انجمن ادبی کاژه مهاباد
Open in Telegram
ئەنجومەنی ئەدەبیی کاژەی مەهاباد *وەشانی بابەت لێرە بە مانای پەسەندکردنی لەلایەن کاژەوە نییە. ئێرە سەکۆیەکە بۆ زۆرتر دیترانی بابەتەکان و هەڵسەنگاندن و بڕیار لە ئەستۆی بەردەنگە. بەڕێوەبەران: @xefur_pirzade @ali_bayazedi @Aware3368 .....................
Show more502
Subscribers
No data24 hours
-17 days
No data30 days
Posts Archive
Repost from N/a
وقتشه گرافیست شی!
توی «دوره جامع آموزش گرافیک نیشان» قراره قدمبهقدم یاد بگیری چطور از یه ایده ساده، یه طرح حرفهای بسازی.
از آشنایی با مبانی گرافیک تا یادگیری نرمافزارهای فتوشاپ و ایلاستریتور، طراحی لوگو و هویت بصری و آمادگی برای ورود به بازار کار! 💼
اینجا جاییه که خلاقیتت شکل میگیره و نگاهت تبدیل به هنر میشه.
✅ ۲۴ جلسه پر از تجربه، تمرین و یادگیری! ✨
📍 مهاباد، سهراه سید نظام، بەطرف میدان آرد، روبهروی مسجد سید نظام، موسسه فرهنگی و هنری نیشان
🕒 ساعت ثبتنام: صبحها ۱۰ تا ۱۳ | عصرها ۱۶ تا ۲۰
📞 09104443166
☎️ 04442245145
@Nishan_Academy
Repost from هاژه میدیا
🎥 بینەر بن//
🔹تەمەنێک پڕ لە داهێنان
🔴کۆڕی ڕێزگرتن لە مامۆستا سەلاح پایانیانی
١۴٠۴٫۰٧٫۲۴
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
ئاوەژوو
بەهارم دا، خەزانت دامێ ئەی گوڵ
ڕوانم دا، ڕمانت دامێ ئەی گوڵ
جگە لە ئاوەژووکاری نەبوو نا
ئەوەی عومرێ نیشانت دامێ ئەی گوڵ
محەممەدفاتێح محەممەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇
@namopoem
Repost from شورای اسلامی شهر و شهرداری مهاباد
🟥 #گزارش_تصویری_روز//
▫️بازدید میدانی #بابک_رستم_پور #شهردار_مهاباد از عملیات اجرایی احداث فضای سبز و کتابخانه ی عمومی در #منطقه_پشت_تپ #طرف_مدرسه
🗓 چهارشنبە ٢٣ مهر ماە سال ١٤٠٤
📍 اداره ارتباطات شورای اسلامی شهر و شهرداری مهاباد
Repost from دەروەچ// دريچه
✔️ مستعلیق، مجموعهای از سه دفتر رباعی جلیل صفربیگی چاپ و منتشر شد:
رویانده چه لالهها ز داغ تو بهار
پوشیده لباس سبز باغ تو بهار
این سرو که در حیاط ما روییده
آهیست کشیده در فراق تو بهار
@darwachdariche
Repost from شاهۆی وێژەوان
🌹🎤دەقی دەنگیی لێدوانی عەبدولخالق یەعقووبی لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی کۆمەڵەشیعری "لەگەڵ تیشكا هاتم"ی شاعیری باشووری کوردستان ئازا حەسیب قەرەداغی لە هەولێر، سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆی جیهان، شەممە, 04/10/2025
💎بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کچ پێشکێش بە کچانی وڵات
🔹کچی من
کچی من بینایی چاوم
کچی من هێزی هەناوم
کچی من بەهاری شینم
کچی من گوڵی ئەوینم
کچی من ئاسۆی گەشی من
کچی من تینی لەشی من
کچی من دەست ڕەنگینی من
کچی من دڵ ئاگرینی من
یاخودا ژینت دوور لە غەم بێ
باغی بەختت دوور لە تەم بێ
کچی من فریشتەی خوایی
کچی من مەکۆی تەبایی
کچی من کانگای زانایی
کچی من دەرگای ڕەهایی
کچی من ئەی ناسکی من
کچی من ئەی ئاسکی من
یاخودا ژینت دوور لە غەم بێ
باغی بەختت دوور لە تەم بێ
کچی من خەڵاتی ئاسمان
کچی من ڕوح و دڵ و گیان
کچی من نیشانی پاکی
کچی من خۆر و ڕووناکی
کچی من ئاوازی هەستم
کچی من گۆچانی دەستم
یا خودا ژینت دوور لە غەم بێ
باخی بەختت دوور لە تەم بێ!
✍کەسەر
..............
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje
Repost from گۆڤاری کوردی
هاوڕێیانی بەڕێز سڵاوتان لێبێ
گۆڤاری سروە لە ژمارە 33 هەتا 44 (ساڵی 1368) ئامادەیە و ئەمشەو دەخرێتە سەر کاناڵی «گۆڤاری کوردی»
بە ناونیشانی خوارەوە
🆔 @govarikurdi
Repost from خێوەت
هەڵەیەک کە بەبێدەنگی دزەی کرده ناو زمانی کوردییەوە
ئاخۆ ڕستەی "واقم وڕما" ڕستەیەکی دروستە؟ لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە شایەتی بەکار هێنانی ئەو ڕستەیه له زمانی کوردیداین. ئەم ڕستەیە گۆڕدراوی ناڕاستی ڕستەیەکی دیکەیه. ڕستە دروستەکە ئەمەیه: "واق و وڕ مام". بێژ کردنی ئەو دوو ڕستانه زۆر لێک نزیکن. بەهۆی ئەم لێک نزیک بوونە و نابەرهەست بوونی جیاوازیی ئەو دوو ڕستەیه، پەڕینەوە له ڕستەی دروستی دووەم بۆ ڕستەی نادروستی یەکەم، زۆر بەشێنەیی و بێ کاردانەوەی نووسەران ڕوویدا.
"واق" و "وڕ" دوو وشەی هاومانان. هەردووک بەمانای "سەرسام" یان "سەرسوڕماو"ن. هاوتا فارسی و عەڕەبییەکەیان دەبێتە "مبهوت" یان "متحیر". ئەم دوو وشەیه کە ئاوەڵناون کاتێک به چاوگی "مان"ەوە زیاد دەبن، چاوگی لێکدراوی "واق مان" یان "وڕ مان" پێک دەهێنن. ئێمه بۆمان هەیه بڵێین: "به دیتنی فڵانە شتە واق مام". ئەمەش دەتوانین بڵێین: "به دیتنی فڵانە شتە وڕ مام". ئینجا بۆ پێشاندانی ڕادەی زۆری سەرسوڕمانمان دەکرێ هەردوو ئاوەڵناو پێکەوە به چاوگی "مان" زیاد بکەین و بڵێین: "به دیتنی فڵانە شتە واق و وڕ مام"
ڕستەی نادروستی "واقم وڕما"، چۆن جێگای ڕستەی دروستی "واق و وڕ مام"ی گرتەوە؟ بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە پێشەکییەکی کورتی ڕێزمانی پێویستە.
له زمانی کوردیدا هێندێک کردارمان هەیه، کاتێک دەمانەوێ قەدی کرداریان (بن ماضی) لەسەر بنەمای ڕەگی کردار (بن مضارع) لێ دروست بکەین، له مێکانیزمی "بزوێن گۆڕین" کەڵک وەردەگرین. لەم مێکانیزمەدا بزوێنی "ێ" دەبێتە بزوێنی "ا". وەک:
دەگۆڕێ ـــــــ گۆڕا دەسووتێ ـــــــ سووتا دەخزێ ـــــــ خزا دەڕژێ ـــــــ ڕژا دەقەومێ ـــــــ قەوما
دیاره بەشێوەی پێچەوانە دەتوانین کرداری ڕابردووش بکەین به کرداری ڕانەبردوو: (سووتا ــ دەسووتێ)، (گۆڕا ــ دەگۆڕێ)، (قەوما ــ دەقەومێ) ئێستا دەمەوێ لەسەر نموونەی دوایی (قەوما ــ دەقەومێ) لەنگەرێک بگرم. ئایا مۆدێلی گۆڕینی ڕستەیەکی ڕابردووی وەک "سەرم لەو ڕووداوە سوڕما" بۆ کاتی ڕانەبردوو، وەک گۆڕینی ڕستەی ڕابردووی "ڕووداوێک قەوما" بۆ کاتی ڕانەبردووه؟ کاتێک ڕستەی "ڕووداوێک قەوما" دەبەینە کاتی ڕانەبردوو، ڕستەکە دەبێتە: "ڕووداوێک دەقەومێ". هێندێک له نووسەرانی کورد پێیان وا بووه، چاوگی "سەرسوڕ مان"یش بۆ پەڕینەوە له کاتی ڕابردوو بۆ ڕانەبردوو، هەمان مۆدێلی "قەومان" وەردەگرێ. بۆیه کاتێک ویستوویانە ڕستەی "سەرم لەو ڕووداوه سوڕما" بکەنە ڕانەبردوو، گوتوویانە: "سەرم لەو ڕووداوه دەسوڕمێ"!! بەداخەوە ئەم شێوە بەکارهێنانە له نووسراوەی نووسەرانی بەناوبانگدا بەدی دەکرێ. کەچی ڕاستییەکەی ئەوەیه چاوگی "سەرسوڕمان" بۆ گۆڕانی بۆ کاتی ڕانەبردوو له مۆدێلی چاوگەکانی "قەومان" و "سووتان" و "ڕژان" و ... پەیڕەوی ناکا. له چاوگی "سەرسوڕمان"دا، پاژەکانی "سەر" و "سوڕ" به چاوگی "مان"ەوە زیاد کراوان. کرداری ڕابردووی "مام"، کاتێک دەکرێتە "ڕانەبردوو"، دەبێتە "دەمێنم". هەر بویه ڕستەی ڕابردووی "سەرم سوڕما"ش کاتێک دەکرێتە ڕانەبردوو دەبێتە "سەرم سوڕ دەمێنێ"
چاوگەکانی "واق مان" و "وڕ مان"یش ڕێک له مۆدێلی چاوگی "سەرسوڕمان" پەیڕەوی دەکەن نەک له مۆدێلی چاوگی "قەومان". هێندێک نووسەر پێیان وا بووه چاوگی "وڕ مان" هەمان مۆدێلی چاوگی "قەومان" وەردەگرێ. بۆیه هاتوون "و"ی نێوان "واق" و "وڕ"یان لابردووه و کرداری "وڕما"یان وەک کرداری "قەوما" دروست کردووه. بەڵگە هێنانەوە بۆ نادروست بوونی ئەو مۆدێله زۆر هاسانە. ئەگەر چاوگی "وڕمان" وەک چاوگی "قەومان" بێ، بەگوێرەی ڕێسای زمانی کوردی وەک چۆن "دەقەومێ"مان هەیه، هەر ئاواش دەبێ "دەوڕمێ"مان هەبێ. کەچی ئێمه له زمانی کوردیدا قەت ناڵێین "فڵانە کەس واقی دەوڕمێ". هۆیەکەی زۆر ڕوونە. "وڕ مان" مۆدێلەکەی وەک "قەومان" نییه، بەڵکوو وەک "سوڕ مان"ه. ڕانەبردووی "سەرم سوڕما" دەبێتە "سەرم سوڕ دەمێنێ". هەر بەم تەرزەش ڕانەبردووی "واق و وڕ مام" دەبێتە "واق و وڕ دەمێنم"#ڕەهبەر_مەحموودزاده https://t.me/dr_rehber
Repost from بنکەی ئەدەبی ڕۆژەند
+1
وانەوتاری
گێڕانەوەناسی و ڕەخنەی چیرۆک
وانەبێژ: کاوان محەمەدپوور
دەسپێکی خول: ٤ هەتا ٢٥ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤
لە ٧ دانیشتندا، ڕۆژانی یەکشەممە و سێشەممە، کاتژمێر ١٧ بۆ ١٩
بۆ تۆمارکردنی ناو پێوەندی بە ئەدرسی ژێرەوە بکەن:
سنە، شەقامی ئیمام، بەرامبەر بە «کتابسرای نوروزی»، ئاکادێمی هونەری دوکتۆر قووتبەددین سادقی
٣٣١٦٤٩٤٧-٠٨٧
٠٩٠١٠٣٣٦٠٤٩
➖️➖️➖️➖️➖️➖️➖️➖️➖️➖️➖️➖️➖️➖️
درسگفتارهای
روایتشناسی و نقد داستان
مدرس: کاوان محمدپور
شروع دوره: از ٤ الی ٢٥ آبانماه ١٤٠٤
در ٧ جلسه، روزهای یکشنبه و سهشنبه. ساعت ١٧ الی ١٩
برای ثبتنام به آدرس زیر مراجعه فرمایید:
سنندج، خ امام، روبروی کتابسرای نوروزی، آکادمی هنر دکتر قطب الدین صادقی
٣٣١٦٤٩٤٧-٠٨٧
٠٩٠١٠٣٣٦٠٤٩
https://t.me/binkey_rojend
شینترین زەردی جیهانە پاییز
زەردترین شینی ژیانە پاییز
شینی زەرد، زەردی شین کەسکبەڵەکی
ڕەنگ و ڕواڵەت، چ ڤیانە پاییز!
✍کەسەر
..............
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje
Repost from پایگاه خبری هاژه
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئەبووبەکر ڕەشیدزادە ناسراو بە "فوڕات" (شاعیر)
🔹لەدایک بوون: ۹ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۳۱ی هەتاوی لە مەهاباد
🔹کۆچی دوایی: ۱۷ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی
🔹شوێنی ناشتن: گۆڕستانی مەهاباد
١۴٠۴٫٠٧٫١٧
🆔 @HajeNews
Repost from N/a
+9
🎼 مؤسسه چندمنظوره فرهنگیهنری نیشان 🎨
با افتخار اعلام میکند که ثبتنام مجدد دورههای آموزشی خود را آغاز کرده است!
📚 رشتهها و دورههای فعال:
آموزش جامع گرافیک
تصویربرداری، تدوین و طراحی وبسایت
خوشنویسی و گویندگی
سفالگری و طراحی لباس
تندخوانی و داستاننویسی
آموزش طراحی
نقاشی کودک
نمایشنامهنویسی
دوره تربیت مدرس مقطع ابتدایی
دوره تربیت مدرس خلاقیت، هنر (ویژه مربیان مهد و آمادگی)
موسیقی کودک و موسیقی بزرگسال شامل:
🎵 گیتار | دف | هنگدرام | سنتور | تنبک | ضرب کُردی
🌀 فرصتی استثنایی برای یادگیری تخصصی و رشد هنری در محیطی پویا و خلاقانه.
📍 مهاباد، سهراه سید نظام، بەطرف میدان آرد، روبهروی مسجد سید نظام، موسسه فرهنگی و هنری نیشان
🕒 ساعت ثبتنام: صبحها ۱۰ تا ۱۳ | عصرها ۱۶ تا ۲۰
📞 09104443166
☎️ 04442245145
@Nishan_Academy
