en
Feedback
بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

Open in Telegram

📈 Analytical overview of Telegram channel بۆهاوسەرانBoHawsaran

Channel بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) is an active participant. Currently, the community unites 16 698 subscribers, ranking 4 949 in the Religion & Spirituality category and 19 839 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 16 698 subscribers.

According to the latest data from 08 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -183 over the last 30 days and by -6 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 7.41%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 3.04% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 1 238 views. Within the first day, a publication typically gains 508 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 23.

📝 Description and content policy

Channel description not provided.

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 09 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Religion & Spirituality category.

16 698
Subscribers
-624 hours
-417 days
-18330 days
Posts Archive
پیاو چی لەژنەکەی دەوێت🌹 #بۆ_هاوسەران #ژیانی_هاوسەرداری #خێزان  #ئامۆژگاری

ماڵی جیا بۆهاوسەرەکەت بکە. #بۆ_هاوسەران #ژیانی_هاوسەرداری #خێزان #ئامۆژگاری

وشە ژەهراوییەکان لە پەیوەندی هاوسەراندا پەیوەندی هاوشان دەگۆڕن بۆ پەیوەندییەکی ستوونی و دەبنە هۆی تێکچوونی دۆخی خێزانی: 1. ڕە
وشە ژەهراوییەکان لە پەیوەندی هاوسەراندا پەیوەندی هاوشان دەگۆڕن بۆ پەیوەندییەکی ستوونی و دەبنە هۆی تێکچوونی دۆخی خێزانی: 1. ڕەخنەی سلبی: وێرانکەری متمانەیە. 2. حوکمدان: هەستی نایەکسانی دروست دەکات. 3. ئامۆژگاری: بەردەوام هەست بە کەموکورتی لای یەکێک دروست دەکات. 4. بەراوردکردن: کێبڕکێ و ناڕەزایی دەخوڵقێنێت. 5. لۆمەکردن: بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ ناگرێت و پەیوەندی سارد دەکاتەوە. 6. هەڵسەنگاندن: کەسی بەرامبەر وەک شتێک دەبینێت نەک هاوسەر. 7. لێکۆڵینەوە لە ڕەفتارەکان: کەشی متمانە و کراوەیی لادەبات و ژیان دەکاتە دادگایەکی بەردەوام. ئەم خاڵانە دەبنە هۆی لاوازبوونی بنەماکانی خۆشەویستی و ڕێز لە نێوان هاوسەراندا. ئاواز نووری، ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری خێزانی.

کۆڵەکەی خێزان "کاتێک منداڵەکانتان دەبینن دایک و باوکیان ڕێز لە یەکتر دەگرن و خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە، لە ژینگەیەکی دەروونی تەندروست و پڕ لە متمانەدا گەورە دەبن."

نمونەی هاوسەری باش ودڵسۆز بۆیەکتری، هاوسەران هەمیشە ئەبێت پشت وپەنابن بۆیەکتری ، خوای گەورە هەمووتان بەختەوەربکات.

شەش ئامۆژگاری زێڕین بۆهاوسەران. بزانە ئەم خاڵانە لەنێوانتان هەیە💗 بۆهاوسە ران Bo Hawsaran #بۆ_هاوسەران #ژیانی_هاوسەرداری #خێزان #ئامۆژگاری

(ئامۆژگاری کورت): "نهێنی بەردەوامی و جوانی ژیانی هاوسەرداری لەوەدا نییە کە کێشەتان نەبێت، بەڵکو لەوەدایە کە چۆن لە کاتی کێشەکاندا ڕێز لە یەکدی دەگرن. ڕێزگرتن کۆڵەکەی خێزانە." #بۆ_هاوسەران #ژیانی_هاوسەرداری #خێزان #ئامۆژگاری

پەیامێک بۆپیاوان خانمان ڕۆژی منداڵ بوون هیوای تەواوی بەتۆ هەیە ، بەچەپکە گولێکەوە🌹 بچۆ بۆلای🌷

ڕەند فهمی حمەڕەشید، ئەو خوێندکارەی ئامادەیی شەهید دانای کوڕان لە قەزای شارەزوور ، ساڵی پار هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکرد،ئەمس
ڕەند فهمی حمەڕەشید، ئەو خوێندکارەی ئامادەیی شەهید دانای کوڕان لە قەزای شارەزوور ، ساڵی پار هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکرد،ئەمساڵ لە دوانزەیەمی زانستی کۆنمرەی (٩٨) بەدەستهێنا، بوو بە یەکەم لەسەر ئاستی پەروەردەی شارەزوور. پیرۆزە🌹🌷

پیاوەکەم لێم توڕەیە چۆن ئاشتی بکەمەوە !  سونەتی ژیان ئاوایە ماوە نا ماوە کێشە لە نێوان ھاوسەران دروست دەبێت و جاری وا ھەیە ماوەیەک دەخایەنێت و خەم دەخاتە نێوان ھەردوو لا، لێرەدا ئافرەتی باش و بەڕێز دەتوانێت بە چەند ھەنگاوێک ھاوژینەکەی ئاشت بکاتەوە و ماڵەکەی خۆی بەختەوەر بکات، ئەم ھەنگانەوانەش بریتین لە : ١.بەسەر بردنی کاتێک تایبەت لەگەڵ یەکتری : دەکرێ دوور لە کێشمە کێشی ژیان و ھاوار و گریانی منداڵەکان کاتێک تەرخان بکەن بۆ ئەوەی خێزانەکەتان بە یەکەوە بچنە دەرەوە و کەشێکی رۆمانسی دروست بکەن، چونکە پەیوەندییەکان پتەوتر دەکاتەو بە ختەوەرتر دەبن . ٢. دیارییەکی بۆ بکڕە : مەرج نییە دیاری گرانبەھا بێت بۆ ئەوەی دڵی کەسەکان دلخۆش بکات، بەڵکو دەکرێت دیارییەکی سادەی بۆ بکڕیت وەک نیشانەیەک بۆ خۆشەویستی تۆ بۆ ئەو، بەتایبەتی شتێک کە ئەو حەزی پێدەکات ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە تۆ ئەوت لە بیرە و ئەو شتە دەکەیت کە ئەو دڵخۆش دەکات . ٣. نوسین : یەکێکی لە رێگەکانی ئاشت کردنەوە و پەرەپێدانی خۆشەویستی لە نێوان ھاوسەران ئەوەیە شتێکی بۆ بنووسە کە دەربڕی ناخی خۆشەویستی خۆتە بۆ ئەوە، ھەروەھا لەم نووسینە  ھەست و سۆزی خۆتی بۆ دەرببڕە و گەر کارێکیش روویدا بوو دەکرێ داوای لێبوردنی لێبکەیت، ھەندێک جاریش دەکرێ نوسینەکە تەنھا وشەیەک بێت. ٤. بە وەفا بە : داوای لێبوردنی راستگۆیانە کە لەناخی دڵەوە ھەڵقوڵاو بێت باشترین رێگە چارەسەرە بۆ کێشەیەک کە دروست بووە، چونکە ئەم جۆرە رەفتارە پێگەی ئافرەتەکە لە لای پیاوەکە بەرزتر دەکات . ٥. لە ھاوژینەکەت تێبگە : لە کاتی کێشەکان خۆت لە شوێنی ئەو دابنێ و بزانە ئەو چۆن بیر دەکاتەوە، بەم شێوەیە لەوانەیە ھەندێک لە قسە و بڕیارەکانت بگۆڕیت، چونکە ئەو کاتە لە ھەستی ئەو تێدەگەیت و دەتوانی رازی بکەیت و ئاشتی بکەیتەوە. #بۆهاوسەرانBoHawsaran

⭕️ دەزانیت کەی خێزان دادەڕمێت؟😧 🔹 شکست دەخۆین کاتێک: ڕێز لە کەسانی بێگانە زیاتر دەگرین وەک لەو کەسانەی لە ماڵەوە لەگەڵیان د
⭕️ دەزانیت کەی خێزان دادەڕمێت؟😧  🔹 شکست دەخۆین کاتێک: ڕێز لە کەسانی بێگانە زیاتر دەگرین وەک لەو کەسانەی لە ماڵەوە لەگەڵیان دەژین.  🔹 شکست دەخۆین کاتێک: بابەتانێکی ڕێزلێنانی زۆر دەنووسین یان پلانی ئاهەنگێڕان لەگەڵ هاوڕێ یان کەسانی چواردەورماندا دادەنێین و ڕێزلێنان لە خێزانەکەمان لەیاد دەکەین.  🔹 شکست دەخۆین کاتێک: دەوری و قاپە جوانەکان بۆ میوانان دادەنێین بەڵام بۆ کەسانی نێو ماڵ، سوود لە قاپ و قاچاخە شکاو و کۆنەکان وەر دەگرین.  🔹 شکست دەخۆین کاتێک: بە سەختی هەوڵی ڕازیکردنی کەسانی تر دەدەین بەڵام خزمەتکردنی دایکمان بە نەنگی دەبینین.  🔹 شکست دەخۆین کاتێک: لە نێو هاوڕێکانماندا یان لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆشەویستییەکی یەجگار زۆر بۆ خێزانەکەمان دەردەبرێن بەڵام لە ماڵەوە ئامادە نین کوپێک ئاویان پێ بدەین.  خێزان گەورەترین سەرمایەی مرۆڤایەتییە. با پارێزگاری لێ بکەین   😊

ئەی پیاو بۆچی تووڕە ئەبیت ؟ تووڕە مەبە کاتێک دێیتە ماڵەوە ، و هاوسەرەکەت پێشوازیت لێ ناکات ئەو کاتەی پێشوازی دەکردیت هیچ جارێک سڵاویشت لێ نەکرد !!🤔 تووڕە مەبە ، کاتێ تەنها بۆ ئەوە تێلت بۆ دەکات ، کە چیتان نیە و پێویستە بکڕیت ....!! دواجار کە بۆ هەواڵ پرسین تێلی کرد ..تۆ بە تووڕەیەوە ووتت : ها چیت دەوێ ؟ خێرا قسە بکە چی بووە !!! تووڕە بوونی ناوێ کاتێ بە کاتژمێر قسە لەگەڵ دایک و خوشکی دا دەکات .... خۆ تۆ تاقەتت نیە نیو کاتژمێریش گوێی لێ بگریت !!!🤔 بۆچی تووڕە ئەبیت کاتێ تاقەتی مناڵەکانی نابێت پێت وانیە ..پێویستی بە هەستی تۆیە ...تا پڕ توانا بێتەوە 🥀تووڕە مەبە ....کاتێ دەبینی ئەو تووڕەیە ، ئەو سەرنجت ڕادەکێشێ تا نازی بدەیتێ .... دەبینی چەند هێمن و لەسەر خۆ دەبێت دواتر 🕯تووڕە مەبە بڵێیت هاوسەرەکەم ساردە و سۆزی نیە ... تۆ فێرت نەکردووە ...پێت وایە ...چۆن و لە گەڵ کێ فێری دەبێت !!!🤔 کاتێ قورئان دەفەرموێت خێزانەکانتان کێڵگەن ...جوان تێی ڕابمێنە ...کاتێ تۆوێکی نایاب و گرانبەهات چاند ...بەرهەمەکەی جوانترین و پڕ خێرترین دەبێت .... ئاگات لەکێڵگەکەت بێت گەر دڵی بژار نەکەیت، لە کۆتایدا پڕ لەدڕک و داڵ دەبێت خوا پەنامان بات! ئەمجارەش تووڕە مەبە ...دەردە دڵە ئیتر پێم وانیە هیچ کام لە ڕەگەزەکان بێ هەڵە بن بەرامبەر ئەوی تر ....بەڵام ژیان ئەوە دەهێنێت کە تۆزێ قوربانی بۆ بدەین و سەرەتا خۆمان چاک بکەین و چاکی بەرامبەریش لە کاردانەوەکانیدا ببینین...سوێند بەخوا قوربانی تاک لایەنە تاسەر بەرداوام نابێ! #بۆهاوسەرانbohasaran

هۆکار چیە بەشێکی زۆر لەپیاوان داوای لێبوردن ناکەن لەهاوسەرەکانیان.. زۆربەی کات هەر ئافرەت داوای لێبوردن دەکات؟ لەکاتی بونی کێشەێک.

هه‌ڵاڵه‌ ئه‌ڵماس: ئافره‌ت چێژ ده‌بینێت كاتێك له‌ماڵه‌وه‌یه

گەنجێـک لە ناوەڕاستی بیستەکانی تەمەنیـدا، خوێندنی تەواو کرد، کارێکی مام ناوەندی دەست کەوت، خاوەنی ڕەوشت و دیندارییەکی باشـیشە، ئاواتەخوازە ماڵێکی هێمن و هاوسەرێکی باشی هەبێت... دواتر چووە خوازبێنی کچێکی کرد لە خێزانێکی بەڕێز، بەڵام ئەم مەرجانەیان بۆ دانا: مارەییەکی باش بۆ مارەبڕین و گواستنەوە هۆڵ بگرێت ئاڵتونێکی زۆر ماڵێکی کامڵی بـۆ بکات بە هەموو مواسەفاتێکەوە.... بە ئەدەبـە ڕەتی نەکردەوە، بە دڵشکاوییەوە دەرچوو... ئەو گەنجە داوای مەحـاڵ ناکات، بەڵکوو دەیەوێت لە سەرەتاوە دەست پێ بکات... ئەرێ لە کەیەوە هاوسەرگیری بۆتە پرۆژەیەکی لەناوبەر، لەبری ئـەوەی بونیادنانی مرۆڤەکان بێت؟! لەم هەموو خەرجییە زۆرانەدا، نیەتە پاکـەکان وێرانبوون، دڵی زۆر گەنج شکا، تەنیا هی ئەوەیە ئێمە زیادەڕەویمان کرد... هاوسەرگیری عیبادەتە نەک خۆ نمایش کردن، باڵاترین و باشترین هاوسەرگیری ئەوە نییە خەرجی زۆرە، بەڵکوو ئەوەیە کە خەرجی کەمە و نیەتیان ڕاستگۆیانەیە. - دکتۆر عەبدولکەریم بەکار وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

پارچه‌ی كچی چ شوێنێك بۆ هه‌موو مه‌نتیقه‌یه‌كی كوردستان ئه‌بێ‌ كۆمێنتی یه‌كه‌م: كچی هه‌ورامی ته‌نیا پارچه‌ی بۆ یه‌ك شوێن نابێت، ئه‌ویش خوار حه‌مرین! واته‌ خانقین و ده‌وروبه‌ری!!! ـ ته‌كنیكی مامه‌ڵه‌كردنت له‌گه‌ڵ هه‌ورامی هه‌بێت، یه‌ك ژنی سپی و سۆڵی خان و مان ، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ 4 ژنی پاتاڵی چڵمنت هه‌بێت! ـ به‌خوا ماڵێكی خاوێن و جوان ـ ده‌بێت. هه‌وارمی ڕه‌زیل نیه‌، ئه‌وه‌ قسه‌یه‌كی قۆڕی په‌ندی كوردییه‌ بڵاوه‌ و وه‌ك هه‌موو په‌نده‌ سه‌قه‌ته‌كانی تر. كچی هه‌ورامی پارچه‌ی بۆ هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستان ئه‌بێت، جگه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌ زۆر گه‌رمن و داخراون. ئه‌گه‌ر تاقه‌تی گه‌ڕان و به‌زمت نیه‌، بینینی سروشتت نیه‌ن كچی هه‌ورامی مه‌هێنه‌. ـ له‌ نێو خه‌ڵكی هه‌وارامی قه‌ت ژنی نیقاب بوونی نیه‌، به‌ڵام ڕۆح سووك و ده‌م به‌خه‌نده‌ن. ـ به‌ درێژایی 17 دانه‌ ساڵ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی ڕاپرسی و به‌ر ‌یه‌ككه‌وتنم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خێزانه‌كان له‌سه‌راسه‌ری كوردستان. نه‌مدی، نه‌مبیست كه‌سێك بیرۆكه‌ی خۆكوشتنـ یان خۆله‌ناوبردنی هه‌بێت. ئه‌شێ‌ وه‌ك وه‌ هه‌موو خێزانێك كێشه‌ی تیابێت، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی یه‌كتر بسڕنه‌وه‌. ـ ئه‌و توانجه‌ی زۆركه‌س ئه‌یدا له‌ هه‌ورامی كه‌ گوایه‌ ڕه‌زیلن وا نیه‌. گۆڕینی مه‌وج په‌یوه‌ندی به‌ ده‌مارگیرییه‌وه‌ نیه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ سروشتی ناوچه‌كه‌ و خه‌ڵكی خۆیان. له‌ كچی هه‌ورامی مه‌ترسن. كاتێك بترسه‌ له‌گه‌ڵیدا وه‌ك پێویست نه‌بوی. سه‌رزه‌نشتت كرد، یان هه‌ستت بریناركرد! #ئازادجلال

بۆ یەکەم جار 😍 کتێبی: موسافیر تا هەڵاتنی خۆر نووسەر: عبدالکریم فتاح بابەت:#ئاینی #ڕۆمان #کوردی ​کورتە: ڕۆمانێکی فیکری و قووڵ
بۆ یەکەم جار 😍 کتێبی: موسافیر تا هەڵاتنی خۆر نووسەر: عبدالکریم فتاح بابەت:#ئاینی #ڕۆمان #کوردی ​کورتە: ڕۆمانێکی فیکری و قووڵە چیرۆکی ڕۆمانەکە لە دەوری گەشتێکی سەمبولیک و مانا بەخش دەسووڕێتەوە؛ گەشتێک کە تێیدا مرۆڤ (موسافیر) بە دوای دۆزینەوەی حەقیقەت، ئارامیی ناوەکی، و ئەو حیکمەتە ونبووانەدا دەگەڕێت کە لە جەنجاڵی و تەمومژی ژیاندا لێی تێکچوون. نووسەر بە زمانێکی ئەدەبیی پڕ لە وێنە و تێڕامانی سۆفیگەرانە و فەلسەفی، خوێنەر دەباتە ناو قووڵایی ناخی کارەکتەرەکەوە تا پێکەوە بەرەو ڕووناكی و "هەڵاتنی خۆر"ی مەعریفەت هەنگاو بنێن. فایلی کتێب لە کۆمێنتە↓ کلیلی ژیانێکی نایاب😍🔑 زنجیرە وانەیەکی گەشەپێدانم داناوە بۆ جوانسازی و گۆڕینی ژیانت بەخۆڕای و بێ بەرامبەر↓ ئینستیگرام وێبسایت https://tanyahaji.blogspot.com/?m=1 ــــــــــــــــــــــــــــــــــTHــــــــــــــــــــــــــــــــــ ■ قوتابخانەکەمان    ■ فێرگەکەمان   ■ فەیسبووک           ■ تیکتۆکئینیستیگرام         ■ تیلیگرام گروپەکەمان .................................................. #𝑻𝒂𝒏𝒚𝒂𝒉𝒂𝒋𝒊 🤍🕊

" ئامۆژگاری جوانی  بۆ هاوسەران" ١-هه‌رگیز به‌بێ پرسی یه‌كتر میوان بانگێشتی ماڵ مه‌كه‌ن ٢-له‌ بچوكترین كارو بڕیاردان ڕاوێژ به‌یەكتر بكه‌ن ٣-هه‌رگیز ناكۆكیه‌كانتان مه‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ له نێوان خۆتان چاره‌سه‌ری بكه‌ن ٤-داهاتی هه‌فتانه‌ و مانگانه‌تان هه‌رگیز بۆ كه‌س ئاشكرا مه‌كه‌ن ٥-سه‌ردانكردنی ماڵی دایك و باوكی یەكتر به‌ هاوسه‌نگی ڕاگرن ٦-هه‌ركات دركتان به‌وه‌كرد كه‌سێك ده‌یه‌وێ نێوانتان تێك بدات خۆتان دوورخه‌نه‌وه‌ لێیان ٧-هاوكاری ماڵی باوكی یەكتر بكه‌ن تاكوو خۆشه‌ویست بن لای ئه‌وان ٨-له‌كاتی ده‌وام یاخود دوور بوون له‌یەكتر زۆرترین په‌یوه‌ندی ئه‌نجام بده‌ن ٩-به‌رده‌وام دیاری بۆیەكتر بكڕن گەر زۆرسادەش بێ ،  بەمە ئه‌وین نوێ بكه‌نه‌وه‌ ١٠-ڕۆژه‌كانی پشوو به‌یێكه‌وه‌ بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ چوار دیواری ماڵ ده‌رچن"پیاسه‌و بازارێك به‌یێكه‌وه‌ بكه‌ن ١١-هه‌ركامێكتان توڕه‌ بوو ئه‌وه‌ی تر با بێده‌نگی هه‌ڵبژێری و ئه‌و ژووره‌ چۆڵ بكات" تا کەمێک هێور ئەبنەوە ١٢-له‌كاتی نه‌خۆش كەوتن  و ئازار دڵنه‌وای یەكتربكه‌ن ببنه‌ بزیشكی یەكتر. دڵنیابن بەم چەن خاڵە سادەیە ئەتوانن ژیانتان خۆشکەن... #بۆهاوسەرانBoHawsaran

ڕازی بە بەوەی خوای گەورە پێ بەخشیویت🌹🌷

مەرج نییە خراپ بن ! 🤍🧡 - کاتێک ئافرەتێک تەڵاق دراوە مەرج نییە کارێکی نەشیاو و خراپی کردبێت یان ئافرەتێکی خراپ بووبێت بۆ هاو
مەرج نییە خراپ بن ! 🤍🧡 - کاتێک ئافرەتێک تەڵاق دراوە مەرج نییە کارێکی نەشیاو و خراپی کردبێت یان ئافرەتێکی خراپ بووبێت بۆ هاوسەرەکەی یان دایکێکی خراپ بووبێت بۆ منداڵەکانی . - کە پیاوێک جیابووبێتەوە لە هاوژینەکەی مەرج نییە پیاوێکی خراپ و بەدڕەوشت بووبێت یان هاوسەر و باوکێکی خراپ بووبێت و سەرخۆش و بێ هۆش بووبێت . بەڵکو دەکرێت گونجاندن لەنێوان ئەم دوو هاوسەرە نەبووبێت و لەیەکتر تێنەگەیشت بن , دەکرێت زۆر ڕێزیان لەیەکتر گرت بێت و نەیاویست بێت نێوانیان بە خراپی کۆتای بێت بۆیە جیابوونەوەیان هەڵبژاردبێت , دەکرێتن یەکتریان زۆر خۆشویست بێت بەس بنەماڵەی هەردوولا و خەڵک ڕێگر بووبن لە دڵخۆشیان . گومانی خراپ مەبە لەخۆتەوە ! وە پرسیار لە شتێکیش مەکە کە پەیوەندی بە تۆوە نییە , مەرج نییە هەموو شتێک بزانیت ! ✍🏼تەنیاحاجی ئەکاونتی ( تەنیاحاجی ) https://t.me/tanyahaji7 .................................................. #𝑻𝒂𝒏𝒚𝒂𝒉𝒂𝒋𝒊 🤍🕊