارێک ئەنجام دەدەیت، خودا پێی خۆشە بەجوانی و تەواوی ئەنجامی بدەیت) - ئەگەر هاواری کرد بەسەرتدا، پێی مەڵێ: بێــئەدەب، من دایکـتم... بەڵکوو پێی بـڵێ: (خودا فەرمانی پێ کردوین لەگەڵ دایک و باوکمان باشبین و تەنانەت وشەی ئۆف بەکار نەهێنین بەرانبەریان...) - مەڵێ: هەستە نوێژەکەت بکە بانەچیتە ئاگرەوە. - بڵـێ: هەستە نوێژەکەت بکە با لەبەهەشت بەیەکەوەبین. - مەڵێ: واز لەم یارییانە بێنە بڕۆ سەعی بکە... - بڵـێ: سەعیەکەت تەواو کرد بەیەکەوە یاریی دەکەین... وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

دەستخۆش خاتوون. بەشێک لە کارەساتی کۆمەڵگای کوردی میدیاکانیەتی

پێنج خاڵ وادەکات منداڵەکەت ببێت بە دوژمنت😮 بۆهاوسە ران Bo Hawsaran

کە لە ژیانی ڕۆژانەی خــۆتدا دڵخۆش و بەختەوەریت، پێویست ناکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئـەوەمان بۆ بسەلمێنیت...!

ئەگەر دەستم بەر دەستی خێزانم بکەوێت دەستنوێژم دەشکێت؟

هاوسەرەکەت بیر نەچێت … هاوسەران بۆچی هەست و سۆز بۆ یەکتری دەرنابڕن... بۆچی خۆشەویستی بۆ یەکتری دەرنابڕن.. بابەتێکی گرنگ #بۆهاوسەرانbohawsaran ئێوەش شەیری بکەن و بلاوی بکەنەوە.... #مەریوان_عزیز.... باوکی مەئوا

ئەم چوار خاڵە وا لە منداڵەکەت ئەکات هەمووشتێکت بۆباس بکات. پەیامێک بۆ باوک ودایکان🌹🌷 بۆهاوسە ران Bo Hawsaran

خاتونی بەڕێز، بەچەند هەنگاوێكی وا لەهاوسەرەكەت بكە چاوت لەسەر هەڵنەگرێت و خانمانی دیكە پشتگوێ بخات. 1. خانمێتی خۆت نیشانبدە،
خاتونی بەڕێز، بەچەند هەنگاوێكی وا لەهاوسەرەكەت بكە چاوت لەسەر هەڵنەگرێت و خانمانی دیكە پشتگوێ بخات. 1. خانمێتی خۆت نیشانبدە، چونکە سەرنجڕاکێشی و بایەخدان بەخۆت نهێنی سەرکەوتنی هاوسەرگیرییە، هەوڵبدە هەمیشە بەجوانترین شێوە دەربکەویت لەبەردەمیدا، گرنگی بەجلوبەرگ و پاکوخاوێنی خۆت بدە. 2. دوربکەوەرەوە لەتوڕەیی و گفتوگۆکردن بەبێزاری، هەوڵبدە زۆر ئارام و لەسەرخۆبیت و گفتوگۆ لەسەر بابەتە گرنگەکان بکەیت و دوربکەویتەوە لە ووشەی زبر. 3. پشتیوانی بكە لەهەموو کارێكداو هێزو توانای پێ ببەخشە، تا هەست بەدڵنەوایی و ئازایەتی خۆی بکات. 4. کاتێک هەستی خۆی دەردەبڕێت و  خۆشەویستی خۆیت نیشان دەدات، تۆش بەوشێوەیە بەو هەوڵمەدە بیشکێنیت. 5. هاوبەشی پێ بکە لەهەموو کاروبارێکدا و راوێژی پێبكە، هەتا ئەگەر بابەتەکە بێ بایەخیش بێت، تاهەست بکات تۆ بایەخی پێ دەدەیت. 6. وەک هاوڕێیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکە، نەک وەک ئەوەی ئەو سەرۆکی ماڵە یان حاکمی ماڵە، چاودێری مەکە، هەوڵبدە دوو هاوڕێی نزیکبن لەیەکەوە تاهەست بەئارامی بکەن. #بۆهاوسەرانbohawsaran

لە ئیسلامدا، خۆشویستنی هاوسەر 'نیوەی ئیمان' تەواو دەکات. هەر نیگایەکی پڕ لە میهرەبانی، هەر وشەیەکی شیرین و هەر هاوکارییەکی بچووک کە پێشکەش بە هاوسەرەکەت دەیکەیت، وەک 'سەدەقە' و پەرستش بۆت دەنووسرێت. بەرەکەت لەو ماڵەدایە کە بناغەکەی لەسەر ڕێزگرتنە؛ چونکە ڕەحمەتی خودا هەمیشە بەسەر ئەو دوو دڵەدا دەبارێت کە پێکەوە دەڵێن: (الحمدللە کە تۆ هاوسەرمی)

ژنی باش دوو سیفەتی تێدایە. بزانە ئەم سیفەتانەت تێدایە🙂

ئافرەتان خۆتان بپارێزن لەم کارانە!