en
Feedback
بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

Open in Telegram

📈 Analytical overview of Telegram channel بۆهاوسەرانBoHawsaran

Channel بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) is an active participant. Currently, the community unites 16 698 subscribers, ranking 4 949 in the Religion & Spirituality category and 19 839 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 16 698 subscribers.

According to the latest data from 08 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -183 over the last 30 days and by -6 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 7.41%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 3.04% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 1 238 views. Within the first day, a publication typically gains 508 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 23.

📝 Description and content policy

Channel description not provided.

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 09 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Religion & Spirituality category.

16 698
Subscribers
-624 hours
-417 days
-18330 days
Posts Archive
✍️پەروەردە تەنیا بۆ کچان نییە! چی بکەین بۆئەوەی کارەساتی کەرکووک دووبارە نەبێتەوە؟ ١. پەروەردەی دروست (بەئاگابوونی منداڵ): منداڵ پێویستە لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە فێری ئاداب، بەهاکان و سنوورەکانی جەستەی خۆی بکرێت. دەبێت تێبگات کە جەستەی موڵکی خۆیەتی و نابێت ڕێگە بدات کەس دەستی لێبدات، هەروەک چۆن ئەویش بۆی نییە سنووری جەستەی کەسانی تر ببەزێنێت. ٢. متمانەی ڕەها مەکە و منداڵەکەت لای کەس جێمەهێڵە: یاسایەکی زێڕین هەیە: منداڵەکەت لای هیچ کەسێک جێمەهێڵە جگە لە خۆت (دایک و باوک). بێباکی لە چاودێریکردن گەورەترین تاوانە. پێویستە بەردەوام ئاگاداری هەڵسوکەوت، جۆری یاریکردن و هاوڕێکانی منداڵەکەت بیت. ٣. ئاگاداریی کوڕان؛ پشکی شێری تاوانەکە لێرەدایە: پێویستە لەو تێڕوانینە کۆنە دەربچین کە تەنیا چاودێری کچان دەکات. ئاگاداربوون و پەروەردەکردنی کوڕان ئەگەر لە کچان گرنگتر نەبێت، کەمتر نییە. لەبەر ئەوەی پشکی شێری ئەم تاوانانە بەر کوڕان دەکەوێت، ئەگەر کوڕەکەت لەسەر بەها، پاراستنی نامووسی خەڵک و ڕێزگرتن لە سنوورەکان پەروەردە نەکەیت، دەبێتە مەترسی بۆ سەر کۆمەڵگە. ٤. مۆبایلی بێ فلتەر، بکوژێکی بێدەنگە: پێدانی مۆبایل و ئینتەرنێتی بێ چاودێری بە منداڵ، ژەهرخواردکردنی مێشک و دەروونیەتی بە دیمەنی نەشیاو کە هێشتا مێشکی توانای شیکردنەوەی نییە. ٥. ئەرکی بەکۆمەڵ (میدیا، قوتابخانە و ڕێکخراوەکان): ئەم بەرپرسیارێتییە تەنیا لەسەر شانی خێزان نییە. پێویستە دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن، قوتابخانەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە شێوازێکی زانستی و بەربڵاو گرنگی بەم جۆرە پەروەردەیە بدەن و بەرنامەی تایبەتی بۆ دابڕێژن.

🚨بۆچی منداڵان تووشی دەسدرێژی دەبنەوە؟! - د.بەختیار تاڵەبانی #بۆهاوسەران  #بۆ_هاوسەران #ژیانی_هاوسەرداری #خێزان  #ئامۆژگاری #دایک #باوک

کارەساتی کەرکووک؛ زەنگێکی مەترسیدار بۆ هەموو خێزانێک… ڕووداوە دڵتەزێنەکەی کەرکووک، کە تێیدا دوو منداڵی ١١ ساڵان دەستدرێژییان کردە سەر کچێکی ٣ ساڵان، تەنیا تاوانێکی ئاسایی نییە؛ بەڵکو تەقینەوەی ئەو بۆمبە چێندراوەیە کە ساڵانێکە بەهۆی پشتگوێخستنی پەروەردەوە لەناو ماڵەکاندا بە بێدەنگی گەورە دەبێت. ئەم کارەساتە نیشانەیەکی ڕوونی لادانی ڕەوشتی و داڕووخانی بەهاکانە، کە پێویست دەکات هەموومان هەڵوەستەیەکی جیددی لەسەر بکەین و بپرسین: ئێمە بەرەو کوێ دەڕۆین؟ ئەم ڕووداوە پەیامێکی توند و ڕوونە بۆ هەموو دایک و باوکێک: * پەروەردە تەنیا نان و ئاو نییە: ئەگەر لە تەمەنی بچووکەوە بەها، ڕەوشت و سنوورەکان لە دەروونی منداڵەکەتدا نەچێنیت، شەقام و هاوڕێی خراپ جێگەت دەگرنەوە و ئاراستەی دەکەن. * مۆبایلی بێ فلتەر، بکوژێکی بێدەنگە: پێدانی مۆبایل و ئینتەرنێتی بێ چاودێری بە منداڵ، ژەهرخواردکردنی مێشک و دەروونیەتی بە دیمەنی نەشیاو کە هێشتا مێشکی توانای شیکردنەوەی نییە. * بێباکی لە چاودێریکردن گەورەترین تاوانە: ئاگاداربوونی بەردەوام لە ڕەفتاری منداڵ، هاوڕێکانی و کاتەکانی دەرەوەی ماڵ، ئەرکێکی سەرەکییە و نابێت بە هیچ جۆرێک پشتگوێ بخرێت. - پەیامی کۆتایی: پێش ئەوەی کارەساتی گەورەتر کۆمەڵگەکەمان ڕاپتەکێنێت ، با بەخۆماندا بچینەوە. منداڵەکانمان لە جیهانی دیجیتاڵ و کۆڵانەکاندا بە تەنیا جێنەهێڵین. هۆشیاریی خێزانی، تاکە ڕێگەی ڕزگارکردنی نەوەکانمانە. #تریفە_جلال #خێزان #پەروەردە

ئه‌م كچه‌ بچێته‌ هه‌ر ماڵێكه‌وه‌ قه‌د تووشی ده‌ردو به‌ڵا نابی؟! ـ ئه‌و ژنه‌ی كه‌ به‌عه‌مه‌لی باوكی بینیوه‌ داوای لێبوردنی له‌ دایكی كردوه‌! ئه‌و كچه‌ بێنه‌ كه‌ دایكی بینیوه‌ كاتێك مێرده‌كه‌ی دێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ وه‌ك دڵیخۆشبوه‌ و وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ماینه‌كه‌ تازه‌ دابه‌زی بێی. ـ ئه‌و كچه‌ بێنه‌ كه‌ له‌ ماڵێكا ژیا بێت باوكی قسه‌ی ڕۆیشتبێت واته‌ هه‌یمه‌نه‌ی هه‌بووبێت! ـ ئه‌و كچه‌ بێنه‌ كه‌ له‌ ماڵێكا بوبێت دایك دۆعای له‌ مناڵ نه‌كردبێت! باوك ـ یش كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ڕۆیشتۆته‌ ده‌ر خوا حافیوی كردبێ و ژنه‌كه‌ی عه‌یب و عاری جله‌كانی بۆ چاككردبێت! ـ ئه‌و كچه‌ بێنه‌ كه‌ له‌ ماڵێكا بوه‌ قورئانی تیاخوێنراوه‌ و ئێواران بۆن و به‌رامه‌ی هواردن هه‌بوبێت. ـ ئه‌و كچه‌ بێنه‌ له‌و ماڵه‌ی دایك ـ شه‌وان به‌ شیرۆك له‌ مناڵیدا خه‌واندبێتی. باوك له‌ ناز سه‌ر ڕێژی كردوه‌. ئه‌و كچه‌ بێنه‌ له‌و ماڵه‌ی ڕێزی برای گه‌وره‌و بچوكی تیا گیرابێت. ـ ئه‌و كچه‌ بێنه‌ له‌و ماڵه‌ی نه‌ دایكی له‌ شووه‌كه‌ی په‌شیمانه‌ و نه‌ باوكی خۆی به‌ مه‌غدوور بزانێت! ـ كچێك كتێب ی له‌ مۆبایل به‌لاوه‌ گرنگتر بێت! كچێك به‌كه‌ڵكی خۆی بێت، به‌ كه‌ڵكی هه‌موو ماڵێك دێت. جا ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ له‌ كوێ‌ هه‌یه‌؟! خێزانی كوردی پڕه‌ له‌م جۆره‌ كچانه‌..... له‌به‌ر حه‌یاو حورمه‌تی خۆیان دیار نین!!!! ئه‌بێ‌ ڕاویان كه‌یت!!

هاوسەری باش نیعمەتە🌹🌷 گوێبیستی بن ئێوەش شەیری بکەن و بلاوی بکەنەوە... #بۆهاوسەران #بۆ_هاوسەران #ژیانی_هاوسەرداری #خێزان #ئامۆژگاری

کۆمەڵێک لە وتە بە نرخەکانی میرزا حسن بۆ کچەکەی خۆی ...!!!🥲💔💔 پێویستە هەموو کچێک بیزانێ پێش هاوسەرگیری کردنی ...!!! هەر بەڕاست ئەمەت لە هیچ فیلمو درامایەکی غەیرە فارسی بینیووە ؟؟؟؟ گوناح نیە ئەم داب و نەریتە جوانانە لەناوماندا لەناو ببرێن ؟؟؟؟ #tiktok #foryoupageシ #fypシ #foryouシ #foryoupage #iran #kurdistan #kurdish

هاوسەری نمونەیی وچاک هەرچی بکات بۆهاوسەرەکەی هەرچی بکات هەرکەمە🌹🌷 گوێبیستی بن ئێوەش شەیری بکەن و بلاوی بکەنەوە... #بۆهاوسەران #بۆ_هاوسەران #ژیانی_هاوسەرداری #خێزان  #ئامۆژگاری

پرسیار (لەسەر ڕێز و گفتوگۆ): "کاتێک لە نێوان هاوسەراندا ناڕێكی یان جیاوازی بیرکردنەوە دروست دەبێت، بە ڕای ئێوە بێدەنگبوون و کشانەوە باشترە، یان ڕووبەڕووبوونەوە و قسەکردنی ڕاستەوخۆ؟ کامەیان کێشەکە کەمتر دەکاتەوە؟" #پرسیاری_بۆهاوسەران #بۆهاوسەرانbohawsaran

گەر دەتەوێت منداڵەکەت بە یەکجاری لە دەست بچێت و ببێتە کەسێکی نامۆ لەناو ماڵەکەی خۆتدا ئامێرێکی زیرەکی (بە ئینتەرنێتی فرییەوە) بخەرە دەست. ئێمە زۆرجار بۆ کڕینی کەمێک بێدەنگی و پشوودانی کاتیی خۆمان گەورەترین باج دەدەین. بە دەستی خۆمان ئەو پەنجەرە ژەهراوییەیان بۆ دەکەینەوە کە بەرەو وێرانییەکی بێگەڕانەوەیان دەبات و وردە وردە ڕۆح و کەسایەتییان دەخوات. ڕادەستکردنی منداڵ بەم جیهانە مەجازییە سەرەتایە بۆ فەشەلهێنانی تەواوەتی لە خوێندن و پرۆسەی فێربووندا. مێشکیان لەبری گەشەکردن و داهێنان بەرەو پووکانەوە و سڕبوون دەچێت. تیشک و شەپۆلی شاشەکان نەک هەر بیرکردنەوەیان لاواز دەکات بەڵکو وێرانکارییەکی جەستەیی گەورەش دروست دەکات. بەهۆی چەمانەوەی بەردەوام و دانیشتنی ناتەندروستەوە مل و بڕبڕەی پشتیان تووشی ئازار و شێواوی دەبێت. چاوەکانیان توانای بینینی ڕوونیان لەدەست دەدەن و سیستەمی خەویان بەتەواوی تێکدەچێت کە ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ دروستبوونی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و فشاری دەروونی کوشندە. لە پاڵ ئەم وێرانکارییە جەستەیی و هزرەییەدا پەروەردە و ڕەوشتیشیان دەکەوێتە مەترسییەکی گەورەوە. لەناو قووڵایی ئەو جیهانە شاراوەیەدا فێری هەزار و یەک خراپە و فرتوفێڵ دەبن. درۆکردن لایان دەبێتە خوو و ئاشنای چەندان تاوان و ڕەفتاری نەشیاو دەبن کە لە تەمەنی بێگەردی ئەواندا کارەساتە. تەمبەڵییەکی کوشندە باڵ بەسەر ژیانیاندا دەکێشێت و تاقەتی هیچ چالاکییەکی فیزیکی و کۆمەڵایەتییان نامێنێت. بەتەواوی گیرۆدەی ژیانێکی خەیاڵی و درۆینە دەبن و ناتوانن مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ واقیعدا بکەن. هەستی سۆزداری و بەزەییان بەرامبەر بە دەوروبەر و تەنانەت ئاژەڵانیش نامێنێت و لە خێزانەکانیان دادەبڕێن. گۆشەگیری دەبێتە تاکە پەناگەیان و توانای دروستکردنی پەیوەندییە مرۆییە ڕاستەقینەکانیان لەدەست دەدەن. گەر پێشتر منداڵ بە یارییە سادەکانی ناو کۆڵان و تێکەڵبوون بە سروشت گەشەی دەکرد ئێستا لە چوارچێوەی شاشەیەکدا زیندانی کراوە کە هەموو بەها جوانەکانی مرۆڤبوونی لێ دەسەنێتەوە و دەیانکاتە ڕۆبۆتێکی بێهەست. بۆیە گەر دەتەوێت داهاتووی منداڵەکەت بسوتێنیت با بەردەوام بێت لەم ئالوودەبوونە. بەڵام گەر بەدوای ڕزگارکردنیدا دەگەڕێیت دەبێت بوێرانە ئەم سەرچاوەی وێرانبوونەی لێ دوور بخەیتەوە و بیگەڕێنیتەوە بۆ ناو باوەشی ژیانە ڕاستەقینەکە. #صلاح_الدین_احمد #بۆهاوسەرانbohawsaran #دایک #باوک #مۆبایل #هۆشیاری #ڕێنمای #پەروەردە # خێزان

هاوسەنگی ژیان: "مەرج نییە هەمیشە هاوسەرەکەت هاوڕا بێت لەگەڵت لە هەموو شتێکدا، جیاوازی بیرکردنەوە سروشتییە، گرنگ ئەوەیە فێری گفتوگۆی هێمن ببن نەک سەپاندنی ڕا." #پەیامی_هاوسەران #بۆهاوسەرانbohawsaran

♦️ زنجیرەی خێزانسازی لە فەرموودەکانی پێغەمبەردا ﷺ. ♦️ ئاسایشی خێزان لە نێوان سۆزداری و دابینکاریدا. - بنیاتنانی خێزان لەسەر بنەمای خۆشەویستی و چاکەکاری، دەستپێکی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و ئارامە؛ کاتێکیش ڕەفتارە سادەکانی ناو ماڵ دەبنە هەوێنی پاداشت و نزیکبوونەوە لە خودا، ژیان مانایەکی جوانتر وەردەگرێت. پەیڕەویكردنی سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ) بە قووڵکردنەوەی هاوسەنگی نێوان بەرپرسیارێتی دارایی و گرنگیپێدانی سۆزداری، باڵاترین نموونەی بەختەوەریمان پێشکەش دەکات و دەبێتە چرایەک بۆ ڕووناککردنەوەی ڕێگای تەبایی و بەهێزکردنی پایەکانی هاوسەری. - پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (إذا سقَى الرجلُ امرأتَه الماءَ أُجِرَ). ( پێشەوا ئەلبانی لە - صحیح الجامع - بەلاپەڕە یان ژمارە 602 بەڕاستی داناوە و پێشەوا ئەحمەد بەژمارە أ17195 گێڕوایەتییەوە). واتە: ئەگەر پیاوێک ئاو بداتە هاوسەرەکەی، پاداشتی بۆ دەنووسرێت. - پێدەچێت هەندێک کەس پێدانی پەرداخێک ئاو بە هاوسەرەکەی وەک کارێکی زۆر ئاسایی و بچووک ببینن، بەڵام پێغەمبەر ﷺ پلەی ئەم ڕەفتارە سادەیە بەرز دەکاتەوە و دەیکاتە دەروازەیەک بۆ بەدەستهێنانی پاداشت. چونكە دەبێتە هۆی قووڵکردنەوەی گیانی خزمەتکردنی یەکتر و ڕێزگرتن لە ناو ماڵدا، و نیشاندانی ئەوەی کە ڕەوشتبەرزی لە وردەکارییە بچووکەکانەوە دەست پێدەکات. - هەروەها فەرموویەتی: (إنَّكَ لن تُنْفِقَ نفقةً تبتَغي بها وجهَ اللهِ عزَّ وجلَّ إلَّا أُجِرْتَ بها حتَّى ما تجعلُ في فَمِ امرأتِكَ). ( پێشەوا بوخاری بە ژمارە (1295)، پێشەوا موسلیم بە ژمارە (1628) گێراویانەتەوە). واتە: تۆ هەر نەفەقە و بژێوییەک (یان پارەیەک) خەرج بکەیت کە مەبەستت پێی ڕەزامەندی خوای گەورە بێت، بێگومان پاداشتت دەدرێتەوە؛ تەنانەت ئەو پارووە نانەشی کە دەیخەیتە ناو دەمی هاوسەرەکەتەوە. - خەرجییە واجبەکان (وەک کڕینی خۆراک) بە نیەتێکی پاک بۆ نزیکبوونەوە لە خودا، دەگۆڕێن بۆ خێر و سەدەقە، لەوەش جوانتر ئەو جوڵە جەستەیی و دەربڕینیەیە کە هاوسەرەکە بە دەستی خۆی پارووەکە دەخاتە دەمی هاوسەرەکەیەوە بۆ نیشاندانی خۆشەویستی. ئامانج لەمەش هاندانە بۆ شکاندنی ساردی و ڕۆتینی نێوان هاوسەران، و بەکارهێنانی ئاماژە سۆزدارییەکان و نەرمونیانی بۆ بڵاوکردنەوەی متمانە و تەبایی. وانەو پەند و سوودی فەرموودەكان: 1- فراوانبوونی چەمکی عیبادەت لە ئیسلامدا عیبادەت تەنها کورت نەبووەتەوە لە نوێژ و ڕۆژوو و پەرستشە نەریتییەكان، بەڵکو کارە ڕۆژانەکان، ڕەفتارە سادەکان و دابینکردنی بژێوی خێزانیش ئەگەر نییەتی پاکی لەگەڵدا بێت، دەبنە عیبادەت و پاداشتی گەورەیان لەسەرە. 2- گرنگیپێدانی سۆزداری و تێکشکاندنی ساردیی نێوان هاوسەران فەرموودەی (پاروو خستنە ناو دەمی هاوسەر) هانمان دەدات بۆ بەکارهێنانی زمان و جوڵەی سۆزداری، ئەم ڕەفتارانە ساردی و ڕۆتینی ژیانی هاوسەری دەشکێنن و خۆشەویستی و بەزەیی لە نێوانیاندا نوێ دەکەنەوە. 3- گەورەیی ڕەوشت لە وردەکارییە بچووکەکاندا پێشکەشکردنی پەرداخێک ئاو بە هاوسەر ڕەفتارێکی زۆر سادەیە، بەڵام پاداشتەکەی نیشانەی ئەوەیە کە ئیسلام پێزانینی هەیە بۆ هەموو چاکەیەک. مرۆییبوون و جوانی ڕەوشتی پیاو لەم وردەکارییە بچووکانەی ناو ماڵدا دەردەکەوێت، نەک تەنها لە دەرەوەی ماڵ. 4- هاوسەنگی نێوان لایەنی ماددی و مەعنەوی فەرموودەکان کۆکەرەوەی پێداویستییە جیاوازەکانی مرۆڤن؛ هەم لایەنی ماددی (وەک نەفەقە و دابینکردنی بژێوی) تێدایە، و هەم لایەنی مەعنەوی و دەروونی (وەک ڕێزگرتن، ئاو پێدان، و ڕووخۆشی). ژیانی هاوسەری سەرکەوتوو پێویستی بە هەردوو لایەنەکە هەیە. ئا – مافناس: یاسین ئەحمەد زەنگەنە راوێژكاری خێزانی و پەروەردەیی #پلانە_کۆمەڵایەتییەکان

کچەکە خەریکی لەشفرۆشییە، چونکە دایکی نەخۆشە یان لەبەرئەوەیە کە بارودۆخی مادییان باش نییە و مەجبوورە ئەو کارە بکات. (زنجیرەی تەلەفزیۆنی) ئەو ئافرەتە خیانەت لە مێردەکەی دەکات، چونکە لە داخی خۆشەویستە کۆنەکەی بەپەلە هاوسەرگیری کردووە و ئێستا دڵخۆش نییە، بۆیە ناپاکی لە هاوسەرە بێتاوانەکەی دەکات. (زنجیرەی تەلەفزیۆنی) کچەکە هیچ حساب بۆ قسەی دایک و باوکی ناکات و لەگەڵ کوڕە خۆشەویستەکەی هەڵدێت، چونکە خۆشەویستی کوێرە و لە هەموو شتێک بەهێزترە. (زنجیرەی تەلەفزیۆنی) کچەکە بەبێ ئاگاییی ماڵی باوکی لەگەڵ خۆشەویستەکەی هاوسەرگیری دەکات، چونکە متمانەی پێیەتی و هەر ئەو پشت و پەنایەتی. (زنجیرەی تەلەفزیۆنی) کوڕەکە، لەگەڵ باوکی خراپە چونکە باوکی لە منداڵیدا لەسەر بێئەدەبی لێی داوە، ئێستا کاتی تۆڵەیە. (زنجیرەی تەلەفزیۆنی) *** ئەم دیمەنانە ڕۆژانە لە زۆربەی کەناڵەکان پیشانی گەنجەکان دەدرێن و تاکە ئامانجیشیان، ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکەیە لای گەنجان و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە و سەرکەوتوویش بوونە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان. کڕینی فیلمی تورکی و هیندی و مەکسیکی و هتد... بە پارەی زەبەلاح و دۆبلاژکردنیان، هۆکاری سەرەکیی نەمانی شکۆ و ڕێز و تێکچوونی خێزان و بەرزبوونی ڕێژەی تەڵاقە کە دەیبینین. پەروەرێن دەفەرموێت: ( إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۚ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێیان خۆشه‌ تاوان و کاری ناشیرین بڵاوبێته‌وه‌ له‌ناو خه‌ڵکی ئیمانداردا سزای سه‌ختیان بۆ هه‌یه‌ له‌ دنیاو ڕۆژی دوایی دا وه‌ خوا ده‌زانێت و ئێوه‌ نایزانن. وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی #بۆهاوسەرانbohawsaran

کارەساتێکی دڵتەزێن لەکەرکوک😭 دایکی دڵسۆز سەیری فلیمی تورکی و هندیی و کۆڕی دەکەیت؟ ئا باوکی خەم خۆر سەیری تیکتۆک و پەبجی دەکەیت؟ فەرموو ئەوەتا لە کەرکوک دوو کوڕی تەمەن (١٠ یان ١٢) ساڵ کچێکی تەمەن (٣) ساڵ دەگرن و دەستدرێژی دەکەنە سەری و پاشان دەیکوژن. شەوێک لە ماڵێک بووین لە کەناڵێکی کوردی بێ رەوشت سەیری فلیمی تورکیان دەکرد لە پر لەو کەناڵە بێ ڕەوشتە کوردیە دیمەنێکی قێزەونی ژووری نووستنی پیشاندا، ژن و پیاوی ئەو ماڵە هەر زۆر ئاسایی بوو لایان و لەسەر کەناڵەکە لایان نەبرد لە کاتێکدا منداڵەکانیشیان سەیریان دەکرد. ئەوەی جێی سەرسوڕمان بوو پێش فلیمەکە هەستان و نوێژی عیشایان کرد. تخوا چەند کەستان ئێستا کەناڵەکانی ( کورد ماکس و نێت تیڤی و ئێن ئارتی ٢ و ئەستێرە و دەیانی تر لەناو تەلەفیزیۆنەکەتانە)؟ تخوا کام دایک و باوک تیکتۆک و سناپ و ئینیستاگرام لەناو موبایلەکەی نییە؟ ئەمرۆ فریایی خۆت نەکەویت قور بەسەرت لە دونیادا ئەو منداڵە بۆت دەبێ بە مایەیی سەرشۆڕی و بەڵا و لە رۆژی قیامەت دەبێتە ئاگر و گەردنت دەگرێ. منیش دەڵێم ؟ ئەوە گریمان حکومەتی جووت حزبی کوردی بێ ئەخڵاقە و ئارەزووی ئەوە دەکات هەموو تاکێکی کورد وەک خۆیان بێ ئەخڵاق و بێ ڕەوشت بن . بەڵام تۆبۆ ماڵی خۆت بەدەستی خۆت وێران دەکەی و ئەوکەناڵە بێ ئەخڵاقانە ناسڕیتەووە كە بونەتە هۆی تێکدانی کۆمەڵگاو تێک دانی ڕەوشتی کوردی موسڵمان، چەندین ساڵە ئێمە هۆشداری وڕێنمایی بۆدایک وباوکان بڵاودەکەینەوە کەوا ئاگاداری تیڤی ماڵەکانتان بن ئاگاداری سۆشیاڵ میدیای خۆتان ومنداڵەکانتان بن ئاگاداری پەروەردەی منداڵەکانتان بن ، ڕۆژگاری خراپ تێکەوتوین خوای گەورە ڕەحم بەهەموومان بکات وهەموومان پارێزاوبین😭 تکایە تکایە تکایە هێشتا کات ماوەو درەنگ بوە ئەتوانیت هەموو ئەمانە کۆنترۆل بکەیت و پەروەردەیەکی جوانی منداڵەکانتان بکەن🙂 ببورن نەم ویست وێنەی ئەو سێ منداڵە کەلە کەرکوک ڕویداوە دایبنێم 😭 #بۆهاوسەران

زوڵم لە خێزان !!! پیاوی وا هەیە....!!! گوێبیستی بن ئێوەش شەیری بکەن و بلاوی بکەنەوە... #بۆهاوسەران #بۆ_هاوسەران #ژیانی_هاوسەرداری #خێزان  #ئامۆژگاری

بە ڕای ئێوە، گەورەترین هۆکاری دروستبوونی کێشە لە ساڵی یەکەمی هاوسەرگیریدا چییە؟

پەیام بۆ خانمان: "پشتیوانیکردنی هاوسەرەکەت لە کاتە سەختەکاندا، گەورەترین هێزی پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی قورسییەکانی ژیان ببێتەوە. پیاو هەمیشە پێویستی بە متمانەی هاوسەرەکەی هەیە."   

باشبوون لەگەڵ دایک وباوک🌹 #دایک #باوک #بۆ_هاوسەران #ژیانی_هاوسەرداری #خێزان  #ئامۆژگاری

پەروەردە و هاوسەرداری: "سەرکەوتنی هاوسەرگیری بەندە بە بەخشینی کات بە یەکتری. با سەرقاڵی ژیان و کار، واتان لێ نەکات کاتی تایبەت بە گفتوگۆی دووقۆڵی خۆتان فەرامۆش بکەن."